ڕیفراندۆم

چالاکیە جەماوەریەکانى “نا” بۆ دەستورى کۆنەپەرستانەى عێراق

لیژنەى ئامادەکردنى کۆنگرەى “هەڵوێست” سەبارەت بە دەستورى عێراق کە پێکهاتبوو لە( کۆنگرەى رفراندۆم بۆسەربەخۆیى کوردستان، یەکێتى کۆمۆنیستەکان لە عیراق ،پارتى چارەسەرى دیموکراتى کوردستان، بەرەى جەماوەرى کوردستان،حزبى شیوعى کوردستان باشوور،ناوەندى ئاڤێستا) پیکەوە کۆبونەوە و بڕیارى کۆبونەوەى جەماوەریان لە پارکى ئازادى شارى سلێمانى دا سەبارەت بەدەستورى هەمیشەیى عێراق.چەند ڕۆژ پێش کاتى کۆبونەوەکە دەست کرا بە بڵاوکردنەوەى بەیانى هەڵویست سەبارەت بە دەستور لەسەراسەرى شاردا و قسەکردن وبڵاوکردنەوەى ئاگادارى لەبەردەرکى سەرا . هەروەها چەندین لافیتە لە شوێنە سەرەکیەکانى شار هەڵواسرا . سەرەڕاى تەعتیمى ئیعلامى تەواو لەلایەن دەزگاکانى ڕاگەیاندنى حزبەکان و ڕۆژنامەکانەوە و بڵاونەکردنەوەى ئیعلانى ئەو کۆبونەوە جەماوەریە لە هیچ ڕۆژنامەیەکى حزبى و ئەهلیدا کە لە کوردستان دەردەچێـت.وە هاوکات فشارەکانى دەزگاکانى ئاسایشى سلێمانى و گرتنى کەسێک لەوانەى ئەو ئیعلانەى کۆبونەوە جەماوەریەکەى بڵاوکردۆتەوە.


بەڵام کۆبونەوە جەماوەریەکە سەرکەوتوانە لە سەکۆى ئازادى پارکى ئازادى سەعات 3.30پاش نیوەڕۆى 8ئۆکتۆبەرى 2005 بەبەشدارى دەیان کەس ولایەنى سیاسى و جەماوەرى بەسترا. سەرەتا بهادین نورى نوێنەرى بەرەى جەماوەرى کوردستان بەخێرهاتنى ئامادەبوانى کرد و باسى لەو تەعتیمە ئیعلامیە کرد کە دەزگاکانى راگەیاندن و حزبەکانى بەرەى “بەڵآ” بۆ دەستور بەرامبەر بەم کۆبونەوە جەماوەریە گرتیانەبەر و بوە هۆى کەمى بەشداربوان . دواتر ووتەى کۆبونەوەکە لەلایەن ئاسۆ کمال نوێنەرى کۆنگرەى رفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستانەوە پێشکەش کرا.کەئەمە دەقەکەیەتى:

خەڵکی ئازادیخواز ى کوردستان
لایەنە سیاسى و جەماوەریەکان
ئێمە وەک چەند لایەنێکى سیاسى و جەماوەرى شارەکانى کوردستان ئەم چالاکىیە جەماوەریەمان دەست پآکردوە، بۆ کۆکردنەوەى دەنگى “نا” ووتن بەدەستورى هەمیشەیى عێراق و دەمانەوێت لەم ڕێگایەوە ڕایگەیەنین، کە خەڵکی کوردستان نایەوێت ئەم دەستورە کۆنەپەرستانە عەرەبى وئیسلامیە بەسەریاندا بسەپێنرێت و جاریکى تر بەڕەسمى بآماف و ژێر دەستە بکرێنەوە .
ئێمە نوێنەرایەتى مافى دیاریکردنى چارەنوسی خەڵکى کوردستان دەکەین،کە ئەم دەستورە پێشێلى کردوە . هەربۆیە دەڵێین “نا” بۆ دەستورێک، کە مافى دیاریکردنى چارەنوسى خەڵکی کوردستان ناسەلمێنێت.ئێمە نوێنەرایەتى مافى سەربەخۆبونى کوردستان دەکەین ،کە لە 98% ى خەڵکىکوردستان دەنگى بۆداوە ولەدەستوردا پیشیلکراوە. و حسابى بۆ خواستى زۆربەى زۆرى خەڵکی کوردستان نەکردوە. هەربۆیە بەناوى 98%ى رفراندۆمى خەڵکی کوردستانەوە دەڵێین “نا” بۆ ئەم دەستورە .
ئێمە نوێنەرایەتى خەباتى زیاتر لە نیوسەدەى خەڵکی کوردستان دەکەین ،کە دژ بە پێناسەى عێراق بوە وەک بەشێک لە نیشتمانى عەرەبى،وە خەڵکى کوردى بە پلەدوو داناوەلە عێراقدا و لەپێناو سڕینەوەى ئەم ناسنامە قەومى وشۆڤینیستیەى عیراقدا قوربانى داوە. هەربۆیە ئێمە دەستورێک ڕەت دەکەینەوە کە جارێکی تر ئەم میراتە شۆڤینیستیەى بەعس وێدام دەژێنێتەوە و خەڵکی کوردستان دەکاتەوە بە ژێردەستە و پاشکۆى ڕژێمێکی عەرەبى .
ئەم کۆنگرەیە ئاڵاى پێشکەوتخوازى و مەدەنیەت و عەلمانیەتى خەڵکی کوردستان بەرزدەکاتەوە کە نایەوێت لە سەدەى 21دا بخرێتە ژێردەستى حکومەتێکی ئیسلامى و قانونى کۆنەپەرستانەى دینىیان بەسەردا فەرزبکرێت و دەرگاى دنیاى مەدەنى و پێشکەوتوى بەڕودا دابخرآ و بگەڕێندریتەوە چاخەکانى ناوەڕاست. هەربۆیە دەڵێین “نا” بۆ ئەم دەستورەی کە دینى لەگەلڕ دەوڵەت تێکەڵاو کردوە و مافە مەدەنى و فەردیەکان لەژێرناوى ناتەبایى لەگەلڕ یاساکانى ئیسلامدا زەوت دەکات.
کۆنگرە داکۆکى لە مافەکانى ژنان و یەکسانى ژن و پیاو دەکا.ڕێز لە 14 ساڵ خەباتى ژنانى کوردستان دەگرآ دژ بە یاساکانى چەند ژنە و نایەکسانى لە میرات و لە شاهیدى مەحکەمەدا و دەورى ژنان لە خێزان و کۆمەڵدا. هەربۆیە دژ بە دەستورێکین کە جارێکی تر یاساى 137 ى هێزە شیعەکان بەسەر ژناندا دەسپێنێت.
کۆنگرە نوێنەرایەتى مافى خەڵکی کەرکوک دەکات کە وەک بەشێک لە کێشەى کورد مامەڵە وچارەسەر بکرێت. هەربۆیە دەستورێکمان ناوێت کە ئەم کێشەیە بە هەڵواسراوى بەپآى مادەى 58 دەهێڵیتەوە و دەیداتە دەست هاوسەنگى و کێشەى ئەو هێزانەى لەسەر دابەشکردنى حێەى نەوت و دەسەلات شەڕیانە.
بەم پآیە خەڵکی کوردستان و مافە ڕەواکانى لەم دەستورەدا نەک هەر نوێنەرایەتى نەکراوە بەڵًکو ئەم ڕەشنوسى دەستورە تەنها بۆ زەوتکردنى مافە سیاسى و مەدەنیەکانى خەڵکی کوردستان دانراوە و ئەو سەربەخۆیىیە دیفاکتۆیەى 14 ساڵە لە کوردستاندا هەیە بەم دەستورە بەڕەسمى دەسڕێتەوە و کوردستان بەزۆر و بەبآ هیچ ماف و زەمانەتێک دەلکێنرێتەوە بە عێراق و دەخرێتەوە ژێر سایەى دەستور و دەسەلاتێکی ئیسلامى وعەرەبى کۆنەپەرستانە. هەربۆیە ئەم دەستورە تاپۆى بآماف کردنى خەڵکی کوردستان وژێردەستەکردنێتى و ئێمە داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەین کە دەنگى “بەڵآ” نەدەن بەم دەستورە .
دانانى ئەم دەستورە بە پرس و ڕاوەرگرتنى خەڵکی کوردستان نەبوە و هیچ پرۆسەیەکى دیموکراسى نەبوە تاتیایدا خەڵکی کوردستان ئازادانە مافەکانى خۆیان لەو دەستورەدا دابنێن و تیایدا داکۆکى لە مافەکانیان بکەن.بەڵکو ئەم دەستورە وەک باقى مەسەلە چارەنوس سازەکانى کوردستان و مافەکانى خەڵکی کوردستان لەسەروى خەڵکی کوردستانەوە حزبە دەسەلاتدارەکانى کوردستان لەگەلڕ هێزە شیعە و سوننە و ئەمریکا بڕاندویانەتەوە.ئەم حزبانە دواى ئەوەى 12 ساڵ مافى سەربەخۆبونیان لە ڕژێمى بەعس وێدام ڕانەگەیاند ،ئێستاش مافى چارەنوس و مافى ژنان و مافە مەدەنیەکانى خەڵکی کوردستانیان گۆڕیوەتەوە بەو دەسەلاتە سیاسى وئابوریەى پآیان دراوە.
هەربۆیە “بەڵآ” ووتن بۆ ئەم دەستورە دریژکردنەوەى وەزعى نالەبارى ئیستایە. پێمان ناڵین خەڵکی کوردستان “بەڵآ” بۆچ شتێک بڵێت؟ ئەگەر 14 ساڵە مناڵ و لاوى کوردستان ناوى دوژمنى مەرکەز و شۆڤینیستى عەرەبى و حوکمى ئیسلامى نەبینیوە ،ئەوا ئیتر ئەم بەڵایەش بۆ سەر سەرى خەڵکی کوردستان زیاد دەبێت.
کۆنگرە دەیەویت وەک مافى ئازادى ڕادەربڕین ئەو ڕاستیانە بەگوآى خەڵکی کوردستان بگەیەنیت تا خەڵک خۆى لەسەر ئەم دەستورە بڕیاربدات . ئێستا لایەنەکانى بەرەى “بەڵآ” ئیمکاناتى زۆرى ڕاگەیاندنیان لەبەردەستدایە بۆ سەپاندنى ئەم دەستورە.بەلام ئێمە و جەماوەرى ناڕازى کوردستان تەنها ئەم سەکۆ و بڵندگۆیانەمان هەیە کە دەنگمان بەرزبکەینەوە و ڕاستیەکان باس بکەین. دەسەلاتداران جگە لە تەعتیمى ئیعلامى دەکەونە پروپاگەندەیەکى نا مەدەنى ونادیموکراسى بەرامبەر بە مافى ئەو خەڵکەى ئەم دەستورەى بەدڵ نىیە و “نا” بۆ دەستور بە خیانەت لە میللەت و شتى تر لەقەلەم دەدەن .بەم بەرنامەیە کەش و هەوایەکى سەرکوتى ڕادەربڕین دروست دەکەن ،جگە لەوەش تەزویر و پیشیلکارى ئاشکرا دەکەن لە دەنگدانەکاندا وەک تا ئێستا لەهەلبژاردنەکاندا لەلایەن UNەوە لە لیستى ڕەشدا دانراون. ئەبێت ڕێگە بەم پروپاگەندانە نەدرێت و لەکوردستاندا ئازادى ڕادەربڕین و ئۆپۆزسیۆن بوون بپارێزرێت و خەڵکی کوردستان ئازادانە “نا”ى خۆیان بڵێن بەم دەستورە کۆنەپەرستانەیە.
ئێمە دژ بەو “نا”یانەشین کە هێزە سونیەکان و عەربیە ناسیونالیستەکان بۆ ڕەشترکردنى دەستور هەیانە . ئێمە دەڵێین “نا” بۆ ئەم دەستورە کۆنەپەرستانە و دەڵێین “بەڵآ” بۆ دەستورآ کە مافى دیاریکردنى چارەنوس و سەربەخۆیی کوردستان بسەلمێنى. “بەڵآ” بۆ جیاکردنەوەى دین لە دەوڵەت . بەڵآ بۆ یەکسانى ژن وپیاو و بەڵآ بۆ یەکسانى مافى هاوڵاتیان لە عێراقدا و بەڵآ بۆ دابینکردنى مافە جیهانیەکانى ئینسان و مافە مەدەنى وفەردیەکان کە لە پەیمانە نێودەوڵەتیەکاندا دانى پێدانراوە. ئێمە خوازیارى ژیانێکی باشتر بۆ خەڵکی کوردستان و دابینکردن و زەمانەتکردنى مافە سیاسى و ئابورى و کۆمەڵایەتیەکانین.
هەربۆیە کۆنگرە بانگەوازى هەموو خەڵکی کوردستان دەکات کە دەنگ بخەنە پاڵ دەنگى ئێمە و دەنگ بەم دەستورە نەدەن و ئەم بەرەى”نا” بۆ دەستور بەهێز بکەن.ئێمە دەمانەوێت نوێنەرایەتى ئەو هێزەى جەماوەرى کوردستان بکەین کە دژ بەسەپاندنى ئەم دەستورەیە بەسەریدا و سەپاندنى ئەم دەستورە بە کارەساتێکی تر دەزانآ ،کە نابێت بەسەر خەڵکی کوردستاندا بهێنرێت.ئەم جەماوەرە هاتۆتە مەیدان تا بڵێت پاراستنى مافەکانى خەڵکی کوردستان لە ئێستا وئایندەدا لەبەهێزکردنى ئەم بەرەى “نا”یەوە دەست پآدەکات و بانگەوازى خەڵکی کوردستان دەکەین بۆ بەرزکردنەوەى دەنگى “نا” لەو رفراندۆمە نادیموکراتیانەى 15 ئۆکتۆبەر بڕیارە لەسەر رەشنوسى دەستور ئەنجام بدرێت.
نا بۆ ڕەشنوسى دەستورى هەمیشەیى عیراق
بەڵێ بۆ مافى دیاریکردنى چارەنوس و سەربەخۆیی کوردستان

بەدواى ئەم ووتەیەدا على مولود نوێنەرى یەکێتى کۆمۆنیستەکان لە عیراق بەیانى هەڵوێستى کۆبونەوە جەماوەریەکەى خوێندەوە و قسەى لەسەر کرد ،کە ئەمەى خوارەوە دەقەکەیەتى:
هەڵویستمان سەبارەت بە ڕەشنوسى دەستوورى هەمیشەیى عیراق
ڕەشنوسى دەستورى هەمیشەیى عیراق کە خراوەتە ڕوو بۆ رفراندۆم لە 15 ئۆکتۆبەرى 2005دا پیچەوانەى خواست و مافەکانى خەڵکی کوردستانە ، لەبەرئەوەى کە :
1- ناسنامەى عەرەبى وئیسلامى بەسەر عێراقدا سەپێنراوە و بەمەش وەک رژیمى بەعس ورژیمە عەرەبیەکانى پیشترى خەلکى کوردى کردۆتە هاولاتى پلە دوو.
2- مافى دیاریکردنى چارەنوس ومافى سەربەخۆبونى کوردستان وبەرپاکردنى رفراندۆمى خەلکى کوردستانى پیشیلکراوە وبەمەش هەرەشەى گەرانەوەى ژیردەستەبون و بەزۆرلکاندنەوە لەئارادایە.
3- ئاینى ئیسلامى کردوە بە دینى دەولەت وسەرچاوەیەکى سەرەکىیە بۆیاسادانان ،بەمەش دین لەگەلڕ دەولەت تیکەلڕ کراوە و مافە مەدەنى وئینسانیەکانى خستۆتە ژیردەستى یاساى ئایینەوەو حکومەتى ناوەندى کردۆتە حکومەتیکى ئیسلامى.
4- مافى ژنان و مافە فەردى و مەدەنى ودیموکراتیەکانى ترى پیشیل کردوە.
لەبەرئەم خالانەى سەرەوە و چەندین خالى تر ئێمە بانگەوازى خەلکى کوردستان دەکەین کە بڵێین نا بۆ ئەم دەستورە و ئەم هەلویستە بگرن.ڕێگاچارەى خەڵکى کوردستان مافى چارەنوس و سەربەخۆیی کوردستانە.
نا بۆ ڕەشنوسى دەستورى هەمیشەیى عیراق
بەڵێ بۆ مافى دیاریکردنى چارەنوس و سەربەخۆیی کوردستان

دواتر دەرگا کرایەوە بۆ خویندنەوەی پەیامی لایەنەکان لەوانە حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق و یەکیتی کۆمۆنیستەکان لە عیراق و حزبی شیوعی کوردستان باشوور و ئارین تی ڤی وچەند پەیامی ترو بەدواشیدا پرسیار وڕادەربڕین و وەڵامدانەوە پآیان و هەروەها گرتنى سەلامى خەیات لەلایەن ئاسایشەوە لەسەر بلاوکردنەوەی ئیعلانی کۆبونەوەکە بەتوندى مەحکوم کرا وداوای ئازادکردنی کرا،وە دواى نزیک بەدوو سەعات کۆبونەوە جەماوەریەکە سەرکەوتوانە کۆتایى هات و بەیانى هەڵویستى کۆنگرە بڵاوکرایەوە و داوالەبەشداربوان کرا کە لەچالاکیە جەماوەریەکانى داهاتووى “نا” بۆ دەستوردا چالاکانە بەشدارى بکەن و ئەم هەڵویستەى کۆبونەوە جەماوەریەکە بکەنە هەڵویستى جەماوەرى شارى سلیمانى وشارەکانى ترى کوردستان.
‏09‏/10‏/2005

Add Comment

Click here to post a comment