ناونیشانی دادگای جه‌ماوه‌ری له‌وانه‌یه نه‌بیستراو بێت به‌ڵام ماوه‌یه‌کی زۆره له به‌ریتانیا “دادگای ماجستره‌یت ” هه‌یه که هه‌رکه‌سێک بیه‌وێت ده‌توانێت به‌شداری بکات و ده‌وری هه‌بیت وه‌ک دادوه‌ر و ئه‌مه له ژێرچاودیری بۆردی دراسه‌ی دادوه‌ریدان به‌بێ ئه‌وه‌ی شه‌هاده‌ی دادوه‌ریان هه‌بێت. که‌یسێک که ئێستا هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانی به‌خۆیه‌وه خه‌ریک کردوه و خه‌ڵک هه‌موو ڕای جۆراوجۆری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن که‌یسی تاله‌بانی- نه‌وشیروانه. ئه‌م که‌یسه پێویستی به دادگایه‌کی ئاشکرا و جه‌ماوه‌ری له‌شێوه‌ی “دادگای ماجستره‌یت ” هه‌یه تا خه‌ڵک له کوردستان بتوانن به‌شداری بکه‌ن له بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسه. هه‌رکام له جلال تاله‌بانی ونه‌وشیروان مسته‌فا شایه‌تیان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک تاوانی کوشتن وکاره‌سات و سه‌رکوتی سیاسی یه‌کترداوه که کۆمه‌ڵێک له خه‌ڵکی کوردستان بونه‌ته قوربانی ئه‌و ڕوداوانه که تائێستاله هیچ دادگایه‌کدامافی خۆیان وه‌رنه‌گرتوه و لیپیچینه‌وه‌یان له‌سه‌ر نه‌کراوه. ئێستا که ئه‌م دوو که‌سه‌ی به‌رپرسن له‌م ڕووداوانه به‌ئاشکرا و به‌به‌ڵگه‌وه شایه‌تیان له‌سه‌ر ئه‌م ڕوداوانه کردوه بۆ خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و بۆ قوربانیانی ئه‌م کاره‌ساتانه‌ش به‌تایبه‌تی گرنگه که له‌دادگایه‌کی ئاشکرا و جه‌ماوه‌ریدا و هاوکات له‌و دادگا نێوده‌وڵه‌تیانه‌شدا ئه‌م که‌یسانه یه‌کلایی بکرێته‌وه چونکه ئه‌م دوو که‌سه ده‌سه‌ڵاتدارن له حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستاندا و ژیان و ئاینده‌ی 4 ملێۆن ئینسانیان له‌به‌رده‌ستایه و ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕاستیانه‌ی ئێستا ئاشکرایان کردوه جارێکی تر بشاردرێته‌وه ئه‌وا ڕاستی ده‌سه‌ڵاتداریتی ئێستا و ئاینده‌شیان ده‌شاردرێته‌وه و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی داخراوی پاراستنی نهێنیه ترسناکه‌کان ده‌هێڵینه‌وه و چاو گوێی خه‌ڵک له‌ئاست ڕاستیه‌کان ده‌به‌ستین.
ڕاسته که نابێت ڕێگا بدرێ ئه‌م ده‌رخستنی ڕاستیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی تاله‌بانی و نه‌وشیروان ئێستا بکرێته بیانوی شه‌ڕێکی تر که ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاتداره ئێستا له‌سه‌ر یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کۆنترۆلی شاری سلێمانی هه‌یانه،به‌ڵام خۆدورخستنه‌وه له‌م شه‌ڕه به چاوپۆشی کردن له‌م ڕاستیانه‌ی ڕابردوو که ئێستا و ئاینده‌ی خه‌ڵکی کوردستان دیاریده‌کا نابێت و تارمایی شه‌ڕی ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته به‌خۆکه‌ڕکردن له‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵک دورناخرێته‌وه و به‌پێچه‌وانه‌وه بوونی دادگایه‌کی ئاشکرا و جه‌ماوه‌ری که ئه‌م که‌یسی پێشیلکاریه‌کانی ئه‌م دوو که‌سه بخاته به‌رده‌می و بڕیاربدات له‌سه‌ر کارنامه و لیستی ئه‌م تاوانانه و هه‌ڵوێستی خه‌ڵک نیشان بدات له‌سه‌ر ئه‌م تاوانانه و مه‌حکومیان بکات ده‌توانێ ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته له دوباره‌کرده‌وه و درێژه‌دان به‌م تاوان و کاره‌ساتانه دوربخاته‌وه و ترسی ناڕه‌زایه‌تی و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵک به‌ڕویاندا خه‌یاڵ و پیلانی کوشتار و روداوێکی ناخۆش و قه‌وماوێکی نه‌ویستراو که ئێستا هه‌ردوو لا هه‌ڕه‌شه‌ی پێده‌که‌ن به‌رپێبگرێت.
لایه‌نگرانی هه‌ردوولا و به‌تایبه‌ت خه‌ڵکی کریکار و زه‌حمه‌تکێش و که‌م ده‌رامه‌ت و لاوان و ژنان و خه‌ڵکانی ئازادیخواز ده‌بێت پێش که‌وتنه دوای ئه‌وه‌ی کام لا له‌سه‌ر هه‌قه و بکه‌وێته دوای ئه‌و داوه‌ی ده‌رخستنی ئه‌م ڕاستیانه لای ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاتداره بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی ئیستایان خستویانه‌ته ناو گۆڕه‌پانی ئه‌م یاری به‌ئاگردنه‌وه، پێویسته له‌هه‌ردوو دانپێدانانه‌کان بکۆڵنه‌وه وه‌ک دادوه‌رێکی بێلایه‌ن و خه‌ڵکی . بزانن که شایه‌تیه‌کانی تاله‌بانی له‌راپۆرته‌که‌ی دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا” بڕیارى کوشتنى خه‌ڵکى له‌شارو له‌لادێ ده‌رده‌کرد” و” ئه‌نجامدانى ئه‌و تاوانانه‌و گه‌لـێ بڕیارى ترمان لـێ ده‌شاردرایه‌وه، به‌لام سه‌ره‌نجام، دواى ماوه‌یه‌کى که‌م، له‌رێگه‌ى به‌رپرسانى گه‌وره‌ى ناو شاره‌وه، راستیه‌کانمان هه‌موو زانى و چیکه‌فڕوفێل دادى نه‌ده‌دا. ئه‌م راستیانه‌ش واى لێ‌کردین بتوانین دوا سنوور بۆ پاکتاوى جه‌سته‌یى ناڕه‌وا دابنێین!”
و دیفاعی نه‌وشیروانیش که ده‌ڵێ” من وه‌کو هه‌ندێ که‌س نامه‌وێ پاکانه‌ی درۆ بکه‌م! من وه‌کو یه‌کێ له به‌رپرسه باڵاکانی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه، له‌ساڵی 1975 ه‌وه تا ساڵی 1991 که به راپه‌ڕین کۆتایی هاتوه، به‌ئه‌ندازه‌ی مه‌سئولیه‌تی خۆم له‌جوڵانه‌وه‌که‌دا، ئۆباڵی ئه‌ده‌بی و ئه‌خلاقی و سیاسی هه‌مو روداوه‌کانی شۆڕشه‌که و، هه‌مو ئه‌وانه‌ی که له ئه‌نجامی ئه‌م شۆڕشه‌دا کوژراون یا زه‌ره‌رمه‌ند بون، له هه‌ر لایه‌ک بوبن، له ریزه‌کانی یه‌کێتی دا بوبن، یان له ریزه‌کانی لایه‌نه‌کانی تری شۆڕشی کوردا بوبن، یان هاوڵاتی ئاسایی بوبن، یان له ریزه‌کانی حکومه‌تی عیراق دا بوبن، هه‌ڵئه‌گرم و، له‌به‌رده‌م که‌سوکاری ئه‌وانه‌دا و، له‌به‌رده‌م دادگای مێژوی نه‌ته‌وه‌که‌م دا و، له‌به‌رده‌م دادگای خوای گه‌وره‌دا ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌م.
ئه‌بو هه‌ر که‌سێ ئه‌و قسه‌یه‌ی بکردایه تاڵه‌بانی قسه‌ی وای نه‌کردایه!ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی من و چه‌ند که‌سێکی که تاوانبار بکات به کوشتنی چه‌ند که‌سێ له شار و له لادێکانی کوردستان دا، ئه‌ی کێ به‌رپرسه له کوشتنی سه‌دان هه‌زار کورد که به درێژایی ساڵانی 1961 – 1975 و 1975 – 1991 و 1991- 2001 کوژراون؟”
لێره‌دا ئاشکرایه که تاله‌بانی به‌ڵگه و شاهیدی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که تاوانی کوشتنی خه‌ڵکی له‌شارولادێ له‌لایه‌ن نه‌وشیروانه‌وه ئه‌نجامدراوه و نه‌وشیروانیش نکۆڵی لێ‌ناکات به‌مه‌سئولیه‌تی خۆی ده‌زانێ و ئاماده‌یه له‌به‌رده‌م که‌سوکاری ئه‌و قوربانیانه وله‌به‌رده‌م دادگای خه‌لکدا ئاماده‌بیت.هه‌روه‌ها زانیاری له‌سه‌ر تاوانی تاله‌بانی بۆ کوشتنی سه‌دان هه‌زار کورد ده‌دات. که‌واته که‌سوکاری ئه‌و ئیغتیالات و کوشتنانه‌ی که به‌بڕیاری نه‌وشیروان کراوه له 1975 تا 1991 له‌که‌سانی سیاسی و عه‌سکه‌ری و هاوڵاتی شار‌و لادێکانی کوردستان که ژماره‌یان گه‌یشتۆته ڕاده‌یه‌ک که تاله‌بانی ده‌ڵێ” تا کار گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ى هه‌ڕه‌شه‌مان کرد به‌به‌جێهێشتنى ولات “ و شۆڕشێکی له‌سه‌ر کۆتایی پێ بێنن، ئه‌مڕۆ ده‌توانن داوا له‌سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا تۆماربکه‌ن و ئه‌ویش ئاماده‌یه بچێته به‌رده‌م دادگای خه‌ڵک و ئه‌و که‌سوکاره‌ی قوربانیه‌کان و که‌یسی ئه‌و کوژراوانه‌ی لای نه‌وشیروان ئاشکرا ببێت. ئه‌مه هه‌نگاوێکی گرنگه ئه‌گه‌ر که‌سوکاری قوربانیان بتوانن داوا له‌سه‌ر نه‌وشیروان تۆماربکه‌ن و دادگایه‌کی ئاشکرا له کوردستان دابنرێت که نوێنه‌رانی چین وبه‌شه جۆراوجۆره‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و نوێنه‌رانی سه‌ندیکای کریکاران ،فه‌رمانبه‌ران و رێکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کانی ژنان ولاوان و ڕۆژنامه‌نوسان به‌شداری تێدابکه‌ن. خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێت ئێستا له لیستی گۆڕان ئه‌و پرسیاره بکه‌ن بۆچی ئێوه که باسی گۆڕانی سیسته‌می دادوه‌ری و ئازادی زانینی ڕاستیه‌کان و لێپرسینه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵتداران ده‌که‌ن داوا ناکه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاخۆی که‌یسی ئه‌و مه‌سئولیه‌تی کوشتنانه‌ی له شارولادێکانی کوردستان کراوه له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌و که له ئه‌رشیفی دۆکۆمینته‌کانیدایه خۆی بخاته به‌رده‌م که‌سوکاری ئه‌و قوربانیانه و ڕای گشتی خه‌ڵک و میدیای ئه‌هلی و لیستی گۆڕان ده‌توانێ له‌شاری سلێمانی و له په‌رله‌ماندا ئه‌و دادگا ئاشکرا و جه‌ماوه‌ریه‌ی وه‌ک “دادگای ماجستره‌یت ” که له به‌ریتانیا هه‌یه دایبنێ و سه‌رۆکی لیسته‌که‌ی ئاماده‌ی خستنه‌ڕووی ڕاستیه‌کانی خۆی و تاله‌بانی ببێ.بێگومان ده‌رکه‌وتنی ڕاستیه‌کانی ئه‌م که‌یسه‌ی تاله‌بانی له‌سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فای کردۆته‌وه گرنگیه‌کی زۆری ده‌بیت له‌سه‌ر ناسینی مامه‌ڵه‌ی سه‌رۆکی لیستی گۆڕان له‌گه‌ل ئۆپۆزسیۆن وئازادی کاری سیاسی و شێوازی حوکمڕانی که ئێستا له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا زۆرباسی ده‌کا.ده‌بیت سه‌رۆکی ئه‌م لیسته وه‌ڵامی ئه‌وه بداته‌وه که به‌ناوی “مه‌سئولیه‌تی شۆڕشه‌وه” چۆن ده‌توانێ وه‌ڵامی ئه‌و که‌سوکاره‌ی قوربانیانی ئه‌م شه‌پۆله کوشتاره بداته‌وه و په‌یامی شۆڕشی ئێستای له‌سایه‌ی ئه‌م ڕابردوه‌دا چی ده‌بێ؟
ڕاستیه‌کانی کاره‌ساتی هه‌له‌بجه‌ش له‌سه‌ر ده‌وری نه‌وشیروان و تاله‌بانی به‌شێکی تری گرنگه له ناسینی ئه‌و کاره‌ساته ئینسانیه گه‌وره‌دا که به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا هاتوه . ڕاستیه‌کانی پشتی به‌ڵگه‌کانی نه‌وشیروان و تاله‌بانی ده‌ری ده‌خه‌ن که یاریکردن به ژیانی خه‌لکی کوردستان له ئاگری شه‌ڕی دوو حکومه‌تی فاشستی به‌عس و جمهوری ئیسلامی ئیران‌دا بڕیارێکی سیاسی هه‌ردوولایان بوه و کاره‌ساتی هه‌له‌بجه‌ش ده‌وری نه‌وشیروان مسته‌فایه له جێبه‌جێکردنی عه‌مه‌لیانه‌ی له‌سه‌ر حسابی 5000 کوژرا و چه‌ندین هه‌زار برینداری چه‌کی کیمیایی له دانیشتوانی شاری هه‌له‌بجه. له‌م که‌یسه‌دا پیویسته هه‌رکام له تاله‌بانی و نه‌وشیروان وه‌ڵامی ئه‌و هه‌زاران خێزانه قوربانیه بده‌نه‌وه که بۆچی هه‌له‌بجه و ژیانی خه‌ڵکه‌که‌یان کرده به‌شێک له شه‌ڕی ئێران و عیراق. ئه‌م که‌یسه ده‌توانێ سروشتی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و پره‌نسیپ و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاتداره نیشان بدات که خه‌ڵکی کوردستان ڕوبه‌ڕوی چ بڕیار و ئاینده‌یه‌ک ده‌که‌نه‌وه؟ هه‌موو کاره‌ساته گه‌وره مێژووییه‌کانی گه‌لانی جۆراوجۆر ده‌یان دادگا و لیکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌کرێ و ده‌رسی گرنگ و مێژووییان تێدایه ، هه‌له‌بجه‌ش گه‌وره‌ترین کاره‌ساتی مێژووی خه‌ڵکی کوردستانه و یه‌کیک له‌کاره‌ساته گه‌وره جیهانیه‌کانیشه له مێژووی نزیکیدا هه‌ربۆیه ئه‌مه که‌یسی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانه و پیویسته ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاتداره‌ی ئێستاش چاره‌نوسی کوردستانیان به‌ده‌سته له‌سه‌ر دانپیانانه‌کانیان لیپێچینه‌وه و بڕیار ده‌رکرێ.
ئاینده‌ی کوردستانیش له‌سایه‌ی ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاتداره‌دا له نێوان به‌دیلی فیدرالی هه‌رێم و فیدرالی سلێمانیدا تاله‌بانی و نه‌وشیرواندا که‌یسیکه که پێویستی به دادگایه‌کی سیاسیه. ئه‌م دوو که‌سایه‌تیه به هێشتنه‌وه‌ی کوردستان به عێراقه‌وه کوردستانیان له سه‌رگه‌ردانی و ئاینده‌یه‌کی نادیاردا راگرتوه به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا ژیانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانیان گیرۆده‌ی جۆریک له ده‌سه‌ڵاتداری کردوه که ئه‌م دانپێدانانه‌ی ئێستایان له‌سه‌ر یه‌کتر دڵۆپێک له‌و ئۆقیانوسی تاوانه‌یه که بۆ شایه‌تی دان له‌سه‌ری کافیه یه‌ک جار دادگایه‌کی ئاشکرا و جه‌ماوه‌ری له‌هه‌ر شوینیکی کوردستاندا که مومکین بێت دابنرێ.
له‌نده‌ن
Add Comment