پرسیار: کورتەیەک لەسەر ژیان و بەرهەم و چالاکییەکانت باسبکە؟
ئاسۆ کمال: له ساڵی 1981 به‌مارکسیزم ئاشنابوم و له 1982 چومه ناو کۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان و له1984 په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ حزبی کۆمۆنیستی ئیران په‌یداکرد و له‌ساڵی 1985 له‌گه‌ڵ گروپی کریکارانی کۆمۆنیست کارم کرد و چه‌ند ژماره‌یه‌ک له بلاوکراوه‌ی کریکارانی کۆمۆنیستمان ده‌رکرد و چه‌ند مانگرتن و ناره‌زایه‌تیم له دائیره کارگه‌کانی سلیمانیدا ریکخست.کۆلیژی ئه‌ندازیاری میکانیکم له1990 له‌به‌غداد ته‌واوکرد و له1991 به‌شداری راپه‌رینم کرد‌و له ریکخه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی شورایی بوم.له 1991 هه‌سته‌ی کریکارانی سوسیالیست و له 1992 سه‌رنجی کریکارمان دروست کرد.له 1993 له دامه‌زرینه‌رانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق بوم و تیایدا به‌رپرسی کاری جه‌ماوه‌ری و سه‌رنوسه‌ری بۆپێشه‌وه و به‌رپرسی رادیۆی حزب بووم. له 1999 گۆڤاری رفراندۆمم ده‌رکرد له‌له‌نده‌ن و که‌مپینی رفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستانم دروستکرد که چه‌ند کۆنفرانسی له‌له‌نده‌ن و کوردستان گرت . له 2008 له دامه‌زرینه‌رانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بووم و به‌رپرسی ته‌له‌فزیۆنی سه‌نای کوردیش بوم.
پرسیار: عیراق لەبەردەم هەڵبژاردنى پەڕلەماندایە، تۆ چۆن دەڕوانیتە ئەو هەڵبژاردنەء پێتوایە لەرووى سیاسییەوە چ ئاکامێکى دەبێت؟
ئاسۆ کمال: له‌راستیدا هه‌لبژاردن و په‌رله‌مان له عێراقدا به‌شێکه له‌و پرۆسه و نه‌خشه سیاسیه‌ی ئه‌مریکا به‌دوای ڕوخانی به‌عسدا بۆ پڕکردنه‌وه‌ی بۆشایی ده‌وڵه‌ت و ئیداره‌یه‌ک که بتوانێ نیازه‌کانی کۆنترۆلی سیاسی و عه‌سکه‌ری ئه‌مریکا دابین بکات ده‌ستی بۆبرا و هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ش له عیراقدا هه‌رچه‌ند ئاڵ‌وگۆڕێک له وه‌زعی ئه‌منی و ته‌وازنی هێزه‌کانی شیعه و سونه و کورددا پێک هاتبێ به‌ڵام چوارچیوه و ئامانج و ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌که دیسانه‌وه هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه سیاسیه‌یه‌ی که ده‌سه‌ڵات به‌پێی هێزی میلیشیا شیعه و سونه و کورده‌کان دابه‌شده‌کاته‌وه و پیداویستیه‌کانی به‌ڕێوه‌چوونی به‌رژه‌وه‌ندیه ئه‌منی و عه‌سکه‌ری و سیاسیه‌کانی ئه‌مریکاش دابین ده‌کات و له‌م نێوه‌شدا شتێک به‌ناوی دوباره‌ده‌نگدانه‌وه‌ی خه‌ڵکی عیراق به‌م هێزانه و به‌م نه‌خشه سیاسیه له ژێرناوی هه‌ڵبژاردندا به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌مه ڕاسته هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانی تیادا به‌ڕێوه ده‌چێت به‌ڵام ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی نیزامێکی ته‌قسیمی خه‌ڵک به‌سه‌ر تایفه و قه‌ومیه‌ت و دین و میلیشیادا نه‌ک نیزامێکی سیاسی په‌رله‌مانی ئه‌حزاب و ده‌نگدان وه‌ک هاوڵاتیه‌کی ناسنامه یه‌کسان.ئه‌م سیسته‌مه‌ی ئێستا له عیراق و لوبنان و زۆریک له‌و ووڵاتانه‌ی تر که خه‌ڵکیان سه‌ره‌تا به‌سه‌ر تایفه و مه‌زهه‌ب و قه‌ومیه‌تدا دابه‌شکردوه ، په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن تیایدا به‌مانای به‌شداری له شه‌ڕی که‌م و زۆرکردنی نیسبه‌ی کورسیه‌کانی ئه‌م هێزانه‌دایه که کۆنترۆلی هه‌موو ژیانی سیاسی و ئابوریان به‌ده‌سته و په‌رله‌مان ته‌نها ڕوکه‌شێکه بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی ئه‌م دابه‌شکردنه‌ی ده‌سه‌ڵات له نێوخۆیاندا به‌ناوی هه‌ڵبژاردنه‌وه و ده‌نگ پێدانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه.هه‌رچه‌ند ئه‌مه بنه‌مایه‌که که سه‌رجه‌م سیسته‌می سیاسی په‌رله‌مانی بورژوازی له‌سه‌ر بنیات نراوه به‌ڵام جیاوازیه‌که‌ی ئه‌م په‌رله‌مانه تایفی و قه‌ومیانه له‌وه‌دایه که فرسه‌تی ده‌رکه‌وتنی چینایه‌تی کریکاران وه‌ک هاوڵاتیه‌کی که ناسنامه‌ی چینایه‌تی و سیاسی جیاوازی هه‌یه له‌باقی ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌گه‌ڵیاندا له باری زمان و ئه‌تنیک و جوگرافیاوه هاوشیوه‌ن که‌م ده‌کاته‌وه و له جیگای ئه‌مانه ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن له عیراقدا خراوه‌ته ناو جوارچێوه‌ی کورد و سونه و شیعه‌وه. هه‌ربۆیه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا یاسایه‌ک دانراوه که ده‌نگده‌ر نه‌ک هه‌ر له عێراقدا به‌ڵکو له‌ده‌ره‌وه‌ش دابه‌شده‌کات به‌سه‌ر ئه‌و بازنانه‌ی هه‌ڵبژاردن که له ئه‌م ته‌قسیماته تایفی و قه‌ومیه‌ی به‌پێی پارێزگاکان دیاریکراوه و له‌مه‌ش زیاتر نیسبه‌تی زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوان له‌شاره‌کاندا نه‌ک به پێی سه‌رژمێر به‌ڵکو به‌پێی ریکه‌وتن له‌سه‌و نیسبه‌ی شیعه و سونه و کورد دیاریکراوه.جگه له‌مانه‌ش هیچ پێوه‌ریکی نیوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی نه‌زاهه و ده‌ستیوه‌رنه‌دان شمولی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی عێراق ناکات و یاسای جه‌نگه‌ڵ به‌سه‌ریدا زاڵه.
له‌سه‌ر ئاکامه چاوه‌ڕوانکراوه‌کانی تری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌وه‌یه که له‌سایه‌ی لاوازبونی ده‌وری ئه‌مریکا و کشانه‌وه‌ی له 2011دا و کۆنترۆلی زیاتری سیاسی و عه‌مه‌لی ئێران له عیراقدا ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌کان و به‌تایبه‌ت ڕه‌وتی مالکی زیاد بێ و له کوردستانیش به هۆی قه‌ڵشتی ناوخۆی ڕیزه‌کانی یه‌کێتی و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک به حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان لیستی هاوپه‌یمانی لاوازتر ده‌بێ و کێشه‌ی نه‌وت و داهات و که‌رکوک و پێشمه‌رگه به‌ره‌و قوڵتر ده‌چێ و ئه‌م حزبانه بێ تواناتر ده‌بن له پێداگری له‌سه‌ری. هه‌ربۆیه نائارامی و ناجێگیری سیاسی و ئه‌منی له عێراقدا درێژه‌ی ده‌بێ و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه و ئاکامه‌کانی به‌ره‌و خستنه‌ڕووی زیاتری ململانێ هێزه ناوخۆیه‌کان به‌دوادا دێت و ئیمکانی ده‌ستیوه‌ردانه ئیقلیمیه‌کان زیاتر ده‌کا.
پرسیار: جێگەء رێگەى کۆمونیستى کریکارى لەگۆڕەپانى عیراقدا چۆن دەبینیت ئایا توانیویانە ببنە هێزێکى کاریگەرء کارا؟
ئاسۆ کمال: به‌داخه‌وه جێگه و ڕیگه‌ی هه‌ردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و کوردستان لاوازه و له ئێستادا که کۆمه‌ڵگه‌ی عێراق به‌ره‌و دواوه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه و له‌سایه‌ی شه‌ڕو داگیرکاری ئه‌مریکادا ئیسلامی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی که‌وتۆته ده‌ست و به‌زۆر کۆمه‌ڵگه‌ی ڕاپێچ کردۆته ژێر سایه‌ی شه‌ریعه‌تی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامیه‌وه و شه‌ڕ و تیرۆری سونه و شیعه‌یان کردۆته سیناریۆی ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵک جه‌وێکی ناله‌باریان بۆ گه‌شه‌ی کۆمۆنیزم و خۆده‌رخستنی ئازادیخوازی دروستکردوه. بێگومان کۆمۆنیزمی کریکاری و ناڕه‌زایه‌تی کریکاری له عێراق و کوردستاندا هه‌یه و به وجودی ئه‌م دوو حزبه و به بوونی ناڕه‌زایه‌تی جۆراوجۆری کریکاری له به‌غداد و به‌سره و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری له کوردستان ده‌یبینین به‌ڵام ئه‌م حزبانه و ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه هێشتا هێزی کاریگه‌ر و کارای سیاسی له گۆڕه‌پانی عێراق و کوردستاندا نین.ئه‌مه جێگای ڕه‌زامه‌ندی نیه و ده‌بێت بگۆڕدرێت و ڕاگه‌یاندنی حزبی عێراق بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقدا له‌سه‌ره‌تادا هه‌وڵێک بوو به‌ڵام به‌داخه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک و حزب له‌وه‌ی که ئه‌م هه‌ڵبژاردنه وه‌ک له‌سه‌ره‌وه باسم کرد چوارچێوه و ئامانجه‌که‌ی ته‌قسیمی دوباره‌ی کورسی ده‌سه‌ڵاتی هێزه قه‌ومی و تایفیه‌کانی عیراقه‌و یاسیایه‌کی کۆنه‌په‌رستانه‌یان بۆ هه‌لبژاردن سه‌پاندوه نه‌کرا به هێزێکی مادی که له‌ئێستادا نیشانه‌ی خۆنیشاندانێکی کۆمنیزم بێ به‌رامبه‌ر به وه‌زعی مه‌وجود ، له کۆتاییشدا بایکۆت که ئێستا حزب ڕایگه‌یاندوه هه‌ڵویستگرتنێکه.
پرسیار: تۆ پێتوایە خەڵکى عیراق بەگشتى بە هۆشیارییء عەقڵێکى کراوەوە بچنە بەردەم سندووقەکانى دەنگدانء دەنگ بەلیستى دڵخوازى خۆیان بدەن، یاخود تەنها لەرووى عەتفء لایەنگرى عەشرەتییەوە دەنگ دەدەن؟
ئاسۆ کمال: خه‌ڵکی عیراق و کوردستان له چوارچیوه‌یه‌کدا دانراون که خۆیان دیاریان نه‌کردوه ، له پرۆسه‌یه‌کدا دانراون که ناسنامه‌ی هاوڵاتی بون له خه‌ڵکی باشوور سه‌ندراوه‌ته‌وه و کراونه‌ته شیعه و له ناوه‌راست سونه‌یان بۆ دیاریکراوه و له کوردستانیش ده‌بێت کورد بن. هه‌ڵبژاردنیش پێش بڕکێیه‌کی نێوان ئه‌م لایه‌نه قه‌ومی و تایفیانه‌یه بۆ دابه‌شکردنه‌وه‌ی کورسیه‌کان و ده‌وری خه‌ڵک پێشتر دیاریکراوه هه‌ربۆیه ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌ڵێن هوشیاری و عه‌قڵی کراوه له‌م ده‌نگدانه‌دا له قاڵب دراوه به‌و باره سیاسی و فشاره مادیانه و ده‌نگده‌ر وه‌ک چۆن ناچارکراوه له‌سایه‌ی کێشه‌و شه‌ڕ و تیرۆری ئه‌م میلیشیایانه‌دا ژیانی ڕۆژانه‌ی به‌سه‌ر به‌رێت ئاواش کراوه‌ته وه‌سیله‌یه‌کی شه‌رعیه‌تدانه‌وه به‌م هێزانه له ژێرناوی به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا.هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م خه‌ڵکه به‌دیلێکیان هه‌بیت که له‌ده‌ست ئه‌م هێزانه ڕزگاریان بکات ئه‌وه ده‌توانن ئه‌و عه‌تف و لایه‌نگری عه‌شیره‌تیه توڕهه‌لبده‌ن که دوای هه‌ر ده‌نگدانێک ده‌بینین په‌نجه‌ی مۆرکراویان ده‌گه‌زن.
پرسیار: هێزە ئاینىء قەومییە جیاجیاکان تا ئێستاش لەناکۆکییەکى قوڵدان لەسەر چەمکى حوکمڕانى لە عیراقدا، ئایا ئەو ململانێىء ناکۆکیانە ئاکامەکەى بەزیانى خەڵک نابێتء خەڵک باجەکەى نادات؟
ئاسۆ کمال: بێگومان شه‌ڕی ئێستای هێزه شیعه و سونیه‌کان نه‌ک زیانی بۆ خه‌ڵک هه‌یه و ژیان و ئاسایشیانی نه‌هێشتوه به‌ڵکو به‌خه‌ڵک ئه‌م شه‌ڕه ده‌که‌ن و خه‌ڵکی کۆڵانه‌کانی به‌غدادیان کردۆته دوژمنی یه‌کتر. کێشه‌ی که‌رکوکیش له‌سایه‌ی حزبه قه‌ومی و تایفیه کوردی و عه‌ره‌بیه‌کانیش له‌به‌رده‌م هه‌مان خه‌ته‌ردایه. مانه‌وه له چوارجێوه‌ی به‌دیلی فیدرالی ناسیونالیزمی کورد یان حکومه‌تی ئیسلامی شیعه یاخود سونه و له ململانیی ئه‌م به‌دیلانه‌دا بۆ دیاریکردنی ئاینده‌ی عیراق باجه‌که‌ی ئه‌و وه‌زعه ناله‌بار و نائینسانیه‌یه که ئێستا خه‌ڵکی عیراق و کوردستان ڕۆژانه له‌ده‌ستی ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌بر‌ن. بۆ کۆتایی هێنان به‌م قوربانی بونه‌ی هێزه قه‌ومی و ئیسلامیانه پێویسته ڕیزی سه‌ربه‌خۆی خه‌ڵک له دژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هیزانه بیته مه‌یدان و ئه‌م خه‌لکه جیتر له سه‌نگه‌ری ئه‌م هیزانه‌دا نه‌مینیته‌وه و نه‌بیته قوربانی شه‌ڕ و هه‌ڵبژاردنی ئه‌وان.
پرسیار: دوا پرسیارم ئەوەیە رۆڵى حزبى ئێوە چییە لەیەکلا کردنەوەى ناکۆکیەکان بەقازانجى خەڵک؟
ئاسۆ کمال: ئێمه ده‌بێت له عێراق و کوردستان خه‌لک کۆبکه‌ینه‌وه له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی دیاریکراو که وه‌ڵامی نیازه‌کانی ئیستای کریکاران و خه‌ڵکی سته‌ملێکراو بێت و به‌دیلیکی سیاسی به‌رامبه‌ر به سیناریۆی ڕه‌شی ئێستای عیراق و فیدرالی بیت. به‌تایبه‌ت له کوردستان له ده‌وری سه‌ربه‌خۆکردنی کوردستان و نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی و دانانی ده‌سه‌ڵاتیکی مه‌ده‌نی و نه‌هیشتنی گه‌نده‌ڵی و جیاکردنه‌وه‌ی دین له ده‌سه‌لات و یه‌کسانی ژن و پیاو و دابینکردنی ژیانیکی خۆشگوزه‌ران . ئه‌مانه ده‌کرا به‌رنامه‌ی حزبی ئیمه بوایه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستاندا و جه‌ماوه‌ری نارازی کوردستان‌مان به‌ده‌وردا کۆبکردایه‌تیه‌وه و هه‌رچۆن ئێمه وه‌ک هێزی ئۆپۆزسیۆنی یه‌کێتی و پارتی له 1991ه‌وه ناسراوین و له‌سه‌ر ئازادی و یه‌کسانی بۆ خه‌ڵکی کوردستان شه‌ڕمان کردوه له‌گه‌ل ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌دا ده‌بیت له هه‌ر فرسه‌ت و بواریکی سیاسی‌دا و له‌وانه له هه‌لبژاردنه‌کانی کوردستاندا وه‌ک نوینه‌ری چه‌پ و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌م ده‌سه‌لاته ده‌رکه‌وتینایه و ڕێگه‌مان نه‌دایه ئه‌م جێگه‌یه‌ی ئێمه بکه‌وێته ده‌ست باڵێکی تری ئه‌حزابی ناسیونالیستی وه‌ک گۆڕان که پێشینه‌ی سیاسیان هه‌مان پێشینه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانێکن که له‌سه‌رکوتی ئازادی سیاسی و کوشتنی موخالف و له خولقاندنی سینارۆی کوشتار و کیمیابارانی هه‌له‌بجه‌دا ،به‌شایه‌تی تاله‌بانی،له بڕینی ئاو و کاره‌با مقه‌ڕی ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵاتیاندا باکیان نه‌بوبیت و ئێستا جیگه‌ی ئۆپۆزسیۆنێکی زوڵم لیکراویان گرتۆته‌وه. کۆمۆنیزمی کریکاری پیویستی به‌وه‌یه که ووشه‌ی به‌هێز بۆ ڕه‌خنه له ئه‌حزابی بورژوازی ده‌سه‌ڵاتدار بگۆڕیت به هێزی ووشه و هێزی مادی جه‌ماوه‌ر . ئه‌مه ڕۆڵێکه که حزبی ئێمه ده‌بێ له‌م ناکۆکیانه‌ی ئێستا له نێوان هیزه ناسیونالیست و ئیسلامیه‌کاندا هه‌یه بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی به قازانجی خه‌ڵکی کوردستان بیگۆڕێ.
1/8/2010
Add Comment