نارەزایەتیەکان

راگەیاندنی رۆژی 28ى ئازار وەک رۆژی ماتەمینی بۆ شەهیدانی خۆپیشاندانەکانی کوردستان

جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان
مەیدانەکانی ئازادی کوردستان
دەزگاکانی ڕاگەیاندن
ئێمە وەک ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی دوای گفتوگۆ و ڕاوێژکردن لەگەڵ خێزان و بنەماڵەکانی شەهیدانی خۆپیشاندانەکانی کوردستان لەرۆژانی 17 ورۆژانی دواتردا، رایدەگەیەنین کە رۆژی 28ى ئازار دەکەینە رۆژی ماتەمینی بۆ شەهیدانی خۆپیشاندانەکانی کوردستان.
لەم رۆژەدا خیزان و بنەماڵەی شەهیدان ووتار و ووتەکانیان پیشکەش دەکەن و ئێمەش بەپێداگری لەسەر خواستەکانی خۆپیشاندان کە ئەو شەهیدانە گیانیان لە پیناو بەختکرد ڕێز لە یادی ئەو شەهیدە ئازیزانەمان دەگرین و بەڵێن دوپات دەکەینەوە تا گرتن و بەدادگا گەیاندنی تاوانبارن و بردنە دەرەوەی مقەری چەکدار لەناوشارەکان دەست لە خۆپیشاندانەکانمان هەڵناگرین و تا سەرکەوتنی هەموو خواستەکانمان و گۆڕینی ئەم سیستەمی حزبی چەکدارەی خوێنی لاوانی ئێمەی ڕشتوە وازناهێنین.
داوا لە هەموو جەماوەری کوردستان دەکەین لەم ڕۆژەدا بەشداری فراوان بکەن و جارێکی تر ئەو هێزە جەماوەریە نیشان بدەین بەدەسەلاتداران کە درێژە بەخەباتی شەهیدان دەدات.
ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی
‏26‏/03‏/2011


راگەیاندنی رۆژی 28ى ئازار وەک رۆژی ماتەمینی بۆ شەهیدانی خۆپیشاندانەکانی کوردستان
جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان
مەیدانەکانی ئازادی کوردستان
ئێمە وەک ئەنجومەنی مەیدانی ئازادى سبەینی 28ى ئازار دەکەینە رۆژی ماتەمینی بۆ شەهیدانی خۆپیشاندانەکانی کوردستان. سبەینی رۆژى ریزگرتنە لە یادی ئەو شەهیدانەی گیانیان لە پیناو ئازادی ئیمەدا بەختکرد. ئەو لاوانە ئەو ئینسانە دڵ پڕلەهیوایانە خۆشەویسترین شتی خۆیان کە گیانیان بوو بەختکرد تاکو کۆتایی بێنن بە ستەم و ناعەدالەتیەک کە ژیانی بۆ ملیۆنەها ئینسان نەهێشتۆتەوە. ئەوانە جێگای ڕێزی بەرز و یادی بەرزی ئێمەن ،ئەوانە هەناسەی ئازادی ئێمەن. نەک یەک مانگ بەڵکو چەند مانگ ئێمە لێرەدا لەم مەیدانی ئازادیانەدا ڕاوەستین ودرێژە بەخۆپیشاندانەکانمان بدەین تا سەندنی تۆڵەی ئەوان هێشتا کەمە. ئەوانە کەسانێک بوون کە لەڕیزی پێشەوەی ئێمەدا ڕاوەستان تا بەم دەسەڵاتدارانە بڵێن ئێوە گەندەڵن ئیوە میلیشیان ئیوە ماف وشەرعیەتی دەسەڵاتداریتان نەماوە. ئەمە مافی 4 ملیۆن ئینسانی کوردستانە کە پاش 20 ساڵ لە گەندەڵی وناعەدالەتی و سەرکوت بەم دەسەڵاتدارانە بڵێ دەبێ بڕۆن و بەسە ئیتر ئێوەمان ناوێت.ئەمە قسەی سورکیۆ و ریژوان وسەردەشت و ئومید و هەموو شەهیدانی ئیمەیە. ئەم پەیامەی شەهیدان ئیستا دەیان دەیان هەزار ئینسان رۆژانە لە کوردستان ئەیلینەوە . هەربۆیە پەیام ویادی ئەم شەهیدانە بەرز وبەڕێز ڕاگیراوە. سبەینێ کە ڕۆژى ڕیزگرتن لەیادی ئەم شەهیدانەمانە دەبێت لە هەموو ڕۆژێک دەنگی ئەو پەیامەی ئەوان بۆ ئازادی بەرزتر وبەرزتر بکەینەوە.
ئێمە 38 ڕۆژە لە مەیدانەکانی ئازادی لە شارو شارۆچکەکانی کوردستاندا ڕاوەستاوین تا بەم دەسەڵاتە بڵێین لە خوێنی شەهیدانمان خۆش نابین و نایەڵین ئەو خوێنە بە فیڕۆ بڕوات و دەبێت ئەم دەسەڵاتە تاونبارن تەسلیم بەدادگایەکی ئاشکرا بکەن. هیچ کەس لە خۆپیشاندەران و ئیمە وەک ئەنجومەنی ئازادی ئامادەنین هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ دەسەڵاتدا بکەین تا ئەوان تاوانبارن نەگرن و دادگاییان نەکەن. لەسەر خوێنی ئەم شەهیدانە سازش ناکەین و سازش لە هیچ لایەک قبوڵ ناکەین. خیزان و خانەوادەی ئەم شەهیدە خۆشەویستانەمان دڵنیا دەکەینەوە کە خوێنی ئەم شەهیدانەمان هێڵی سورە. هەربۆیە جارێکی تر بانگەوازی سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەین کە سبەینێ بۆ ڕێزگرتن لەگیانی ئەو شەهیدانەی گیانی شیرینی خۆیان بۆ ئازادی خەلکی کوردستان بەختکرد بەشداری خۆپیشاندانەکان بکەن و وەرنە مەیدانی ئازادی تا بەدەسەلاتی نیشان بدەین کە پەیامی ریژوان وسورکیۆ وئومید و بیلال و گەرمیان و شازاد و
شەهیدانی خۆپیشاندانەکانی کوردستان لەرۆژانی 17 ورۆژانی دواتردا، رایدەگەیەنین کە رۆژی
لەم رۆژەدا خیزان و بنەماڵەی شەهیدان ووتار و ووتەکانیان پیشکەش دەکەن و ئێمەش بەپێداگری لەسەر خواستەکانی خۆپیشاندان کە ئەو شەهیدانە گیانیان لە پیناو بەختکرد ڕێز لە یادی ئەو شەهیدە ئازیزانەمان دەگرین و بەڵێن دوپات دەکەینەوە تا گرتن و بەدادگا گەیاندنی تاوانبارن و بردنە دەرەوەی مقەری چەکدار لەناوشارەکان دەست لە خۆپیشاندانەکانمان هەڵناگرین و تا سەرکەوتنی هەموو خواستەکانمان و گۆڕینی ئەم سیستەمی حزبی چەکدارەی خوێنی لاوانی ئێمەی ڕشتوە وازناهێنین.
داوا لە هەموو جەماوەری کوردستان دەکەین لەم ڕۆژەدا بەشداری فراوان بکەن و جارێکی تر ئەو هێزە جەماوەریە نیشان بدەین بەدەسەلاتداران کە درێژە بەخەباتی شەهیدان دەدات.
ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی
‏26‏/03‏/2011

Add Comment

Click here to post a comment