گفتوگۆیەک لەسەر کتێبی “کۆمۆنیزمی نوێ”
نامەی هاوڕێ ئەکرەم سعید سەبارەت بە کتێبی “کۆمۆنیزمی نوێ” و وەڵامی ئاسۆ کمال بە نامەکە لێرەدا دەخوێننەوە
هاوڕێی ئازیز ئەکرەم سعید..
سوپاس بۆ نامە و سەرنجەکانت لەسەر کتێبی “کۆمۆنیزمی نوێ” . سەرەتا ئەوە بڵێم کە گرنگ کردنەوەی گفتۆگۆیە لە نێوان کۆمۆنیستەکان و کرێکاراندا سەبارەت بە کێشەکانی کۆمۆنیزمی سەردەم و نامەکەت بەشێک لەم هەوڵەیە و دەست خۆشانەت لێدەکەم لەم شێوازەی گفتوگۆکردن کە لە نامەکەتدا پەیڕەوت کردوە. دیارە پێم خۆش بوو کە سەرنجەکانت سەرتاپای کتێبەکەی بگرتایەتە خۆ تاکو ڕۆشنتر لەسەر ئەوخاڵانەی باست کردوە هەڵسەنگاندنەکەت بکەیت و هیوادارم لە ئایندەدا ئەم کارەت بۆ بکرێ.
من سەبارەت بە چەند خاڵێکی نامەکەت قسەدەکەم.
یەکەمیان؛دەڵێیت”ئالێره‌دا تێبینی ئه‌وه بکه که ( ڕیشەی ئەو قەیرانە سیاسی و ئایدیۆلۆژیەی کۆمۆنیزمی سەردەم ) ته‌نها له ( خودی حزب ) دا نایدۆزریته‌وه، خودی حیزب ئه‌نجامه و دواتر وه‌ک هۆکار ڕۆڵی هه‌یه له توندکردنه‌وه‌ی دابه‌شبوون و قه‌یرانی کۆمۆنیسته‌کان، چونکه ڕیشه‌ی ئه‌و قه‌یرانه ته‌نها خودی نییه / ته‌نها ( سوبژکتیڤ) نییه، به‌ڵکه هه‌لومه‌رجی بابه‌تی ( ئۆبژه‌کتیڤ )؛ بزووتنه‌وه‌ی چینه‌کانی نێو دونیای سه‌رمایه‌داری، کۆسپه بابه‌تیه‌کان به‌رده‌م که‌شه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری وکۆمۆنیستی؛ به کورتی لێره‌دا سڵ له‌وه ده‌که‌مه‌وه که ئه‌م پێشه‌کییه بمان گه‌ێنێ به ده‌رئه‌نجامی ناخواز. به‌ڵام هێشتا زۆر له کتێبه‌که ماوه بیخوێنمه‌وه، بۆیه ناڵێم ئه‌مه حه‌تمییه.”
بێگومان ئەگەر کتێبەکە سەیر بکەی بەتایبەت لە بەشی ١تا٤ لەسەر ئەو تێگەیشتنە ماتریالیستیە قسە دەکا کە حزب بۆدی و پەیکەری چینەکانە و مێژووی خەباتی چینایەتیە کە فۆرم و ناوەرۆکی حزبە کۆمۆنیستیەکان دیاری دەکا نەک بە پێچەوانەوە. لێرەدا لەسەر قۆناغە جیاجیاکانی ئینتەرناسیونالی یەکەمی کرێکاران و سۆشیال دیموکراتی و بەلشەفیزم و کۆمۆنیزمی کرێکاری قسە کراوە و هەرکام لەم فۆرمانە لەو چوارچیوە مێژوویی و سیاسی یانەی خەباتی چینایەتیدا لێک دراونەتەوە. ئەو کۆسپانەی کە ئاستی گەشەی سەرمایەداری و ئاستی گەشەی چینی کرێکار و تەجروبەکانی خەبات و شۆڕشی کرێکاری لێرەدا لێک دراوەتەوە و لێرەوە ئەنجامگیری سەبارەت بە قەیرانی ئایدیۆلۆژی و سیاسی کۆمۆنیزمی سەردەمی ئێستامان کراوە. وەک وتم هیوادارم ئەم بەشانە و کتێبەک بخوێنیتەوە تا هەموو وێنە و لیکۆڵینەوەکەت بۆ دەرکەوێ.
لێرەدا حزب وەک “ڕۆحی دەوڵەت” ی داهاتووی کرێکاران ، وە وەک مۆدێلی بەڕیوەبردنی کۆمەڵگەی کۆمۆنیستی باسکراوە. هەربۆیە گرنگە کە بزانین ئایا ئەو پراکتیکە سۆشیالیستیە هاوبەشەی لە حزبی چینی کرێکاردا خۆی نیشان دەدا چۆن دەتوانێ بەرەو بنیات نانی کۆمەڵگەیەکی سۆشیالیستی بچێ؟ لێرەدا سۆشیالیزم تەنیا شوناس یان سیاسەت یان تاکتیک نیە بەڵکو تۆتالیتی و هەمەگیری و گشتی ئەو پراکتیکەی چینی کرێکارە کە خەریکە لە خەبات دژی سەرمایەداریدا ئامڕازەکان و پایەکانی کۆمەڵگەی داهاتووی کۆمۆنیستی لە ئێستا و لە ڕەحمی دنیای سەرمایەداریدا دروست دەکا، هەر بەو چەشنەی بورژوازی لە چەند سەدە خەباتی فکری و سیاسی و ئابوری دژی دەرەبەگایەتی پایەکانی کۆمەڵگەی بورژوازی بنیات نا و شۆڕشی کرد بەسەر شێوازی بەرهەمهێنانی دەرەبەگایەتی و دەسەڵاتە سیاسیە پاشایەتی و سەرکوت گەریەکانیدا. لەم لێکۆڵینەوەیەدا حزب وەک یەکێک لەم ئامڕاز و بنەمایانەی پراکتیکی چینی کرێکار سەیر کراوە و ئەم پراکتیکەش بێگومان ناتوانێ دابڕاو بێت لە خەباتی چیانیەتی و هەلومەرجی گەشەی سەرمایەداری و گەشەی چینی کرێکار و تەجروبە سیاسی و جەماوەریەکانی و کۆی هەلومەرجی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی.
لە لیکۆڵینەوە لە پرۆسەی دروستبون و گەشە و لادان و سەرکەوتنەکانی حزبە کۆمۆنیستیەکانەوە لەو مێژووە کۆڵراوەتەوە کە حزب وەک پەیکەر و ستراکتۆری ئەم چینە و خەباتە چیانیەتیەکەی دەور و فۆرمی جیاجیای گرتۆتە خۆ.
لێرەدایە کە حزب وەک فیتیشیزمی سیاسی ڕەت کراوەتەوە و ئەو سێکتاریزمە ڕۆشنکراوەتەوە کە لە گروپە ڕۆشنبیرە کۆمۆنیستیەکانی دەورانی ئێمەدا بوەتە خەتی بەرنامەیی و شوناس بۆ خۆجیاکردنەوە لەگەڵ یەکتری ئەم گروپانە و ئەمانەش بەشێکە لەو کێشانەی کە ئەم بەشە ڕۆشنبیرانەی چینی کرێکار نەتوانن دەوری گرنگی خۆیان لە خەباتی چیانیەتیدا بگێڕن. باسی حزب لێرەدا باسی چۆنیەتی ئەم دابڕانە مێژوویانەی کردوە کە کۆمۆنیزم لە خەباتی سۆشیالیستی چینی کرێکار توشی هاتوە لە سۆشیال دیموکراتی و بەلشەفی و کۆمۆنیزمی کرێکاریدا.
بەهەر حاڵ ئەمە تەنیا پوختەیەکی ئەو پرۆسە ئۆبژەکتیڤەیە کە لە کتێبەکەدا بە دورودرێژی باسکراوە و بۆ ئەوەی هەموو ئەم میتۆد و لایەنەکانی ئەم باسە بناسین پێویست دەکا هەموو بەشەکانی بخوێنینەوە تاکو لە ئەنجامگیریەکەی تێ بگەین.
سەبارەت بە خاڵی دووەم کە دەڵێیت”به‌ڵام به‌ڕێزتان نه‌چوونه‌ته سه‌ر باسی سیاسه‌ت و شوناس و تاکتیکه‌کانی حکک. گه‌ر ڕه‌خنه‌که له ( حکک ) ته‌نها له مۆدێلی حیزبایه‌تی بلشفیزمیدا کورت که‌ینه‌وه، ئیدی ڕه‌خنه‌که له پانتایی ته‌سکی تیۆر ته‌شه‌کیلات تێ نه‌په‌ڕیوه، وئه‌م به‌شه له ڕه‌خنه گه‌رچی دروسته، به‌ڵام: ۱/ ڕه‌خنه‌ێکی که‌مووکورته. ۲/ غه‌درێک ده‌که‌ین له بەلشفیکه‌کان، چونکه حکک گه‌رچی کۆپی مۆدێلی حیزبایه‌تی بلشفیکه‌کانه، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یتوانیوه به جه‌ماوه‌ری بێت، هۆکاری ئه‌وه‌ش ناتوانین له تیۆر ته‌شکیلاتی ئه‌و حیزبه‌دا بیدۆزینه‌وه، به‌ڵکه ده‌بێ له سیاسه‌ت و شوناس و تاکتیکه‌کانی ئه‌و حیزبه‌دا بۆی بگه‌ڕین.”
لێرەدا دوو سەرنجم هەیە بۆ بەڕیزتان:
یەکەم؛ پێویستە نەک تەنیا بەشی ١٩ بە لکو بەشەکانی تری ٢٠تا٢٣ بخوێنیتەوە تا ئەوە ببینیت کە باس لە سیاسەت و بڕگەکانی مێژووی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی کرێکاری لە ئێران و عێراقدا کراوە و تەجروبەکانی باس کراوە ، بەڵام ئەم کتێبە باسی سیاسەت و تاکتیک نیە، بەڵکو باسی کۆمۆنیزمی کرێکاریە وەک دیدگا و چوارچێوەیەکی فکری و سیاسی و ڕیکخراوەییە یان وەک تۆ دەڵێی “شوناس” سەبارەت بە سۆشیالیزم و حزب و خەباتی چینایەتی. کۆمۆنیزمی کرێکاری لێرەدا وەک درێژەی سۆشیالیزمی دەوڵەتی ناسێنراوە و بەڵگە مێژوویی و تێگەیشتنە فکری و هەڵوێستە سیاسی و تاکتیکیەکان لەم چوارچێوەیەدا باسکراوە.
دووەم؛ ئەگەر بەراورد کراوە لە نێوان کۆمۆنیزمی کرێکاری و بەلشەفیدا بێگومان باسی ئاستی کۆمەڵایەتی بوونی ئەم دوو بزوتنەوەیە لە دوو دەورانی جیاوازی مێژوویدا نیە، بەڵکو باسی درێژەی ئەو ڕیشە فکری و سیاسی و ڕیکخراوەییە کە بەلشەفیزم سەبارەت بە حزب و دەوڵەت لە سەدەی ٢٠ دا و تائێستا هەیبوە و هەیەتی و کاریگەری ئەم دیدگا بەلشەفیە لەسەر هەموو گروپە کۆمۆنیستیەکانی دەورانی ئێستامان.
لێرەدا باسی ئەوە کراوە کە جیابونەوەی بەلشەفیزم لە خەباتی کرێکاران دژی سەرمایەداری و شکستی بەلشەفیزم لە برەودان بە شۆڕشی کۆمەڵایەتی چینی کرێکار بۆ گەیشتن بە سۆشیالیزم لە سۆڤیەتدا و گەشەپێدانی مۆدیلی سەرمایەداری دەوڵەتی ، هەموو ئەمانە لە مێژووی سەدەی بیستدا ئەم مۆدێلەی لە خەباتی چینایەتی کرێکاران بۆ سۆشیالیزم دوور خستەوە و ئەو گروپە ڕۆشنبیرە کۆمۆنیستیانەی پەیڕەو لەم سۆشیالیزمە دەوڵەتیەی بەلشەفیزم دەکەن دووچاری بەستەڵەکی فکری و سێکتاریزم و دابڕاو لە چینی کرێکار کردوە.
هەربۆیە ئەم کێشەیەی کۆمۆنیزمی کرێکاری تەنیا لە تیۆری تەشکیلاتیەکەیدا نیە، بەڵکو لە دیدگا و سیاسەت و مۆدێلێک لە سۆشیالیزمی دەوڵەتیدایە کە مۆدیلی زاڵی تا ئێستای بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و کرێکاریە و هەر ئەمەش هۆکاری ئەزمە و پەرژوبڵاوی و دابڕانێکە کە توشی کۆمۆنیزمی کرێکاری و گروپە ڕۆشنبیرە کۆمۆنیستەکان بوەتەوە.
ئەم جیابونەوەیە لە خەباتی چینایەتی کرێکاران و وشیاری هەڵگەڕاوەی ئەم گروپە کۆمۆنیستیە ڕۆشنبیرانە وەک ئەوەی “نوێنەری چینی کرێکارن” و دەبێ سیاسەت و تاکتیک بۆ ئەم گروپانە بدۆزنەوە کە پێی بگەنە دەسەڵات و دیکاتۆری حزبەکەیان و سوشیالیزمی دەوڵەتە حزبیەکەیان دابمەزرێنن و چینی کرێکار و ڕیکخراوە جەماوەریەکانی ببێتە پاشکۆی ئەم حزب و گروپانەی دەسەلآت دەگرن. ئەمە ئەو سیناریۆیەیە کە لە دنیای واقیعی خەباتی چینایەتی کرێکاراندا توشی بنبەست بوە و ناتوانێ هەژمونی لە نێو خەباتی کرێکاراندا دژی سەرمایەداری پەیدا بکا هەربۆیە ئەم گروپانە بەدوای پڕۆژە وبەدیلی جۆراوجۆردا دەگەڕێن کە دابڕاوە لە خەباتی چینایەتی کرێکاران.
هەربۆیە ناکرێ لە سیاسەتی مەحکوم نەکردنی لێدانی تاڵیبان لە ئەفغانستان و داعش لە موسڵدا لەلایەن ئەمریکا و بەشداری لە رفراندۆمی کوردستان لە ٢٠١٧ەوە کۆمۆنیزمی کرێکاری بە شوناسێکی چینایەتی بورژوازی یان نا‌کرێکاری لەقەلەم بدرێ، وە ئەوانەی دژی ئەم سیاسەتانەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بوون بە کرێکاری و سۆشیالسیتی لە قەڵەم بدرێن. بەڕای من باس کردن لەم سیاسەتانە بە دابڕاوی لە خەباتی چیانیەتی سوودی نیە، چونکە هەموو گروپە کۆمۆنیستیە ڕۆشنبیرەکان لەم جۆرە تاکتیک و سیاسەتانەیان پەیڕەو کردوە لە دەورانی جیاجیادا بەبێ ئەوەی ئەم سیاسەتانە لە نێو خەباتی چینایەتی کرێکاراندا دەوری هەبوبێ. هەربۆیە لە سەرەتای ئەم بەشە لە کۆمۆنیزمی کرێکاریدا باس کراوە کە دەڵی ” هەربۆیە لە باسی سۆشیال دیموکراتی و بەلشەفیزم باسی دەوڵەت و سیاسەت و کارەکانی ئەوانمان لە ئاستی کۆمەلآیەتی و جۆری دەوڵەتدا کرد، بەڵام لێرەدا جێگای باسی دەوڵەت لەئارادا نیە. تەنیا باسی جۆری ئەم حزبە و جێگای ئەم حزبە لە تێگەیشتنی مەنسور حیکمەتدا، کەکۆمۆنیزمی کرێکاری وەک کۆمەڵێک بیروبۆچوونی تایبەت بە ئەو خۆی ناساندوە، وە هەروەها پەیوەندی ئەم حزبە لەگەڵ چەپێک کە لە ئێراندایە دەکەین. بەپێی بۆچونەکانی مەنسور حیکمەتیش کێشەی سێ دەیەی سەدەی بیستی ئەم جۆرە لە کۆمۆنیزم بریتی بووە لە دوو کێشەی سەرەکی؛ یەکەمیان دروستکردنی حزبی سیاسی، و دووەمیان خۆجیاکردنەوە لەچەپ.” ئەمە ئەو واقعیەتەیە کە باسی کۆمۆنیزمی کرێکاری و گروپە ڕۆشنبیرە کۆمۆنیستیەکان وەک باسی سۆشیال دیموکراتی و بەلشەفیزم نیە، وە تۆش ئەم ڕاستیەت لەم نامەیەدا باس کردوە، بەڵکو باسی هۆکاری دابڕانی ئەم گروپانە لە چینی کرێکار و دابڕاوی سیاسی و پراکتیکیانە لە خەباتی چینایەتی نەک باسی سیاسەتە دابڕاوەکانیان.
هەرچۆن سۆشیالیستە شۆڕشگێڕە ترۆتیسکیستەکان “SWP” هەندێ جار لە پاڵ ئیسلامی سیاسی دژی ئیمپریالیزمی ڕۆژئاوا دەردەکەون یان لە هەندێ هەڵبژاردنەکاندا پشتیوانی لە حزبێکی باڵی چەپی بورژوازی دەکەن ، وەک پشتیوانی “ئیمام ئۆغڵو و جەهەپە”لە هەڵبژاردنە شارەوانیەکانی تورکیادا کردیان، یاخود پشتیوانی بەشێک لە گروپە کۆمۆنیستیەکان لە “PKK”،ئەمانە ئەم گروپانە ناکاتە نا‌کرێکاری و ناکۆمۆنیستی، بەڵکو کێشەی ئەم گروپانە لەو سەرچاوە مێژوویی و واقعیەتی دابڕانی ئێستایان لە خەباتی چینایەتی و پەیڕەو کردنیان لە مۆدێلی سۆشیالیزمی دەوڵەتیە کە لەگەڵ بیرکردنەوە و پراکتیکی دابڕاوی ئەم گروپانەدا دێتەوە و تەنیا بە هێزی گروپەکەیانەوە بەردەوام خەریکی سیاسەت دان و نەخشەی گرتنی دەسەڵاتن بەبێ ئەوەی لەواقعدا ئەمانە لەگەڵ جەماوەری چینەکەیاندا پەیوەندیان هەبێ و بوبنە حزبێکی جەماوەری چینەکە و پراکتیکی ئەم حزبە بریتی بێ لە پراکتیکی بەشی ڕیکخراوی ئەو چینە و هەربۆیە لە دنیای سیاسەتدا بەبێ چینی کرێکار و بەدابڕاوی لەو خەباتە بۆ خۆیان وەک گروپ و هەڵسوڕاوانیان خەریکی سیاسەت کردنن و ئەم سیاسەت و هەڵوێست گرتنانەش بە هەڵوێستی چینی کرێکار و خەباتی سۆشیالیستی چینی کرێکار لەقەڵەم دەدەن چونکە خۆیان پێ نوێنەری ئەو چینەیە و لەگەڵ یەکتریشدا لەسەر ئەم کورسی نوێنەرایەتیە شەڕیانە و بەدوای سیاسەتی یەکتردا دەگەڕێن کە نیشانی بدەن تەنیا خۆیان و گروپەکەیان نوێنەری ڕاستەقینەی چینی کرێکارن و باقی گروپە ڕۆشنبیریە هاوخوێنەکانیان نا‌کرێکاری و نا کۆمۆنیستین. هەربۆیە لە لێکدانەوە لە سیاسەتەکان بەو ئەنجامگیریە ناگەین کە ئایا ئەم سیاسەتە سۆشیالیستین یان نا؟ وە لەوەش گرنگتر کە ئایا بەهۆی نەبوونی سیاسەتی سۆشیالیستیەوەیە کە ئەم گروپانە هەڵە دەکەن و ناگەن بە دەسەڵات و لە بەرژەوەندی کرێکاران و سۆشیالیزم لادەدەن ،بەڵکو سەرچاوەی ئەم کێشانە لەوەدایە کە ئەم گروپانە نەیانتوانیوە لەگەڵ چینی کرێکار یەکگرتووبن کە پێویستە خەباتی ئەو چینە ڕێک بخەن و یەکگرتووی بکەن بەرەو خواستی کۆلێکتیڤی سۆشیالیستی و بەرنامەیەکی ڕۆشنی عەمەلی بخەنە بەردەست بۆ گۆڕینی دەسەڵات و هتد..لە بەشەکانی ١٩ بۆ ٢٣ دا ئەو سیاسەت و تاکتیکانە خراونەتە ڕوو کە دەرخەری ئەم جیابونەوە و دابڕانەی کۆمۆنیزمی کرێکاریە لە چینی کرێکار و خەباتی چینایەتی و ئەم دیدگا و پراکتیکانەی ئەم گروپە ڕۆشنبیرە کۆمۆنیستانە خراوەتە ڕوو و ڕەخنەیان لی گیراوە کە کۆمۆنیزمی سەردەمی توشی قەیرانی ئایدیۆلۆژی و سیاسی کردوە.
لە بەشی کۆتایی “کۆمۆنیزمی نوێ” کە ئەنجامگیریەکانە ئەو تابلۆیە دەبینی کە ڕێگا چارەی ئێستای بەردەم بزوتنەوە چینایەتیەکەمان چیە و دەبێ چی بکەین؟
جارێکی سوپاس و دەستخۆشی بۆ بەشداری و هاندانت بەم سەرنجانەت بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی کێشەکانی ئێستا و ڕێگاچارەکان کە بێگومان ئەمە بە کاری هەرەوەزی هەموومان دەتوانین پێیان بگەین.
هاوڕێت ئاسۆ کمال
٢٥ تەموزی ٢٠٢٠
نامه‌ێکی کراوه بۆ هاوڕێ ئاسۆ که‌مال *
ده‌رباره‌ی کتێبی { کۆمۆنیزمی نوێ – ئاسۆ که‌مال }
سڵاو هاوڕێ ئاسۆ! سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشی کتێبه‌که‌ت لێ ده‌که‌م که نووسیوو‌ته. به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆک و پێشه‌کی کتێبه‌که، بابه‌تی زۆر گرنگت تێدا باسکردووه. حه‌زم ده‌کرد کاتم هه‌بووایه دوای خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی کتێبه‌که ووتارێکم له‌سه‌ر بنووسیایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه، به‌م نزیکانه دوای ته‌واوبوونی پشووی هاوینه‌م، ده‌ست ده‌که‌مه‌وه به کارکردن، و من هێشتا نووسینه‌کانی خۆمم ته‌واو نه‌کردووه، بۆیه گه‌ر ئاساییه لاتان من زیاتر له‌م نامه‌یه‌دا باس له پێشه‌کی و ( به‌شی ۱۹ – کۆمۆنیزمی کرێکاری و کێشەی حزب ) ده‌که‌م.
* هاوڕاتم و هه‌ست به‌و قورساییه ده‌که‌م له دراسه و ڕه‌خنه‌ت بۆ کۆمۆنیستی کرێکاری. نوویسووته ( ئەوەی لە تەجروبەی ئەم نوسینەدا قورس بوو بەلامەوە ئەوە بوو کە من خەریکم کار وبیروڕای زیاتر لە سێ دەیەی خۆم دەدەمە بەر ڕەخنە، ولێرەشەوە هەستم بە هەمان قورسایی ئەو هاوڕێ کۆمۆنیستانەم دەکرد کە هەمان دۆخی منیان هەیە وقبوڵکردنی ئەم ڕەخنە ولێکدانەوانەم ئاسان نابێ بۆیان.). هه‌رچه‌ند من هیچ کاتێک ئه‌ندامی حیزب نه‌بووم، به‌ڵام ته‌واو ئه‌و وه‌سفه‌ی به‌ڕێزت بۆ ده‌روونی که‌سه کۆمۆنیسته‌کان که به بیری خۆیاندا ده‌چنه‌وه، به دروست ده‌زانم.
* ئه‌م بڕیاره‌ت ده‌روسته ( بڕیارم دا دەرچم لەو قاڵبەی کە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر تەنیا پشت بە تاک سەرچاوە، کە مەنسوور حیکمەت بوو )، به‌ڵام ( پێویست بوو کە بەو میراتە فکریەدا بگەڕێم کە بزوتنەوەی کۆمۆنیستی ئێمە لە ٢٠٠ ساڵی ڕابردوودا پێشکەشی کردووە و سوودم لێوەرگرت بۆ ئەم لێکۆڵینەوەیەم. ) ئه‌م بڕیاره‌ت زیره‌کانه و بوێرانه‌یه، بێگومان ماندووی کردوویت، وهیوادارم له‌و هه‌موو جه‌نجاڵی جه‌ده‌له‌ی هه‌یه له‌سه‌ر باسی حیزب له توراسی کۆمۆنیسمدا، به ئه‌نجامی دروست بێیته ده‌ره‌وه، و ڕێگا هه‌ڵه نه‌که‌ی.
* نووسیوو‌ته: ( هەر بۆیە گەیشتم بەو ڕاستیەی کە ئەگەر بمانەوێ ڕیشەی ئەو قەیرانە سیاسی و ئایدیۆلۆژیەی کۆمۆنیزمی سەردەمی دەست نیشان بکەین کە ئەو پەرژوبڵاوی و دابەشبوونەی لە بزوتنەوەی کۆمۆنیستی و کرێکاریدا دروست کردووە، پێویستە لە خودی حزب بکۆڵینەوە تا بزانین کێشەکە لە کوێدایە؟. ). ئالێره‌دا تێبینی ئه‌وه بکه ( ڕیشەی ئەو قەیرانە سیاسی و ئایدیۆلۆژیەی کۆمۆنیزمی سەردەم ) ته‌نها له ( خودی حزب ) دا نایدۆزریته‌وه، خودی حیزب ئه‌نجامه و دواتر وه‌ک هۆکار ڕۆڵی هه‌یه له توندکردنه‌وه‌ی دابه‌شبوون و قه‌یرانی کۆمۆنیسته‌کان، چونکه ڕیشه‌ی ئه‌و قه‌یرانه ته‌نها خودی نییه / ته‌نها ( سوبژکتیڤ) نییه، به‌ڵکه هه‌لومه‌رجی بابه‌تی ( ئۆبژه‌کتیڤ )؛ بزووتنه‌وه‌ی چینه‌کانی نێو دونیای سه‌رمایه‌داری، کۆسپه بابه‌تیه‌کانی به‌رده‌م که‌شه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری وکۆمۆنیستی؛ به کورتی لێره‌دا سڵ له‌وه ده‌که‌مه‌وه که ئه‌م پێشه‌کییه بمان گه‌ێنێ به ده‌رئه‌نجامی ناخواز. به‌ڵام هێشتا زۆر له کتێبه‌که ماوه بیخوێنمه‌وه، بۆیه ناڵێم ئه‌مه حه‌تمییه.
* سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان کتێبێکتان نووسیوه که پیاچوونه‌وه‌و ڕه‌خنه‌یه له ( بیروڕای زیاتر لە سێ دەیەی خۆم )، به نرخه لای هه‌موو که‌سانێک که ده‌زگای فکری کۆمۆنیسم به چه‌ند تێزێکی تیۆری بۆ ئه‌به‌د فۆڕمه‌له‌کراو نازانێ، چونکه هه‌موو سۆسیالیستێکی زیندوو، نه‌ک دۆگما و مردوو، دوای کێشه وشکستی حیزبه‌که‌ی یان ڕه‌وته‌که‌ی، گه‌ر به خۆیدا چووه‌وه، ئه‌وه ده‌لاله‌تی زیندووی ونیازپاکی ئه‌و که‌سه‌یه بۆ خزمه‌تی بیروباوه‌ڕه‌که‌ی. لێره‌وه کتێبه‌که‌ی به‌ڕێزتان به‌های خۆی هه‌یه لام، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن هاوڕێکه‌وه نووسراوه که له‌نێو ناوه‌ندێکه‌وه هاتووه ( کۆمۆنیسمی کرێکاری ) که به‌داخه‌وه هیچ جۆره ڕه‌خنه‌ێک قبوڵ ناکات، وهه‌موو ڕه‌خنه‌ێک و چوونه ده‌ره‌وه‌ێک له رێزی حیزب، به وڕوخان یه‌کسان ده‌کات.
* بێگومان سه‌رتاپای به‌شه‌کانی کتێبه‌که پڕه له لێکۆڵینه‌وه له پرسی گرنگ؛ به‌ڵام به‌هۆی که‌م کاتی، من ته‌نها ده‌چمه باسی ( به‌شی ۱۹- کۆمۆنیزمی کرێکاری و کێشەی حزب ). پێشم وایه له‌م به‌شه‌دا ده‌توانین دیالۆگێکی هاوڕێیانه بکه‌ین که سوودی هه‌یه بۆ زۆر که‌سانێک که به دوی حه‌قیقه‌ته‌وه‌ن. ڕای به‌ڕێزتان وه‌ک هه‌ڵسوڕاێکی حزبی که له نزیکه‌وه ئاگاداری باس و کێشه‌کانی حیزبی سه‌ر به کۆمۆنیسمی کرێکارین، وه که‌سێکی وه‌ک من که هیچ کات ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه نه‌بووم به‌ڵام خوێدنه‌وه‌و ڕه‌خنه‌م هه‌یه له‌سه‌ر باسه‌کانی کۆمۆنیسمی کرێکاری.
* ته‌واو هاوڕاتم که نووسیوو‌ته ( کێشەی خۆجیاکردنەوەی تیۆری لە گروپەکانی تر بەو خەیاڵەیە کە ئەم گۆڕانە تیۆریە ئەم گروپە بەرەو “چینی کرێکار و به‌ره‌و خۆ ڕێكخستن له‌گه‌ڵ کۆمۆنیزمی کرێکاری” دەبا. بەڵام تەجروبەی نیو سەدەیەی حیکمەتیزم پێمان دەڵێ کە جیابوونەوەی ئەم گروپانە ڕێگە چارە نیە، بەڵکو تێکەڵاوبوونی ئەم گروپانە لەگەڵ یەکتر و تیکەڵاوبوونی هەموویان بە خەباتی ڕۆژانەی چینایەتیەوە گرێی گەشە نەکردنی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی دەکاتەوە “. – لاپه‌ڕه ٤٦۷)، له ڕاستیدا له‌ته‌ک زۆربه‌ی ئه‌و ڕستانه‌م که به‌ڕێزتان نوسیووتانه له‌م به‌شه‌دا ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی حیزب. ئه‌و ڕسته‌یه‌شم وه‌ک نموونه هێنایه‌وه که پوخته‌ی ڕاکه‌ت ده‌دات به ده‌سته‌وه.
* به‌ڵام به‌ڕێزتان نه‌چوونه‌ته سه‌ر باسی سیاسه‌ت و شوناس و تاکتیکه‌کانی حکک. گه‌ر ڕه‌خنه‌که له ( حکک ) ته‌نها له مۆدێلی حیزبایه‌تی بلشفیزمیدا کورت که‌ینه‌وه، ئیدی ڕه‌خنه‌که له پانتایی ته‌سکی تیۆر ته‌شه‌کیلات تێ نه‌په‌ڕیوه، وئه‌م به‌شه له ڕه‌خنه گه‌رچی دروسته، به‌ڵام: * / ڕه‌خنه‌ێکی که‌مووکورته. * / غه‌درێک ده‌که‌ین له بلشفیکه‌کان، چونکه حکک گه‌رچی کۆپی مۆدێلی حیزبایه‌تی بلشفیکه‌کانه، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یتوانیوه به جه‌ماوه‌ری بێت، هۆکاری ئه‌وه‌ش ناتوانین له تیۆر ته‌شکیلاتی ئه‌و حیزبه‌دا بیدۆزینه‌وه، به‌ڵکه ده‌بێ له سیاسه‌ت و شوناس و تاکتیکه‌کانی ئه‌و حیزبه‌دا بۆی بگه‌ڕین.
* من ته‌واو هاوڕاتم که نووسیوو‌ته ( ئێمە بزوتنەوە و ڕەوت و کەسەکان بەپێی ئەوە هەڵدەسەنگێنین کە لە واقیعدا چین، نەک ئەوەی چی لەسەر خۆیان دەڵێن و چۆن لەسەر خۆیان بیر دەکەنەوە. )، له ڕاستیدا ئه‌وه ناوه‌ڕۆکی ڕای مارکسه ده‌رباره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌حزاب و که‌سه سه‌رکردایه‌تییه‌کان. که‌واته ( پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە بۆچی پاش سێ دەیە ئەم بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاریە ناتوانێ حزبی سیاسی دروست بکا؟ ئایا کێشەکە لە کوێدایە؟). به ڕای هاوڕێ مه‌نسور نه‌توانراوه دوای ئه‌و سی ساڵه ( حیزبی سیاسی ) دروستبکرێ: ( ئێمە دەبێت یەک ”حزبی سیاسی” دروست بکەین ). به‌ڵام ناوه‌ڕۆکی کێشه‌که به ڕای من شتێکی دییه، نه‌ک حیزب دروست نه‌کراوه، چونکه پانتایی جه‌ماوه‌ری حیزب و چه‌ندایه‌تی حزوری حیزب له ململانێی سیاسی کۆمه‌ڵگه‌دا، ناوه‌ڕۆکی حیزبێکی به ڕاستی کۆمۆنیستی وکرێکاری ناسه‌لمێنێ، به‌ڵکه شوناس و سیاسه‌ت و تاکتیکی کۆمۆنیستی وکرێکاری دروست، جه‌وهه‌ری چینایه‌تی حیزبێک پیشان ده‌دات. هۆکاری لاوازی و بێ جه‌ماوه‌ری حیزب چییه؟ وچۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت؟ پرسی گرنگه بۆ هه‌موو کۆمۆنیستێک که به ڕاستی و به‌عه‌مه‌لی ده‌یه‌وێت سه‌رمایه‌داری له نێو ببرێ. به‌ڵام بۆ کۆمۆنیسته‌کان ئه‌وه گرنگه داخۆ ئه‌و خه‌باته دژی سه‌رمایه‌داری به ڕێبازێک و سیاسه‌تێکی کۆمۆنیستی و کرێکاری ده‌برێ به‌ڕێوه؟. ده‌بێ بپریسن ئایا ( حکک ) به ڕابه‌ری هاوڕێ مه‌نسورو دوای مه‌رگی، به ڕاستی حزبێکی کۆمۆنیستی خاوه‌ن شوناس و سیاسه‌ت و تاکتیکی کۆمۆنیستی کرێکاری بوو؟. وه‌ڵامی من نه‌خێره؛ هه‌ر ئه‌مه‌ش مه‌ئه‌ساتی وه‌رچه‌رخانی ڕه‌وتێکی کۆمۆنیسته، که به‌ڵێن بوو کۆمۆنیستی کرێکاری و دژی سونه‌تی ستالینیسمی بێت، به‌ڵام بۆ خۆی دوای ده‌ست به‌کاربوونی ( له شوناس و سیاسه‌ت و تاکتیکیدا بووه حیزبێکی کۆمۆنیستی بۆرژوازی، له سونه‌تی کارکردنیدا بووه ستالینیسمێکی نوێ ). ئایا هیچ به‌ڵگه‌ێک هه‌یه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م ئیدعا‌یه؟. به‌ڵێ هه‌یه؛ ته‌ماشی به کڵێشه‌یی بوونی باسه‌کانی کۆمۆنیسمی کرێکاری بکه؛ له نووسیه‌نه‌کانی پێش ساڵانی ۱۹۹۳-۱۹۹٤دا کۆمۆنیسمی کرێکاری ( ته‌عبیره له بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری دژی سه‌رمایه‌داری. ئێمه سونه‌تی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیسمی چینی کرێکارین، حیزبی ئێمه حیزبی چینی کرێکاره )، ( سۆسیالیزمی کرێکاریی بزووتنه‌وه‌یه‌کی زیندووی ناڕه‌زایه‌تی له کۆمه‌ڵگەی سه‌رمایه‌داریدایه. بنظر من کمونيسم کارگرى، انعکاس اعتراض کارگر به سرمايه دارى است. ) – مبانى کمونيسم کارگرى – سمينار اول کمونيسم کارگرى، مارس ١٩٨٩./ منسور حیکمه‌ت. به‌راوردی که له‌ته‌ک بۆ نموونه: ناوه‌ڕۆکی ( آيا پيروزي کمونيسم در ايران ممکن است؟ ) که: ( مشخصات کمونيسم کارگرى معاصر در ايران طورى است که بتواند اين کار را بکند. اولاً يک سنت اروپاى غربى است. مهمترين سرمايه حزب کمونيست کارگرى اين است که يک حزب غربى است. بگذاريد اين را معنى کنم. حزبى است که ريشه هايش در انديشه و فرهنگ و مدنيت اروپاى غربى است. -۱). تایبه‌تمه‌ندی و سه‌رمایه‌ی حیزبێکی کۆمۆنیستی کرێکاری به ڕای هاوڕێ مه‌نسور ( به غه‌ربی بوونیه‌تی؛ واته هه‌ڵگری که‌لتوری مۆدێرنێته‌ی ڕۆژئاوایه، هه‌ڵگری که‌لتوری سه‌رمایه‌داری ئیگلۆساکسۆنییه‌کانه، نه‌ک که‌لتوری سه‌رمایه‌داری ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان )، و( حیزبی ئێمه حیزبێکی غه‌ربییه ) – ۲.
( ئێمه‌ی کرێکاران نیوه‌ی ته‌مه‌نمان له‌ته‌ک چه‌پی کۆن له خه‌بات دژی غه‌رب و دوورکه‌ووتنه‌وه له غه‌رب به خه‌رجدا، ئێستا چه‌پی نوێ ده‌یه‌وێ نیوه‌که‌ی ته‌مه‌نمان که‌ماوه له خه‌بات بۆ نزیکبوونه‌وه له غه‌رب به خه‌رج بده‌ین ) – ئیره‌ج ئازه‌رین. ئه‌و ووته به نرخه‌ی هاوڕێ ئازه‌رین لێکدانه‌وه زۆر هه‌ڵده‌گرێ؛ به‌ڵام دیاره ڕێک ڕه‌خنه‌یه له‌م شوناس و ڕێبازه نوێیه‌ی حککه که هاوڕێ مه‌نسور پێشنیاری کردبوو بۆ چوونه ناو گۆمی قوڵی سیاسه‌ت. جاران به میتودێکی مارکسی بڕوامان به‌بوونی ناکۆکی و ململانێی چینایه‌تی هه‌بوو له نێو ( انديشه و فرهنگ و مدنيت اروپاى غربى ) چونکه ئه‌وه کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی سه‌رمایه‌دارییه، به‌ڵام دواتر ئه‌م سیفه‌ته چیناییه‌ته له دیدگای ( حکک ) سڕایه‌وه، بوو به حیزبێک که ڕیشه‌ی له سیکولاریزم و ئازادی مه‌ده‌نی غه‌ربدا هه‌یه، حاڵی وه‌ک حاڵی ئه‌حزابه ڕاسیزمه نوێکان، یان له حاڵه‌تێکی باشتردا وه‌ک ئه‌حزابی لیبڕاڵی غه‌ربی، که شانازی به ڕیشه‌ی خۆیانه‌وه له مۆدێرنیزمی که‌لتوری ئه‌نگلوسکسونییه‌وه Anglo-Saxons ده‌که‌ن. ئه‌مه دوو شوناسی جیاوازه بۆ حیزب. باسی تاکتیکی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ناکه‌م، چونکه به ته‌واوه‌تی له کاتی ڕیفراندۆمدا ( ناسیۆنالیستی ئه‌و تاکتیکه و پاشکۆیه‌تی بۆ بۆرژوازی کوردی، بۆ دۆست ودوژمن ئاشکرا بوو ). ئه‌مه ئه‌و دوو پرسه گرنکه‌ن که به ڕای من ده‌بێت ڕه‌خنه له ئه‌زموونی ( کک ) بگیرێت، وببێته خاڵی گرنگ له داڕشتنی کۆمۆنیستێکی به ڕاستی کرێکاری.
* مه‌سه‌له‌ی جه‌وهه‌ری سیاسه‌تی سۆسیالیستی مه‌سه‌له‌ی خه‌باتی چینی کرێکارانه دژی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی، مه‌سه‌له‌ی پرۆغه‌ربی یان ئه‌نتی غه‌ربی نییه؛ چونکه که‌لتوری غه‌رب ” سیکولاریسم و ئازادی مه‌ده‌نیه‌تی غه‌ربی ” لای ئێمه‌ی سۆسیالیست پرسێکی سه‌روچینایه‌تی نییه. مۆدێرنێته‌ی غه‌ربی سه‌رمایه‌داری له‌نێو خۆیدا ناکۆکه و ململانێی چینایه‌تی تێدایه، و له مه‌فهومی ” ئازادی، یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری ” سۆسیالیسم جیاوازی چینایه‌تی هه‌یه له‌ته‌ک مۆدێرنێته‌ی غه‌رب. سه‌رتاپای ئه‌م مه‌ده‌نیه‌ت وشارستانیه‌ته‌ی غه‌ربی سه‌رمایه‌داری له خوێن هه‌ڵکێشراوه، وه مارکسیسم له ڕوی چینایه‌تییه‌وه ته‌عبیر له که‌لتورێکی کرێکاری ته‌واو جیاواز ده‌کات له چاو مه‌ده‌نیه‌تی غه‌رب. مارکس کاتی خۆی دابڕانێکی ته‌واو مه‌عریفی و چینایه‌تی کردووه له مۆدێرنیزمه‌ی سه‌رمایه‌داری غه‌رب، ئه‌مانه ئه‌لف وبێی فه‌لسه‌فه و سیاسه‌تی سۆسیالیسمه. له ڕوی پراکتیکییه‌وه ئه‌و شوناس و ڕێبازه پرۆغه‌ربیه‌ی مه‌نسور، باڵی ڕاستڕه‌وی ( کک ) به بێ ده‌نگی کردن یان پشتگیری کردنی بۆردومانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئه‌فگانستان و موسڵ په‌یڕه‌ی کرد، یان به سڕانه‌وه‌ی جیاوازی ڕه‌خنه و خه‌باتی سۆسیالیسته‌کان دژی ئیسلامی سیاسی، له‌ته‌ک ئه‌حزابی ڕاستڕه‌وی توندڕه‌وی بۆرژوازی فاشی و ڕاسیسمی نوێ.
* به‌ڵێ هاوڕێ مه‌نسور دروست ده‌ڵێت که ( صحبت کردن از لغو مالکيت خصوصى به عنوان هدف فورى جامعه ساده نيست. صحبت کردن از کسب قدرت آسان نيست.) به‌ڵام به ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به سیاسه‌تی پرۆغه‌ربیش بۆ کۆمۆنیسته‌کان وکرێکاران، هه‌م جائیز نییه هه‌م وه‌همه. جائیز نییه چونکه بۆرژوازه‌کان ئه‌سڵه‌ن پرۆغه‌ربین، که‌واته تۆ ده‌بیته کۆپییه، خه‌ڵکی کرێکاران دوای کۆپیه ناکه‌ون کاتێ ئه‌سڵ هه‌یه، و کێشه‌ی سه‌ره‌کی چینی کرێکاران مه‌سه‌له‌ی ئابوورییه نه‌ک مه‌سه‌له‌ی له‌چک -۳، بۆیه حیزب هه‌ر به‌بێ بێ جه‌ماوه‌ر ده‌مێنێته‌وه. وه به‌ته‌مای خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ئه‌وروپی بی ( خه‌ڵک چمکێکی پۆپۆلیستییه ) که بێت دیفاعت لێ بکات کاتێ حیزبه‌که‌ت ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، ئه‌وه خۆشخه‌یاڵیه، چونکه ساڵی ۲۰۰۳ زۆربه‌ی جیهان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان دژی لێدانی ئێراق و دژی جه‌نگ، که‌چی ئه‌مه‌ریکا هه‌ر په‌لاماری ئێراقیدا -٤. ته‌نها خه‌بات و هاوپشتی کرێکارانی جیهان بۆ یه‌کتری دژی سه‌رمایه‌داری ده‌توانێ ده‌ستی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌کانیان بگرێ، نه‌ک خۆشخه‌یاڵی به هاوڕیشه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت له‌ته‌ک غه‌ربدا. ئه‌سه‌ف بۆ هاوڕێک که چ ئه‌وهامێکی هه‌بووه.
* خودی ئه‌م باسانه‌ی هاوڕێ مه‌نسور “حیزب و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی” باسێک نین بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر ئێستای حیزب به پرسی ده‌سه‌ڵات: ” به‌ڵکه حه‌ره‌که‌تێکی به ئاگایه بۆ به‌خشینی یه‌ک سیمای سیاسی وشوناسێکی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز به حیزب.” – بڕوانه ( ایرج ئازرین – دیفاع له مارکسیسم ).
* له کۆتای ئه‌م نامه‌یه‌دا ئه‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم که به هه‌رچ ڕه‌خه‌نێک من هه‌مبێ له کتێبه‌که‌ی به‌ڕێزتان، به‌ڵام من ڕام وایه ” کتێبه‌که‌ی به‌ڕێزتان و کتێبه‌که‌ی هاوڕێ سامان که‌ریم” کاری جیدی و باشن، وهیوادارم سوودی هه‌بێ بۆ به‌هێزکردنی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیسم.
ڕێزی زۆرم بۆتان
ئه‌کره‌م سه‌عید
۲۱/۷/۲۰۲۰
_________________________________________
۱/ بڕوانه: ( آيا پيروزي کمونيسم در ايران ممکن است؟ ) – مه‌نسور حیکمه‌ت.
۲/ له ناو ئه‌ده‌بیاتی پۆستمۆدێرنیسم و پۆست کۆلۆنیالیسم به‌م جۆره مارکسییه ده‌ڵێن: (مارکسیزمی سپی) – بڕوانه: { میسۆلۆجیا سپیه‌کان؛ ڕۆژئاوا و نووسینی مێژوو/ ڕۆبرت یۆنگ – White Mythologies: Writing History and the West }. هه‌ڵبه‌ته ڕاکه‌ی “ڕۆبرت یۆنگ”یش لێکدانه‌وه‌کانی مارکس به شێوه‌ێکی دروست ناخاته ڕوو، بۆیه جێگای ڕه‌خنه‌یه.
۳/ ” آيا پيروزى کمونيسم در ايران ممکن است؟ ” – ئه‌م بڕوابوونه‌یه به مه‌ده‌نیه‌تی غه‌ربی سه‌رچاوه‌ی فکری ” مینا احدی”یه بۆیه: بۆ نموونه: ” مینا احدی” به‌م جۆره ڕخنه له ” مریم ڕه‌جه‌وی ” ده‌گرێ: ( با لچک در ایران نمی توان به قدرت رسید! ) -( به له‌چک له ئێران ناتوانی به ده‌سه‌ڵات بگه‌یت )- له واڵی فک “مینا ئه‌حمه‌دی” وه‌رگیراوه)- له ڕه‌خنه‌ی له دوا کۆنگره‌ی ” سازمانی موجاهدینی خه‌ڵک ” له ساڵی ۲۰۲۰- ۷. ململانێی نێوان ( سیکولار و مه‌زهه‌ب – نێوان له‌چک و سه‌ر ڕووت ) ئیبتیزال کردنی ڕه‌خنه‌ی کۆمۆنیستییه له سه‌رمایه‌داران و بزووتنه‌وه ئۆپۆزسیۆنه‌کانی بۆرژوازی.
٤/ له رۆژی شه‌ممه 20/1/2018 وه توركیا ئۆپراسیۆنی “چڵه زه‌یتوون”ی دژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل “یه‌په‌گه” له شاری عه‌فرین ده‌ستپێكردووه. “یه‌په‌گه” له چاو تورکیا و داعش، په‌یڕه‌ویان له که‌لتوری چه‌پ و غه‌رب ده‌کرد، و شاری عه‌فرین سمبولی ئازادی و یه‌کسانی و مافی که‌مایه‌تیه‌کان بوو له‌و پانتاییه جوگرافیاییه‌ی پێی ده‌ڵێن ” ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست”. جگه له چه‌ند ئیدانه‌ێکی درۆزنانه‌ی ده‌وڵه‌تانی غه‌رب، چی بۆ شاری عه‌فرین و ده‌یه‌های وه‌ک عه‌فرین کراوه له مێژووی ئه‌م په‌نجا ساڵه‌دا؟!.
* تێبینی: ئه‌م نامه‌یه بۆ به‌ڕێز ئاسۆ که‌مال له ۲۱/ ۷ ڕێکه‌وتی یادی دامه‌زراندنی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێراقه. به هه‌رچ خیلافات و ڕه‌خنه‌یه‌ک که هه‌مه له‌و حیزبه، یادی ڕۆژی دامه‌زراندیان لێ پیرۆز ده‌که‌م، وهیوام وایه به‌هێزو به جه‌ماوه‌ری ببن، تا پێکه‌وه له‌ته‌ک گشت کۆمۆنیستانی ناوچه‌که دژی قه‌یران و جه‌نگه‌کانی سه‌رمایه‌داری، چینی کرێکاران به‌ره‌و شۆڕشی سۆسیالیستی ئاماده که‌ین.
ڕێزی زۆرم بۆتان
ئه‌کره‌م سه‌عید
۲۱/۷/۲۰۲۰
Add Comment