لە روونکردنەوەیەکدا ئێڤار ئیبراهیم ئەندام پەرلەمانی تازەی گۆڕان دەڵێ: ”به پێی دهستووری عێراقی یاساکانی ههرێم نابێ هیچ پڕۆژه یاسایهک له پهرلهمانهوه بڕیاری له سهر بدرێت ئهگهر دژ بێت به بنهما ئاینییهکانی ئیسلام”.
دیارە کاری ئەم پەرلەمانتارە گۆڕانخوازە هەمان کاری مەلا بەشیری پارتییە کە یاسای پاراستنی پیرۆزییە ئاینییەکانی هێنا لە دەورەی پێشوودا و بە هەوڵی ئازادیخوازان شکستی پێ هێنرا.
ئەم کارەی ئێڤار دژ بە خەباتی ٢٠ ساڵی ژنان و یەکسانیخوازانی کوردستانە کە دەیانەوێ دەسەڵاتی شەریعەتی ئیسلام لەسەر یاسا مەدەنییەکان و مافەکانی ژنان لابچی و یاساکانی باری کەسێتی و فرەژنیی و میراتی ئیسلامیی لاببردرێ.
هەر بۆیە ئەم ئەندام پەرلەمانەی گۆڕان پێویستە متمانەی دەنگدەرانی ژن و خەڵکی ئازادیخوازی لێ بسەنرێتەوە کە بە ناوی پاریزگاریی لە ژنان دەنگدەرانی فریوداوە و پێش هەڵبژاردن باسی گۆڕانی دەسەڵاتی کردوە و ئێستا کۆنەپارێزی یاساکانی دەسەڵاتە.
ئێڤار تەنیا گۆڕانێک کە کردبێتی ئەوەیە کە شوێنی کورسییەکەی مەلا بەشیری گرتۆتەوە.
Add Comment