ڕیفراندۆم

جەدەلی ئاسۆکمال لە ڕادیۆی ئەمریکا لەگەل پەرلەمانتاری بەغدای گۆڕان(کاوە محمد) و نوسەر (ئارام تەها)

جەدەلی ئاسۆکمال لە ڕادیۆی ئەمریکا : لەسەردیفاعی پەرلەمنتاری بەغدای گۆڕان(کاوە محمد) و نوسەر (ئارام تەها) لە ٣١ ئابی بنەماڵەی تاڵەبانی و لە کوشتاری خەڵکی کوردستان لە لایەن حەشدی شەعبی و حکومەتی عەبادی
وەڵامێک بە پەرلەمانتارە کوردەکانی پەرلەمانی عێراق کە لە بەغدادەوە پاساوی لەشکرکێشیەکەی حەشدی شەعبی دەکەن تاکو لەسایەی ئەم لێشکرکێشەدا بەشە دەسەڵاتەکەیان بۆ بگەڕێتەوە .هەروەها وەڵام بە قەڵەم بەدەستانەی پشتیوانی پاڤێڵ و لاهور دەکەن کە کەرکوکیان تەسلیم بە حەشدی شەعبی کرد لە پێناو ڕازیکردنی ئێران و وەرگرتنی ئیمتیازات لە عەبادی و ئێستا خەریکن لە گروپی تیرۆریستی وەک عەسایبی ئەهلی حەق ئەپاڕێنەوە تا پۆستێکیان لە کەرکوک پێ بدەنەوە.
تالەبانی و بارزانی تاوانبارن بەوەی لە ٢٠٠٣ کوردستانیان کردەوە بە پاشکۆی عێراق و لە ٢٠٠٥ دەستوری پاشکۆبونی عێراقیان سەپاند کە ئەوکات ئێمە وەک کەمپینی رفراندوم بۆسەربەخۆیی کوردستان دژی ئەو دەستورە خەلکی کوردستانمان بانگەوازکرد کە دەنگی “نا” بدا بەو دەستورەی عێراق و داوای سەربەخۆیی بکات. دوای ١٢ ساڵ خەلک ئاکامی ئەو دەستورەی بینیوە کە چۆن تەنیا حکومەتی شیعەی کۆنەپەرستی دروستکردوە و دەیەوێ کوردستان داگیربکاتەوە بۆیە ئێستا دژ بەو دەستورە دەنگی بە سەربەخۆیی داوە و ئەو دەستوری پاشکۆیەتیە شەرعیەتی لای خەلکی کوردستان نەماوە و یەکێتی و پارتی لەپێناو پاراستنی بودجە و پۆستەکانی بەغدادیان خەلکی کوردستانی پێ تەسلیم دەکەنەوە.

Add Comment

Click here to post a comment