نابێ ڕیگە بە هیچ دەزگایەکی ئاینی بدرێ کە کوردستان بەدەردی کۆریای باشور بەرن لە ڤایرۆسی کۆرۆنادا
لیژنەی فەتوای یەکێتی زانایانی ئیسلامی ڕایگەیاندوە کە نوێژی هەینی ڕاناوەستێنن و بەمەش مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەرگیانی هاوڵاتیانێک دروست دەکەن کە دەچنە مزگەوت. ئەم جۆرە دەستیوەردانانەی دەزگای ئاینی لە ڕێنوینی تەندروستی لەکاتێکی هەستیاری ئێستادا نابێ ڕیگەی پێ بدرێ لەلایەن حکومەت و دەزگا فەرمیەکانی تەندروستیەوە.
خەڵکی جیهان ئاگادارە کە ئەمڕۆ قەشە “لی مان هی ” داوای لێبوردنی کرد لە فەتوای کەنیسەیەکی کۆریای باشور کە بوە هۆی ئەوەی کە ئەم ڤایرۆسە لەناو ئەو مەیسحیانەی سەربەم کەنیسەیەن ٦٠٪ ئەو ٤٠٠٠کەسە پێکدێنێ لە توشبوانی کۆریا و تائێستا ٢٨ کەسیان مردون. ئەم قەشەیە لەسەر ئەوەی هانی مەسیحیەکانی داوە گوێ بە ڕینمایی تەندروستی نەدەن و بوەتە هۆکاری مەرگی ئەو کەسانە و بەم هۆیەوە داواکاری گشتی بانگێشتی لێکۆڵینەوەی کردوە لەگەڵیدا.
هەربۆیە گرنگە هاوڵاتیانی موسوڵمان و پەیڕەوانی هەر ئاینێکی تر جگە لە ڕێنوێنی دەزگا فەرمیە تەندروستیەکان هیچ جۆرە ڕینوێنیەکی تر بۆ چون بۆ مزگەوت و شوێنەگشتیەکان وەرنەگرن و پێویستە لەهەر دەزگا و کەسێکی ئاینی قەدەغە بکرێ کە دەستوەرداتە ناو ژیانی تەندروستی هاوڵاتیانەوە و ڕێنوێنی نافەرمی بڵاوبکاتەوە سەبارەت بەم ڤایرۆسە و مەترسیەکانی و چۆنیەتی ڕوبەڕوبونەوەی.
پێویستە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی هاوڵاتیانی هەرێم لە ئاستی مەترسی تەشەنەسەندنی ئەم ڤایرۆسە لە کوردستان بەپێی ڕێنوێنی و ئاگاداریەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHOئاگاداربکەنەوە و ئەو ئەرکانەی حکومەت و وەزارەتی تەندروستی وڵاتانی تر کە بۆ بەرگرتن بەبڵاوبونەوە و چارەسەری ئەم ڤایرۆسەیە پەیڕەو بکەن و بودجەی کتوپڕی بۆ دابین بکەن.
ناوەندی سێکۆلار لە کوردستان
٣ئازاری ٢٠٢٠
Add Comment