وتار

چی لە هیچ شوێنێکی دنیادا بوونی نیە!

چی لە هیچ شوێنێکی دنیادا بوونی نیە!
لە هیچ شوێنێکی دنیادا نیە کە کەسێک تاوانبارکرابێت (وەک مەسرور بارزانی) بە تیرۆری ڕۆژنامەنوسێک(سەردەشت عوسمان) و بوبێتە سەرۆکی حکومەت!
لە هیچ شوێنێکی دنیادا نیە کە دەستەیەک چەکدار کە ٣٠ ساڵ لەمەوبەر پەنابەر بوبێتن( لە ئێران ) و ئێستا ملیارەها دۆلاریان هەبێت کە چی تەماع لە موچە و دەرماڵەی خەڵکی هەژار و کەم دەرامەت بکەن !
لە هیچ شوێنێکی دنیادا نیە کە ببیتە کۆپی تەواوی دیکتاتۆریەتی پێش خۆت( صەدام) و ئەپدەیتی باشتری دڕندەیەک بیت بە بڕینی دەرماڵەی پێشووی دراوە بە خوێندکاران( لەلایەن حکومەتی بەعس) !
لە هیچ شوێنێکی دنیادا نیە کە دوو ئامۆزا بارزانی و دوو برا تاڵەبانی ٥ ملێون مرۆڤ بخەنە قەفەس بە یاسای شەق و نان بڕین!
لە هیچ شوێنێکی دنیادا نیە کە بنەماڵەیەک بە چەند سەد کەسێکەوە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی ئاسایش و سەرۆکی چاڵە نەوتەکان و خاڵەگومرگەکان و کۆمپانیا و مناڵەکانیان سەرۆکی زانکۆ و دەزگای جۆراوجۆربن!
لەچ شوێنێکی دنیادا داهاتی نەوت ملیارەها دۆلار لە بانکەکانی دەرەوە و لە کۆشکە گرانبەهاکاندا بە ئاشکرا و بێشەرمانە دەتوانرێ بخەوێنی و سەرف بکەیت و موچەی کارمەند و مامۆستا بکاتە چارەک و نیوە و دەرماڵە ناچیزی خوێندکار ببڕیت!
لە چ شوێنێکی دنیادا وەک لای یەکێتی و پارتی ئاسانە سوپای دەوڵەتەکانی تر بهێنیتە سەر “خەڵکی خۆت”( سوپای ئێران و تورکیا)!
بەلێ لە هەموو دنیا سەرمایەداری دڕندەیە بەڵام دڕندەی لە چەشنی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی لە هیچ شوێنێکی دنیادا بوونی نیە !
ئەمە ئەو ڕاستیەیە کە مەسرور بارزانی وەریناگرێ و توڕەیی خەڵکی کوردستان لە خۆپیشاندانەکاندا هەر ئەم ڕاستیەی بێ پەردە پێ دەڵێن!

Add Comment

Click here to post a comment