ڕیفراندۆم

شەرمەزارکردنی هەڵوێستی پارلەمانی عێراق

بانگەوازێک
بۆ ڕای گشتی کوردستان
بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن و سەرجەم ڕۆشنبیران و ئازادیخوازان
ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ سەعات ٤ لە شاری سلێمانی لەبەردەم باخی گشتیدا هەڵمەتی بانگەشە بۆ ڕیفراندۆم بە شەرمەزارکردنی هەڵوێستی پارلەمانی عێراق دەستپێدەکات، کە پارلەمانی عێراق ڕۆژی 12ی ئەم مانگە ڕیفراندۆمی کوردستانی ڕەتدەکاتەوە بە بیانوی یەکپارچەیی خاکی عێراقەوە. هاوکات کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕێکدەخا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن.
دواکارین هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بە ئامادەبونیان لەم هەڵمەتەدا دەنگی شەرمەزارکردنی خەڵکی کوردستان گەورە و فراوان بکەن تا پارلەمانی عێراق بەم هەڵوێستە شۆڤێنییەیدا بچێتەوە و مافی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بە ڕەسمی بناسێ
ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان
14- 9 – 2017

Add Comment

Click here to post a comment