ژنان

داوای کۆمەکی حکومەت بۆ زیادکردنی ڕادەی فرەژنی خواستێکی کۆنەپەرستانەیە نابێت ڕێگەی پێ بدرێ

داوای کۆمەکی حکومەت بۆ زیادکردنی ڕادەی فرەژنی خواستێکی کۆنەپەرستانەیە نابێت ڕێگەی پێ بدرێ
http://www.kurdistansecular.com/ku/?p=2001
بەبۆنەی ٨٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژنان نوێنەرانێکی ئیسلامیەکانی پەرلەمانی عێراق داوای دەرکردنی یاسایەک دەکەن کە حکومەت کۆمەکی دارایی بە پیاوان بکا لەژنێک زیاتر بهێنن،زۆر بێشەرمانەش داوا لەژنان دەکا شەریکایەتی پیاو قبوڵ بکەن.
ژنان وخەڵکی ئازادیخوازی کوردستان و بەرەی یەکسانی خواز ٩٩ ساڵ لەمەوبەر کە ئەم یاسا کۆنەپەرستانەی عێراق بۆ یاسایی کردنی فرەژنی لە لایەن ئیسلامیەکان و یەکێتی زانایانی کوردستان ومەلاکانی کوردستانەوە کرا بەیاسا لە پەرلەمانی کوردستاندا دژی ئەم یاسایە وەستانەوە. ئێستا دەبینن کە نوێنەرانی هەمان بەرەی کۆنەپەرست و ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق داوا دەکەن بۆ جێبەجێکردنی یاساکە یاسای تر دەربکەن بۆ کۆمەکی دارایی بە پیاوان بۆ زیادکردنی ڕێژەی فرەژنی. بێگومان ئەم ئیسلامیانە دەیانەوێ لەم ڕێگایەوە زیاتر کۆمەڵگای عێراق هەرچی زیاترە کۆیلەی یاسا و دەسەڵاتی کۆنەپەرستانە و سەرکوتگەرانەی خۆیان بکەن و ژنان زیاتر بکەنە کۆیلە و بێ ئیرادە.
ناوەندی سێکولار لە کوردستان خۆی بەدرێژەپێدەری ئەو خەباتە یەکسانیخوازیە دەزانێ ،کە لە ٢٠٠٨٨ دژی یاسای فرەژنی بوە و کەمپەینی دژی ئەو یاسا کۆنەپەرستانە بەڕێخستبوو . هەربۆیە جارێکی ڕایدەگەیەنێ کە ڕاوەستانەوە بەرامبەر بەم هەوڵانەی ئێستا بۆ گەشەپێدانی فرەژنی شه‌ڕی خەڵکی ئازادیخواز وکۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیە له‌پێناو جیاکردنه‌وه‌ی دین له‌ ده‌سه‌ڵات و یاسامه‌ده‌نیه‌کان و یاسای باری که‌سێتی و ئێمە لەدژی ئەم کۆنەپەرستیە دینیەن .
بێگومان هه‌ڵوێستی پێشوی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان نیشانه‌ی دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات بوو له‌گه‌ڵ مافه‌کانی ژنان و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی کوردستاندا،کاتێک کۆپی هەمان یاسای ئیسلامی فرەژنیان لەکوردستان سەپاند.هەربۆیە دەنگ هەڵبڕین لە ئێستادا دژی ئەم یاسای زیادکردنی فرەژنیە پێویستە هاوکات داوای لابردنی ئەم یاسا شەرم هێنەرەی فرەژنی بێت بەتەواوەتی و بەیەکجاری.
ئێمە خۆمان بەهاوبەشی خەباتی ژنان و خەڵکی سێکولار و ئازادیخوازی عێراق دەزانین و پێویستە چ لە کوردستان و چ لەعێراق ڕێگە نەدرێ کە حکومەت و داهاتی گشتی خەڵک بۆ فرەژنی سەرف بكاو شکست بەم هەوڵە کۆنەپەرستانەی ئەم نوێنەرە ئیسلامیانە بهێنرێت و ئەم یاسا شەرم هێنەرەی سەردەمی بەربەریەت و پێش شارستانی هەڵوەشێتەوە.
ناوەندی سێکولار لە کوردستان ١٢ ئازار ٢٠١٧
بۆئاگاداری لە هەوڵی فرەژنی نوێنەرانی کۆنەپەرست لە پەرلەمانی عێراق سەیری ئەم لینکە بکەن:
https://www.facebook.com/nrt.arabicc/videos/1844668505795648/?pnref=story
بۆئاگاداری لە کەمپەینی دژی فرەژنی لەکوردستان سەیری ئەم لینکانە بکەن:
https://asokamal.com/index/?p=155
https://asokamal.com/index/?p=392

Add Comment

Click here to post a comment