ڕاستیه‌كانى ده‌ورى ئێمه له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى خه‌ڵكدا
وه‌ڵام به عادل ابراهیم
هه‌رچه‌ند ناوى عادل ابراهیمم چه‌ند جارێك له سایته كوردیه‌كاندا بینیوه به‌ڵام واپێناچێت خوێنده‌وارێكى وا بێت ئه‌و بابه‌تانه‌ى له‌سه‌ریان ده‌نوسێ زانیاریه‌كى له‌سه‌ریان هه‌بێت .ئه‌گینا ئه‌م بابه‌تانه‌ى خواره‌وه‌م له‌ئه‌رشیفى ته‌نها یه‌كێك له‌و سایتانه‌دا كه سایتى (بۆپێشه‌وه) یه ده‌رهێناوه كه خۆى نامه‌كه‌ى بۆ من تێدا بلاوكردۆته‌وه. ئه‌و ده‌توانێت له‌سایته‌كانى تردا بگه‌ڕێت تا “خۆزگه”كانى ئه‌و بێته‌دى كه ئێمه له ڕیزى پێشه‌وه‌ى ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ى كوردستاندا بووین . ئه‌گه‌ر حه‌وسه‌ڵه‌ى ئه‌وه‌شى هه‌یه كه سه‌یرى له مێژووى كوردستان بكات له ڕاپه‌رینى 1991 ه‌وه ئێمه وه‌ك شوراكان ، یه‌كێتى بێكاران ، حزبى كۆمۆنیستى كرێكارى عێراق و كه‌مپین و كۆنگره‌ى رفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سه‌نگه‌رى پارێزگارى له مافه‌كانى خه‌ڵكی كوردستان بووین به‌رامبه‌ر به حزبه ده‌سه‌ڵاتداره ناسیونالیسته‌كانى كوردستان و له‌م پێناوه‌دا كێشه و شه‌ڕ بوه له‌گه‌لأ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستاندا. ئێمه چراى ئومێدێك بوین له مێژووى ئه‌م ده‌یه و نیوه‌ى ڕابردوودا و ئاینده‌ى ئازادى و ریفاه و یه‌كسانیش له كوردستاندا به ئاماده‌یى بزوتنه‌وه‌ى ئێمه‌وه به‌نده. لاوازى و كزبونى ده‌ورى ئێمه له ده‌ستدرێژى یه‌كیتى وپارتیدا بۆ سه‌رخه‌ڵك و له گێژاوى سه‌رلێشیواى كه‌سانى ناڕازى یشدا دیاره كه له پشتى “خۆزگه”كانیانه‌وه رقى خۆیان به‌رامبه‌ر به ئێمه ده‌رده‌بڕن. ئێستاش له ڕیزى پێشه‌وه‌ى ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌داین له سلێمانى و كلار و ڕانیه و قه‌لادزێ و چه‌مچه‌ماڵ و كه‌ركوك و هه‌ولێر و شان به‌شانى ده‌سته و كۆمه‌ڵه‌كانى داكۆكى له داخوازیه‌كانى خه‌ڵكی كوردستان بۆ باش بژێوى و دژى گه‌نده‌ڵى ئیداره‌كانى یه‌كێتى و پارتى و له‌پێناو به‌دیهێنانى ئازادى سیاسى خه‌بات ده‌كه‌ین. ئێمه كه‌س هه‌ڵناخه‌له‌تێنین و كه‌سێك كه نه‌یه‌وێت خۆى هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێ و به‌دواى دابینكردنى ئه‌م مافانه‌ى خه‌ڵكی كوردستانه‌وه بێت ئێمه ده‌ستمان گوشیوه كه له‌گه‌لأ ئێمه‌دا بێته ڕیزى پێشه‌وه‌ى ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه و خه‌ڵكی كوردستان له ده‌ست ده‌سه‌ڵاتى میلیشیایى یه‌كێتى و پارتى ڕزگاربكات. خستنه ڕووى ئه‌م به‌ڵگانه‌شمان بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سى تر وه‌ك عادل ابراهیم به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چێت و ڕاستیه‌كان وه‌ك خۆى ببینێ. هه‌رچه‌ند ئێمه بۆ خۆمان ئه‌و كارانه‌مان له‌چاو جێگا و چاوه‌روانى خه‌ڵك و خۆماندا به دڵۆپێك له ده‌ریایه‌ك ده‌زانین كه ده‌بێ ئه‌نجامى بده‌ین .
ئه‌مه‌ش به‌شێك له‌و به‌ڵگانه‌یه:
له رۆژنامه‌كانى كوردستان
1- رۆژنامه‌ى ئاسۆ ژماره 141 لاپه‌ره‌ى 2 و چه‌ند ژماره‌یه‌كى تر‌ى مانگى 9
2- رۆژنامه‌ى ئازادى ژماره 13 لاپه‌ره‌ى 3
3- رۆژنامه‌ى ئالاى ئازادى ژماره 631 لاپه‌ره‌كانى 1و2و12 و چه‌ند ژماره‌یه‌كی تر‌ى مانگی 9
4- رۆژنامه‌ى هاوڵاتى ژماره 246 لاپه‌ره 16 و و چه‌ند ژماره‌یه‌كی تر‌ى مانگی 9
5- رۆژنامه‌ى راپرسی ژماره 6 لاپه‌ره‌كانى 1و2و5
6- رۆژنامه‌ى چاو‌دێر لاپه‌ره سه‌روتارى ژماره 50
7- رۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ ژماره 3778 لاپه‌ره 3
8- رۆژنامه‌ى تایبه‌تى كوردستانى نوێ رۆژى 13\10\2005لاپه‌ره 1
چه‌ند رۆژنامه‌ى تر كه له‌به‌رده‌ستدانین وه‌ك ریبازى ئازادى و جه‌ماوه‌ر
هه‌روه‌ها له رادیۆى و ته‌له‌فزیۆنى ئازادى حزبى شیوعى و رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنى ى زه‌حمه‌تكێشان و رادیۆى نه‌وا و ته‌له‌فزیۆنى puk و به‌شیكى تر له رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه محه‌لیه‌كانى سلیمانى ئه‌م هه‌والأ و كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌رى و مێزگرد و چالاكیه‌كانى تر بلاوكراوه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر سایتى بۆ پێشه‌وه
1.
چالاكیه‌كانی ئاسۆ كمال سه‌باره‌ت به ده‌ستوور و داكۆكی له داخوازیه‌كانی خه‌ڵك
* رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ر له سه‌عات 4 بۆ5 ی پاش نیوه‌رۆ رادیۆ نه‌وا میزگردیكی رادیۆیی له نیوان ئاسۆ كمال جیگری سكرتیری كۆنگره‌ی رفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و عبدالوهاب علی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا سازكرد سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی به‌شدارینه‌كردنی ریژه‌یه‌كی زۆری خه‌لكی كوردستان له رفراندۆمی ده‌ستووردا.ئاسۆكمال سه‌ره‌تا ئه‌م به‌شدارینه‌كردن و مقاته‌عه‌یه‌ی زیاتر له 50%خه‌لكی كوردستانی وه‌ك ده‌نگیكی تازه‌ی ئۆپۆزسیۆنی جه‌ماوه‌ری ناساند كه به “به‌ڵێ”ی حزبه ده‌سه‌لاتداره‌كان ڕازی نیه و به‌به‌شیكی له‌و حه‌ره‌كه‌ته ئۆپۆزسیۆنیه‌ی خه‌ڵك دانا كه له دوو مانگی رابردوودا به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌لاتداران وه‌ستاوه و داكۆكی له داخوازیه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆی وه‌ك ئاو و كاره‌با و سوته‌مه‌نی ده‌كا ودژ به گه‌نده‌ڵی ئیداره‌ی ئه‌م حزبانه‌یه.هه‌ربۆیه نه‌چوونی بۆ ده‌نگدان به‌و ده‌ستور وه‌ك گوشاریكی سیاسی به‌كارهێناوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی كه ئه‌م ده‌سه‌تدارانه به‌و ناره‌زایه‌تیانه‌یان داوه‌ته‌وه كه له كلار ته‌قه‌یان لیكردون و له رانیه نوینه‌ره‌كه‌یان دورخستونه‌ته‌وه و له‌سلیمانی هه‌لسوراوانیان گرتوون.هه‌روه‌ها له‌سه‌ر فه‌شه‌ل هینانی ته‌وه‌قعاتی یه‌كیتی وپارتی بۆ تیپه‌ڕكردنی ده‌ستوریكی كۆنه‌په‌رستانه به‌بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ئاگای له تفاسیله‌كه‌ی بێت و ته‌نها پرسه‌گورگانه‌ی پێ كراوه و پیچه‌وانه‌ی ڕای 98%خه‌لكی كوردستانه كه ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی داوه ، پیچه‌وانه‌ی مافه‌كانی ژنان و مافه مه‌ده‌نیه‌كانی خه‌لكه.
به‌شداریكردنیكی زۆر له ژنان و پیاو و لاوانی شاره‌كانی دهۆك ، هه‌ولیر،دوكان ، سلیمانی ، كركوك،كلار،هه‌له‌بجه و زۆر شوینی تره‌وه له‌م به‌رنامه‌یه‌دا كرا و زۆربه‌ی به‌شداربوان سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ده‌نگ نه‌دانه‌ی خه‌لكیان بۆ گه‌نده‌لی ئیداره‌ی ده‌سه‌لاتدارانی یه‌كیتی وپارتی گه‌رانده‌وه و باسیان له‌وه‌ده‌كرد كه 14 ساڵه بیجگه له ئه‌نفالی پاره و وه‌عدی ناراست و بێسیقه‌یی هیچی تریان له‌م دوو ئیداره‌یه نه‌دیوه.
شایه‌نی باسه ئه‌م به‌رنامه ڕادیۆیی یه‌ی ڕادیۆ نه‌وا كه له‌سه‌ر هۆیه‌كانی به‌شدارینه‌كردنی خه‌ڵكی كوردستانه له رفراندۆمی ده‌ستووردا گه‌وره‌ترین گوێگری هه‌یه له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا و به‌رنامه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆیه و دوای به‌رنامه‌كه‌ش ده‌ستخۆشانه‌ی زۆر له‌م قسانه كراوه.
*رۆژی 17ی ئۆكتۆبه‌ر په‌یامنیری هاولاتی چاوپیكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئاسۆ كمال ،ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی كۆمۆنیستی كریكاری عیراق كرد سه‌باره‌ت به هۆیه‌كانی به‌شدارینه‌كردنی خه‌ڵك و حزب له رفراندۆمی ده‌ستووردا و له‌سه‌ر پیشیلكاریه‌كانی ئه‌م ده‌نگدانه قسه‌ی كرد.ئه‌م چاوپیكه‌وتنه بۆ “وكاله الاێوات العراقیه”ش كرا كه به‌عه‌ره‌بی بلاوده‌بیته‌وه.
له رۆژه‌كانی پێش رفراندۆمی ده‌ستوره‌وه ئاسۆ كمال ،زمناكۆ عزیز و ریبوار عارف هه‌ستان به سه‌رپه‌رشتی و به‌ریوه‌بردنی حه‌مله‌یه‌كی ته‌بلیغاتی لافیته و پۆسته‌ر هه‌لواسین له شاری سلیمانی بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی “نا”ی حزبی كۆمۆنیستی كریكاری عیراق و بانگه‌وازی خه‌لك بۆ به‌شدارینه‌كردن له‌و رفراندۆمی ده‌ستوره ئیسلامی و كۆنه‌په‌رستانه‌دا.هاوكات له‌شاره‌كانی تری كه‌ركوك و هه‌ولیر ئه‌م چالاكیانه به‌ڕیوه‌بران. ئیداره‌ی سلیمانی به‌م چالاكیانه هه‌راسان بوون و كه‌وتنه حه‌مله‌ی لیكردنه‌وه ودراندنی لافیته و پۆسته‌ره‌كانی حزب و به‌مه‌ش ترسی خۆیان له‌گه‌یشتنی ده‌نگی حزب به خه‌ڵكی ده‌ده‌بڕی و پیشیلی ئه‌و ئیدعایانه‌یان ده‌كرد كه خه‌لك ئازاده ده‌نگ به”به‌ڵێ” یان “نه‌خێر”.
* له‌ڕۆژی 2 ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئاسۆ كمال به‌شداری له كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌و حزب ولایه‌نانه‌دا كرد كه هه‌لویستی “نا”یان بۆ ده‌ستور هه‌یه.ئاسۆ كمال له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌یانیكی پێشنیاری دا به به‌شداربوان كه بانگه‌وازیك بوو بۆ خه‌ڵكی كوردستان كه ده‌ستوری كۆنه‌په‌رستانه‌ی عیراق ڕه‌ت بكه‌نه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی مافی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و مافی ژنان و مافه مه‌ده‌نیه‌كانی خه‌لكی كوردستانی پیشیلكردوه.ئه‌م به‌یانه په‌سه‌ندكرا و بریاردرا كه له سه‌كۆی ئازادی پاركی ئازادی شاری سلیمانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری ببه‌سترێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تا 8 ی ئۆكتۆبه‌ر له به‌رده‌ركی سه‌را و گه‌ره‌ك و بازار و ناوه‌نده‌كانی كاردا ده‌ستكرا به حه‌مله‌ی بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌یانه به 5 هه‌زار دانه و هه‌لواسینی 10 شیعری گه‌وره دژ به ده‌ستور و بانگه‌وازی خه‌لك بۆ به‌شداری له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا.رۆژی 6ی ئۆكتۆبه‌ر ئاسایشی سلیمانی هاولاتی (سلام تۆفیق)یان له‌سه‌ر بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌یانه گرت و 11 رۆژ له زینداندا هێشتیانه‌وه.
* له‌رۆژی 8 ئۆكتۆبه‌ردا لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى كۆنگره‌ى “هه‌ڵوێست” سه‌باره‌ت به ده‌ستورى عێراق كه پێكهاتبوو له( كۆنگره‌ى رفراندۆم بۆسه‌ربه‌خۆیى كوردستان، یه‌كێتى كۆمۆنیسته‌كان له عیراق ،پارتى چاره‌سه‌رى دیمو‌كراتى كوردستان، به‌ره‌ى جه‌ماوه‌رى كوردستان،حزبى شیوعى كوردستان باشوور،ناوه‌ندى ئا‌ڤێستا) پیكه‌وه كۆبونه‌وه و بڕیارى كۆبونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ریان له پاركى ئازادى شارى سلێمانى دا سه‌باره‌ت به‌ده‌ستورى هه‌میشه‌یى عێراق. سه‌ره‌ڕاى ته‌عتیمى ئیعلامى ته‌واو له‌لایه‌ن ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى حزبه‌كان و ڕۆژنامه‌كانه‌وه و بڵاونه‌كردنه‌وه‌ى ئیعلانى ئه‌و كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه له هیچ ڕۆژنامه‌یه‌كى حزبى و ئه‌هلیدا كه له كوردستان ده‌رده‌چێـت.وه هاوكات فشاره‌كانى ده‌زگاكانى ئاسایشى سلێمانى ،
به‌ڵام كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كه سه‌ركه‌وتوانه له سه‌كۆى ئازادى پاركى ئازادى سه‌عات 3.30پاش نیوه‌ڕۆى 8ئۆكتۆبه‌رى 2005 به‌به‌شدارى ده‌یان كه‌س ولایه‌نى سیاسى و جه‌ماوه‌رى به‌سترا. و وته‌ى كۆبونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن ئاسۆ كمال نوێنه‌رى كۆنگره‌ى رفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه پێشكه‌ش كرا .
شایه‌نی باسه سه‌ره‌رای ته‌عتیمی ئیعلامی هه‌موو حزبه‌كان و بلاوبونه‌وه‌ی هه‌والی ئه‌م كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه ته‌نها له رۆژنامه‌ی “هاوڵاتی”دا ،ئه‌ویش به‌بێ ناوهێنانی لایه‌نی به‌شدار وته‌بێژانی ئه‌م كۆبونه‌وه‌كه،به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بوو له كوردستاندا كه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ستوور كرا و یه‌كێتی نیشتمانی له‌ژێر فشاری ئه‌م كاره‌دا له‌لایه‌ن مه‌لابه‌ختیار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیانه‌وه داوای دایه‌لۆگ و وتوێژی له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌نانه‌دا كرد كه له كوردستان ده‌ستوور ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.به‌ڵام دیاربوو كه بۆ خاوكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئه‌م ده‌نگی “نا”یه‌یه له كوردستان و هه‌نگاوی جدی به‌دوایدا نه‌هات له‌لایه‌ن یه‌كیتیه‌وه كه پیشنیاری له‌م چه‌شنه‌ی كردبوو.
• رۆژی 18 ی سپته‌مبه‌ر ئاسۆ كمال به‌شداری له ده‌سته‌ی داكۆكی له داخوازیه‌كانی خه‌لكی شاری سلیمانی كرد و هه‌مان رۆژ له سه‌كۆی ئازادی پاركی ئازادی كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌به‌شداری 500 كه‌س و ئاماده‌بوونی چه‌ندین كه‌ناڵی ئیعلامی ئاسۆ كمال ووته‌ی ده‌سته‌ی داكۆكی پێشكه‌ش كرد و له‌سه‌ر داخوازیه‌كانی خه‌لكی كوردستان و بێده‌ربه‌ستی و گه‌نده‌ڵی ئیداره‌ی 14 ساڵه‌ی حزبه ده‌سه‌لاتداره‌كان قسه‌ی كرد.دواتر كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كه یاداشتیكی په‌سه‌ند كرد و ده‌سته‌ی داكۆكی راسپیردرا كه به شوین جیبه‌جیكردنیه‌وه بچیت به نوینه‌رایه‌تی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه. زۆریك له‌كه‌ناله‌كانی به‌شدار له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا چاوپیكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئاسۆكمال و باقی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی داكۆكیدا كرد.
• هه‌واڵی كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری پاركی ئازادی و چاوپیكه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی داكۆكیدا تایتلی یه‌كه‌م و په‌ره‌ی یه‌كه‌می زۆربه‌ی زۆری رۆژنامه‌كانی كوردستان گرته‌وه و ته‌له‌فزیۆنه‌كانی شیوعی ، زه‌حمه‌تكیشان ، حسك و رادیۆی نه‌وا و هامون و زۆریك له كه‌ناله‌كانی تر هه‌موو و یان زۆربه‌ی قسه و روداوه‌كانی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ی بلاوكرده‌وه و ده‌نگ وسه‌دایه‌كی گه‌وره‌ی له‌شاری سلیمانیدا په‌یداكرد.
• ووتاری ” حكومه‌تی كۆنته‌رات و ده‌سه‌ڵاتی “مه‌ده‌نی ” بێ ئاووكاره‌با ، كه‌له‌لایه‌ن ئاسۆ كماله‌وه نوسرابوو له رۆژنامه‌ی ئالای ئازادی‌دا بلاوكرایه‌وه.
• رۆژی 19 ی سپته‌مبه‌ر ئاسۆكمال به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌فدێك كه پیكهاتبوون له (علی مولود،نوزاد بابان، دكتۆر بكر ،اكرم چاوشین ، زمناكۆ عزیز و نه‌به‌ز علی ) له‌گه‌ڵ جیگری پاریزگای سلیمانی ،جوتیار نوری ،دانیشتن بۆ وه‌رگرتنی وه‌ڵام له ئیداره‌ی سلیمانی . شایه‌نی باسه پاریزگاری و ئه‌نجومه‌نی پاریزگا جگه له وه‌عد ئاماده‌نه‌بوون ئیمزای جیبه‌جیكردنی ئه‌و داوایانه بده‌ن به‌ده‌سته‌ی داكۆكی وبه‌یانی هاوبه‌ش ده‌ربكه‌ن و بۆیه ئه‌م دانیتنانه به نه‌تیجه نه‌گه‌یشت و ده‌سته‌ی داكۆكی له سه‌ر فاره‌كانی خۆی له‌سه‌ر ئیداره‌ی سلیمانی به‌رده‌وام بوو.
• رۆژی 20ی سپته‌مبه‌ر رادیۆی زه‌حمه‌تكیشان بۆ ماوه‌ی سه‌عاتیك به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی ته‌رخان كرد بۆ ئاسۆ كمال تاكو له‌سه‌ر داخوازیه‌كانی خه‌لك و ناره‌زایه‌تیه‌كانیان و كاری ده‌سته‌ی داكۆكی قسه‌بكات و وه‌لامی به‌شداربوان بداته‌وه. له‌م ماوه‌یه‌دا هاولاتیانی شاری سلیمانی به‌شداریان ده‌كرد و هه‌موویان ته‌ئیدی ئه‌و كارانه‌ی ده‌سته‌ی داكۆكیان ده‌كرد و نوینه‌ری پاریزگای سلیمانی خۆی پارستبوو له به‌شداری كردن له‌م به‌رنامه‌یه‌دا و ترسی له ره‌خنه وناره‌زایه‌تی به‌شداربوان هه‌بوو.
• رۆژی 24 ی سپته‌مبه‌ر له‌سه‌ر پیشنیاری ئاسۆ كمال بانگه‌واز و پلانی كاركردن بۆ جیبه‌جیكردنی داواكانی خه‌لكی سلیمانی كه خرابوه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلیمانی به‌هه‌زاران نوسخه‌ی لیبلاوكرایه‌وه و كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ركی سه‌را بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رێخرا بۆ رونكردنه‌وه‌ی هه‌لویستی ده‌سته‌ی داكۆكی و بانگه‌وازی هاتنه مه‌یدانی جه‌ماوه‌ر و ده‌ست كرا به قسه‌كردن بۆ جه‌ماوه‌ر به بلندگۆ . ئاسایشی سلیمانی رۆژی 27ی سپته‌مبه‌ر زمناكۆعزیز ئه‌ندامی ده‌سته‌ی داكۆكیان گرت و بۆ ماوه‌ی سه‌عاتیك له زیندان هێشتیانه‌وه.
• شه‌وی 27ی سپته‌مبه‌ر كه‌ناله‌كانی ته‌له‌فزیۆنی ئازادی حزبی شیوعی ،ئالای ئازادی رۆژنامه‌ی زه‌حمه‌تكێشان،رادیۆی نه‌وا، په‌یامنیری كوردیش میدیا و چه‌ند شوینی تر له سه‌ر كۆبونه‌وه‌ی به‌رده‌ركی سه‌را و گرتنی زمناكۆ عزیز گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئاسۆ كمال ،ئه‌ندامی ده‌سته‌ی داكۆكییدا كرد.
• ئاسۆكمال له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی داكۆكی (علی مولود ، نوزاد بابان و زمناكۆ عزیز ) سه‌ردانی شارۆچكه‌ی كلاریان كرد و كۆبونه‌وه‌یه‌كیان كرد له‌گه‌ڵ كۆمه‌له‌ی به‌مه‌ده‌نی كردنی كلار ، كه خۆپیشاندانه‌كانی سپته‌مبه‌ری كه‌لاریان سازدابوو . له‌م كۆبونه‌وه‌یدا ده‌سته‌ی داكۆكی له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش و دروستكردنی ریكخراوه‌ی سه‌راسه‌ری قسه‌وباسی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆمه‌له‌ی به‌مه‌ده‌نی كردنی كلار كرد و بریاری كۆبونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری ده‌سته وكۆمه‌له‌كانیان دا.هه‌ر ئه‌م ده‌سته‌یه سه‌ردانی شارۆچكه‌ی زه‌رایه‌نی كرد و چاوی كه‌وت به مامۆستا سه‌لاح نوینه‌ری ده‌سته‌ی ناره‌زایه‌تی زه‌رایه‌ن ، وه هاوكات سه‌ردانی شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخانیش كرا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست چاویان به كه‌سانی چه‌پ له‌و شاره كه‌وت. هه‌روه‌ها سه‌ردانی خه‌لكی دانیشتووی تانجه‌رۆ درا وله‌سه‌ر كیشه‌ی روخانی خانوه‌كانیان له‌لایه‌ن شاره‌وانی سلیمانیه‌وه قسه‌یان له‌گه‌ل كرا له‌گه‌ل چۆنیه‌تی روبه‌روبونه‌وه‌ی.
• سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ر كۆبونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری ده‌سته‌كانی سلیمانی ،كه‌لار ، رانیه ، چه‌مچه‌مال، كه‌ركوك و هه‌لسوراوانی هه‌ولیر به‌سترا.ئاسۆ كمال تیایدا وه‌ره‌قه‌ی كاركردنی له پیناو پیكهینانی ریكخراوه‌ی سه‌راسه‌ری ده‌سته و كۆمه‌له‌كانی داكۆكی پێشنیاركرد و كۆبونه‌وه‌كه دوای مناقه‌شه‌كردن بریاریدا كه نوینه‌ره‌كان پیشنیاره‌كه به‌رنه‌وه بۆ ناو ده‌سته‌كانی خۆیان تاكو بریاری له‌سه‌ر بده‌ن.
• 10 ئۆكتۆبه‌ر كۆبونه‌وه‌ی دووه‌می سه‌راسه‌ری كرا و دوای گفتوگۆ له‌سه‌ر پیشنیاری ده‌سته‌كان، ئاسۆكمال به‌یانی پیشنیاری بۆ پیكهینانی ناوه‌ندی هاوبه‌ش خسته ڕوو و دوای رازی بونی به‌شداربوانی سلیمانی ، كلار، كركوك ، زه‌رایه‌ن، چه‌مچه‌مال و هه‌لسوراوانی هه‌ولیر و رانیه ، و سیاغه‌ی كۆتایی به‌یانه‌كه كات دانرا كه له‌گه‌ڵ رانیه وزه‌رایه‌ن و ناوچه‌كانی تردا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌زوترین كاتدا ده‌ست بكرێت به‌كاری هاوبه‌ش بۆ راگه‌یاندنی ناوه‌ندی هاوبه‌ش ئه‌م ده‌سته‌و كۆمه‌ڵانه.
19/10/2005
2.
3.
Add Comment