بابەتی هەڵبژاردە ژنان

کەمپینی ژنان ناترسن

هاوڕێ لەنجە خاوێ و هاوڕێیانی ژن
#Kurdistanwomenpower
ئەم پۆستە پاڵپشتیەکە بۆ ئەم کەمپینەی سەرەوەی ئێوەیە کە کارێکی جوان و هۆشیارانەیە. دەستان خۆش بێت.
پێویستە وەک پیاوانی ئازادیخواز وەڵامی ئەو پیاوانە بدەینەوە کە توانج و سوکایەتی و ڕیگری بۆ ژنان دروست دەکەن لەبەرئەوەی وێنەیان لە فەیس بوک و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا داناوە .پشتیوانی ئەم کەمپینە کە وێنەی خوشک و دایک و هاوژین وهاوڕی ژنەکانمان بڵاودەکاتەوە نیشانی دەدا کە خوشکەکانمان هەمیشە مایەی شانازیمانن ، دایک نیشانەی بەرزی ژیانە، هاوژینەکانمان دنیای خۆشەویستیمانە، هاوڕێ ژنەکانمان نیشانەی ناسنامەی ئینسانی بونمانن .
دەبێ بەئەو پیاوانەی بە چاوی داعش و کێوی و ناشارستانی سەیری ژنان دەکەن و سوکایەتی و ئازاریان دەدەن بەهۆی ئەوەی وێنەیان بڵاوکردۆتەوە پێیان بوترێ کە ئەو کارەیان دژ بەژنان جێگای شەرم و دواکەتوییە کە هێشتا وەک ئینسانی یەکسان ناتوانن ژنان ببینن ،کە هەموو مافێکی هەیە وەک پیاو کە چۆن دەخوازێ وێنەی خۆی دابنێ و جلوبەرگ بپۆشێ و بژی.
بژی ئازادی ژنان و بژی یەکسانی ژن و پیاو

Add Comment

Click here to post a comment