که‌مپینی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای فره‌ژنی له کوردستان یاداشتی ناڕه‌زایه‌تی سه‌باره‌ت به یاسای فره‌ژنی ڕاده‌ستی مه‌سعود بارزانی کرد
شیلان یاسین چالاکێکیکه‌مپینی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای فره‌ژنی له کوردستان و نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی ڕێکخرراوه ناحکومیه‌کان له کوردستان ڕۆژی 30 نۆڤه‌مبه‌ری 2008 به‌هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌فدی ڕێکخراوه‌کانی ژنانی کوردستاندا سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم کرد. نوێنه‌ری که‌مپین یاداشتی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر یاسای فره‌ژنی که له‌لایه‌ن چه‌ندین که‌سایه‌تی و ڕێکخراوه‌وه ئیمزاکراوه ته‌سلیم به سه‌رۆکی هه‌رێم کرد و له‌ناوه‌رۆکی نامه‌که ئاگاداری کرده‌وه که داواکراوه ئه‌م یاسایه له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه ڕه‌ت بکرێته‌وه بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ په‌رله‌مان. دیاره مه‌سعود بارزانی هه‌مان هه‌ڵوێستی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی نیشانداوه‌له پێداگری له‌سه‌پاندنی ئه‌م یاسا پڕله‌شه‌رمه‌زاریه به‌سه‌ر ژنانی کوردستانداوه بۆ خۆدزینه‌وه‌له‌ژێر فشاری ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی له کوردستان وله‌ده‌ره‌وه‌دا به‌ڵێنی چاوخشاندنه‌وه‌ی به‌یاساکه‌دا داوه له‌داهاتووی نادیاردا.
که‌مپینی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای فره‌ژنی له کوردستان ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌توندی مه‌حکوم ده‌کات و به‌نیشانه‌ی دژایه‌تی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌زانین له‌گه‌ڵ مافه‌کانی ژنان و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی کوردستاندا.ئاشکراشه ته‌ئکیدی سه‌رۆکی هه‌رێم له کۆبونه‌وه‌ی هه‌مان ڕۆژیدا له‌گه‌ڵ یه‌کێتی زانایانی ئیسلامی که” له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیه یاسای باری که‌سێتی دژی قورئان و شه‌ریعه‌ت بێت و یاسای فره ژنی په‌سه‌ند ده‌کات”بۆ ڕازیکردنی ئه‌م مه‌رجه‌عیه‌ته کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌یه که ده‌سه‌ڵات دژ به‌ژنان و ئازادی و یه‌کسانی له‌کوردستاندا ده‌یپارێزێ.
بێگومان ئه‌مه زه‌نگێکی خه‌ته‌ره له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه دژ به‌ژنان و سه‌رجه‌م بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی له کوردستان و کاری ئێمه‌ی ژنانی که‌مپینی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای فره‌ژنی له کوردستان ،وه هه‌موو پیاوان و که‌سایه‌تی و ڕێکخراوانه‌ی که ئه‌م یاداشتی ناڕه‌زایه‌تیه‌مان له کوردستان و له 7 ووڵاتی دنیادا ڕوبه‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان کرده‌وه و به‌م قسانه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمدا دیاره که سوورن له سه‌پاندنی ئه‌م یاسا کۆنه‌په‌رستانه‌یه به‌سه‌ر ژناندا و بۆیه ڕێگای ئێمه درێژه‌پێدان و زیاتر کردن و توندکردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانمانه‌له کوردستان و له‌ووڵاتانی ئه‌وروپا و ئوسترالیه و که‌نه‌دا و جیهاندا تاکو به فشاری جه‌ماوه‌ری و نێونه‌ته‌وه‌یی به‌هێز ئه‌و یاسایه ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه و هه‌ڵیده‌وه‌شێنینه‌وه.
ئێمه جارێکی تر بانگه‌وازن ژنان و سه‌رجه‌م خه‌ڵکی یه‌کسانیخوازی کوردستان ده‌که‌ین که فشار و ناڕه‌زایه‌تی زیاتر به‌رامبه‌ر به سه‌رۆکی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕن تاکو ڕێگانه‌ده‌ین ئه‌م یاسای کۆیلایه‌تیه‌ی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست به‌سه‌ر ژناندا بسه‌پێنن . ئه‌مه شه‌ڕی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی کوردستانه له‌پێناو جیاکردنه‌وه‌ی دین له ده‌سه‌ڵات و یاسامه‌ده‌نیه‌کان و یاسای باری که‌سێتی. هه‌ربۆیه پشتیوانی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی یه‌کسانیخواز و ئازادیخوازی کوردستان له که‌مپینی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای فره‌ژنی له کوردستان پاراستنی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی کوردستانه له کۆنه‌په‌رستی و مافه‌سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه.
Add Comment