ڕیفراندۆم

ئەمڕۆ ڕۆژی بەلێ بۆ سەربەخۆیی کوردستانە

ئەمڕۆ ڕۆژی بەلێ بۆ سەربەخۆیی کوردستانە
جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان
ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان بانگەوازتان دەکا بۆ بەشداری لە رفراندۆمی ئەمڕۆ ٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧ و دەنگدان بە بەلی کە بەلێ یە بە مافی سەربەخۆیی خەلکی کوردستان لە دەولەتی قەومی و مەزهەبی عێراق.
دەولەتی عێراق دژایەتی مافی رفراندوم و سەربەخۆیی خەلکی کوردستان دەکا و دەبێ ئەمڕۆ خەلکی کوردستان بەم حکومەت و پەرلەمانەی عێراقی نیشان بدا کە چیتر ناتوانن خەلکی کوردستان وەک سەدەی رابردوو پلە دوو و مافخوراو و ژێردەستە بهێلنەوە و مافی سەربەخۆیی خۆیان بە دەنگدان بە بەلی بەدەست دێنن.
دەنگدانی ئەمرۆتان بە بەلی خواستی سەربەخۆبونتان بە گوێی دنیا و کۆمەلگەی نێودەولەتی دەگەیەنێ و نیشانی دەدا کە ئێوە شایستەی پشتیوانی ئازادیخوازانی جیهانن لەم مافەتان و پێویستە نەتەوەیەکگرتوەکان ئەم ماف و ئەنجامی دەنگدانەتان بەرەسمی بناسێ و ڕێگە نەدا ڕێگری لە خەلکی کوردستان بکرێ بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی خۆی بەم ڕێگا ئآشتیانەی رفراندوم.
ئەمرۆ هەموو هاولاتیانی کوردستان بەبێ جیاوازی زمان و ڕەگەز و ناوچە و ئاین پێویستە دەنگ بە سەربەخۆیی کوردستان بدەن تا لە دەسەلاتی شەڕی حکومەتی مەزهەبی و قەومی زال بەسەر عێراقدا جیاببنەوە و ئایندەیەکی دوور لە کێشەی قەومی و دوور لەمەترسی و ئاشتیانە هەلبژێرن.
ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان
٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧

Add Comment

Click here to post a comment