یاداشتێك له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كى به‌رفراوانى رۆژنامه‌نوسان له‌شارى سلیمانى 8/06/2006 به‌دواى كێشه‌كه‌ى ئاسۆس هه‌ردى و توانا عوسمان له‌گه‌لأ حكومه‌تى هه‌رێمه‌كه‌ى سلیمانىدا، چه‌ند داوایه‌كى بۆ سه‌رۆك و حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نى یه‌كگرتوى یه‌كیتى وپارتى به‌رزكردۆته‌وه و داواى یاسایه‌كى هاوچه‌رخ ده‌كه‌ن تا ئه‌و كاته‌ى یاساكه‌ش ده‌رده‌چێ یاساى به‌عس بۆ سزادان هه‌مووار بكرێ تا ئه‌و فشارى گرتن و ده‌ست دریژیكردن و ریگریانه‌ى ده‌كرێته سه‌ر رۆژنامه‌نوسانى كوردستان لاببرێت.
ئه‌مانه مافى ڕه‌واى رۆژنامه‌نوسانى كوردستانه كه فشار و ده‌ست دریژى كردنه سه‌ریان كۆتایى پێبێت و یاسایه‌كى چاپه‌مه‌نى هاوچه‌رخ له كوردستاندا هه‌بێت.به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌م رۆژنامه‌نوسانه سه‌رنجیان نه‌داوه‌تێ یان ڕێگه‌كه‌یان به‌هه‌ڵه گرتوه ئه‌وه‌یه كه داوای ده‌سه‌ڵاتى چواره‌م ،واته راگه‌یاندن، له ده‌سه‌ڵاتى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م ، حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دادگا، بكرێ.
له كوردستان ده‌وله‌ت و ده‌سه‌لاتێكى مه‌ده‌نى نىیه كه ده‌سه‌لاته‌كانى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م ، واته حكومه‌ت و په‌رله‌مان وده‌زگاى قه‌زایی، له‌سه‌ر بنه‌ماى دیمو‌كراتى و پره‌نیسیپى پلوالیزم دامه‌زرابێ تاكو داواى جێگایه‌كیش بۆ ده‌سه‌لاتى چواره‌م بكه‌یت. كاتێك سیسته‌مى حكومڕانى كوردستان 15 ساڵه له‌سه‌ر بنه‌ماى میلیشیایى و شه‌ڕى ده‌سه‌لات به‌شێوه‌ى شه‌ڕ و ڕێكه‌وتنى نیوان ئه‌م یه‌كیتى و پارتى دامه‌زراوه و قانونه‌كانى به‌عس حوكم ده‌كا، ده‌سه‌لاتى چواره‌م ناتوانێت سه‌ربه‌خۆ له‌مانه و به‌رامبه‌ر به‌مانه دروست ببێت. رۆژنامه‌نوسانێك كه به‌ته‌جروبه‌ى خۆیان بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه له‌سایه‌ى ده‌سه‌لاتى میلیشیایى و نامه‌ده‌نیدا ده‌سه‌لاتى ئه‌وان بریتى بووه له‌وه‌ى له‌به‌رامبه‌ر بلاوكردنه‌وه‌ى هه‌ر هه‌والیكدا كه به‌دڵى ئه‌م حزبانه نه‌بیت دراون به‌دادگا یان وه‌ك كه‌مالى سه‌ید قادر حوكمى سى سالأ زیندانیان داوه و ئه‌م ده‌سه‌لاتى چواره‌مى ئه‌م رۆژنامه‌نوسانه هه‌میشه له‌ژێر پێى ده‌سه‌لاته‌كانى یه‌كه‌م ،دووه‌م و سێهه‌مدا ماوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌نوسانى كوردستان ئه‌گه‌ر داوا له په‌رله‌مانى یه‌كێتى و پارتى بكه‌ن كه یاساى چاپه‌مه‌نى هاوچه‌رخیان بۆ دابنێ ، بێگومان یاسایه‌كیان بۆ داده‌نێ هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى 1993دایان نا كه ده‌سه‌لاته‌كانى یه‌كه‌م و دووه‌م وسێهه‌م بپارێزێ نه‌ك ببێته ره‌قیب و ده‌نگى نارازى به‌رامبه‌ر به‌خۆى. ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نوسان به‌دیار سیسته‌مى حكومڕانى له‌م چه‌شنه‌ى كوردستان دانیشن تاكو ده‌سه‌لاتى چواره‌میان به‌پێى یاساى هاوچه‌رخ پێ ببه‌خشێ ئه‌وا ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ر شه‌ق و په‌لامارێكى ئاسایش و هه‌ر بانگ كردنێكى مه‌حكه‌مه خه‌ون به ده‌سه‌لاتى چواره‌مه‌وه ببینى كه رزگاریان بكا.
هه‌روه‌ها له‌م یاداشته‌دا سه‌ره‌راى ره‌خنه له سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نوسان رێگاى “چاوخشاندنه‌وه‌ى جدى و بنه‌ره‌تى به‌كاروچالاكییاندا” ده‌خاته به‌رده‌م رۆژنامه‌نوسان.ئه‌مه رێگایه‌كى هه‌ڵه‌یه كه نابێت ئه‌م رۆژنامه‌نوسانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌لاتن بیگرن ئه‌وه‌یه كه سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نوسانى ده‌سه‌ڵاتداران به وه‌سیله و شوێنى ده‌سه‌لاتى چواره‌م ببینن و هه‌وڵى چاكردن و چاوخشاندنه‌وه به‌كاره‌كانیدا بده‌ن. ئه‌مه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لات و كاریكى هه‌بێت ،ده‌سه‌ڵاتى چواره‌مى حزبه ده‌سه‌لاتداره‌كان و شوێنى كۆنترۆلكردنى رۆژنامه‌نوسانى ئازاده.
ناره‌زایه‌تى رۆژنامه‌نوسانى ئازاد و حه‌قیقه‌ت خواز و نارازى به‌ده‌سه‌لاتى میلیشیایى و گه‌نده‌ڵى ده‌سه‌لاتداران له دروستكردنى ریكخراوى سه‌ربه‌خۆى خۆیان و فشار هێنانه بۆ سه‌پاندنى یاساى چاپه‌مه‌نى مۆدێرن و حه‌قیقه‌ت خواز و ئینسانى دا به‌سه‌ر ده‌سه‌لاته‌كانى یه‌كه‌م و دوه‌م و سێیه‌مدا و وه‌كو ده‌سه‌لاتێكى ئۆپۆزسیۆنى چواره‌م بێته مه‌یدان و داوا ڕه‌واكانى خۆى به‌ده‌ست بێنێ وجێگیرىبكا.
18/06/2006
Add Comment