کۆمۆنیزم

کتێبی دەنگی کۆمۆنیزمی نوێ

کتێبی دەنگی کۆمۆنیزمی نوێ
• نووسینی ئاسۆ کمال
• خوێندنەوەی گۆنا سعید
بۆ گوێگرتن لە هەموو بەشەکانی کتێبەکە سەردانی کەناڵی یوتیوبی کتێبەکە بکە لەم لینکەدا:
ئەم کتێبە لێکۆلێنەوەیەکە سەبارەت بە
حزب و دەوڵەت و کێشەکانی کۆمۆنیزمی سەردەم
لەم کتێبەدا تێگەیشتنی جیاواز دەبیستن سەبارەت بە
• مێژووی کۆمۆنیزم
• خەباتی چینایەتی
• حزبی کرێکاری
چاپتەرەکانی ٥-٦-٧ تایبەتن بە مێژووی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیست دەربارەی
• ئینتەرناسیونالی کرێکاری
• کۆمۆنەی پاریس
• سۆشیال دیموکراتی
• شۆڕش و ڕیفۆرم
• دیموکراسی و پەرلەمانتاریزم
چاپتەرەکانی ٨ بۆ ١٨ تەرخانن بە بۆ باسی
• شۆڕشی ئۆکتۆبەری ڕوسیا لە ١٩١٧
• حزبی بەلشەفی
• دەوڵەتی حزبی یان دەسەڵاتی شورایی سۆڤیەت
• دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا یان دیکتاتۆریەتی حزبی
• ئابوری سەرمایەداری دەوڵەتی
• ترۆتسکیزم
چاپتەرەکانی ١٩ بۆ ٢٣ تایبەتن بە

کێشەکانی کۆمۆنیزمی کرێکاری

• گروپە ڕۆشنبیرە کۆمۆنیستەکان و خەباتی چینایەتی
• جیابونەوەکانی نێو حزبە کۆمۆنیستیەکانی ئێران و عێراق
• کۆمۆنیزمی کرێکاری لە کوردستان ؛ تەجروبە و ناکامیەکان
کۆمۆنیزمی نوێ چی یە؟
• تێگەیشتنی نوێ لە خەباتی چینی کرێکار بۆ گۆڕینی سیستمی سەرمایەداری
• مۆدیلی سۆشیالیزمی دەوڵەتی سەرچاوەی قەیرانی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی ئەمڕۆ
• حزبی کرێکاری حزبی سەرجەم چینی کرێکارە نەک حزبی کۆمۆنیستەکان
• گروپە ڕۆشنبیرەکان جێگرەوەی چینی کرێکار نین بەڵکو بەشێکن لەگەڵ جەماوەری کرێکاراندا بزوتنەوەیەکی چینایەتی پێک دێنن

Add Comment

Click here to post a comment