وتار

خەبات بۆ پاراستن و خۆڕایی کردنی تەندروستی هەمان خەباتە بۆ سۆشیالیزم

خەبات بۆ پاراستن و خۆڕایی کردنی تەندروستی هەمان خەباتە بۆ سۆشیالیزم
لەوەڵام بە کۆمێنێکی هاوری

Salar Hama Saeed

دا

کۆمێنت: به ڕاى من هاورى ئاسۆ ناكرێ ئه و سيسته مه ئايدياله ى ئيمه ئاواتى بوده خوازين له سايه ى كاپيتاليزمدا به دى بهينى. ناكرى ئه و ريفورم و گورانكاريه له و سيسته مه كه م و كورته ى سه رمايه دارى جى به جى بكه ى به بى له ق كردنى پايه كانى سيسته مى سه رمايه دارى ته نانه ت ئه و به خورايى كردنه ى سيسته مى ته ندروستى نامانگه يه نيته ئاقارى سيسته ميكى ته واو ئايديالى كومونيستى. با سيسته مى ته ندروستى ته واو خورايى يش بيت ئه گه ر سيسته مى ته ندروستيه كه هيچى له بارانه بى و ژيانى پيروگه نجى ولاته كه له نه خوشى نه پاريزى و سيسته ميكى توكمه ى نه بيت.
وەڵام: هاوری Salar Hama Saeed سوپاس بۆ کۆمێنتەکەت. بێگومان پێویستە سەرتاپای سیستمی سەرمایەداری بە کەرتی تەندروستیەکەشیەوە بگۆڕێ تاکو ئینسان لە کارەساتەکانی قازانچ پەرستی سەرمایە ڕزگاری بێ و کار و بەرهەمهێنانی کرێکاران و ئینسان بۆ دابینکردنی پێویستیەکان و گەشەپێدانی ژیانی تەرخان بکرێ نەک بۆ کەڵەکەی سەرمایە. بەڵام ئەم گۆڕانکاریە پرۆسەیەکە کە دەبێ هەر ئێستا دەست پێ بکا بەوەی ئەو هەڕەشانەی لەسەر ژیانی کرێکاران و ئینسانەکانە لاببرێ و ئەمە چاوەڕێی گۆڕینی هەموو سیستمەکە ناکا. ئەو بەدیلەی سەرمایەداری دەبێ هەنگاو بە هەنگاو خۆی بسەپێنێ و ئەمڕۆ دەبێ لە کەرتی تەندروستیدا کە مەترسی مانەوەی ئینسانی لەسەر بەندە دەبێ خۆی نیشان بدا.
ئەگەر کرێکاران لەم هەنگاوەدا بتوانن پاشەکشە بە قازانج پەرستی سەرمایە بکەن، بێگومان دوای خۆڕایی کردنی تەندروستی و خەرجکردنی سەرمایەیەی کەڵەکەبوو بۆ بواری تەندروستی، ئەوا دەبینە خاوەنی هێزێکی یەکگرتوو و خاوەن ئەزمون و هەژمونی کە دەتوانین فشار لەسەر بەشەکانی تری سەرمایە دابنێین و یەک بەیەکی ئەو داهاتەی کۆمەڵگەیان لێ بسەنینەوە. هەروەک ئێستا خواستی دابینکردنی سەرەتایی گشتی پێویستیەکانی ژیان و خانوو لەم کاتی کۆرۆنایەدا دەکرێ. بەبێ ئەم هەنگاوانە ناتوانین باسی بەدیلی سەرمایەداری بکەین و لێرەوە دەتوانین بەرەو شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی بڕۆین کە نەک تەنیا دەسەڵاتی سیاسی بەڵکو دەسەلآتی ئابوری و کۆمەڵایەتیش لە سەرمایەداران و حکومەتەکانیان بسەنێتەوە.
ئەم خەباتە پراکتیکەیە کە بەدیلی کۆمۆنیستی ئێمە لە ئایدیاوە دەکاتە واقیع. سۆشیالیزم پێش لەوەی ئایدیایەک بێت بریتیە لە ئیرادە و هاتنە مەیدانی کرێکاران و چینە هەژارەکان بۆ لێسەندنەوەی موڵکایەتی سەرمایە لە سەرمایەداران و خستنەگەڕی لە پێناو دابینکردنی ژیاندا و کۆتایی هێنان بە هەموو دەسەڵاتێک لە سەروو ئینسانەکانەوە کە ئازادانە و بەشێوەیەکی هەرەوەزی خەریکی بەرهەمهێنانەوەی ژیانی خۆیانن.

Add Comment

Click here to post a comment