سێکولار

دایەلۆگ لەسەر سیکۆلاریزم و دەوڵەتی سەرمایەداری

Akam Jaza:داعش و تاڵیبان و قاعیدە…هتد. جۆرەکانی دیکەی ئەو گروپانەش لە کۆنەپارێزیی سەرمایەداریی و پاڵپشتی دەوڵەتە سێکیولارە بۆرژواکانەوە هاتنەبوون کە بەڕێزتان بەرگریلێدەکەن!
پێویست دەکات بگەڕێینەوە بۆ بەڵگەکانی ساڵانی شەڕیی سۆڤیەت لە ئەفغانستان و بەڵگەکانی ویکیلیکس لەپاش 2003؟
ASO KAMAL:هاوری Akam Jaza هۆکاری ئەوەی کە سەرمایەداری ئەمریکا و ڕۆژئاوا گروپە ئیسلامیەکانی قاعیدە و هاوشیوەکانی لەشەڕی ساردا دروستکرد ئەوە نەبوو کە ئەوانە لەبەرئەوەی دەوڵەتی سێکۆلارن ئەو کارەیان کردوە، بەڵکو ئەوە بەرژەوەندی سیاسی سەرمایەداری بوو کە کردونی بە پاڵپشتی ئیسلامی سیاسی. ئەو سێکۆلاریزمەی ڕۆژئاوا دەستکەوتی بەرەو پێشەوە چوون و شۆڕشەکانی سەدەکانی ڕێنیسانس و شۆڕشی فەرەنسی و شۆڕشەکانی سەدەی ١٩ و ٢٠ دژی دەسەڵاتی دین و کەنیسە لە ڕۆژئاوا.
ئەم تێکەڵاوکردن و ئاڵۆزیە فکریەی تۆ نیشانەی سەرلێشواویەکە کە سێکۆلاریزم و جیاکردنەوەی دین لە دەوڵەت وەک دەستکەوتەکانی خەباتی مرۆڤایەتی دژی دین لە بەرچاو ناگرێت و سادەگەریەکە کە هەرچی لە ڕۆژائاوای سەرمایەداریدا هەیە بە دەستکەوتی بورژوازی دەزانێ و ڕەتی دەکاتەوە.
ئەمە بۆ خەبات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیشدا گرنگە کە پارێزەرانی سەرمایەداری تەنیا کۆمپانیاکانی نەوت و بانکەکان و دەوڵەتەکانی ڕۆژئاوا نین بەڵکو ئیسلامی سیاسیشە کە لەژێر چەتری دین و شەریعەتی ئیسلامیدا دەسەڵاتی سەرکوتگەرانە و سیستمی سەرمایەداری دەپارێزێ و ئەمە چەکێکی ئایدیۆلۆژیە بۆ هێشتنەوەی کۆیلایەتی کرێکاران کە نمونەکانی لە ئێران و سعودیە و عێراق و کوردستاندا دەبینین. بەڵام سێکۆلاریزم و نەهێشتنی دەسەڵاتی دین بەسەر کرێکاران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستاندا لە ڕێگەی خەباتی چینایەتی کرێکاران و چینە هەژارەکانەوە دەبێ دژی دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی و ئیسلامیەکان نەک لە ڕێگەی بورژوازی لیبرالی کورد یان بورژوازی ڕۆژئاواوە. هەر بۆیە خەبات بۆ نەهێشتنی دەسەڵاتی دینی بورژوازی بەشێک لە خەباتی چینایەتی کرێکارانە دژی سەرمایەداری.
هاوڕێ..سەرلێشیواوی لە تێکەڵاوکردنی دوو مەسەلەدا، سێکۆلاریزم و سیاسەتی دەوڵەتی سەرمایەداری، بەمانای ئەوە نیە تۆ کەسێکی سەرلێشواویت. ئەمە سەبارەت بە باسەکەیە نەک شەخسی تۆ. سێکۆلاریزم ئەنجامی پرۆسەیەکی مێژوویی بوە کە بورژوازیش بەشداری تێداکردوە بەڵام ئەمە بەمانای ئەوەنیە کە دەسەڵاتی سێکۆلاری بورژوازی دادپەروەری بێت و ئەمە لە ناوەرۆکی چینایەتی سیستمی سەرمایەداری ناگۆڕێ. بەکارهێنانەوەی دین لەلایەن دەوڵەتانی بورژوازی هەمیشە وەسیلەیەکی ئایدیۆلۆژیە بۆ پاراستنی دەسەڵاتیان ئەمە بە مانای ئەوە نیە کە خەباتی چەندین سەدەی دژی دین لە ئەوروپا و ڕۆژائاوادا بێ ئەنجام نادروست بێت و بە سێکۆلاربونی دەوڵەت و یاساکان دین لە دەرگای پشتەوە نەهێننەوە ناو دەسەڵات.
نمونەکانی ڕینسانس و شۆڕشی فەرەنسە و شۆڕشە کرێکاری و سۆشیالیستیەکانی سەدەی ١٩ و د٢٠م هێناوەتەوە و کەسێک گرنگی بەم باسە بدا دەبێ بچێت زانیاری لەم بارەوە پەیدا بکا. کێشەکە لێرەدا ئەوەیە کە ئەم خەباتەی دژی دین لە مێژوودا کاتێک تێگەیشتنی دروستمان لێی نەبێت ئەوا لە خەباتی دژی ڕەوتە دینیە بورژوازیەکان و ئیسلامیەکانی سەردەمی ئێستا هەڵوێستێکی چینایەتی ڕۆشنمان نابێ و بە بیانوی ئەوەی کە سێکۆلاریزم و جیاکردنەوەی دین لە دەوڵەت لە ئەوروپا و ڕۆژئاوادا نەگەشتوە بە هاتنە سەرکاری سیستمی سۆشیالیستی و بەڵکو حکومەتی بورژوازی لەسەر کارە، هەربۆیە هەر خەباتێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا دژی دەسەڵاتی دین و ئیسلامیەکان و بۆ جیاکردنەوەی دین لە دەوڵەت بکرێ هەر دەچێتە گیرفانی بورژوازیەوە. ئەم ئەنجامگیریەکی نادروستە و بە زیانی خەبات دژی کۆڵەکەیەکی ئیدیۆلۆژی بورژوازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەواو دەبێ کە دین و ئیسلامە. ئەمە مەسەلەیەکە کە بەداخەوە هەندێ لە ڕەوتە ترۆتسکی و سۆشیال شۆڕشگێڕەکان هەڵوێستی نادروستیان هەیە تیایدا… ..سوپاس بۆ بەشداریەکەت.
کاک ئاسۆ ئەوەی ئەم بابەتانە یەکلایی دەکاتەوە نە دژە دینە نە لایەنگرانی دینە
بەڵکو ئەوەی ئەم کێشانە یەکلایی دەکاتەوە نەک بنبڕیان دەکات چونکە ئەمانە لە دروست بونی گەردونەوە هەیە ئێستا بەناوی عەلمانی و ئاینی
لەکوندا بەناوی عیشق و عەقڵ دژایەتی یەکیان کردووە گرفتی ئەم سەردەمە نائاشنابونە بەجەوهەر‌بابەتەکان ئەوەی کە باوەڕ و عیشق بە عەقل هەڵسەنگاندنی بۆ ناکرێ و عەقڵیش بە دین ڕەت ناکرێتەوە چونکە دوو تەوەری یەکجار دور و جیاوازن لەگەڵ یەکدا
ئەوەی ئەم بابتە یەکلایی دەکاتەوە
هەستی نیشتمانی بونە ئەمەش لەڕێی زیندوو کردنەوەی مێژ و کلتور و فەرهەنگ و ئەدەب و هونەری نەتەکەوە سەرچاوە دەگرێت کاتێک لە ڕێ ئـەمانەوە ئەو هەستەت بەخشی بە تاکی ئەو کۆمەڵگایە کە ڕەگێکی بەهێزی لەم خاکەدا داکوتیوە چیتر ئەو کات کەسی سکۆلار لەڕێی سکلاریزمەوە خزمەت بە نیشتمان دەکات و کەسی ئاینی هەڵویستە نیشتمانیەکان بە پیرۆز دەزانێت و تەئویلی ئاینی بۆ دەهێنێتەوە لە ڕێی بنەما ئەخلاقیەکانەوە.
کەواتە ئەوەی لێرەدا گرنگە خاڵی هاوبەشی جیاوازەکانە کە یەکیان پێ بکرێتەوە .
ڤێتنام کە ئەمریکای شکست پێ هێنا و کردیە گرێیەکی دەرونی ئەمریکا کە تا ئێستاش پێیەوە دەناڵێنن وادەزانی هەمویان حیزبی کۆمۆنیشتپبون
ئەوەی ئێمە دەڵێین ڤێتنام ئەمریکای شکاند
پێنج حزبی جیاوازی ئەو وڵاتەبوون لەبەرئەوەی خاک و گەل لەپێش ئایدۆلۆژیایان بوو بەڵکو هەریەکە بە بڕوای خۆی‌ئایدۆلۆژیایەکی هەڵبژاردبوو کە لەو ڕێیەوە خزمەتی نیشتمانەکەی بکات بەڵام کاتێک خودی نیشتمان بکەوێتە ژێر هەڕەشەی داگیرکردن هیچ هێز و ئایدۆلۆژیایەک نیە لە خاک و گەل و نیشتمان پیرۆزتر بێت بۆیە ئەو ڤێتنامەی لێ دەرچو کە شکستی بە زلهێزترین دەولەت هێنا.
گرفتی ئێمەی کورد . خۆمان لە ئایدۆلۆژیادا دەتوێنینەوە بە کۆمەنیست و ئاینیەوە بێ ئەوەی بزانین لە پێناو چیدا هەڵمان بژاردووە.
ASO KAMAL: بەڕێز Omran Hawary سیکۆلاریزم ئایدیۆلۆژیایەک نیە بەڵکو ڕەوتێکە لە مێژووی نوێی ئەوروپادا سەری هەڵدا کاتێک کە دەسەڵآتی دین و کەنیسە بەشێکی سەرەکی دەسەڵآتی چیانیەتی دەرەبەگایەتی بوو و وە ڕێگر بوو لەبەردەم پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسیدا. جیاکردنەوەی ئەم دەسەڵاتە دینیە لە دەوڵەت بوە خواستێکی گشتی لە ئەوروپادا و دواتر بوە بەشێک لە یاسا و پەروەردە و خوێندن. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و لە کوردستانیشدا ئەم گۆڕانکاریانە ڕویان نەداوە و دین و ئیسلام بونەتە بەشێک لە کۆڵەکەی ئیدیۆلۆژی دەسەڵات و حزبە بورژوازیەکان. هەربۆیە دین و یاساکان بەرژەوەندی دەسەڵات دەپارێزن لە کوردستان.
کێشەی ئازادی خەڵکی کوردستان لە دەست ئەم دەسەڵاتە خۆماڵیەیە نەک تەنیا حکومەتی”دوژمنانی دەرەکی”. گۆڕانکاری لە کوردستاندا لەسەر دەستی دەوڵەمەند و سەرمایەدارانی کورد ناکرێ بەڵکو لە دژی دەسەڵاتی ئەوان دەکرێ. بەڵام دەسەڵاتی ئەوان هەر لە گەندەڵی مادیدا نیە بەڵکو کەلتور و فەرهەنگ و ئایدیۆلۆژیای ئەوانیش بەشێکی سەرەکی هۆکاری مانەوەی خەڵکی هەژار و کرێکاری کوردە لەم ژێردەستیە و دواکەتویەدا.
ئەم دەسەڵاتە سەرمایەدارە خێر لەم یاسا و ڕێسا دینی و دواکەتوانە دەبات و خەڵک بۆ خەبات لە پێناوڕزگاری ئابوریدا پیویستی بە فکری ڕزگاربوە لە دەست ئایدیۆلۆژی چینی دەسەڵاتدار جا لە ژێر هەر ناوێکی دینی یان نەتەوەیی و ناوچەییدا بێت کە ئەمڕۆ بۆتە پاساوێک بۆ بێ مافی زۆربەی خەڵکی کوردستان. ئەمە پێی دەڵێن شەڕی چینەکان کە هەر یەکەیان نمونەیەکیان لە کۆمەڵگە و کەلتور و یاسا و ڕێسا و ئایدیۆلۆژیا هەیە. کوردیش وەک باقی خەڵکی جیهان بەسەر ئەم دوو چینە و ئەم دوو جۆرە لە کۆمەڵگە و ئایدیۆلۆژیا و بەرژەوەندی چینایەتی جیاوازدا دابەش بوە. ئەمە ناوەرۆکی کێشە ئایدیۆلۆژی و دینی و سیاسیەکانی ئەمڕۆیە کە هەر چینە و بۆ جۆرێک لە ژیان و کۆمەڵگە شەڕ دەکا. ئەوانەی دەسەڵاتدارن هەموو ڕۆژێ خەڵکی “کوردی خۆیان” تێرشەق دەکەن لەسەر ئەوەی داوای موچە و ئازادی دەکەن.
بەریتانێا ئەڵمانێا ڕاست ناکەن کاتێک ڕێگری لەو ئەقڵێەو ئایدۆلۆجێ دینێ دەگیرێت قەدەغەیکەن منداڵ نەچێت
بۆ مزگەوتەکان لە بەردەستی مەلاکان بەحەزی خۆیان بێشکێن پڕەکەن لە زبڵ
هەر لە ئەوروپا بەریتانێا مزگەوتەکەنۆ بۆیان منداڵ پەروەردەکەن دەکەن بەکەسێکی دڕندە پێشتر دەیانارد بۆ شەڕی ئەڤغان دژ بەنەجیبوڵا لە دواانادا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێنەنارد بۆ مەبەستی خۆیان وڵاتانی بەناو عیلمانی نەگبەتێکەیان بۆ ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاستە
بازرگانیو خێرو بێر داگیر کارێکەیش بۆ خۆیانە هەرچی کاڵای بێ کەڵک هەبو ساقێن کردۆ بەرام بەر نەوت بەسەر خەڵکا
لە ڕاستیدا دین مەزهەب جێنەکردنەوەی دین لە جومگەکانی دەسڵات هەموی پیلانی ئەمەریکا بەریتانێا یە زوندوێکەنۆ
نایەڵن جێکرێتۆ لە دەسڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
ASOKAMAL: هاوڕێ Dler Ali باسی بەریتانیا و ئەڵمانیا لە پرسیارەکەی هاوڕێ علی دا هاتوە کە بۆچی حکومەتی هەرێم وەک ئەم دوو وڵاتە بەربەچونی کەسانی سەر بە داعش لە کوردستانەوە بۆ ناو داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا ناگرێ.
ڕاستە ئەم دوو حکومەتە پشتیوانیان لە ئیسلامی سیاسی دەکرد لە شەڕی ساردا و ئێستاش ڕێگە بە چالاکیەکانیان دەدەن بەتایبەت لە کردنەوەی مەکتەبی دینی لەم وڵاتانەدا. بێگومان ئەمانە هەر چەند حکومەتی عەلمانین بەڵام بەرژەوەندی سەرمایەدارانەیان چی بێت ئەوە دەکەن. هەر بۆیە ئەوەی مێژوویەک لە خەباتی خەڵکی کرێکار و سۆشیالیست و پێشکەوتنخوازی ئەوروپا گۆڕانی بەسەر جێگای دین لە دەسەڵاتدا هێنا ئێستا بورژوازی خۆی لە دەرگای پشتەوە دین دێنێتەوە کایەی سیاسی و ئیعتباری پێ دەدا. بەڵام ئەم ڕاستیە ئەو خەباتە ناشارێتەوە کە پێویستە دژی دەسەڵاتی دین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و کوردستاندا بکرێ و هەر وەک ئەوروپا و ڕۆژئاوا دین بەڕەسمی لە دەوڵەت جیابکرێتەوە. ئەمە سیاسەتی ڕۆژئاوا نەبوە لەڕابردو و ئێستادا بەڵکو بە پێچەوانەوە جیابونەوەی دین لە دەوڵەت لاچونی قورساییەکی فکری دواکەوتوانەیە لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا کە بە قازانجی خەباتی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشە لە خەباتیان بۆ ڕزگاری لە دەست سیستمی سەرمایەداری کە ئەمریکا و سەرمایەدارانی کورد و ڕۆژهەلآتی ناوەڕاست پیکەوە دەیپارێزن.

Add Comment

Click here to post a comment