بابەتی هەڵبژاردە

لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئیسکرا سەبارەت بە رفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان

بەرپاکردنی رفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان و جیابونەوە لەعێراق لەبەرئەوەی تەنیا ڕێگاچارەی گونجاوە، هەڵوێستێکی نەگۆڕی ٢٢ساڵیڕابردوی کۆمۆنیستەکان بوە و ئێستاش پێداگری لێدەکەین
گفتوگۆی ئاسۆکمال لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئیسکرا سەبارەت بە رفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان
رەحیم یزدانپرست:رفراندوم بوه به مساله یکی سه ره کی و به رگوزار ئه بیت! پیم خوشه رای ئیوه وه ک کمونیست و چه پ بزانم؟
ئاسۆکمال : لە ٢٢٢ساڵ لەمەوبەر مەنسور حیکمەت جیابونەوەی وەک ڕێگەچارەی کوردستانی عێراق پێشنیارکردو هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و کوردستان کردیانە سیاسەتیان و کەمپینی رفراندۆم بۆسەربەخۆیی کوردستان لە ١٨ ساڵ لەمەوبەرەوە ئەم مافەی لە ئاستی کوردستان و دەرەوەی وڵات بانگەشە کرد و کۆڕوکۆنفرانسی بۆسازکرد و گۆڤاری رفراندۆمی دەرکرد و پشتیوانی حزب و لایەنە ئەورپی و جیهانیەکانی بۆ ڕاکێشا.
ئێستا کە پارتی و یەکێتی ملیان بەم خواستی رفراندۆمە داوە ئەمە بە ناچاریەکە کە بەدوای شکستی فیدرالیەکەیاندا هاتوە. پێویستە خەڵک پێداگری لەسەر جێبەجێکردنی ئەنجامی سەربەخۆیی بکەن و ڕێگا نەدەن ئەم حزبانە سەوداومامەڵەی پێوەبکەن.
کۆمۆنیستەکان دەبێ لە ڕیزی پێشەوەی ئەم خەباتەی خەڵک بن بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ هەروەک ئەوان دەستپێشکەربون لە خستنەڕووی ئەم ڕێگاچارەیە و فشاریان بۆ دەسەڵات هێناوە لەڕابردودا تاکو ئەم خواستەی خەڵک جێبەجێ بکات.
بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە تکایە ئەم لینکە سەیربکە:
گفتوگۆی تەلەفزیۆنی رەحیم یزدانپرست لەگەڵ ئاسۆکمال :ئایا دەوڵەتی سەربەخۆ جیاواز دەبێ لە حکومەتی پارتی و یەكێتی؟ چ شتێک مافەکانی خەڵکی ئازادیخواز لە سەربەخۆییدا مسۆگەر دەکا؟ دروستبونی دەوڵەت چ شتێک دەگۆڕێ؟

ئاسۆکمال بۆ ئیسکرا تیڤی: پارتی و یەکێتی لە دەوڵەتی سەربەخۆشدا هەر وەک ئێستا و وەک دەوڵەتانی ناوچەکە دیکتاتۆیر و دژی خەڵکی کرێکار و هەژار دەبن ، بەڵام زەمینەی مانەوەی دەسەڵاتی میلیشیایی و بنەماڵەیی و نایاسایی و گەندەڵی ٢٥ ساڵەیان لە نێودەچێ وئەمەش فرسەت بۆ گۆڕینی دەسەڵاتی ئەم حزبانە فەراهەم دەکا . هێزی جەماوەری ناڕازی پێویستە لە ئێستاوە مۆری ئازادیخوازنەی خۆی بدا لەو دەوڵەتە سەربەخۆیە و هیچ چاوەڕوانی باشبونێکی ژیانی لەسایەی ئەم حزبانەدا نەکا. زەمینەی مانەوەی ئەم سیستەمە میلیشییایە نەبونی دەوڵەت و نادیاری چارەنوسی سیاسی کۆمەڵگە بوە لە سایەی فیدرالیزمی شکستخواردودا و نابێت ٢٥ ساڵی تر بەدیار ئەم سیستەمە میلیشیایەوە دانیشین و چاوەڕوانی باشتربون و گۆڕان بکەی لەسایەیدا.
بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە تکایە ئەم لینکە سەیربکە:

Add Comment

Click here to post a comment