.ئاسۆ که‌مال: قه‌یران و گرفته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌م سیسته‌می میلیشیایی ئه‌م حیزبانه‌و زه‌مینه‌سیاسی مانه‌وه‌ییدایه که‌سه‌رگه‌ردانی سیاسیه‌و ڕێگاچاره‌که‌شی دامه‌زراندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان‌و هاتنه سه‌رکاری سیسته‌میکی عه‌لمانیی و مه‌ده‌نییه.
سازدانی: رێبازی ئازادیی
ڕێبازی ئازادی: ماوەیەکە باس لەمەسەلەى چاکسازى دەکرێت لە کوردستاندا، ئایا لەرووى ئیدارى و سیاسى و کۆمەڵایەتییەوە ئەمە رێگا چارەى قەیران و گرفتەکانى خەڵکى کوردستانە؟
ئاسۆ که‌مال: چاکسازیی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵیدا باس ده‌کرێت که بوه‌ته خوڵگه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر دژ به ئیداره‌ی یه‌کیتی و پارتی. ئه‌م بانگه‌شه و دروشمانه‌ی چاکسازیی له ژیر فشاری ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌دایه که خه‌لک به گشتی له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حیزبانه‌ی هه‌یه و له‌ڕاستیدا شتێک نیه جگه له هه‌وڵی ئه‌م حیزبانه بۆ کپکردنه‌وه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه. به‌ڵام چاکسازیی له چیدا ده‌که‌ن؟ ده‌ڵین جیاکردنه‌وه‌ی حیزب له حکومه‌ت. ئه‌مه مومکین نیه. له‌به‌رئه‌وه‌ی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی له کوردستاندا میلیشیاییه و کوردستان خۆی ده‌وله‌ت نیه و ناسنامه‌ی سیاسی و حقوقی و نیوده‌وڵه‌تی دیار نیه و به‌م شێوه‌یه‌ش ناتوانێ باس له سیسته‌می سیاسی مه‌ده‌نی له کوردستاندا بکه‌ین. کوردستان به‌شیکه له عیراقێکی ئاینده نادیاری پڕ کێشه‌ی یه‌کلایی نه‌کراوه له‌گه‌ل ناوه‌ندێکی ناجێگیردا.ئه‌مه زه‌مینه‌ی سیاسی ما‌نه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی حیزبه‌کانه له عیراق و کوردستاندا. ئاشکراشه که گه‌نده‌ڵی به‌شی جیانه‌کراوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاییه و باسی چاکسازیی و جیاکردنه‌وه‌ی حیزب له حکومه‌ت هیج زه‌مینه‌یه‌کی واقیعی نییه و ته‌نها پۆشینی ده‌مامک و ماسکی هه‌لخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌ی ناڕازی بوونه له‌و بارودۆخه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه تاکو خه‌ڵک له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌لاتی خۆیاندا به‌دیار چاوه‌ڕوانی گۆدۆوه بهێڵنه‌وه.
قه‌یران و گرفته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌م سیسته‌می میلیشیایی ئه‌م حیزبانه‌و زه‌مینه سیاسی مانه‌وه‌ییدایه که‌سه‌رگه‌ردانی سیاسیه‌و ڕێگاچاره‌که‌شی دامه‌زراندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و هاتنه سه‌رکاری سیسته‌میکی عه‌لمانیی و مه‌ده‌نییه. به‌بێ ئه‌م هه‌نگاوه هیچ چاکسازییه‌ک له‌ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی یه‌کیتی و پارتیدا وه‌ڵامی کێشه سیاسی و ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداریه‌کانیبه‌رده‌م خه‌ڵکی کوردستان ناداته‌وه.
ڕێبازی ئازادی: پاش ئەوەى هەژدە ساڵ بەسەر حوکمى هەرێمى کوردستاندا تێپەڕدەبێ کەچى گەندەڵى لە زۆربەى دەزگاکانى حوکمەتدا هەیەو، خزمەتگوزارى وەک پێویست نییە، گوزەرانى خەڵک باش نییە؟ ئایا چاکسازى دەتوانێ هەموو ئەو گرفتانە چارەسەر بکات؟
ئاسۆ که‌مال: وه‌ک له وه‌ڵامی یه‌که‌مدا ووتم چاکسازیی ناتوانێت سیسته‌می سیاسی و ئیداری میلیشیایی و حیزبی بگۆڕێت. ئه‌مه ده‌وڵه‌ت نییه تاکو کێشه‌که‌ی گه‌نده‌ڵی ئیداری و بیرۆکراسی بێت ،ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هیچ پێناسه و ناسنامه‌یه‌کی دیاریکراوی نیه .له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌شیکه له عێراق و له‌ئاستی ناوخۆی عێراق هیچ ئاینده‌یه‌کی سیاسی و ئابوری و حقوقی جێگیری نیه و له‌سه‌ر په‌تی هاوسه‌نگی هێزه‌کان یاری ده‌کا. بودجه و داهاتی به‌پێی ئه‌م هاوسه‌نگی و ته‌وافقاته‌یه.سیسته‌مێکی حیزبی و میلیشیایی ناجێگیری له‌م چه‌شنه داهات و بودجه‌ش به‌پێی ئاره‌زوو و پێویستی خۆی سه‌رف ده‌کا و شوینی لێپرسینه‌وه له‌م سیسته‌مه‌دا نییه و په‌رله‌مان پاشکۆیه‌کی جوانکاریی ئه‌م سیسته‌مه میلیشیاییه‌یه و هه‌رئه‌مه‌ش وای کردوه دوای له 18ساڵ له داهاتی زۆروزه‌به‌ندی به‌رده‌ست ئه‌م حیزبانه هێشتا ئاستی خزمه‌تگوزاری ئاو و کاره‌باو ته‌ندروستی بۆ خه‌ڵکی کوردستان له ئاستی سۆماڵ و ووڵاتانی تری هه‌ژاری ئه‌قریقا و دنیادایه.چاکسازییه‌ک که یه‌کیتی و پارتی باسی ده‌که‌ن لانی که‌م له 3ساڵی ڕابردوه‌وه تائێستا ڕووی له باشکردنی ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه نه‌بوه و ئه‌م باره‌ی خه‌ڵکی کرێکار و کارمه‌ند و لاوان وژنان و مناڵان ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و خراپتر چوه.په‌ره‌گرتن و به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ده‌لیلی ئه‌م ڕاستیه‌ن.
ڕێبازی ئازادی: بۆچوونێک هەیە دەڵێ چاکسازى باشە، ئەگەر بۆ دەرهێنانى مافووره‌که نەبێت لەژێر پێى ئەوانەى دەیانەوێت ریفۆرم بکەن. تۆ پێتوایە ئەمە تاچەند راستە؟
ئاسۆ که‌مال: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له “ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌ویت ریفۆرم بکه‌ن ” ئه‌و حیزبانه‌ی ئه‌مڕۆیه له حکومه‌تدا هاوبه‌شن ،وه‌ک چوارحیزبه‌که‌ی سوسیالست و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ وزه‌حمه‌تکێشان ،و له‌ناو یه‌کیتیشدا وه‌ک باڵی نه‌وشیروان، که‌خۆیان به ریفۆرم ده‌ناسینن.ئه‌وه یه‌کیتی و پارتی به‌م دروشمی چاکسازییه ده‌توانن به‌ڕه‌ی ژێر پێی ئه‌وان ده‌رکێشن چونکه ئه‌و فه‌رشی ریفۆرمه‌ی ئه‌وان باسی ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت ته‌نها جێگاگرتنه‌وه‌ی گرتنه‌وه‌ی حیزبه‌کانی خۆیانه له سه‌ر کورسی هه‌مان سیسته‌می سیاسی و ئیداری میلیشیایی و حیزبی که ئیستا یه‌کیتی و پارتی له‌سه‌ره . ئه‌م جۆره ریفۆرمانه‌ش به‌زیادکرنی بودجه‌ی ئه‌م حیزبانه یان کورسیه‌کی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ت و ساتوسه‌ودا و فشاری سیاسی و سه‌ربازیی جیبه‌جێکراوه و ئیستا به‌م هه‌ڵمه‌ته راگه‌یاندنییه‌ی چاکسازیی ئه‌م جۆره ریفۆرمیستانه تووشی بێ بازاڕی زیاتر ده‌بن و به‌شێکیان زیاتربه‌دوای چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌م چاکسازییه‌وه‌بن له‌وه‌ی خه‌می فه‌رشی ریفۆرمی ژیرپییان بێت.به‌شه‌که‌ی تریان که ئیسلامیه‌کانن ریفۆرمه‌کانیان ئاشکرایه که به ئیسلامی کردنی کۆمه‌ڵگه و کردنی کوردستانه به ئێران و سعودیه و ته‌جروبه‌ی خورماڵ و بیاره‌یان لای خه‌ڵک جێگای ترس و بێزاریه نه‌ک چاکسازیی وه‌زعی ناله‌باری خزمه‌تگوزاری .ئه‌مه هۆی ئه‌وه‌یه که به‌بانگه‌شه‌یه‌کی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی به‌ڕه‌ی ژێر پیی هه‌موو ئه‌م جۆره ریفۆرمیستانه ده‌ردێنێت که خوازیاری ریفۆرمن له دابه‌شکردنی داهات و ده‌سه‌ڵاتی هه‌مان سیسته‌م و ئیداره‌دا.
ڕێبازی ئازادی: پارتى دەڵێ ئەو پرۆژەیە هى یەکێتییەو هەر بۆ یەکێتییە، بۆ قسە لەسەر حکومەت، یان لەسەر حیزبە کەباسى چاکسازیی و کێشەکان دەکرێت؟
ئاسۆ که‌مال: پارتی کیشه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدایه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ئیداره‌که‌ی به‌ڵام یه‌کێتی باڵێکی ناوخۆی حیزبه‌که‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یان کردۆته فشارێک به‌سه‌ر سه‌رکردایه‌تی ئێستای یه‌کێتیه‌وه تاکو له‌شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆی حیزبه‌که‌یاندا ئامانجه‌کانی خۆیان بپێکن. پرۆژه‌ی تاله‌بانی ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی کیشه‌ی گه‌نده‌ڵی ئیداری حکومه‌تی هه‌رێمی هاوبه‌شیشیاندا ئاراێش کراوه به‌ڵام له ڕاستیدا ڕووی له لابردنی فشاری ناوخۆی یه‌کیتی یه نه‌ک پرۆژه‌یه‌کی جدی بێت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی. ئه‌مه به میکانیزمی جێبه‌جێکردنه‌وه‌که‌یه‌وه دیاره که بۆ بنه‌بڕکردنی گه‌نده‌ڵی له جێگای گۆڕینی سیسته‌می سیاسی و ئیداری نامه‌ده‌نی و میلیشیایی سکاڵاکردن لای تاله‌بانی کراوه‌ته گه‌ره‌نتی جێبه‌جێکردنی ئه‌م چاکسازییه له‌کاتێکدا ڕووی گه‌نده‌ڵی خۆی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته تاکه‌که‌سی و بنه‌ماڵه‌یی یه‌یه.که‌ئه‌مه سیمای هاوبه‌شی ئه‌مڕۆی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتیشه.
ڕێبازی ئازادی: حیزب کۆنترۆڵى هەموو حکومەت و پەرلەمان و دادگاکانى کردووە، پێتوایە حیزب دەستبەردارى ئەو هەموو ئیمتیازە ببێت و حکومەت چاک بکات؟
ئاسۆ که‌مال: ئه‌مه سیسته‌مێکه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی عه‌سکه‌ری و سیاسی و ئیداری حیزب ده‌چیته پێش هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر حیزب کۆنترۆلی نه‌کات هه‌موو شتێکی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. ستاکتۆر و دامه‌زراوه قانونی و جێگیره‌کانی ئیداره‌ی ووڵاتێک له‌پێشدا پێویستی به بنه‌ما سیاسی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه و کوردستان هیچ کام له‌مانه‌ی دیارنییه و ئیداره‌یه‌کی کاتیه له ده‌ستی دوو حیزب‌دا که داهات و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌شکراوه‌و هه‌موو شتێک له‌م هه‌رێمه‌دا له‌ڕێگای ئه‌م دوو حیزبه‌وه ده‌چێته‌پێش و هه‌ربۆیه ده‌ستبه‌رداربوونی ئه‌م دوو حیزبه له‌م ئیمتیازاتانه و به‌خشینه‌وه‌ی به‌سه‌ر حیزب و تاکه‌کاندا شتێکی مومکین نیه و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌وان تێک ده‌دات و هه‌ربۆیه به هێزی چه‌ک و مادی ڕێگه له له‌ده‌ستدانی ئه‌و ئیمتیازاته‌نه ده‌گرن.
ڕێبازی ئازادی: زانکۆ‌و پەیمانگاکان و کەرتى بازرگانى و ئابورى، هەمووى بەدەست خەڵکانى حیزبیەوەیە، چۆن دەکرێت گشت ئەو شوێنانە لەدەست ئەوان دەربهێنرێت و ئەو گرفتانە چارەسەر بکرێت؟
ئاسۆ که‌مال: هه‌موو شوێنه‌کانی ژیانی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ژێر کۆنترۆلی ئه‌م دوو حیزبه‌دان و پێویسته ئه‌م سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداریه بگۆڕیت و ئه‌مه‌ش پێویستی به دروستکردنی ده‌وڵه‌ته له کوردستاندا و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ده‌بێت له ده‌وری ئه‌م ئامانجه پێویستی به حیزب و بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی و جه‌ماوه‌ریه که به هیز بتوانێت ئه‌مه بێنێته دی و کۆتایی به باڵاده‌ستی میلیشیایی یه‌کێتی و پارتی بهێنێت و ده‌سه‌ڵاتیکی سکۆلاری نانه‌ته‌وه‌یی و مۆدێرن و مه‌ده‌نی بێنێته سه‌رکار که ئازادی و یه‌کسانی و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵکی کوردستان دابین بکات .ئه‌مه ئامانج و به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانه بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی ئێستای خه‌ڵکی کوردستان.
Add Comment