کۆمۆنیزم

ئایا کرێکارانی ناسیونالیست و موسوڵمان دەتوانن لە حزبی کرێکاریدا بن؟ ئەی چۆن حزب بەرەو سۆشیالیزم دەچێ؟

 لەوەڵام بە پرسیارەکەی هاوی بەلێن دا کە دەڵێی”ئەگەر بەشێک لە کرێکاران ،لە رووی ئەدۆلیجییەوە نەوعێ لە ناسوێنالیست بن چۆن لەناو حیزبدا مەبەستم حیزبی کرێکاریە چۆن ئەو حیزبە بەرەو سۆسیالیزم ئەڕوات؟”
حزبی کرێکاران دەبێ لە پێناو ڕیکخستن و ڕیکخراوکردنی هەموو کرێکاراندا هەوڵ بدا بۆ ئەوەی وەک هێزێکی چینایەتی خەبات بکەن بۆ ڕوبەڕوبەڕوبونەوەی سیاسەت و دەسەڵاتی سەرمایەداران و حکومەتەکەیان و لە ئاکامدا گرتنە دەستی دەسەڵات و گۆڕینی سیستەمی سەرمایەداری. لەم حزبەدا کۆمۆنیستەکان بەردەوام کرێکارانی ناسیونالیست و موسوڵمان وشیاردەکەنەوە لەو سیاسەت و بیروڕایانەی کە ڕیزەکانی کرێکاران دابەش دەکا و دەیانکاتە پاشکۆی دەسەڵاتە ناسیونالیست و حزبە ئیسلامیەکان و ناکۆکی ئەم حزب و سیاسەتانەیان بۆڕۆشن دەکەنەوە لەجەرگەی مانگرتن و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیە بەردەوامەکاندا کە کرێکاران بۆ موچە و خزمەتگوزاری و دژی سەرکوت و دەسەڵاتی حزبە ناسیونالیست و دینیەکان دەیکەن. ئەوە کاری کۆمۆنیسەتەکانە کە کرێکارانی ناسونالیست و موسوڵمان لە ڕێگەی خەباتی چینایەتیەوە ڕۆژبەڕۆژ زیاتر بهێننە ریزەکانی حزبەوە تا حزب ببێتە قوتابخانەیەک بۆ گۆڕینی مۆرال و ڕوناکبیری و کەلتوری چینی کرێکار و لە ژێر فکر و کەلتوری چینی دەسەڵاتداری بورژوازی ڕزگاریان بکا . حزب ئەو ئامڕازەیە کە چینی کرێکار لەڕیگەی گەشەپێدانی خەباتی چینایەتیەوە بەرەو سۆشیالیزم دەبا. ئەمە پرۆسەیەکی پراتیکیە ،نەک تەنیا ڕۆشنکردنەوەی فکری بێت، کە کرێکاران خواستی کۆلێکتیڤ و هاوبەشیان دەبێتە بەدیلی سۆشیالیستی. کرێکاران هەموو لەسەرەتاوە کۆمۆنیست و سۆشیالیست نین بەڵکو لە پرۆسەیەکدا دەگەنە ئەم باوەڕ و ئاستە لە وشیاری چینایەتی..سوپاس بۆ کۆمێنت و پرسیارەکەت و هیوادارم وەڵامەکە ڕۆشن بێت.

Add Comment

Click here to post a comment