نارەزایەتیەکان

پانیلى ( دەستورى کاتى عیراق ) لە تەلەفزیۆنى ( العراقیة) ى کەرکوک

بەشدارى ئاسۆ کمال لە پانیلى ( دەستورى کاتى عیراق ) لە تەلەفزیۆنى
) العراقیە( ى کەرکوک

شەوى ‏27‏/03‏/2004 ئاسۆ کمال سەرنوسەرى گۆڤارى رفراندۆم لە لە پانیلى ( دەستورى کاتى عیراق ) لە تەلەفیزیۆنى العراقیە ى کەرکوک بەشدارى کرد کە بۆ ماوەى سەعات ونیوێک پەخشى ڕاستەوخۆ بوو. لەم پانیلەدا ئاسۆ کمال سەبارەت بە دەورى ئەحزابى قەومى وئیسلامى لە عێراقى دواى ڕوخانى ڕژێمدا باسکرد کە چۆن کێشەى قەومى و کۆنەپەرستى ئیسلامیان کردۆتە بنەماى دەستورى کاتى . وە ئەم دەستورە کە خواستى خەڵکى عێراق وەڵام ناداتەوە و ڕێکەوتنى ئەم هێزانەیە بۆ تەقسیمى دەسەڵات. دواتر لەسەر کێشەى کەرکوک و ئایندەى کوردستان و خستنەڕووى ڕێگاچارەى ئینسانى و بەدیلى سکۆلار وغەیرە قەومى بۆ چارەسەرى کێشەکانى کوردستان وکەرکوک و لەسەر وەزعى ئاوارەکان و ترحیل و هەڵویست بەرامبەر بە خەڵکى عەرەبى نیشتەجآبوو لە کەرکوکدا قسەىکرد و تەئکیدى لەسەر مافى یەکسانى نیشتەجآبون بۆ هەموو دانیشتوانى ئێستاى کەرکوک کردەوە.

Add Comment

Click here to post a comment