سێکولار

مانەوەی شوشکەییەکان جا پارتی بن یان کۆمەڵی ئیسلامی هەمیشە دژی دۆخی ئازادی کۆمەڵگە یە

مانەوەی شوشکەییەکان جا پارتی بن یان کۆمەڵی ئیسلامی هەمیشە دژی دۆخی ئازادی کۆمەڵگە یە . دیفاع لەمانەوەی شوشکەییەکان هەمیشە بەزیانی ئازادی کۆمەڵگەیە.
کاک خۆشناو سوپاس بۆ ناردنی کۆمێنت لەسەر بابەتەکە (مەلا شوشکەیی مەکەنە پاڵەوانی دژی پارتی !)
ئەم بابەتە لەسەر پشتگیری لەسەر بڕیاری پارتی نیە بۆ لابردنی مەلا شوشکەیی بەڵکو بۆ ڕاوەستانەوە بەرامبەر بەو هەوڵآنەیە کە دەیەوێ پشتیوانی لە لانەبردنی مەلا شوشکەیی بکا و بڵێ ئەمە تاوانی سیاسیە کە ئەم مەلاداعشیە لە وتاربێژی مزگەوت لاببرێ و دەیەوێ بیکاتە قارەمانی ئازادی دژی پارتی. ڕاستە کاری دەوڵەت و یاسایە کە مەلا لاببات و لەکوردستانیش نەدەوڵەت هەیە نە یاسا بەڵام ئەمە مانای ئەوەنیە کە ڕێگا بەمەلا بدەی بەئارەزوی خۆی سود لەو بۆشاییە وەرگرێ بۆ هاندانی تیرۆر و فکری جیهادی. لەو بابەتەدا باسی ئەوە کراوە کە پارتی لەبەر مەسەلەی ئازادی و بەرگرتن بە کۆنەپەرستی ئەم بریارەی دەرنەکردوە و پارتی خۆی هۆکاری سەرەکی ئەو کۆنەپەرستیەیە کە بەسەر جەوی مزگەوت و کۆمەڵگەی هەولێر و بادیناندا زاڵە. ئێمە هاوکات کە داوای سیستەمێکی سێکولار و دەوڵەت و دەستور و یاسا دەکەین هەمان کات داوای ڕێگەنەدان بەکاری هاندانی توندوتیژی و تەکفیر و جیهادی مەلاکانیش دەکەین. ئەمانە تەواوکاری یەکترن نەک خەڵک بوەستێ لەداوای لابردنی ئەم مەلایانە لەلایەن حکومەتی یەکێتی و پارتیەوە تاکو دەوڵەت و یاسا لە کوردستان دروست دەبێ. ڕێگانەدان بە کاری ئەم مەلایانەی هێرش دەکەنە سەر ئازادی و مەدەنیەت زیان بە ئازادی ناگەیەنێ و بەپێچەوانەوە ئەمە یەکێک لە بەڵاکانە کە دەبێ لە کۆڵی کۆمەڵگەی کوردستان بکرێتەوە و پاساوێک بۆ مانەوەیان نیە. ئەگەر سەیری ناڕەزایەتی گروپی ژیان و ڕێکخراوەکانی ژنان لە ڕۆژی جیهانی ژن لە سلێمانی بکەیت بۆ بەردەم وەزارەتی ئەوقاف دروستی و پێویستی ڕێگاگرتن لەنمونەکانی مەلا شوشکەیی لەوتاربێژی دەبینی.پارتی وئەم مەلایەی کۆمەڵی ئیسلامی دوو بەڵان کە لەسەر دەسەڵات شەڕیانە و مانەوەی شوشکەییەکان جا پارتی بن یان کۆمەڵی ئیسلامی هەمیشە دژی دۆخی ئازادی کۆمەڵگە یە . دیفاع لەمانەوەی شوشکەییەکان هەمیشە بەزیانی ئازادی کۆمەڵگەیە. ئەمە پەیامی بابەتەکەی ئێمەیە.

Add Comment

Click here to post a comment