کۆمۆنیزم

گفتوگۆیه‌ك ده‌رباره‌ی كتێبی كۆمۆنیزمی نوێ

گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ هاوڕێ ئاسۆ كه‌مال ده‌رباره‌ی كتێبی كۆمۆنیزمی نوێ
به‌سه‌رپه‌رشتی په‌یجی فیكری و ڕۆشنبیری ڕێكخستنه‌كانی حزبی شیوعی كوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات
زۆر سوپاس بۆ هاوڕێیان ڕێواس Rewas Ahmad Banixelani و هاوڕێ ئاسۆAso Shashoy بۆ ڕیکخستن و بەڕیوەبردنی ئەم سیمینارە و گرنگی پیدان بە بابەتەکە و زەحمەتکێشانیان و ماندوبونیان
پرسیاری هاوڕێیانی بینه‌ر بۆ هاوڕێ ئاسۆ كه‌مال 24-10-2020
١. هاورێ خه‌رمان ئه‌لمانیا : دەست خۆشی وبەخيراتنی هاورێ ئاسۆ دەکەم ،پرسيارێک لەسەر رون کردنەوەی لەسەر دروست کردنی حزبێکی کرێکاری ،ئايە ئەو حزبەی بەرێزت باسی دەکەی شمولی کوردستانيش دەکات !لەبەرئەوەی لەسەتا هەشتای کرێکاری کوردستان نەخوێندەوارە کەمێکی کەم لەناو حزبی چينی خۆی بەشدارە ،جۆن دەتوانرێ هەموو حزب تەسليمی کرێکار بکەين تاببن بە بناخەيەک بۆ بەگژداجونەوەی سەرمايەداری و ببن بەديلێک ؟دووەم ئەو چينە رۆشەنبيرە کە خەباتی نەپساوە بەشداربون دەوريان جی دەبێ ؟ ئەو خەباتەی بەرێزت باسی دەکەی لەکوردستان مەبەستت لەکاری هەرەوەزی ياشورای گەرەک دروست بکرێ ،بەڵام ئەوکاتەش بەبێ شێوەی هەرەم ،مەبەست دروستکردنی مەرکەزيەت نابی ئەوەيان جۆن دەجيتە بەشی پراکتيک ؟
٢.هاوڕێ محمد ئه‌حمه‌د ئه‌ڵمانیا: ئاسۆ گیان ئێستا دەنگوو ڕەنگی چەپ لە کوردوستاندا لەسەر کێشەی تێۆری زیاترە لەوەی داواکاری بۆ چینی کرێکار ٣.هاوڕێ ئاسۆ گه‌رمیانی هۆڵه‌ندا: کتێبی کۆمونیزمی نوێ ی هاوڕێ ئاسۆ کەمال، کتێبێکی بەنەرخە. پێویستە لەسەر هەر تێکۆشەرێکی مارکسی لە باشووری کوردستان ئەم کتێبە بخوێنێتەوە. ناوەرۆکی ئەم کتێبە رخنەیەکی مێژوویی- مادی قووڵە، نەک تەنها لەئەزموونی حزبێکی دیارکراو کە خۆی تیادا رۆڵ و قووربانی هەبووە، بەڵکو لە هەر دیدو تێزێکی رادیکاڵ کە رەچاوی بەڵانسی هێزی کۆمەڵایەتی و سیاسی ناکات و ناواقیعییانە بیر دەکاتەوەو لە ئەنجامدا ئەوەیشی هەیە لەدەستی دەدات. کتێبەکە لە کۆتاییدا بانگەشە بۆ مۆدێلێکی نوێ لە ڕێکخستنێک دەکات بۆ کۆکردنەوەی کۆمونیستەکان و سەرجەم کرێکاران. لەیرەدا دەتوانین لەم خاڵە بەفراوانی بکۆڵینەوە چوونکە کتێبەکە لەم بوارەدا بۆشاییەکی گەورە پێوە دیارە. ڕێکخستنێکی وا بەنیازی پاک و باش و بەبانگەشە دروست نابێت، بەڵکو بە هزرو ئایدیۆلیژیایەکی دیار کە لەواقیعەوە پێک دێت. لەم بوارەدا دەبێ رەچاوی ئەوە بکەین کە کۆمەڵگای کوردستانی خاوەن ئابوورییەکی رەیعییە، هێشتان چینی کرێکارمان نیە، جگە لەوەی کە ژمارەی بەرهەمهێنەرە راستەقینەکان و هێزی کۆمەڵایەتی و سیاسییان لاوازە. کۆمەڵگای کوردستانی کۆمەڵگایەکی سەرمایەداری پێشکەوتوو نیە تاکو بەرنامەی پارتی کۆمونیست تەنها بە دیوە چینایەتییەکەی چڕبکرێتەوە.
٤.هاوڕێ دایكی ئه‌ستێره‌ ئه‌ڵمانیا : ئایا راستە کە دەلین مارکس تەنها مولکی کۆمونیستەکانە .بەلام گرامش مولکی تەواوی مرۆڤایەتیە زیادەیەک بۆ پرسیارەکەم .بەمانای مارکس لە بارەی ئابوریوە گرامش مرۆڤایەتیوە پیرمرند بووە
٥.هاوڕێ نازه‌نین سوید : دوای رێز و سلاوـ باس لە کاریگەری ھەرەس ھێنانی یەکێتی سۆڤیەت ئەکرێت بۆ ئەو بارەی ئێستای کۆمۆنیزمی سەردەم بە رای بەرێزتان ئەم گاریگەریە بۆچی ئەوەنە قوڵە کە حیزبە کۆمۆنیستەکان دوای ئەم ھەموە سالە نەیان توانیوە رێبازو ستراتیجی تازە بگرنە بەر بۆ گۆرانکاری حیزبی و بوژانەوەی حیزب لە ناو چینی کرێکاراندا ھاورێ لە کتێبەکەدا باسی بت پەرستی حیزبی کردوە ئایا شێوەکانی ئەو بت پەرستیە لە حیزبی کۆمۆنیستدا لە چیا خۆی ئەبینێتەوە
٦.هاوڕێ ئازاد عوسمان سویسرا : سوپاس بۆ ھاوڕێ ئاسۆ بۆ باسەكەى ، تێروانيت لەسەر ھاوپەيمانى شيوعى و كۆمۆنست و چەپەکان لە کوردستاندا چۆنە دژ بە دەسەڵاتی سەرمایەداری کورستان؟
٧.هاوڕێ دایكی تارا سوید: Rezo slawm botan abo aw qsao krdaro hawlo chalakyana chand sal lamao pesh bkraya la estada sodi nya ٨.هاوڕێ سامان به‌كر كوردستان: هاوڕێیان چینی کرێکار بەپێی فکری مارکس تەنیا چینێکە کەدەتوانێ شۆڕش بەرپا بکات ، بەڵام زۆربەی کرێکاران خۆیان وەکو شۆڕشگێڕ نابینن و چینی کرێکاریش بەگشتی خۆی وەک چینێکی شۆڕشگێڕ نایەتە پێشچاو ئەگەر کرێکار لەهێزی خۆیان ئاگاداربوونایە ئەوا ئەرکی سۆشیالیستەکان تەواو ئاسان دەبوو بەڵام لەبەر ئەوەی بیروبۆچونی باو لەهەر کۆمەڵگەیەکدا بیروبۆچونی چینی سەردەستە کرێکاران هەموو بیرو بۆچونە جیاجیا کانی کۆمەڵگەیان لەهۆش و بیردا هەڵگرتوە ، هەندێکیان کەبەشێوەیەکی ڕێژەیی کەمینەیەکی بچوک پێکدێنن تاڕادەیەک هەموو بەهاکانی چینی سەرمایەدار پەسەند دەکەن کە حوکمیان دەکات کرێکاران دەبێ بەهاوبەشی و لەنێو یەکێتیە پیشەییەکان و پارتە سیاسیەکانی چینی کرێکاردا خۆیان ڕێکخەن لەگەڵ ئەمەشدا بەهیچ شێوەیەک هێزی ڕێکخراوەو چالاکیە هاوبەشەکانیان لەبەرچاودا ڕوون نیە
٩.هاوڕێ خه‌سره‌و خالد كوردستان : سڵاو كاك ئاسۆ بە تێگەیشتنی من لەسە ر گفتوو گۆكانی تۆدا دەردەكەوێت كە پێویستە بۆ ھەوڵدان بۆ گۆران كاری ریشەیی لە ھەرێم پێویستە سەرجەم ئەوحزبانەی كە باوەریان بە سوسیالیزم ھەیە . پێویستە ئێستا بەرەیەكی چەپ بۆ رزگاری نیشتمانی بەرەیەكی بەرفراوان بەپێی بەرنامەیەكی واقعی كۆببنەوەو خۆیان رێك خەن بۆ داكۆكی لە كرێكاران .
١٠.هاوڕێ عیماد عه‌لی ئه‌ڵمانیا : ڕێز بۆ هاوڕێ ئاسۆ كه‌مال، ته نانه ت جۆن بايدن. له دوا ديبيتى له گه ل ترامپ دا. ده رباره ى به رانگارى بوونه وه. ى كوڤيد ١٩ جه ختى له وه كردوه. كه ضوعفي سه رمايه دارى حوكمى ترامپ. اهمال كردنى جه ماوه ر ميلله ت به لايه وه گرنگ نيه. هه ر بو يه ش ته نانه ت سه رمايه دارانيش هيزى. گه ل و جه ماوه ر له كانى پيويستدا. به كار ده هينن بؤ مه رامى خؤيان. هاورى ئاسؤيش. پيشنيارى كرد. كه ده بيت. نوخبه ى روشنفكرانى چه پ. ده بيت. ئه م هه له بقؤزيته وه. تاك و بتوانيت. جه ماوه ر له ده ورى خؤيدا كؤ بكاته وه. مه ركه زييه تيش نه بيت. به ربلاوى و نزاع و هه ر يه كه و بؤ خؤى دروست ده بيت. ميكانيزم هه يه. ده فه رموون. با ئه ندامانتان اندماج بكه ن له گه ل حزبمان. به و روحيانه ته ى كه باسي ليوه ده كه يت. له ئيستا دا حزبي شيوعى دامه زراوه و ميژويكيشي هه يه. بچنه ناو حزب به وناونيشانهى كه باست ليوه كرد.
١١.هاوڕێ نیشته‌ كوردمارك سوید : ئایا سەرمایەداری هەیە لە کوردستان؟ ١٢.هاوڕێ كاسترۆ مه‌عروف كوردستان : لەکاتێکدا هیزە چەپ ومارکسیەکان خۆیان ڕێک نەخراون کارێکارانیش بەهەمان شێوە ڕێک نەخراون چۆن دەتوانین بەسەر ئەمەدا زاڵ بین؟.
https://www.youtube.com/watch?v=w7tVSJanEoo&feature=youtu.be&fbclid=IwAR11ifsKBnvAHywtVVseWXKffCfyObizo2IWqwQbBQgKwkbl3P8nXz55VSQ

Add Comment

Click here to post a comment