کۆمۆنیزم

خۆپێشاندانەکانی عێراق بەشێک لە شەڕی چینایەتی ئەنتەرناسیونالە

هیچ کات بە‌هێندەی مێژووی ئێستا دابەشبونی چینایەتی پێگەیشتوو و کامڵ نەبوە و سامان لەلایەن چەند کەسێک کەڵەکە نەبوە، کە ڕێژەی سامان و داهاتی ١٪ی چینی سەرمایەدار داهاتی ٤٥٪ سەرزەوی لەژێردەستدایە.
ناکۆکیە چینایەتیەکانیش لە زۆربەی شوێنەکان بەشیوەی شۆڕش و تەقینەوە جەماوەریەکان دەبینرێ ، وەک بەهاری عەرەبی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا ، یان بەشێوەی وەستانەوە دژ بە قەیرانی دارایی وەک لە یۆنان و ئیسپانیا ، یان لە شێوەی شۆڕشی شەقامی هێلەک زەردەکانی فەرەنسا و هتد..شەڕی کرێکاران و چینە کەمدەرامەتەکان لەگەڵ حکومەتە دیکتاتۆری و نیولیبرال و بانکی جیهانی و یەکێتی ئەوروپا.
قۆناغی گەشەی سەرمایەداری چینی کرێکارێکی گلۆباڵی دروستکردوە کە شێوازی ژیان و خەباتی هاوچەشنە دژ بە سیستەمێکی گلۆباڵی سەرمایە.
کۆمۆنیزم ئەگەر بەشی ڕۆشنبیری چینی کرێکار بێت، ئەوا دەبێ بەپێی ئەو واقعیەتانەی سەرەوە ئێستا هێزێکی گلۆباڵ و زۆرینە و دەستپێشکەر و ڕیکخەری ئەو خەباتە چینایەتیە بێت کە لە دنیادا دەچێتە پێش.بەڵام لەواقیعدا کۆمۆنیزمی ئەم سەردەمەمان لەم خەسڵەتانە بێ بەشە و هەربۆیە لەڕیزی پێشەوەی ئەم خەباتە چینایتیەدا نیە و گیرۆدەی ئەو کێشانەیە کە زیاتر پەیوەندیان بەمێژووی ڕابوردوە هەیە نەک بە پێداوستیەکانی سەردەم.
لە دڵی ئەم ناڕەزایەتی و شەڕە چینایەتیەدا پێویستە کۆمۆنیزمی نوێ ئامادەیی خۆی نیشان بدا وەک بەدیلێکی ڕۆشن بۆ شێوەی ڕێکخستنی حزبی و جەماوەری و بەرنامەی سیاسی و ئابوری بۆ گۆڕینی سیستەمی سەرمایەداری لە سەدەی بیست و یەکدا. بەدیلێک کە کۆمەڵگەی کۆمۆنیستی بە شیوەیەکی بەرجەستە و مومکین بکاتە دروشم و بەرنامەیەکی پراتیکی لە بزوتنەوەی کرێکاریدا.
لە پێشەکی کتێبی “کێشەکانی کۆمۆنیزمی سەردەم”
بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە تکایە کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە:
http://www.asokamal.com/…/wp-…/uploads/2019/04/kteb-hizb.pdf

Add Comment

Click here to post a comment