کۆمۆنیزم

کۆمۆنیزمی نوێ” لە سلێمانی”

لە هۆڵی دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان ڕۆژی چوارشەممە سەعات ٢ دوانیوەڕۆ ١٣ی نیسانی ٢٠٢٢ بۆ ماوەی کاتژمێر و نیوێک دیدارێکی گفتوگۆ و دیبەیت لە کەشێکی هاوڕێیانەدا لەسەر کتێبی “کۆمۆنیزمی نوێ” له نوسینی ئاسو کمال سازکرا .
سەرەتا نوسەری کتێبەکە لەسەر ناوەرۆکی لێکۆڵینەوەکە لە سەر کێشەکانی کۆمۆنیزمی سەردەم و پشت بەستن بە ئەزمونە مێژوویەکانی سەدەی ١٩ و ٢٠ و مێژووی نوێی کۆمۆنیزم و ئەنجامگیری لەو مێژووە بۆ وەڵامدانەوە بە گرفتەکانی ئێستای بزوتنەوەکە قسەی کرد.
هاوڕییانی بەشداربووش بە دەربڕینی ڕای خۆیان سەبارەت بە کتێبەکە و باسی ئەو کێشانەی کۆمۆنیزمی هاوچەرخ دەرگیریەتی لە پرژو بڵاوی و لاوازیەکانی دیدارەکەیان گەرم و گوڕکرد.
ئەوەی گرنگ بوو بەشداری هەموو هاوڕییان بوو لەم دیبەیتەدا بە گۆڕینەوەی ڕا و بۆچونە جۆراوجۆرەکان و باس لە ڕێگاچارەی گرفتەکان.
لەسەر ئەو دیبەیت و بۆچونە جیاوازانە هەوڵ دەدەم لە پۆستی تردا قسەیان لەسەر بکەم کە لەم دیدارەدا هاتنەپێش و جێگای گرنگی پێدانن.
زۆر سوپاس بۆ هاوکاری دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان بۆ بەخشینی هۆڵەکە بێ بەرامبەر و سوپاس بۆ کارمەندانی کافیەکە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان.

Add Comment

Click here to post a comment