کۆمۆنیزم

یادەوەری هاوپشتی کرێکاری

ساڵی ١٩٨٧ لە کارگەی شیرینی گوڵزار له سلیمانی کارم دەکرد لەگەڵ ١٥ بۆ ٢٠ کرێکارێکی تر. ئەوەی بەلامەوە گرنگ بوو چۆن پێکەوە کرێکارەکان ببینە هاوڕێ و پشتیوانی یەکتر. ئێمە شەفتی شەوان کارمان دەکرد و کچان و ژنانیش بەڕۆژ کاریان دەکرد. سەرەتا پێشنیاری ئەوەم کرد کە سفرەی ئێوارانمان هاوبەش بکەین و هەر کرێکارێک خورادەنەکەی دەخستە سەر سفرەی هاوبەش و هەموو پێکەوە لە خواردنەکانی یەکترمان دەخوارد و ئیتر وەک خێزانێکی گەورەمان لێ هاتبوو. ڕۆژێک پێشنیاری پێکهێنانی سندوقێکی هاوپشتیمان کرد کە هەرکەسەو بڕێک پارەی هەفتانەی تێدادانا و لەسەری مانگدا ئەوەی کۆدەبوەوە دەمان دا بەو کرێکارەی کە پێویستی بوو. دوجار دوو کرێکار سودیان لێ بینی جارێک بۆ کڕینی ئامێرێکی مۆسیقی ئەو کرێکارەی بەڕۆژ خوێندکاری هونەرە جوانەکان بو و جاری دووەم بۆ هاوڕییەکی ترمان بوو کە ٤ مناڵی هەبوو. لەناو ئەو گروپەی خوێندکاری بەشی مۆسیقا بون ، غەمگین فەرەج دوای کار کەمانچەی بۆ دەژەنین و جەوێکی ئەوەندە خۆشی هاوڕییانەمان هەبوو کە هەستمان بەهیلاکی کاری شەوانە نەدەکرد.
ئەم شیوازانە لە هاوپشتی کە لەنێوماندا پەیدابوو زوو توانی بمانکات بە یەک جەستە و دەنگ تا بتوانین داوای مافەکانمانی پێ بکەین.
یادەورەی ئەم ڕۆژانە گیانێکی هاوڕییانەی وای پێ بەخشیم کە حەزم دەکرد سەراپای ژیانم لەناو ئەم چینەدا بم کە دەتوانێ نەسیمی دنیایەک پێ ببەخشێ دوور لە تاکپەرستی و خۆپەرستی و مامەڵەی وشکی نێو ئینسانەکان. کەم جاری تر لە ژیاندا چ لەناو حزب و چ لە کاری تردا ئەو جەوەم لە دۆستایەتی بێ کێشە و نزیکایەتی هەست پێکردوە.
ژیانی کرێکار و خەڵکی ژێردەست کاتێک تیکەڵاو دەبێ بە خەبات بۆ ژیانێکی باشترجۆرەها شێوازی تازەی پەیوەندی ئینسانی دەدۆزێتەوە. ئێمە بەبێ ئەم شێوازە نوێیانە ناتوانین دنیایەکی نوێ دروست بکەین.

Add Comment

Click here to post a comment