ئەدەب بابەتی هەڵبژاردە

سەمفۆنیای شۆڕشگێڕانەی بیتهۆڤن

لەRoyal Albert Hall لەندەن چوینە ئۆرکسترای سەمفۆنیای ژمارە نۆی بیتهۆڤن. هونەرێک کە دەتباتە قوڵایی هەستکردن بە جیهانێک لە ئاواز و مۆسیقا . هەر ئەوەندە پیانۆ ژەنەکە و کەمانچە ژەنەکان دەستیان پێکرد، ئیتر ئەو ئاوازانە دەڕژێنە ناو گوێتەوە، کە هەست بە ترپەی پێی نۆتەکان دەکەیت و لە دارستانی ناو بیرتا شەپۆل دەدەن.
هەست بە هونەرێکی تری مرۆڤ دەکەیت کاتێک پێکەوە تیمێکی دەیان کەسی دەتوانن چ هونەرێک دروست بکەن لە دەنگەکان؟
سەرنجەکانت لەسەر پەنجەی ئەو موزیک ژەنانە هەڵت دەگرێ بۆ پێدەشت و دەنگی بەرزی شۆڕش و شادیەکان، یان لەگەڵ ئاوازە خەمناکەکاندا بێدەنگ بێدەنگ گوێ ڕادەدێری.
ئای ئەم سەمفۆنیایە چ هونەرێکە کە ژیانی هەستەکانت و چیژی نۆتەی ژیانت دەتوانێ بەرزترکاتەوە تا گوێت لە دڵی دەنگی جیهانی دوانەی مرۆڤ و سروشت بێت.!
بیتهۆڤن هەرچەند بەداخەوە هەردوو گوێی کەڕبوبو کە ئەم بەرهەمە ناوازەی لە ساڵی ١٨٢٤ لە ڤیەننا پیشکه ش کرد. ئەمە ئەو ئاخرین سەمفۆنیایەیەتی کە باسی برایەتی و هاوڕێیەتی نێوان مرۆڤەکان دەکا کە لە ژێر کاریگەری شۆڕشی فەرەنسا و شاعیری ئەڵمانی شیللەر دایناوە:
ئای هاوڕێیان، نەک ئەم دەنگانە!
با لە جیاتی ئەوە زیاتر دڵخۆش بین
وە خۆشی و شادیەکی زیاتر بمان هەژێنێ!
شادی!
شادی!
شادی، پریشکی جوان لە پیرۆزیی.
ئەو کچەی کە خەڵکی ئیلیسیۆمە
ئێمەدەچینەناوەوە، بە حەماسەوە دەسوتێنین،
شوێنی پیرۆزکردنەکەت
جادوەکەت دەیهێنتەوە یەک
هەر نەریتێک
کە بەردەوەوام جیاکاری کردوە
هەموو مرۆڤەکان دەبنە برا
لە هەرکوێ باڵێکی نەرم و ناسکت جوڵاوە
ئەو کەسەی کە بە تەواوی بەختی بووە
بۆ ئەوەی ببێتە هاوڕێیەک بۆ هاوڕێیەک
ئەوەی هاوسەرێکی خۆشەویست و خۆشەویستی دۆزیبێتەوە
با ئەو بچێتە ناو گۆرانییەکانی ستایشی ئێمەوە!
بەڵێ و هەر کەسێک بتوانێت بە یەک ڕۆح بانگ بکات
کەلەم سەرزەویە خاوەنێتی!
هەرکەسێ نەتوانێت، با بەهێواشی بە فرمێسکەوە بڕوات
لە گردبونەوەکە!
بەخۆشحاڵییەوە، وەک چۆن خۆرەکانی ئازاری هەیە
لە ڕێگەی جیهانی شکۆدارەوە
کەواتە ئێوە برایان ، ڕیگاکەی خۆتان ببڕن
بە خۆشییەوە، وەک پاڵەوانێکی داگیرکراو.
با لە ئامێز بگیرێت، ئێوەی ملیۆنان!
ئەم ماچە بۆ هەموو جیهانە!
براکان، لەسەروی چەتری ئەستێرەکانەوە
پێویستە بژین لە کەنار باوکی خۆشەویستدا.

Add Comment

Click here to post a comment