کۆمۆنیزم

یەکى ئایار رۆژى “نا”ى کریکارانى جیهانە بۆ دنیاى سەرمایەدارى

یەکى ئایار رۆژى “نا”ى کریکارانى جیهانە بۆ دنیاى سەرمایەدارى
ئەگەر راستیەکى تاڵى دنیاى ئەمڕۆ باڵادەستى کۆنەپەرسترین و نائینسانى ترین هێزە میلیتاریستى و تیرۆریستیەکانى چینى بۆرژوازى و قوربانى کردنى ژیان و چارەنوسى ملیاردها کریکار و ئینسانى ژێردەستەیە بۆ شەڕ و بازاڕى سەرمایەدارى جیهانى ، ئەوا یەکى ئایار ئەو رۆژەیە کە ملیاردەها ئینسانەى ئەمڕۆ کۆیلەى ئەم نیزامەن یاخى ببن و بڵێن “نا” بۆ بەربەریەتى سەرمایەدارى.
خەڵکى کوردستانى عێراق یەکێک لە قوربانیەکانى ئەم نیزامى نوآى سەرمایەدارى جیهانین کە ئەمریکا ڕابەری دەکا. ملیۆنەها ئینسان لە کوردستاندا 16 ساڵە بونەتە قوربانى سیاسەتى جەنگ و میلیتاریزمى ئەمریکا لەعێرافدا و چارەنوسیان لەلایەن ئەمریکاوە سپێردراوە بە دوو حزبى میلیشیایى ناسیونالیستى کوردکە چارەنوسى کوردستانیان کردۆتە پاشکۆى سیاسەت ومامەڵەى ئەمریکا لەگەلڕ هێزە ئیسلامی وناسیونالیستەکانى عیراق و سوپاى تورکیا. بەم شێوەیە چارەنوسى ملیۆنەها کریکار و زەحمەتکێشى کوردستان لە کوردستانیکى بآ دەوڵەتى بآ ئایندەدا ڕاگیراوە و دەسەڵاتێکى گەندەڵى عەشیرەتى کە ئامادەنىیە سەرەتایی ترین ماف و خزمەتگوزارى دابین بکا خۆى بەسەر خەڵکدا سەپاندوە.
کریکاران و خەلکى چەوساوەى کوردستان لەدژى ئەو دەسەڵاتەى کە خۆى خاوەنى هەموو سەرچاوە و داهات و ئیدارەى کوردستانە چەند ساڵە لە نارەزایەتى بەردەوامدایە بۆ دابینکردنى ئاو و کارەبا وسوتەمەنى و ئازادى خۆپیشاندان و رادەربڕین.
ئەگەر هەموو بورژوازى جیهانى بەهەر ڕەنگێکى ناسیونالیستى ،ئیسلامى ودیموکراتى یەک سیتەمى زاڵمانەى سەرمایەدارى دەپارێزن ،ئەوا یەکى ئایار ئەو رۆژەیە کە کریکارانى وولاتانى جیاجیاى دنیاش هەست بە هاوچارەنوسی و هاوپشتى راستەقینەى خۆیان دەکەن لەبەرامبەرئەم دەسەلاتانەى بورژوازى ووڵاتانى جیاجیادا و بەیەک دەنگ شیعارى “نا” بۆ دنیاى سەرمایەدارى دەڵینەوە.
هاتنە مەیدانى کریکاران لەسەرتاسەرى جیهاندا لەیکى ئایاردا زیندویەتى و پیویستى ئەمڕۆى شیعارى”کریکارانى جیهان یەکگرن !” بۆ خەباتى ئەمڕۆى کریکارانى هەر وولاتێک دژ بە دەسەلاتدارانى سەرمایە دەسەلمێنآ. کریکارانى کوردستان بەشێک لەو ڕیزە ملیاردیەى چینى کریکارى جیهانین کە ئەمڕۆ بەدیهینانى ژیانیکى باشترى ئازاد ویەکسان بۆیان پیویستى حەیاتى بە پشتیوانى نیونەتەوەیى هاوچینەکانیانە لەسەرتاسەرى جیهاندا. لەئایارى ئەمساڵدا کۆمیتەى دەرەوەى ووڵاتى حزبى کۆمۆنیستى کریکاریى کوردستان پەیامى هاوپشتى ئەنتەرناسیونالیستى کریکارانى کوردستان بە کریکارانى جیهان دەگەیەنێت و داواى پشتیوانى ئەوانیش دەکات بۆ فشارخستنە سەر دەسەلاتدارانى کوردستان بۆ دابینکردنى خواستەکانى کریکارانى کوردستان کە پیداویستیەکانى ژیان و حزمەتگوزارى و سەلماندنى ئازادى ریکخراوبون و خۆپیشاندان ورادەربرین.
پیرۆزبێ یەکى ئایار رۆژى جیهانى چینى کریکار
کۆمیتەى دەرەوەى ووڵاتى حزبى کۆمۆنیستى کریکاریى کوردستان
‏24‏/04‏/2008

Add Comment

Click here to post a comment