وتار

چۆن لە تێکستەکان بڕوانین؟

هاورێ ئاسۆ دەستت خۆش بێت ئایا بۆچوونەکانی ئەم نوسەرە تا چەندە نزیاکایەتی هەیە لە میتۆدی مارکسیزم ولیکدانەوەکانی رابەرانی کۆمۆنیزمی کرێکاری لە سەر ناوچەی ڕۆژهەلاتی ناورەسات چونکە ئەگەر چووت نەبیت لەگەل ئەم لیکدانەوانە پیویست ناکات ئیمە ببینە موبەلێغ ومورەوەجی ئەو نوسەروسیاسییانەی کەلە دەرەوەی بازنەی مارکسیزم وکۆمۆنیزمی کرێکاری بن.
هاوری سەردار سوپاس بۆ کۆمێنتەکەت . قسەکانت باسی جدی هەڵدەگرێ و هەوڵدەدەم زۆر بە کورتی لێرەدا سەرنجی خۆم بنوسم و دواتر بە نوسین لەمبارەوە دەنوسم.
دوای زیاتر لە سەدەیەک لە تەجروبەی شەڕی باڵە جیاجیاکانی ناو بزوتنەوەی کریكاری و کۆمۆنیستی لەسەر ئەوەی کێ میراتگری مارکسە و مارکسیزمە و دوای نزیکی دەیەونیوێکیش لەسەر ئەوەی کێ میراتگری مەنسور حیکمەتە و کۆمۆنیزمی کرێکاری و حیکمەتیستە، بەرای من پێویستە سەرنجێکی ئەم میتۆدە خۆی بدەین و بزانین چ دیدگا و دنیابینیەک و بزوتنەوەیەکی لە پشتەوە وەستاوە؟
من هەر لێکدانەوەیەکی زانستی و هەر میتۆدێکی زانستی بۆ لێکدانەوەی دنیای ئێستا و هەلومەرجی ئابوری و سیاسی بەگرنگ دەزانم تا لە دیاردەکانی دنیای ئێستا تێبگەین و هانی هاورییان و خەلک دەدەم کە بیخوێنێتەوە.ئەم کتێبەش لەو بابەتەیە. سەرچاوەکانی کتێبی “سەرمایە” مارکس “شاخێک” لە کتێبە زانستی و فەلسەفی و ئابوریەکانە بەبێ ئەوەی ئەوانە مارکسی بوبن یان نزیکایەتی بۆچونە سیاسیەکانی مارکس بن. ئەم دابەشکردنەی زانست و لێکۆڵینەوەکان بەوەی چی مارکسیە و چی مارکسی نیە بەشێک لە شەڕی ئەو باڵ و بزوتنەوە جیاوازانەیە کە دەیانویست بە میراتگری وشەی مارکس و مارکسیزم ئەو هەڵوێستانەیان بسەلمێنن نەک بە هێنانەوەی بەڵگە و فاکتی واقعی کە ڕاستی هەڵوێست و بۆچونەکانیان بسەلمێنێ و بەمەش میتۆدێکی زانستی بەکاربێنن بۆ شیکردنەوەی سیاسەت و بەرنامەکانیان. کۆمۆنیزم بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی و چینایەتیە کە نە لەمارکسەوە دەستی پێکردوە و نە بە مەنسور حیکمەت و کۆمۆنیزمی کرێکاری کۆتایی دێت. ئەم بزوتنەوەیە لێکدانەوە و بیرورای جیاجیای تێدایە بۆ ئەوەی پێوەرێک دروست بکەی کە چی “مارکسیزم و کۆمۆنیزمی کرێکاری”یە دەبێ چەند دەق و کەسێک بکەیت بە پێوەر وەک مارکس و مەنسور حیکمەت بەڵام ئەمە میتۆدێکی زانستی نیە. لەبەرئەوەی ئەو دەق و کەسانە خۆیان تەنیا بەشێک بون لە بزوتنەوەیەک لە یەک دەورەی دیاریکراویدا و تەنیا دەتوانن بە دەقیقی پێوەربن بۆ ڕاست و دروستی پراتیکی ئەو دەورەیە و بۆچونەکانیان وەک بۆچونی کۆمۆنیستەکانی تری پێش ئەوان و دوای ئەوان ڕەوتێکی فکری پێک دەهێنێ کە بەگشتی چەند بنەمایەک دەسەلمێنێ و پێویست بە دوبارە سەلماندنەوەیان ناکا . ئەوەی تر کە سەبارەت بە دیاردە زیندوەکانی هەر دەورەیەکە هەر کەس و حزب و لایەنە لە بزوتنەوەی کرێکاری و کۆمۆنیستی بەپێی توانای فکری و پراتیکی خۆی دەیباتەپێش و پێوەری بۆ دروست دەکا. هیچ پێوەرێک نیە بە وتنەوەی تێکستەکانی مارکس و بە وتنەوەی قسەی “رابەرانی کۆمۆنیزمی کرێکاری” بتوانی بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی بکاتە مارکسی و یەکێکی تریان بکاتە نامارکسی و تێکستێک بکاتە کۆمۆنیستی و ئەوی تر بکاتە ناکۆمۆنیستی. هەموو ئەو بزوتنەوە و تێکستانە بە هەلسەنگاندنی ناوەرۆکی خۆیان و دەوریان دەبێ بڕیاریان لەسەر بدرێ کە ئایا زانستین و دیفاع لە بەرژەوەندی چینی کرێکاردەکەن یاخود نازانستین و بەرژەوەندی سەرمایەداران دەپارێزن.
بەڕای من پێویستە کتێبەکە بخوێنیتەوە تا بڕیار لەسەر زانستی بونی یان جۆری لایەنگری کتێبەکە بکەیت. مەبەستی من لە خستنەڕووی کتێبی “گلبێرت ئەشقەر” و کتێبی “چۆن دنیا بگۆڕین”ی هوبسبام دەقیق لابردنی ئەو سونەتەیە کە لەسێ دەیەیەی ڕابردوو و نەوەی ئێمەدا ڕیشەی داکوتاوە . ئەویش ئەوەیە کە جگە لە مەنسور حیکمەت و جارجارە مارکس و لینین نابینی باسی سەرچاوەکانی تر بکرێت لە کاتێکدا لەم دوو سەدەیەی تەمەنی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی جیهانیدا شاخێک لە سەرچاوە و لێکۆڵینەوە و تەجروبە و زانست هەن کە لە هیچ شوێنێکی کاری ئێمەی کۆمۆنیستەکانی کوردستان و عێراقەوە دیارنین و ئاگاداری دوو کەسی دەرەوەی خۆمان ”کەلە دەرەوەی بازنەی مارکسیزم وکۆمۆنیزمی کرێکاری بن” نین و دەبێ سەرەتا بە پێوەری مارکس و “رابەرانی کۆمۆنیزمی کرێکاری” تێپەڕبن ئەگەر نا ،ترسی ئەوەی هەیە دەبینە ” موبەلێغ ومورەوەجی” ئەو “بێگانانە”. هاوری سەردار ئەم هەوڵانەی من بۆ شکاندنی ئەو چوارچیوە بەرتەسکە نازانستی و سیکتاریستیەیە کە بەیەک تێکست و یەک کەس و یەک سەرچاوەوە دەیەوێ جیهانی ئێستا تەفسیر بکا و بگۆڕێ. ئەمە بەشیک لە میتۆد و چوارچیوەی فکری ئەو بزوتنەوە ڕۆشنبیریە دژی دەسەڵاتەی یەکێتی و پارتیە کە ناتوانێ حزبی سیاسی و کۆمەڵایەتی کرێکاری دروست بکا ئەگەر ئەم میتۆد و چوارچێوەیە نەگۆڕێ.
١ی نیسانی ٢٠١٨

Add Comment

Click here to post a comment