کۆمۆنیزم

سەبارەت بە ڕیکخراوە چەپەکان و پێویستی دروست بوونی بەدیلی کرێکاری

وه لام به پرسیاره کانی هاوڕێ ئاسۆ شاشۆیی لە سیمیناری “ناساندنی کتێبی کۆمۆنیزمی نوێ”دا

.

?بۆچی ڕیکخراوە چەپ و کۆمۆنیستەکان، پێویستە سێکتە فکریە داخراوەکان و سێکتێکی ڕیکخراوەیی مۆمیاکراوەکانیانی ئێستامان بگۆڕین بۆ حزبێکی کرێکاری جەماوەری؟
?هۆکارەکانی ئەو خۆلادانی کۆمۆنیستەکان چیه لەو ئەرکە سەرەکی و ڕۆشنه ی کە کۆتایی هێنان بە ناکۆکی و پەرژوبڵاوی نێو کرێکاران و یەکگرتوو کردنی ئەم چینەیه سەرەڕای جیاوازیە فکری و سیاسی و ڕیکخراوەییەکان بۆ گۆڕینی دۆخی دنیای سەرمایەداری و بەرپا کردنی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی بۆ بە دیهێنانی دنیایەکی باشتری سۆشیالسیتی؟
?بۆچی بەرنامە بۆ خۆجیاکردنەوە لە گروپە کۆمۆنیستەکانی ترە نەک پەیوەست بە خواستە دیاریکراوەکانی خەباتی سیاسی و ئابوری و لە هەلومەرجێکی فکری وفەرهەنگی و کۆمەڵایەتی دەورەیەکی دیاریکراودا که هەموو کرێکاران یەکگرتوو دەکا؟
? بۆچی هەموو ئەم گروپە ڕۆشنبیرانەی چینی کرێکار، وەک بەشێک لەو چینە، پێویستە یەکگرتوبن لە حزبێکی کرێکاریدا، سەرەڕای هەموو ئەم جیاوازیە فکری و سیاسیانەی کە لە نێو خۆیاندا هەیانە؟
?پرۆسەی دروستبونی بزوتنەوەیەکی کۆمۆنیستی نوێ و حزبی جەماوەری کریکاری چیه؟

Add Comment

Click here to post a comment