کۆمۆنیزم

لە دیفاع لە حزبی سیاسی دا

لە دیفاع لە حزبی سیاسی دا

هەڵسەنگاندن و هەڵویستگیری لەسەر ڕوداوەکانی ناو ح ک ک ڕ وئاکامەکانی
(بەشی یەکەم و دووەم و سێهەم )
ئاسۆ کمال

کۆمۆنیزمی کرێکاری لە دوای منێور حکمت دەورانێکی مێژوویی پڕئاستەنگی خۆی تێدەپەڕێنآ. ئەم دەورانە بە دەورانی جیابونەوە لە حزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئیران ناودەبرێت. دەورانێک کە کێَََََشە لەسەر حزبی سیاسی دەبێتە میحوەری کێشمەکێشی نێو بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاری . تەعریفی حزبی سیاسی کۆمۆنیستی کرێکاری و دەور و نەخشی حزب لە ئەوزاعی سیاسی ئێران دوای مەنێور حیکمەت دەچێتە سەرووی مەسائیلەکانی ئەو ڕەوەندە حزبی و سیاسیەوە کە وەک جەرەیانی کۆمۆنیزمی کرێکاری لە چوارچێوەی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئیراندا شکلی گرتوە و لەسەر بنەمای سونەتە سیاسی و تەشکیلاتیە جیاوازەکان کێشمەکێشێکی توند و خێرا شکڵ دەگرێت و لەئاکامدا گرایشی کۆمۆنیزمی کرێکاری لەحزب دێتە دەر و حزبێکی سیاسی کۆمۆنیستی کرێکاری نوآ لە ئێراندا شکڵ پآ دەدات.

ئێمە وەک حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق بەشێک لە بزوتنەوەی کۆمۆنیستی کرێکارین و بەم پێیەش بەشێک لەم ئاڵوگۆڕانەین و هەڵوێستگیریەکان و کێشمەکێشەکانمان دەبێت لەم چوارچێوە گشتیەی ئەم ڕووداو و ڕەوەندە گشتیەی بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاریدا سەیر بکرێت بەجیا لە دەور و کاریگەری هەر مەسائیلێکی فەرعی تری وەک چۆنیەتی ئاگاداربون لە باسە ناوخۆییەکان یان ڕێگەدان وڕێگەنەدانی تەشکیلاتی بەدەخاڵەتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکرای عێراق و درەنگ ئاگاداربونەوەی تەشکیلاتی حزبی ئێمە لەم باسانە. ڕووداوەکە ئەوەندە گەورە و ئاشکرایە کە هەر نازرێکی خارجى کارشناسیش لە مەسائیلی کۆمۆنیزمی کرێکاریدا دوای بە دواداچوون ولیکۆڵینەوەى ئەو باس و مەسائیلانەى خراوەتەڕوو ئەوپەڕی لەماوەی هەفتەیەکدا دەتوانێت لایەنەکان و بەنەمای هەلویستگیریەکان دەرک بکات .
من لێرەدا هەولڕدەدەم بنەماکانی هەڵویستگیری ئێمە، وەک ڕابەری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق، لەم ڕووداوەدا ڕۆشن بکەمەوە تاکو هەم وەڵامێک بێت بەو عەقڵیەتە خۆبەبەرزترزانەی هاوڕێ حەمید تەقوایی کە پآى وایە ئێمە بە گرتنی هەڵویستی پشتیوانی حزبى کۆمۆنیستى کریکاری ئیران – حیکمەتیست ” عەجولانە”ئەو قسەیەی ئەومان شکاندوە کە پآى دەوتین” با حزبی عێراق دابنیشێت تا ئەم کێشانە یەکلایی دەبێتەوە ئەوکات قسەیەک بکات”. هەروەها پێویستە وەک حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق و کۆمۆنیزمی کرێکاری تەفسیرێکی ڕۆشن و چون یەکمان هەبێت تاکو خاوەنی هاوفکری پێویست بین لەم مەسەلە میحوەریەی ئێستای بزوتنەوەکەمان کە کاریگەری لەسەر ئایندەشمان هەیە.
حەقیقەتێکی تەڵخ
ڕەوەندی کێشمەکێشەکان بۆ هەمووان شۆکێک بوو . ڕاستە لەدەستدانی منێور حکمت شۆکێکی گەورەتر بوو کە هەموو لە ئەبعادی زەرەر وزیانێک کە بەبزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاری دەگات پێشبینیمان دەکرد. بەلام زیاتر بیرمان بەلای زەرەر و زیان لەسەر دەستی دوژمنانمان دەکردەوە نەک زەربەیەک کە بەشێک لە بزوتنەوەکەمان لەخۆمانی بدات. ئەمەیان جیگای سەرسوڕمان بوو وە لەگەلڕ خۆیدا زۆر ڕوداو و سونەتی سەیری هێنا کە ماوەیەکی زۆر بوو بە بزوتنەوەی ئێمە غەریب بوو. وەک لینین دەڵێ هەمیشە دەبێت ئەو قسەیەمان لەبیر بێت کە ” هیچ کەس سومعەی شۆڕشگێڕانەی سوسیال دیموکرات ناشێوێنێ ئەگەر خۆی بەدەستی خۆى نەیشێوێنآ”.
ئەم جیابونەوەیە هەرچەند ڕوداوێکی تەڵخ بوو بەلام حەقیقەتێکە کە دەبێت بە یەکێک لە ئاکامەکانی لەدەستدانی منێور حکمتی بزانین ئەگەر چی چاوەڕوان نەکراویش بوو .

لێرەدا ئەم پرسیارە دێتە پێشێ کە بۆچی بەنەمانی منێور حکمت ئەم ڕووداوە ڕویدا ؟
ڕاستە منێور حکمت ئۆتۆریتەی بآهاوتابوو لە حزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئیران و لە بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کریکاریدا وە لە سایەی ئەودا کێشمەکێەکانی ناوخۆی حزب ڕوداوی تەڵخی جیابونەوەی کۆمۆنیزمی کریکاری لەم حزبە و کاریگەری زیانباری ئەم ڕوداوە لەسەر جیگاوڕێگای کۆمۆنیزمی کرێکاری لە ناو کۆمەڵگادا لەم ئاستەدا لێ نەدەکەوتەوە. بەڵام مەسەلەکە تەنها ئۆتۆریتەی لیدەرێک نەبوو کە دەتوانآ بەلانسی حزب ڕابگرآ بەڵکو لەپشت ئەم ئۆتۆریتە شەخسیەوە قورسایی جەرەیان و گرایشی کۆمۆنیزمی کریکاری لەناو حزبدا وەستابوو کە لەسایەی شەخسیەتی منێور حکمەتدا هەم خودی ئەم حزبەی بنیات نابوو و هەم سوکانی حزبی بەدەست بوو وە داینەمۆى گەشە و بەرەو پێشەوە چوونی بوو. لەدەستدانی منێور حکمەت نەک تەنها لەئاستی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێراندا بەڵکو لەئاستی بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کریکاری و گرایشی کۆمۆنیزمی کرێکاری ناو حزبیشدا زیانێکی گەورەبوو وە لە توانایی فکری و سیاسی و حزبی و ئۆتۆریتە و زۆر ئاستی تری محەلی و جیهانی کۆمۆنیزمی کرێکاری کەم کردەوە. یەکەمین مەیدانی حەساس کە کاریگەری نەمانی منێور حکمتی تێدا دەرکەوت خودی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئێران خۆی بوو. ئەم حزبە لە یانزەساڵی تەمەنیدا لەسایەی منێور حکمەتدا هەمیشە دەستخۆشی ئاڵوگۆڕی ئیجابی بوە و ڕێگریە فکری وسیاسیەکانی بەردەمی کۆمۆنیزمی کریکاری لابردوە . ئەم ڕێگریانە بەپلەی یەکەم خۆی لەڕابردوو و مەتریال و سونەتەکانی چەپێکەوە هاتبوون کە بەدرێژایی مێژووی سیاسی لەگەلڕ کۆمۆنیزمی کریکاریدا هاتبوون . مێژووی سەرهەڵدانی کۆمۆنیزمی کریکاری لەناو حزبی کۆمۆنیستی ئێراندا مێژووی کێشمەکێش بوو لەگەلڕ دوو باڵ و گرایشی ناسیونالیستی کورد و چەپی سونەتیدا . لەو ئاڵوگۆڕانەی حزبی کۆمۆنیستی ئێراندا ناسیونالیستی کورد بە قەولی منێور حکمەت “کە بیبسی کۆلاکەی خۆیان بینی و خۆیان بۆ فڕێدا “لەژێر چەتری حزبێکدا یەکیان نەدەگرتەوە لەگەلڕ کۆمۆنیزمی کریکاری کەنوێنەری باڵی چەپی دەکرد و باڵی سەنتەردا کە بریتی بوون لە چەپێک کە لە مارکسیزمی شۆڕشگێڕەوە بوبونە بەشێک لە پیکهینەرانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران. بەم پێیە هەرچەند حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران لەلایەن گرایشی کۆمۆنیزمی کرێکاریەوە ڕاگەیەنرا بەڵام مێژووی ئەم حزبە بەپآى لیکدانەوەکانی منێور حیکمەت لە کۆنگرەی سێهەمدا “هێشتا بەداخەوە زیاتر لەو چەپەوە نزیکین تا لەئەرکەکانمان”نیشانی دەدا کە گرایشی چەپی سونەتی تێدا بەهێزە نەک تەنها گرایشێکە کە تەواجدی هەبێت.
مێژووی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران مێژووی ڕەخنەگرتن و دورکەوتنەوە لەم چەپە سونەتیە بوە و ئەم چەپەش بێزاری وناڕەزایەتی و ڕێگری خۆی بۆ حزب دروستکردوە بەلام نەیتوانیوە ئەو ڕێڕەوی ڕوو لەگەشەیەی حزب توشی بن بەست بکات و بەم پێیە حزب هەمیشە لە جهەتی ئاڵوگۆڕی ئیجابیدا بوە. نمونەی ” مستعفیون لەساڵی 1999″ نمونەیەکی ئەو واقعیەتەن. بەڵام ئەم واقعیەتەی سەرەوە بە نەمانی منێور حیکمەت گۆڕدرا و تەوازنی هێز لەنێوان گرایشی چەپی سونەتی و کۆمۆنیزمی کرێکاریدا گۆڕدرا و ڕێڕەوی ئاڵوگۆڕەکان لە حزبدا توشی بن بەست کرا و کێشە لەسەر ئاستی هەموو ئەبعادەکانی ژیانی حزب لەنێو ئەم دوو گرایشەدا دەستی پێکرد. مەسەلەی لیدەری حزب ، ئەوزاعی سیاسی ئێران، دەوری حزب لە ڕوخانی جمهوری ئیسلامی ئێراندا ، ژیانی حزبی و فۆنکسیۆنی حزبی تا کار گەیشتە شەڕی دەسەلات لەنێوان نوینەرانی ئەم دوو قوتبەدا و کار بە واز هێنانی یەکلایەنەی شەڕی قودرەت لەلایەن کورشی مدرسیش نەوەستا و گرایشی چەپی سونەتی لە لیدەری حمیدی تەقوایی کۆتایی بە وەحدەتی حزب هێنا و کۆنگرەیەکی بۆ کودەتاکردن بەسەر حزب و کۆمیتەی ناوەندیەکەیدا سازکرد و خۆی وەک خاوەنی تاقانەی حزبى کۆمۆنیستی کریکاری ئیران ناساند. بەم پێیەش ڕێگایەک لەبەردەم گرایشی کۆمۆنیزمی کریکاریدا نەماویەوە جگە لەپێکهینانی حزبێکی تر. لەڕاستیدا هەرچەند کۆمۆنیزمی کرێکاری لەئاستی هێزی تەشکیلاتی و ناو و ئیعتباری حزبدا شکستێکی خوارد بەڵام دروستکردنی حزبی حکمتیست بۆ پارێزگاری لەهەموو دەستکەوتنەکانی تا ئێستای کۆمۆنیزمی کرێکاری و منێور حکمت ڕێگای کێشمەکێشی لەگەلڕ گرایشی چەپی سونەتی بردۆتە ئاستی کۆمەڵگا . ئەمە ڕووی دوەمی ئەو حەقیقەتەیە کە کۆمۆنیزمی کریکاری لەم ڕوداوە تەڵخەدا نەیهێشت بشاردرێتەوە ، حەقیقەتی وجودی حزبی سیاسی کۆمۆنیستی کریکاری کە بەهەموو تواناوە لە مەیداندایە بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکی مێژووی وچارەنوس سازی خۆی لەم دەورە لە ژیانی سیاسی ڕوو لەئاڵوگۆڕی ئێراندا.

لەم ڕوداوە تەڵخەدا بەداخەوە وەک حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق درەنگ فریا کەوت دەخاڵەتی ڕاستەوخۆ بکات بۆ بەرگرتن بەو ئاکامە نەخوازراوانەی کە ئێستا دەیبینین. بەڵام ئێمە لەسەرەتاوە وەک بەشێک لەم بزوتنەوەیە لەناو ئەم کێشمەکێشەدابوین . ئێمە دیفاعمان لە تەرحی لیدەری بۆ حزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئیران کرد لە پلنۆمی 16دا، ئێمە بەپەرۆشی وەدەتی حزب بوین و داواى تەواوکردنی شەڕی قودرەتمان لەنێوان لیدەرەکاندا کرد و داوامان کرد سازش بەقازانجی حزب بکەن ، ئێمە داوامان کرد کە ئاگادارمان بکەنەوە لە تفاێیلی بۆچونەکان و ڕێگاچارە پێشنیارکراوەکان، وەدواتر ئێمە پشتیوانیمان لە فرسەتێکی گرنگ کرد کە نامەی 22 ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حککا خستبویە ڕوو و دوای هەموو ئەم بەشداری وهەوڵانە لەسەر ڕوداوێکی مێژووی گرنگ بۆ کۆمۆنیزمی کرێکاری هەڵوێستی مێژوویی خۆمانمان گرت و دژ بەو لایەنە وەستاین کە وەحدەتی ڕەفزکرد و ئینحلالی بەسەر حزبدا فەرزکرد و پشتیوانیشمان لە پیکهاتنی حزبی حکمتیست کرد. هەلوێستی ئێمە کتوپڕ نەبوو بەڵکو درێژەی هەوڵەکانی ترمان بوو وە لەکاتی پێویستی خۆیدابوو. پشتی بەلیکدانەوەیەکی مارکسیستی بەستبوو لەسەر چوارچیوەی گشتی ڕوداوەکە و لەسەر بنەمای بەرژەوندی گشتی بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاری نەک چۆنیەتی پەیوەنیدمان لەگەلڕ هەردوو حزبدا سەرچاوەی گرت.
ئێستا پێش ئەوەی بێمە سەر لیکدانەوەمان لەسەر ئەم ڕوداوە حەز دەکەم لەسەر تەفسیرێک قسەبکەم کە هاوڕێ حەمید تەقوایی و هاوڕێکانی لەسەر دەور و هەلویستگیرى ڕابەری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق دەیدەن .

ڕەفتار و سونەتی سەیر و عەجیب !

لە کاتێکدا ئێمە بینیمان ئاڵوگۆڕی کێشمەکێشەکانی ناو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران بەرەو لێکترازانێکی خەتەر دەڕوات کەوتینە هەوڵ بۆ بەرگرتن بەو ڕوداوە . ئەوەی سەیر بوو بۆمان هەڵوێستی هاوڕێ حەمید تەقوایی بوو سەبارەت بە دەورى ڕابەری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق . ئەو لەنامەیەکدا بۆ لیدەری حزبی ئێمە نوسی: “من تەوێیەم ئەوەیە کە حزبی ئێوە لە هەڵویستگیریدا سەبارەت بە باسەکانى ناو حزبی ئێمە پەلە نەکات ، لە چاوەڕوانى بەسەرەنجام گەیشتنی ئاخری ئەم کێشمەکێشانەدا دانیشێت “. ئەمە دیاریکردنی جوغرافیایەکە کە ئەم باسانەی کۆمۆنیزمی کریکاری تیایدا ڕێگەپێدراوە و ئەگەر چویتە ئەودیوی سنورەوە ئەوا پاسپۆرتت لێوەردەگرن و بزانن خەڵکی ئێرانیت یان عێراق. شتێکی سەیرە ئێمە لە تەمەنی پانزەساڵی ڕابردوماندا لە بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاریدا پێکەوە کارمان کردوە و هەریەکەمان لەبەشێک و هەردوولامان لەهەردوولا ئەم بزوتنەوەیەمان لە ئاستی ناوچەیەکدا بەرزکردۆتەوە و ئیُستا کەسێک نازانم کەلەم پانزەساڵەدا لە شوێنێکی وادا نەبوە هاتوە سنورمان بۆ جیادەکاتەوە و پێمان دەڵێت “بڕۆن باسی حزب و قودرەتی سیاسی بخوێننەوە ” ، ” ئێوە باسەکانی ئێمەتان دیوە”، ” دانیشن تا ئێمە ئەم کێشمە کێشە یەکلایی دەکەینەوە” ، ” پەلە مەکەن ” وە دواتریش کەبەقسەمان نەکرد و ووتمان ئەم قسانەت سەیرە و قسەی بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کریکاری نىیە و ئێمە خۆمان بەساحێب ماڵ دەزانین و حزبی کۆمۆنیستى کریکاری ئیران بە حزبی بزوتنەوەی خۆمان دەزانین و ناتوانین بآ دەخاڵەت بین و بڕۆین تا شەڕی قودرەتی تۆ تەواو دەبێت لە ماڵەوە دانیشین و بمانخەیتە بەردەم کردەوەی ئەنجام دراو ، ئیتر کاری حەمید تەقوایی لە تەوێیە دەرچوو کەوتە تانەو نەشەری خۆبەگەورەتر زانانە و حزبی ئێمەى بە “عجول” دایە قەڵەم و بەرامبەر بە هەڵویستگیری ئیمە لەو کێشمەکێشە ئێمەی بەنا مەسئۆل زانی و نیەتی “چاکی” خۆی دەرخستوە کە ئەگەر بەگوآى نەکەین پەیوەندی دوو حزب نامێنێت.
با جارآ واز لە ووشەی هەست بە مەسئولیەت و مەسئولانە بهێنین و دواتر مەسئولیەت نیشاندان بەرامبەر بە بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کریکاری و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران بەشێکی گرنگە دێینە سەر باسکردنى. بەڵام سەیرى ئەم سونەت و شیوازە لە هاوخەباتی و هاو بزوتنەوەیە بکە کە چەپی سونەتی لەناو حزبی منێور حکمەتدا ئیدعاى دەکات . ئایا ئەمە هیچی لەسونەتی کۆمۆنیزمی کریکاری پیوە ماوە . سەیر کردنی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق وەک قوتابی پۆلی یەکی سەرەتایی کە ڕاست وچەپی فێربکەیت و دەرسی دابدەیت ، چی دەگەیەنێت؟ ئایا بۆچی چاروەڕوانی ئەوەی لێدەکەن کە دواتر هەڵویستگیری باشتان بەرامبەر بگرێت لە کاتێکدا لە قاموسی بیرکردنەوە و حساباتاندا سڕیوتانەتەوە؟ بۆچی ئێستا هەر لەو ڕابەریە نیگەرانن و دەتانەوآ تەجروبەی کودەتاکەی خۆتان لە دژی ڕابەری حزبی عێراقیش دوبارەبکەنەوە؟پێش ئەوەی ئێوە لەسەر قسە و لێکدانەوە و هەڵویستگیری ئێمە شتێک بڵێن ، بۆ ئێمە جهەت و هەویەت و سونەتی ئێوە پرسیارە . ئێوە لەسەر ئێمە وەک هاوچارەنوس و هاو بزوتنەوە و هاوحزبی سەیر ناکەن و تەکلیفی خۆتان لەگەلڕ ئێمە یەکلایی کردۆتەوە ، ئەوە چاوەڕوانیەکی ئۆپۆرتۆنیستانەیە کە خستانە بەردەم ئێمە تاکو پەیوەندی حزبایەتیمان لەگەلڕ ئێوە بکەینە مایەی دەستبەرداربونمان لەهەر هەڵویستگیریەکی ئێوڵی و واز لە بەرژەوەندی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی کریکاری بهێنین لەپێناو بەرژەوەندیەکی دیبلۆماسی تەسکی حزبایەتیدا. ئێمە ئەم کارەمان لەگەلڕ حزبی کۆمۆنیستی ئێراندا نەکرد و لەگەلڕ ئیوەش بمانکردایە ئەوا دەستبەرداری سونەتی کۆمۆنیزمی کریکاری دەبوین وپشتمان دەکردە دەور ونەخشی گرنگی خۆمان لە پشت ڕاستکردنەوەی کۆمۆنیزمی کریکاری لەژێر ئەم زەربەیەدا کە بەداخەوە ئێوە لێتان داوە. داواکردنی پاراستنی وەحدەتی حزب لەئێوە و دیفاعی جانبدارانەی ئێمە لە حزبی حکمتیست نیشانی دەدا کە ئێمە ئەو سنورە جوغرافیانەمان بۆ مەسەلە و کێشەکانی کۆمۆنیزمی کرێکاری پآقبوڵ نیە و خۆمان بەبەشێک لە بزوتنەوەیەکی ئەنترناسیونالیستی دەزانین و لەم دەورەیە لە ژیانی کۆمۆنیزمی کریکاری لەئیراندا دیفاع لە حزبی سیاسی کۆمۆنیستی کریکاری و سونەتەکانی منێور حکمت لەپەیوەندیمان بە حزبی کۆمۆنیستی کریکاری لەئیراندا دەکەین و ڕێگە نادەین سونەتی چەپی حاشیەیى و دیبلۆماسی سیاسی ببێتە پێوەری نێوان ئێمە و حزبی هاوبزوتنەوەمان لەئێراندا.
بێگومان سەرەڕای سەیر و عەجایب بونی سونەتی چەپی سونەتی لە پەیوەند بەدەوری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقەوە ،بەڵام یەک بەرژەوەندی سیاسی هەیە کە لەپشت ئەو تەحروکات و هەوڵانەوەیە کە حەمید تەقوایی وهاوڕێکانی دەیدەن لەناو حزبی عێراقدا ئەویش ئەوەیە کە هەلویستی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق قورسایی کردۆتە سەریان و ئەگەر بۆخۆشیان بتوانن چاو لە واقعیەتی دەور وقورسایی حزبی ئێمە وەک بەشێک لە کۆمۆنیزمی کریکاری لەناو کۆمەڵگادا بپۆشن ئەوا بیانەوآ ونەیانەوێت دەبنە جێگای پرسیار کە بۆچی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق لایەنگریان لێ ناکەن و بەبەرپرسیان دەزانن لەو ڕوداوە تەڵخەی کە ڕویدا؟ پەیداکردن و هەلخراندنى دەنگی ناڕازی دژی ڕابەری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و بانگەوازی کادرو ئەندامانی حزبی عێراق بۆ دوبارەکردنەوەی هەڵەکانی چەپی سونەتی بە پیشیلکردنی سونەت و پیوانە و مەرجەعە تەشکیلاتیەکان ئەو هەوڵەى کە کەسانێک لەڕابەری ئیُستای حزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئێراندا ئومێدی خۆیان پێوە گرێداوە و پێیان وایە لەناو حزبی عێراقیشدا زەمینەی ئەو کارانەیان هەیە . ئەمە ئیتر هەڵوێستی هاوبزوتنەوەی و هاوخەباتی و حزبی برا نیە ،ئەمە هەڵوێستی ئاژاوەگێڕ و نەیارى کۆمۆنیزمی کریکاری یە.

لێکدانەوەمان لەسەر جیاوازیەکان

لەناو مەسائلێکی زۆر و پەرژو بڵاودا کە لە دووساڵی ڕابردوودا بوەتە کێشە و جەدەل لەسەری یەک مەسەلە میحوەریە ، ئەویش حزبی سیاسی یە. ئەم مەسەلەیە مێژوەکەى لە پێش مێژووی ئەم کێشمەکێشانەوەیە و دەگەڕێتەوە بۆ دەورانی ئاخری ژیانی منێور حکمت . لەکۆنگرەى سێهەمدا منێور حکمت دەڵێ:” هاوڕێیان ! ئێمە دەمانەوێت “حزبی سیاسی “پیک بهێنین و باوەڕتان بێت کە تائێستا پیکمان نەهێناوە، خەریکە پێکی دەهێنین…ئەگەر من ساڵی 57( 1978 ى میلادی) ڕێکخراوێکم دەناسی کە دەتوانرا لەگەڵی بڕۆیت و ئە کارانە بکەیت ، ئێستا لێرەدا نەدەبوم. من وئێوە ئەگەر لەساڵی 57 و58 لەجیاتی پەیوەست بوون بە مەحافلی فکری سیاسی و گروپە چەپەکان کە سەبارەت بەخۆیان قسەیان دەکرد و بیریان لەخۆیان دەکردەوە، حزبێکی سیاسی کۆمۆنیستی رادیکالمان لەساحەی کۆمەڵگادا ببینیایە کە دەکرا پێوەی پەیوەست بیت..ئێمە ئەوکات لە شۆڕشدا بەشداریمان کردبوو و ئەو کات خومەینی نەدەهات و ئەوکات خامەنەئی نەبوو و ئەوکات ێەد هەزار ئیعدام نەبوو،وە ئەوکات یەک نەوە لەژنانی ئەم ووڵاتە وەکو هاوڵاتی پلەدوو ژیانیان نەدەکرد.ئەم بیستو چەند ساڵە بەدبەختیە نەدەبوو،ئەگەر شتێک وەکو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کەدەکرآ بچیت ببیتە ئەندامی وخەبات دەست پآبکەیت لەبەردەمی من وتۆ وئەوانی تردا ببوایە.بەڵام نەبوو و ناچاربوین کە خۆمان دروستی بکەین و لە قۆناغی ” مانیفاکتۆر”ەوە دەست پآبکەین.بەڵام دەبێت بەئەنجامی بگەیەنین،ئەبێت ئەمە ببێتە حزبێکی سیاسی.ئەبێت بڕوات لە کۆڵانەکانی خەڵکدا ،لەهەرکام لەشارەکان و گەرەکەکان و دێهاتەکان، لەهەموو ناوچەکان، لقی هەبێت، هەر ئینسانێک لەوەزعی ژیانی خۆی ناڕازی بێت بتوانێت ببێتە ئەندامی، بتوانێت لەودا دەنگ بدات،تیایدا چەک هەڵگرێت، بتوانێت بەیارمەتی ئەو مانگرتن ڕێک بخات،بەیارمەتی ئەو وەڵامی زەبروزەنگی کەمایەتیکی بورژوازی بداتەوە کەئێستا لەسەرکارە و ئەگەر ئەم حزبە وجودى هەبێت لەیەک شەودا شکستیان دەدات… هەدەفی ئێمە ئەمەیە و ئەرکمانە کە کارێک بکەین کە ئینسانەکان بتوانن چارەنوسی خۆیان بەدەستەوەبگرن. ئێمە دەبێت یەک ” حزبی سیاسی”دروست بکەین. حزبی سیاسی کلیلی مەسەلەکەیە.”. ” ئەم کۆنگرەیە و عەلەنی بونی ،بۆنمونە بەشێک لەو پرۆسەیەیە کە ئێمە لەدڵی ئەودا یەک حزبی سیاسی دروست دەکەین.”. ” ئەمە یەک پەنجەرەی بچوکی سیاسی یە کە لەبەردەماندایە، یەک پەنجەرەی بچوکی مێژوویی کە لەبەردەماندایە، یەک فرسەتی مەحدودە.” . ” بەبڕوای من لەم ڕێڕەودا زۆر چوینەتە پێشەوە ، دەوریەک کە ئێمە لەچەپى تائێستامان گرتوە زۆرە.بەڵام خۆتان بەوان بەراورد مەکەن. خۆتان هەڵسەنگێنن لەگەلڕ ئەو ئەرکانەی بەرەو ڕوتانە. ئایا دەتوانین حکومەت لەئێراندا بەدەستەوەبگرین؟ چۆن؟ بەچ میکانیزمێک؟ ئایا ئەوندە کادرمان هەیە کە یەک کابینەی کۆمۆنیستی پێک بهێنین؟چەندی پێدەچآ نا ئێمە یەکسانی خەڵک لەیەک بەیاننامەدا ڕادەگەیەنین و چەند هێزمان هەیە بۆ پیادەکردنی؟…ئەمانە پرسیاری واقعین کە دەبێت بۆ ئەو ئینسانانەی بڕیاریان داوە سەرچاوەی کاریگەری بن بۆسەر کۆمەڵگاو هاودەورەکانیان مەترەح بێت. ئێمە خۆمان لەگەلڕ ئەو ئەرکانەمان بەراورد بکەین نەک لەگەلڕ کە سانێک کە پشت سەرمان ناون و بەداخەوە هێشتا زیاتر لەوان نزیکترین. هێشتا بەداخەوە زیاتر لەو چەپە نزیکترین تا لە ئەرکەکانمان.”(سوخەنرانی کردنەوەی کۆنگرەی سێهەمی حزبی کۆمۆنیستر کریکاری ئێران)
ئەمە بەکورتی واقعیەتی حزبی دوای منێور حکمت و ئەو زەمینەیە بوو کە کێشەکانی لەسەر گیرسا. پرۆسەی بون بە حزبی سیاسی . بەداخەوە کە لەدەورانی منێور حکمتدا وەک بینیمان ئەم پرۆسەیە بەسەرەنجامی خۆی نەگەیشت .ئەو کۆمەڵە ئەرک و مشخێاتانەی سیمای حزبێکی سیاسی دەنەخشێنێ لە سەرەتای کەوتنە ڕوو و دەستپێکردنیدا بوو. بەڵام هەروەک پێشتر باسم کرد نەمانی منێور حیکمەت زەربەیەکی گەورە بوو لەم پرۆژەیە و فەراغی نەمانی خاوەن و نەخشە دارێژەری ئەم پرۆسەیە ، خودی پرۆژەی گۆڕان بۆ حزبی سیاسی توشی پەشێویەک کرد. بەڵام ئەم مەسەلە کلیلی یە پێویستی بەوەڵام بوو. باسی پێویستی لیدەر ، تاکتیک سەبارەت بە هەلوەشانەوەی جمهورى ئیسلامی ئێران ، حزبی چەند نەزەر و یەکێتی ئیرادە ، وەحدەتی حیزب و پاراستنی سونەتەکانی کۆمۆنیزمی کریکاری و پابەند بون بە ئەساسنامە و فۆنکسیۆنە تەشکیلاتیەکان وهتد…ئەمانە ڕوەکان و مەسائیلە جۆراوجۆرەکانی یەک مەسەلەى میحوەرین کە پرۆسەی بون بە حزبی سیاسی یە. کێشە لەسەر یەک بەیەکی ئەمانە بوە بەڵام خودی تاک تاکی ئەمانە بەتەنها وبەجیا لەیەک ناتوانێت تەفسیر ولیکدانەوەیکی دروست بدات لە خودی ئەم جەدەل و پرۆسەیە. کێشە پێش ئەوەی لەسەر بەند بە بەندی ئەم باسانە بێت لەسەر خودی سیستەم و کوللیەتێکە کە دانە بەدانەی ئەم باسانە لێوەی سەرچاوەى گرتوە.
لێرەدا پێویستە لەسەر ئەو تێویرە قسەبکەم کە حەمیدی تەقوایی و ئازەری ماجدی و علی جوادی و هاوڕێانی تریان لەسەر ئەم ئیختلافاتانە دەیدەن بەدەستەوە. ئەوان پێیان وایە جدل لەسەر باسێکی سیاسیە کە کورشی مدرسی سەبارەت بە وەزعی سیاسی ئێران کردویەتی و هەمیشە یەخەی ئێمە وکەسانی تر دەگرن بۆچی جەدەلی سیاسی و ئیدیولوژی لەسەر ئەو باسە سیاسیە ناکەین کە سەرچاوەی “پەیدابونی ڕاستە”؟. هەڵبەت لەسەر ئەو باسە سیاسیەش پیویستە قسەبکەین بەڵام با بزانین میتۆدێک کە ئیوە بەدەستانەوەگرتوە بەوەی باسێکی سیاسی دەتوانێت حزبی منێور حکمت تێک بدات و هەڵی بوەشێنێتەوە میتۆدی کۆمۆنیستی کریکاری یە. ئایا حزبی کۆمۆنیستی کریکاری لەسەر هەر باسێکی سیاسی و نەزەرێک دەکرآ توشی هەڵوەشانەوە بێت و ئایا پێوەری وەحدەت و یەکێتی حزبی سیاسی وەحدەتی ئایدیولوژی و تاک نەزەری یە یاخود بەرژەوەندی سیاسی و مادی هەیە کە ئینسانەکان لە حزبیکی سیاسیدا کۆدەکاتەوە. کێشە لەسەر ئەم میتۆدەیە کە حزب دەکاتە فیرقەیەکی ئیدیولوژیکی ڕووت کە وەحدەتی سیاسی و عەمەلی کۆمۆنیستی جیگایەکی نىیە. پێش ئەوەی کێشە لەسەر باسێکی سیاسی بێت کێشە لەوەگەورەترە لەسەر حزبێکی سیاسیىیە کە نەک هەر زەمینێکە کە باسی سیاسی تیدا دەکرێت و جەدەلی سیاسی بەرەو بریاری سیاسی دەچێت بەڵکو پراتیکێکی کۆمۆنیستی تێدا ڕێک دەخرێت و بەئەنجام دەگەیەنرێت. جدل لەسەر نەوعی حزبە نەک لەسەر گۆشەیەکی کاری حزب. مقاوەمەتێک کە چەپی سونەتی لە حککا بەڕێى خست پێش ئەوەی لەسەر باسێکی سیاسی بوبێت لە سەر خودی پرۆسەی تەحویلی حزب بوە بە حزبی سیاسی . ئەم واقعیەتە لە کاتی منێور حکمت دەستی پێکرد و ئەم مقاوەمەتە بەنەمانی منێور حکمت سەرى بەرزکردەوە و ئاڵاهەڵگرى بۆ پەیدابوو. مەسەلەی ئەسڵی و کلیلی کێشمەکێشەکە حزبی سیاسی یە و ئەم کێشەکێشانە و جیابونەوە و هەڵویست گرتنەکان لەسەر بنەمای لیکدانەوە و ناسینیەوەی پێداویستیەکانی ئەم پرۆسەی تەحویل بونە بۆ حزبی سیاسی دەتوانێت ڕۆشن بێتەوە و ڕاستیەکانی دیاری بکەیت.

لیکدانەوەی دڵخوازانە و بەپآى بەرژەوەندی سیاسی ڕۆژ دەتوانێت بۆ ماوەیەک فەوزا و هات وهاوار بەڕآ بخات بەلام ئاخرەن دەبێت لەبەرامبەر واقعیەتدا ناوەرۆکی رڕستەقینەی خۆی دەربخات و خۆى ڕاناگرێت. میتۆد ولیکدانەوەی کێشەکانی ناو حککا بەوەی کەسێک هاتوەو باسێکی سیاسی ڕاسترەوانەی کردوە و ئیتر تەئریخی حککا بوە بە مێژووی ڕاست وچەپ ، میتۆد و لیکدانەوەیەکە کە بەکەڵکی حزبێکی کۆمۆنیستی کریکاری نایەت و ئەوەندە سەتحىیە کە لە نوسین و لیکدانەوەی ڕۆشنبیرە پەرتەوازە و هەواڵنێرەکانی ڕۆژنامەی پروپاگەندە دەچآ. میتۆد و لیکدانەوەی مارکسیستی حزب و هەر دیاردەیەکی تر وەک وجودێکی عەینی و عەمەلی وەردەگرێت و جدل وکێشمەکێشەکانی ناوی نەک تەنها لەسەر بنەمای ئەو قسە و تێورانەی لەسەر خۆی دەیدات بەدەستەوە بەڵکو لەسەر ئەوەی لە دنیای واقعی و پراتیکدا چىیە وچى دەکات تەفسیر و تحلیل دەکات. من پێش ئەم ڕووداوە پێم وابوو کە حمید تەقوایی لەو کەسانەیە کە لە مارکسیزم شارەزایە و هەربۆیە لە پلنۆمی چواردەدا لە پاوسێکدا کە باسی دەوری منێور حکمت بوو چومە لایەوە وپێم ووت باسی منێور حکمت هەر لەو ئاستەدا نیە کە هاوڕییان دەیکەن لەئاستی حزبدا ، پێم زەرورە تۆ لەسەر دەوری منێور حکمت لەئاستی بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کریکاری و جیهاندا بکەیت. بەڵام هەمان حمید تەقوایی کاتێک بەرژەوەندی سیاسی خۆی لە دەرپەڕاندن و تەێفیەی نوێنەرانی گرایشی کۆمۆنیستی کریکاری لە حزبدا دەبینیتەوە و شەڕی دەسەڵاتی شەخسی خۆی دەکات هەروەک لینین دەڵێت بنەماکانی بیرکاریش ناسەلمێنآ و پشت لەهەرچی میتۆد و لیکدانەوەی مارکسیستی و ماتریالیستی دەکات و پەنا دەباتە بەر لیکدانەوەی زهنی گەرایانە و ئیدیۆلۆژى گەری و شیعارووتنەوە.

لیکدانەوەی مارکسیستی لەسەر ئەم واقعیەتە و کێشمەکێشەکانی هەر ئەوەیە کە منێور حکمت ئاماژەی پآکردوە . حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران هێشتا حزبێکی سیاسی نىیە و لە پرۆسەی گۆڕاندایە بۆ حزبێکی سیاسی . ئەم حزبە هێشتا لە چەپ نزیکترە تاکو لە ئەرکەکانی حزبێکی سیاسی و کاریگەری ئەو ڕابردوە چەپەی لەگەڵیدا هاتوە ڕێگری فکری و سیاسی جۆراوجۆری لەبەردەمدا داناوە و لەحزبدا قورسایی خۆی هەیە. حزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئێران نەک لە بەردەم دەورەیەکی شۆڕشی ئیدیۆلۆژیدایە بەڵکو لەبەردەم ئەرکی عملی وسیاسیدایە تاکو بتوانێت ئەم حزبە بە عملی لە ئاستی کۆمەڵگا و لە مەیدانی ململانآى سیاسی و لەسەر دەسەڵات بگۆڕێت بۆ حزبێکی سیاسی . ئەم پێوانانە کۆمەڵایەتی و پراتیکین و ئاڵوگۆڕ و نەخشە عەمەل و تاکتیک و ئارایشی تەشکیلاتی و زۆر شتی تری پێویستە تا بە عەمەلی ئەنجام بدرێت. تەرحی لیدەرشیپی ، ئەساسنامەى پلنۆمی 10 و حزب وقودرەتی سیاسی و باسی بزوتنەوەی سلبی و عەلەنیەتی ڕابەری حزب زۆر مەسائلی تر بەشەکانی ئەو نەخشە وئەرکە سیاسی و عملی و فکریانە بوو کە منێور حکمت بۆ بەسەرەنجام گەیاندنی ئەم پرۆسەیە دەستی پیکرد. هەر کام لەم هەنگاوانە بۆ خۆجیاکردنەوە بوو لەو ∀چەپەى کە زیاتر لێى نزیکین∀ . چەپی سونەتی نەک هەر وجودی بوە بەڵکو کاریگەری خۆی لەسەر کوللی پراتیکی حزب داناوە و دووری خستۆتەوە لەو ئەرکانەی کە کۆمۆنیزمی کریکاری ڕوو بە کۆمەڵگا و لە بەرامبەر دەسەڵاتی سیاسیدا لەبەردەمیدایە. هەرچەند ئەم چەپە لە دەورانی منێور حکمت دا پاسیڤە بەڵام بالقوە کاریگەری هەیە و لە پراتیک و ژیانی حزبدا نەخشی سلبی هەیە. داواکردنی ئامادەیی و تهور و جۆش نیشاندان بۆگرتنی دەسەڵاتی سیاسی و لە دەست نەدانی ئەو فرسەتە مێژوویى و ئەو پەنجەرە بچوکە مێژوویەى ئەوزاعی سیاسی ئێران لەبەردەم کۆمۆنیزمى کرێکاریدا کردۆیەتیەوە هەموو بۆ لابردنی ئەو مقاوەمەتە سلبیەیە کە سونەت و گرایشی چەپی سونەتی لە حزبدا دەینوێنآ. نەبینیی ئەم سونەت و گرایشە تا کاتی پەیدابونى زەمینەی مناسب بۆ دەرکەوتنی بۆ ماوەیەک سەر لێ شێوێنەرە بە تایبەت لە کاتیکدا کە هێشتا شۆکی لەدەستدانی منێور حکمت تەواو نەبوە و هەرچی کێشمەکێشێکە کاریگەری سایکۆلۆژی لەسەر ئینسانەکان هەیە کە دڵسۆزی بۆ مانەوەى حزب و وەحدەت تێکەڵاو بە بارى عاتیفی مەرگی ڕابەری بزوتنەوەکەمان دەبێت. بەلام کاتێک مێژووى ئەم کێشمەکێشە و پیکهاتەکانی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئێران لێک دەدەیتەوە دەتوانیت خودی ئەم گرایشە و چۆنیەتی کارکردنی بناسیتەوە و ڕوبەڕوی ببیتەوە. هەربۆیە ئەگەر لەسەرەتاوە لەدرێژەی ئەو پێشڕەویانەی منێور حکمت لە مەسائیلی پەیوەند بە حزبی سیاسیەوە( لیدەر، بزوتنەوەی سلبی لە ئیراندا، ئەساسنامە و مۆدیرنیزەکردنی تەشکیلات و …ـتد) ئەم مەسائیلانە جارێکی تر دێنەوە پێش و گرایشی کۆمۆنیزمی کریکاری لەناو حزبدا پێداگری لەسەر دەکات سەرنج نادرێتە ئەوەی کە مقاوەمەتێک کە بەرامبەر بەم باس وهەنگاوانە هەیە چ ئەبعادێکی هەیە و چۆن ڕوبەڕوی کوللی نەخشەی حیزبی سیاسی ڕاوەستاوە. خۆئاگایی ئەم دووگرایشە لەم پرۆسەیەدا کاملڕ دەبێت و دوای هەڵبەز و دابەزەکان کوللی کێشەکە بەڕۆشنی دەکەوێتە ڕوو و خۆى دەنوێنآ . ئیتر فەوزا و شیعاردان و ڕێگای دەنگدان و حەل وفەسڵی تەشکیلاتی داد نادات و ناتوانێت وەڵام بەم بن بەستە بداتەوە. لێرەدایە کە سەرەڕای ناسینی قوڵی کێشمەکێشی دوو بۆچون و دوو گرایشی جیاواز لە ناو حزبدا ڕێگای دروستی وەحدەتی سیاسی حزب بە سازشی ئێولیشەوە لەلایەن کۆمۆنیزمی کریکاریەوە دەخرێتە ڕوو بۆ گرایشی چەپی سونەتی . نامەی 22 ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حککا ئەو تەرحە کۆمۆنیستیە کریکاریە بوو کە ڕابەرایەتی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عێراق پآى وابوو کە لە نوسینەکانی ∀منێور حکمت∀ە و کەناڵ و ڕێگای ئێولیە بۆ بردنە پێشەوەی جیاوازیەکان لە حزبێکی سیاسیدا و فرسەتێ بوو بۆ ئەوەی ئاکامی کێشمەکێشەکان بەم شێوەیەی لێ نەیەت و جیابونەوە ڕونەدات. بەلام ئەم چەپە بەهۆی خودی لیکدانەوە و میتۆد و پراتیکی خۆی سەبارەت بە حزبی سیاسی، ئەهمیەتێک بۆ وەحدەتی سیاسی و کارکردن وەک حزبی سیاسی قایل نابێت و لەسەر پرۆژەی گێڕانەوەی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئیران بۆ فرقەیەکی ئایدیۆلۆژى و گروپێکی حاشیەیی و سڕینەوەی سونەت و ئێوڵی ڕیکخراوەیی کۆمۆنیستی کریکاری پێدادەگرآ و لەڕێگای کودەتایەکی کۆنگرەیی یەوە حزبى کۆمۆنیستی کرێکاری و ئۆرگانەکانی هەڵدەوەشێنێتەوە.
ئەم لیکدانەوەیە پشتی بەستوە بە مێژووی واقعی وجود و پراتیکی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران و لە خۆوە و لەسەرەتای دروست بونی کێشەکانی ئەم دواییە لەسەر لیدەر و دواتر لەسەر بیرکەوتنەوەی باسی کورشی مدرسی لەسەر ئەوازعی جمهوری ئیسلامی ئیران و تەنانەت لە ڕوداوی مهرنوش موسوی دەستی پآنەکردوە بەڵکو لە پرۆسەیەکی فراوانتری سیاسی و حزبیدا سەرى هەڵداوە. لیکدانەوەی دڵخوازانەی کتوپڕ سەرهەڵدانی باڵی ڕاست لەناو حزبی کۆمۆنیستی کریکاریدا جگە لەوتنەوەی ئەوەی باسێک کورش کردویەتی و ئەم باڵە ڕاستە پەیدابوە ناتوانێت هیچ بنەمایەکی مادی و واقعی بۆ پەیدا بکرێت و بەم پآیە لیکدانەوەیەکی ژێر پآخاڵی و زهنی گەرایانەیە و ناتوانێت بەیانی هیچ واقعیەتێک بکات. ئەمە نیشانەی جێگەو ڕێگەى کۆمەڵایەتی و میتۆدۆلۆژی ئەو چەپە سونەتیە کە دەمێکە ئێمە بەم لێکدانەوەیان ئاشناین بەڵام دەمێکە ئێمە لێی دورکەوتوینەتەوە و ناتوانرێت ئێستا بەئاسانی ئەنجامگیریەکانی ئەم جۆرە لیکدانەوانە دەرخواردى بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کریکاری بدرێت.
ئێستا دوای نیشاندانی جیاوازی ئەم هەڵسەنگاندن ومیتۆدانە پێویستە بچینە سەر گرنگترین مەسەلەکانی لەم کێشمەکێشەدا لەئارادابوون و جیاوازیەکانی لەخۆدا ڕەنگ داوەتەوە تا وەڵامی ئەو هەموو هات وهاوارە بدەینەوە کە مخالفینی ئێمە پێیان وایە هەڵوێستگیری ئێمە تەنها بەهۆی بەیاننامەی ڕاگەیاندنی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئیران –حکمتیست ەوە بوە و ڕای خۆمان لەسەر مەسائلی موردی کێشمە کێشەکان نادەین. بەپێچەوانەی ئەو ڕایانەوە ئەم وەڵامەی ئێمە زیاتر ئەو هەڵویستگیریەمان ڕۆشن دەکاتەوە کە دژ بە کاری چەپی سونەتی بەرامبەر بە وەحدەت و ئینحلال تەلەبی ئەوان گرتمان.

میحوەر و مەسەلەکانی کێشەکە

پێشتر مێژووی گرفتی حزبی سیاسی و چۆنیەتی ئیدامەی ئەم پرۆسیەم لە دوای نەمانی منێور حکمت باسکرد کە سەرچاوەی کێشمە کێشەکانی ئێستایە. بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستیە ئەبێت مەسەلەکانی کێشەیان لەسەرە بخەینە ڕوو وە لێرەوە بزانین کە ئایا کام تەفسیر دروستە . ئەو لیکدانەوەی مارکسیستی یە کە میحوەری کێشەکان بە مەسەلەی حزبی سیاسی دەزانێت کە لەلایەن دوو گرایشی کۆمۆنیزمی کریکاری و چەپی سونەتیەوە لە نێو حزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئیران بەرەو پێش دەچێت و چارەنوسی ئەم حزبە دیاری دەکات. یاخود ئەو لیکدانەوە دڵخوازانە زهنی گەرایەی لە باسێکی سیاسیەوە دوو باڵ و دوو بزوتنەوەی کۆمەڵایەتی جیاوازی ڕاستی بورژوازی و چەپی کریکاری دروست دەکات و شەڕی دەرکردنی باڵی ڕاست لە حزبدا دەکاتە سیناریۆی کێشمەکێشێک کە لە ناو حزبدا لە ئارادایە.

حزبی سیاسی حکمتیست
پێش ئەوەی بێمە سەر تسلسلی ڕوداو و مەسەلەکانى ئەم ڕەوتی کێشمەکێشانەی دوایی. پێویستە لەسەر خودی حزبی سیاسی چەند شتێک بڵێم کە کوللی مەفهومی حزبی سیاسی ڕۆشن بکاتەوە تاکو بزانین هەر کام لەو مەسەلانەی کێشەیان لەسەر کراوە چۆن بەم میحوەرى حزبی سیاسیەوە گرآ دراوە. باسی ( لیدەر ، تاکتیکی سیاسی ، حزبی ئەقەلیەتی کۆمەڵگا و گرتنی قوردەت، حزبیەت ، وەحدەت و هتد…) بەشەکانی پرۆسە و پەدیدە و مەوجودیەتێکن کە حزبی سیاسیە و هەر کێشە و شەڕێک لەسەر ئەم بەشانە بەبآ دیتن و تەجریدکردنیان و گەڕانەوەیان بۆ خودی ئەسڵەکەیان ناتوانین بەدابڕاوی لێیان تێبگەین و پرۆسەکە وقانونی زالڕ بەسەریدا دیاری بکەین و توشی چەواشەکاری دەبین. هەربۆیە دەبێت لە ئەڵقەی ئەسڵیەوە دەست پێ بکەین کە خودی حزبی سیاسیە بە هەموو بەشەکانیەوە.
منێور حکمت لە باسی ( حزب و کۆمەڵگا ، لە گروهی فشارەوە تا حزبی سیاسی ) بە تەفێیل باسی حزبی سیاسی دەکات کە من لێرەدا تەنها چەند بەشێکی دەهێنمەوە . ∀ئەوەی ڕێکخراوێک دەکاتە حزبێکی سیاسی و ئەو لە گروپی فشار ، مەحافلی فکری ، فیرقەی عەقیدەتی، کانونی ئەدەبی و بڵاوکراوەیی جیادەکاتەوە، لە پلەی یەکەمدا پەیوەندی ئەو ڕێکخراوە بە دەسەڵاتی سیاسیەوەیە، چ بە عنوانی یەک تێگەیشتن لەو ڕێکخراوەدا و چ بە عنوانی یەک واقعیەت لە ژیان وپراتیکی ئەو ڕێکخراوەدا.∀ ∀مەبەستم لە دەسەڵاتی سیاسی تەنها هێزی دەوڵەتی نىیە. مەبەستم تەنها گرتن و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی دەوڵەتی نىیە. ئەمە کارێک نىیە هەموو ڕۆژآ ڕووبدات. بەڵکو مەبەستم توانایی یەک ڕێکخراوە بۆ کۆکردنەوەی هێز و کاریگەری دانان لەسەر هاوکێشەکانی دەسەڵات لە یەک کۆمەڵگادا.∀∀ بونی یەک ڕێکخراو بە وەزنەیەکی گرنگ لە دیاریکردنی چارەنوسی سیاسی کۆمەڵگا.∀∀بەبڕواى من پەیوەندی ڕێکخراوێک بە دەسەڵاتی سیاسیەوە شاخێی حزبی بون و نەبون کاراکتەری ئەو ڕێکخراوەیە.∀.∀ڕێکخراوێک کە چ بەپآى بڕیاری ئاگایانەى خۆی و چ بەدەلیلی مشخێاتی چەندایەتی و چۆنایەتی خۆی لەدەرەوەی ئەم کێشەیە(واتە کێشەی دەسەڵاتی سیاسی)قەرار دەگرێت، یەک حزبی سیاسی نىیە.∀ .∀کۆمۆنیزم سەبارەت بە گۆڕینە .و گۆڕینی کۆمەڵگای بوزژوازی پێویست دەکات کە چینی کریکار لە کێشەی دەسەڵاتدا سەربکەوێت.∀. ∀ کۆمۆنیزمی کرێکاری دەبێت ببێتە یەک حزبی سیاسی لە کۆمەڵگادا ، ئەمە ئیدەی یەکەمین و سەرەتایی مانیفیستی کۆمۆنیستە.∀∀حزبیەت پیدانی کۆمۆنیزمی کریکاری ، واتە خۆدەرخستن و ڕاگەیاندنی کۆمۆنیزمی کریکاری بە عنوانی یەک حزبی سیاسی کە ئیدعای قودرەت دەکات.∀.
∀ باسکردن لە دەسەڵاتی سیاسی لە پلەی یەکەمدا مەقولەیەکی کۆمەڵایەتیە.∀. ∀ ئەوە تایبەتمەندی ئۆبژەکتیڤی کۆمەڵگایە کە بە کۆمۆنیستێک دەڵێت چۆن دەتوانرآ دەسەڵات بگرآ،کەی و لە چ جێگاوڕێگایەکدا ، لە چ دەورانێکدا دەتوانرآ بگیرآ و نەبەرنامەیەى لە پێشەوە و ڕێ وڕەسم و نە ئەگەرەکانی ئێمە. ∀.∀ ئێمە خەریکە دەچینە دەورەیەک لە ژیانی حزبەوە کە مەسەلەی نفوزی سیاسی لە کۆمەڵگا، ئامادەبون لە شەڕی دەسەڵاتدا و بەدەستەوەگرتنی ئەهرەم و وەسیلەکانی جآگۆڕکآى هێز لە کۆمەڵگادا بەجدی بۆ ئێمە مەترەح دەبێت.∀.∀ ئیمە کەمێک دەستمان بۆ ئەم ئەهرەمانە بردوە، بەڵام وادێتە پێش چاو کە جارى واهەیە لە قودرەتی خۆمان سەرمان دەسوڕمێنآ و تەنانەت نیگەران دەبین.∀.∀هەندێک بەم جوڵە و خۆنیشاندانە سیاسیە ئیحساسی بێگانەیی دەکەن∀.
∀ خاوەنی شەخسیەت بون ، خاوەنی ڕوخساری ناسراو بون ، خاوەنی ڕابەران و هەڵسوراوانی ناسراو بون، شێواز و ڕەوشی ئاسایی و واقعی ژیانی ئەحزابی سیاسىیە کە دەیانەوآ قودرەتمەند ببن.∀∀ کەسآ کە لەئێران بیر لە بەدەسەلات گەیشتنی ئەم جەرەیانە بکاتەوە بتوانێت بە دیاریکراوی ئەوە ڕونی بخاتە بەرچاو کە چ تەیفێک و تیمێک لە ئینسانەکان بە چ بیروڕا ، ڕێباز و تایبەتمەندیەکەوە دێنە سەرکار. وە بتوانن بیانەوێت و ئارەزوو بکەن کە ئەم تیمە ئینسانانە بێنە سەرکار. .ئەمە خودی سوسیالیزمە.∀.∀خۆ نیشاندان وەک ئینسانە واقعیەکان بۆ جەمعێک مارکسیسیت ئەمە خودی سوسیالیزمە.ئەرکی سوسیالیزمە. خاڵی دەست پێکردنی سوسیالیزمە، جگە لەمە سوسیالیزم نىیە.∀
∀لە ململانآى دەسەڵاتدا حزب وەک وەسیلەی واقعی لە بەردەستی چینی کرێکار دابنێین تا بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنوسی کۆمەڵگا ئەو بە عنوانی حزبی خۆى بەدەستەوە بگرێت.∀
∀کافىیە لەسەدا پێنجی کۆمەڵگا قسەیان وەکو ئێمە بێت تا تەواوی دەسەڵات بگرین.کافىیە لە سەدا پێنجی خەڵکی ئێران چالاکانە لە حزبی کۆمۆنیستی کریکارى دیفاع بکەن و بەحزبی خۆیانی بزانن تا تەواوی ناوچەکە بگرین.∀
ئەمانە سەرخەتی ئەو ئەرک و ئاڵوگۆڕانەن کە منێور حکمت خستویەتیە ڕوو بۆ کردنی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئیران بە یەک حزبى سیاسی.

لیدەر شیپ و شەڕی دەسەڵات
با ئێستا ئەم باسە بخەینە قالبی ڕوداوەکانەوە و سەیرى مەسیرى واقعی ئەم پرۆسەی بونە حزبی سیاسی و ڕێگرى و مقاوەمەت وکێشمەکێشەکانی ببینین.
وەک منێور حکمت ووتى ئەوە تایبەتمەندی ئۆبژەکتیڤی دیاردەکانە دەڵێ چۆن دەتوانآ ئاڵوگۆڕ تیایاندا ڕوبدات بەڵام ئەوە خودی پراتیکى ئینسانەکانە کە چارەنوسی ئەم دیاردانە دەبڕێننەوە. بۆ حزبى کۆمۆنیستی کریکاری ئیرانیش ئەم قانونە دروست وا کاردەکات. وەزعی واقعی حزب چۆنیەتی درێژە پەیداکردنی ئەم پرۆسەی بونە حزبە سیاسیەى خستەڕوو وە گرایشە فەعالەکانی ناو حزب چارەنوسی ئەم حزبەیان دیاریکرد کە مادە و زەمینی ئەم ئاڵوگۆڕە بوو. دریژە پەیداکردنی پرۆسەی حزبی سیاسی لەکاتیکدا بوە مەسەلەی سەرەکی حزب کە مەسەلەی خەتەری لە دەست دانی منێور حکمت وەک کابوسێک دڵمی هەموومانی دەگوشی و ناچاربوین لە پلنۆمی 15دا باس لە جیگاوشوێنی منێور حکمت بکەین . لەو پلنۆمەدا جەوی ناڕەحەتى ئەوپەڕ و نیگەرانی سەرتاپاگیر ئەوە بوو کە بزوتنەوەکەمان خەریکە ڕابەر و هەمەکارەی خۆی لە دەست دەدات و ئەو پرسیارە خۆی خستە ڕوو کە چى بکەین؟ پاش قسەوباسێکی دورودرێژ ئاشکرابوو کە جێگای منێور حکمت پڕناکرێتەوە بەڵام یەک پرسیار ڕوو بەڕووى حزب بۆتەوە و بەداوى وەڵامدا دەگەڕێت ، سەرەڕاى هەر نارەحەتیەک پێویستی سەرەکی حزبە ، ئەو پرسیارەش ئەوەیە چۆن حزبی کۆمۆنیستی حکمتیست هەر ئێستا لە بەرچاوی کۆمەڵگا بەهێزەوە دەرکەوێت و لەبەرچاوی کۆمەڵگا ڕابەری ئەو حزبە ئەو ئامادەیەى منێور حکمت لەخۆى نیشان بدات؟ چاوى هەموو لەسەر کەسێ بوو کە ئەم دەورە دەگێڕآ و ئەم نیازە وەڵام دەداتەوە. چاوی زۆربە لەسەر کورشی مدرسی بوو . زەرورەتی لیدەر پێش ئەوەی لە باسێکەوە بێت کە رحمان تەرحی بکات لەدەرەوە و لەناوەوەی حزب ببوە مەسەلەی درێژەدانی ئەو پرۆسەیەی کە منێور حکمت بۆ گۆڕینی حزب بە حزبێکی قودرەتمەند کە بۆ گرتنی دەسەڵات هەنگاودەنآ و سیمایەکی لە خۆ نیشانداوە دەستی پێکردبوو. ئەمە مەسەلەیەک بوو نەدەتوانرا پشت گوآ بخرێت و وەڵامی پآ نەدرێتەوە.
تەرحی لیدەرشیپی کەلەلایەن منێور حکمەتەوە خرابوە ڕوو خاڵێکی گرنگ و وەرچەرخان بوو لە مێژووی کۆمۆنیزمی کریکاریدا کە باسی حزبی سیاسی تەجەسوم پێدا و باوەڕبەخۆبونی کۆمۆنیزمی کریکاری کردە خۆئاگاییەک کە پێشتر شاردرابۆوە. هەرچەند لەسایەی وجودی منێور حکمتدا تەرحەکە لەچاو وجودی واقعى لیدەر خۆیدا کەوتبوە دواوە . گرایشی کۆمۆنیزمی کریکاری لەحزبدا توانی دوای هەر مقاوەمەتێک کە گرایشی چەپی سونەتی لە دژی زەرورەتی دەست بەجآى لیدەر شیپی کردى توانی ئەم هەنگاوە بنێت . ئەم کارە کاریگەریەکی زۆری ڕوو بەدەرەوە هەبوو کە لانى کەم دەیبینی هەوڵی سەرسەختانەی حزب بۆ مانەوەی وەک هێزێکی مدعی قوردەتی دوای منێور حکمت بەردەوامە و ئەمەش بە یەک ساڵ چالاکی لیدەری کورشی مدرسیەوە بینرا کە هەموو حزب بەدەروەیەکی پڕ دەستکەوتی زانی و بەرزنرخاندى. بەڵام یەک شت کە گرایشی کۆمۆنیزمی کریکاری وەک منێور حکمت ووتی بە ∀ئەندازەی کافی ئاشنای نەبوو وە چاڵ وچۆڵیەکانی نەدەزانی∀ تێپەڕکردنی ئەم پرۆسەی بونە حزبی سیاسیەیە لە ناو خودی حزبدا. سەرەڕای زەرورەتى ناچاری و دەستکەوتەکانی ڕوو بەدەرەوەی هەنگاوی لیدرەی بەلام بەهۆی بەهێزبوونی سونەتی چەپی سونەتی و نەخوێندنەوەی دەقیقی ئەو ئاگادارکردنانەوەى منێور حکمت کە دەڵێ: .∀.∀ ئیمە کەمێک دەستمان بۆ ئەم ئەهرەمانە بردوە، بەڵام وادێتە پێش چاو کە جارى واهەیە لە قودرەتی خۆمان سەرمان دەسوڕمێنآ و تەنانەت نیگەران دەبین.∀.∀هەندێک بەم جوڵە و خۆنیشاندانە سیاسیە ئیحساسی بێگانەیی دەکەن∀. لەمەش زیاتر سەیرکردنی واقعیەتی تازەی حزب دوای نەمانی منێور حکمت وەک دەورەی پێشتر و دەقیق نەبون لە ناسینی ئەو مقاوەمەتە و بەم پآیە کورت بینی لەمامەڵە لەگەلڕ ئەو خیلافاتانەدا .
ڕەتکردنەوەی لیدەر هەمان ماناى لابردنی تەرحی لیدەرى نەبوو کە کاتی منێور حکمت هەیبوو لەبەر یەک مەسەلە ئەویش ئەوەبوو کە لە وجودى منێور حکمتدا ئەگەر کەسێکی تریش پۆستی لیدەری وەربگرتایە ئاشکرابوو کە یەک لایەنی تەشکیلاتی دەبوو وە لیدەری حزب ڕوو بە کۆمەڵگا منێور حکمت بوو ،هەربۆیە لابردنی کاتی ئەو پۆستە بەماناى فراغی سیاسی و هاتنە خوارەوەی ئاستی حزب نەدەبوو. ئەم واقعیەتە تەنها لە سەردەمی منێور حکمتدا بوو. کێشەى چەپی سونەتی لەگەلڕ لیدەریدا لەگەلڕ خودی سیستەمی لیدەری حزبی سیاسیدا بوو . ئەو کاتێک لیدەری دەخستە دواوە کە لەڕوانگەی فیرقەکەی خۆیەوە کاندیدەکەی ئامادە نەبوو وە ∀خەباتی ئیدیولوژی و سابقەی خستنەلاوەى ڕەقیبەکانی نیشان نەدابوو∀. نەک تەنانەت وەکو کەسانێک کە لەسەر ئامادەنەبونى ڕیزەکانی کادر و تەشکیلاتەوە سەیرى بکات. هەربۆیە دوو تێور و سونەتی جیاواز بۆ لیدەر شیپی لەئارادابوون کە شەڕی دەسەڵاتیان لە شوێنێکی ترەوە سەرچاوەی گرتبوو. کورشی مدرسی کە نوینەرایەتی زەرورەتی لیدەری بۆ حزبێکی سیاسی دەکرد لەسەرى پۆستی شەخسی خۆیەوە بۆ مەسەلەی لیدەری نەچووبوو . هەربۆیە وەک حزبی سیاسی مامەڵەی لەگەلڕ حزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئیراندا کردوو و شەڕی دەسەڵاتی شەخسی خستەکەنار و دیفاعی لە لیدەرێکی تر کرد کە خۆى کاندید کردوە ، جا با کورش ئیختلافیشی لەگەڵ بۆچون ولیکدانەوەکانیدا هەبێت و پێداگری لەو جیاوازیانەشى بکات. بەلام هاوڕێ حەمید تەقوایی نەک هەر لیدەرێک نەبوو نیازی ڕوو بە کۆمەڵگا وەڵام بداتەوە و بەڵکو لەگەلڕ کەسانێکیش کە کردبویانە لیدەر شەڕی یەک لایەنەی دەسەڵاتى درێژە پێدا و خاوەنانى نەزەری جیاواز لە خۆى نەک هەر لە پۆستە تەشکیلاتیەکان بەڵکو لە کوللی حزب بەهۆی کۆنگرەی کودەتای ڕاستەوخۆوە دەرپەڕاند. لیدەری لە سەر دەستی ئەم گرایشە چەپە سونەتیە بۆ خۆدەرخستن لە کۆمەڵگادا وەک ∀خودی سوسیالیزم . وەک ئەو ئینسانەی خەڵک ئارەزوو دەکەن بێتە سەرکار ∀ نەبوو بەڵکو بوە چەکێکی تەشکیلاتی کە باز بەسەر هەموو شەخسیات و ئەفراد و ئۆرگانێکی حزبیدا دەدات و هەموو حزب بە بڕیارێک هەڵدەوەشێنێتەوە و کۆنگرە کە باڵاترین ئۆرگانی حزبە بەپآى بانگەوازێکی یەک فەرد کە بەهەر حالڕ بوە بەلیدەر دروست دەکرێت و حزبی پێشوو کە لە کۆنگرەدا هەڵدەوەشێتەوە جێگای خۆی دەدا بەحزبی ئەو کەسانەی کە تەنها پەیرەوى بانگەوازی یەک فەردن و هچ پراتیکێکی ئاگایانە و ڕێکخراو و چینایەتی و کۆمەڵایەتی نىیە. ئەمە ئیتر هیچ شتێکی لەو حزبە سیاسیە ناچێت کە منێور حکمت پآى دەڵێ: ∀ خاوەنی شەخسیەت بون ، خاوەنی ڕوخساری ناسراو بون ، خاوەنی ڕابەران و هەڵسوراوانی ناسراو بون، شێواز و ڕەوشی ئاسایی و واقعی ژیانی ئەحزابی سیاسىیە کە دەیانەوآ قودرەتمەند ببن.∀ ببینە کۆنگرەی ڕاستەوخۆى ئەندامان وتودەها چ ئەنجامێکی دا بەدەستەوە و بەراوردێکی ئەو کابینەی تودەهایەی کوردستانی حمید تەقوایی بکەن وسەیرێکی کابینەی کوردستانی حیزبی حیکمەتیستیش بکەن. ئایا بەڕاستى و بەویژدانەوە حزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئێرانیان نەکردوە بەفیرقەى حاشیەیی.بەداخەوەم کە دەڵێم سەیرى ناوەکەی مەکەن بەڵام سەیرى ناوەرۆکەکەى بکەن.
هێنانەوە پێشی تەرحی لیدەری و جێگیرکردنی بۆ کرایشی کۆمۆنیزمی کریکاری کۆتایی ئەو نەخشەیە نەبوو کە بۆ وەڵامدانەوە بە نیازەکانی حزبێکی سیاسی پێداگرى لەسەر کرد و بەڵکو سەرەتای ئەو کارە بوو کە لیدەر و کابینە سوسیالیستیەکەی حزب ڕوو بە کۆمەڵگا بخەنە کار . ئەێغەر کەریمی هەرچەند نەزەری لەم دەورەیەدا وەک لیدەر نەبوبێت نەبوە مایەی ئەوەی کە کورشی مدرسی وەک سەرۆکی ئەم کابینە سوسیالیستىیە داى نەنێت و دەورێک کە پێشتر ئەو شەخێیەتە گێڕاویەتی لەناو حزبدا بەبیانوی جیاوازى نەزەرەوە بخرێتە لاوە.
تاکتیکی سیاسی و ئۆپۆزسیۆن مانەوە

ئەم مێژووە زیندوەی کێشمەکێش لەسەر تەرحی لیدەر بون هەمووى ئێستا خراوەتە کەنارەوە و بەئەنقەست مێژوویان لەوێوە دەست پێکردوە کە گوایە باسێکی ڕاست کراوە و باڵێکی ڕاستی لێ پەیدابوە . وەک ئەوەی هەر باسە و باڵ وبزوتنەوەیەک دەخوڵقێنآ و سەرچاوەی بزوتنەوە وچینەکان لە باس و نەزەرەکانەوە دێنە دەرآ.
بۆ گرایشی کۆمۆنیزمی کریکاری هەنگاوی دووەم ئەوەبوو کە پرۆژەی حزبی سیاسی بەوە شکڵ پآبدات کە مەسەلەی دەسەڵاتی سیاسی بخاتە دەستورى کاریەوە. ∀ئەوەی ڕێکخراوێک دەکاتە حزبێکی سیاسی و ئەو لە گروپی فشار ، مەحافلی فکری ، فیرقەی عەقیدەتی، کانونی ئەدەبی و بڵاوکراوەیی جیادەکاتەوە، لە پلەی یەکەمدا پەیوەندی ئەو ڕێکخراوە بە دەسەڵاتی سیاسیەوەیە، چ بە عنوانی یەک تێگەیشتن لەو ڕێکخراوەدا و چ بە عنوانی یەک واقعیەت لە ژیان وپراتیکی ئەو ڕێکخراوەدا.∀ئەمە بوە میحوەری دەورەی 18 تیر و چ لەئاستی لیکدانەوەی ئەوزاعی سیاسی و خوێندنەوەی ئەزمە و بن بەستی دەسەڵاتداریتی جمهوری ئسیلامی ئیران و ئاکامەکانی و خستنەڕووی تاکتیکە سیاسیەکان و چ لەئاستی کردنی حزب بە فەعالی پلەیەکی ئۆپۆزسیۆنی ڕژێم .
ئەم هەنگاوە لەسەرەتاوە لە دەورى ( بریارنامەی روخانی جمهوری ئیسلامی و دەورى ح ک ک ڕ) کە کورش دەیخاتە ڕوو دەست پێدەکات. ئەو هەموو هات و هاوارەى ئێستا سەبارەت بەم بریارنامە ∀ڕاست ڕەوە ∀ دەکرێت لە واقعدا بەشێکی لەلایەن حمید تەقوایىیەوە ئەوکاتە تەئیدکراوە کە ئەمە چەند نمونەیەکێتی لە نوسراوی (چەند تێزێک لەبارەی حزب و دەسەڵاتی سیاسیەوە) : ∀ حزب ممکنە پروسەی حقوقی ( وەک رفراندۆم و …)بۆ شەرعیەتدانی حقوقی بە جمهوری سوسیالیستی بگرێتە بەر.∀ ئەمە باسی رفراندۆم کە ∀ڕاست ڕەوانەیە ∀ حمید تەقوایی تیایدا شەریکە. باسی پێش مەرج بونی گرتنی دەسەڵات لەلایەن حزبەوە کە بەیاننامەی ئاخرى حککا لەسەر جیابونەوە بەلادان لە مانیفیستی کۆمۆنیستی دادەنێت سەیرکەن حەمید تەقوایی چۆن بە ئەگەر و ئەمماوە دەیڵێتەوە لە هەمان نوسراوەی سەرەوەدا∀ تەنیا پێش مەرجی جیگیربونی جمهوری سوسیالیستی گرتنە دەستی دەسەڵاتی سیاسیە بەوەسیلەی حزب (بە شوراکانەوە یان بآ ئەوان) ∀. هەروەها لە نوسینی ( چەند تێبینیەک دەربارەی نوسراوی کورش( بریارنامەی روخانی جمهوری ئیسلامی و دەورى ح ک ک ڕ) ) یشدا دەڵێت ∀حزبی ئێمە پێویستی بە یەک تەرحی تێپەڕبونی مسالمت ئامێزانەیە بۆ دەسەڵات.∀ ئەمە تەنها چەند نمونەن بۆ نیشاندانی ئەوەی کە باسی ڕاست وچەپ کە بوەتە بنەمای لیکدانەوە و هەڵویستگیریەکانی گرایشی چەپی سونەتی تەنها داتاشینی بیانویەکی سیاسیە کە نەک لەم باسانەوە سەرچاوەی نەگرتوە و مەترەح نەبوە بەڵکو ئەمە ڕوپۆشێکی تیوری سەتحیانەیە بۆ مقاوەمەت و بەرامبەر بەو پرسیارە سیاسیانەی کە ڕوبەڕوی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئیران بوەتەوە لەسەر دەسەڵات و ئەم هەوڵە واقعیەتی ئەو قسەیەی منێور حکمت دەسەلمێنآ کە ∀هەندێک بەم جوڵە و خۆنیشاندانە سیاسیە ئیحساسی بێگانەیی دەکەن∀ . ئەم بادانەوە سیاسیە لە تێبینی دەربڕینەوە و قبول کردنی بەشێک لە تەرحەکان بۆ سەنگەرگرتن بەرامبەر بە ∀ ڕاست ڕەویەک∀ کە ئەگەر لە حزب نەکرێتە دەرەوە حزب دەکاتە حزبێکی بورژوازی پێش ئەوەی باسێکی مەنتیقی و بەدەلیلەوە بێت نیشانەی ئەو ترسەیە کە چەپی سونەتی لە مەسەلەی ∀گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن حزب∀ەەوە هەیەتى. کاتێک سەیری تاکتیکی ئەم دوو گرایشە دەکەیت بۆ ئەوزاعی سیاسی ئێران دەبینیت ، گرایشی کۆمۆنیزمی کریکاری باس لە دەخاڵەت لە سەرەوە و لە خوارەوە دەکات و باس لە تەرحی حزب بۆ دەسەڵاتی سیاسی و حکومەت دەکات ، بەڵام گرایشی چەپی سونەتی پلاتفۆرمی بۆ دەورەی کێشمەکێش لەسەر دەسەڵات لەکاتی لەبەریەک ترازان و ڕوخانی جمهوری ئیسلامی ئیراندا( بەیانیە + کۆبونەوەی شوراکانە) بەتەنها و هیچ شتێک جگە لە شیعاری (یان سوسیالیزم یان هیچ) نابینێت و هیچ هەنگاوێک لەسەر ئاستی ململانآ لەسەر دەسەڵاتی سیاسیدا بۆ گەیشتن بەو سوسیالیزمە دیارى ناکا و بە تەبلیغ و هاندان لە خوارەوە و مانەوە وەک ئۆپۆزسیۆنیکی چەپ کیفایەت دەکات. کاتآ شەڕ لەسەر ئەوەیە کە دەولەتی جێگا نشینی حمهورى ئیسلامی چىبێت تۆ بێیت و بڵییت من ئامادەنیم جمهورى سوسیالیستی دابمەزرێنم بۆیە لەم قۆناغەدا تا دەگەم بە حکومەتى سوسیالیستی (بەیانیە) میحوەری ململانێى منە لەسەر دەسەلات. من شوراکانم نىیە و دەچم شوراکان دروست دەکەم و ئەوکات بە شوراکانەوە باسی دەسەلات دەکەم و لە ئێستاشەوە نەخشەم ئەوەیە کە شیعاری ( بژی شورا) بڵێم تا دروست دەبێت. ئێمە وەک رەحمان حسین زادە نمونەکەی هێناوەتەوە ئەم تەجروبە سەرنەکەوتوەمان تێپەڕاند . وەک حزب ووتمان دەچین بە خەڵک دەڵیین وەرن کۆببنەوە و لەسەرەوە شورا دروست دەکەین و دەیکەینە بەدیلی دەسەلاتی یەکیتى و پارتی . بەلام ئەو زەمینەیەى شورکانى ساڵی 1991 لەسەرى گیرسا شتێکی تر بوو ، تەنها شیعاردانی ئێمە و بانگەوازی خەڵک نەبوو . ئەوکات ئەوزاعی هەلچوونی سیاسی و تەوازنێکی هێزی جیاواز بوو لەنیوان ئێمە و ناسیونالیستەکاندا. بەدیلی ( بەیاننامە + شوراکان) بەدیلی دەسەڵاتی سیاسی نىیە ، بەدیلی حزبی سیاسی نىیە بۆ ئەوزاعی ئێستاى ئێران . بەجیا لەووشەکانى هیچى تر بەیان ناکەن و ناتوانن بەهۆی ئەوەی لەبەرنامەى ئێمەدا هەن و کۆمۆنیستین بتوانن وەڵامی فەوری ئەوزاعی ئێستا بدەنەوە. قسە بەتەنها لەسەر ئەوە نىیە کە ( دەولەتی موەقەت + مەجلسی موسسان + رفراندوم) ى کورش یان ( بەیانیە + کۆمەڵەی شوراکان) تاکتیکی دەقیق و دروستە بەڵکو لەسەر ئەوەیە ئەم دوو تاکتیکە چى دەگەیەنن ؟چ میتۆد و پراتیکێک لە پشتی ئەم دوو تاکتیکەوە وەستاوە؟ دەکرێت تاکتیکی دوێنێ ئەمڕۆ بگۆڕیت . سەیرى لنین بکەن لەگەلڕ تاکتیکی سیاسیدا چۆن وەک لیدەرێکی سیاسی مامەڵەی کردوە .ئەو لە ووتارى ∀دەربارەی سازش ∀ دا دەڵێت :∀ سازشێک لەلایەن ئێمەوە بریتیە لە …هەموو دەسەڵاتێک بۆ شوراکان ، حکومەتێک لە سوسیالیستە _ شۆڕشگێڕەکان و مەنشەفیکەکان کە بەرپرسیار بێت لە بەرامبەر شوراکاندا.∀ ∀لەپێناو گەشەی ئاشتیانەی شۆڕش ، لەپێناو ئەودا بەتەنها ، وە ئەمە ئیمکانیەتێکی تا ئاخر حەد لە مێژوودا دەگمەنە و تا ئاخر حەد گران بەهایە، ئیمکانیەتێکی زۆر دەگمەنە – لەپێناویدا بەتەنها، بەبڕوای من لە توانادایە و ئەرکە لەسەر بەلشەفیکەکان و لایەنگرانی شۆڕشی جیهانی و پشتیوانانی ڕێگای شۆڕشگێڕانە ، کە ئەم سازشە پێشکەش بکەن.∀ ∀ سازشەکە بریتی دەبێت لەوەدا پوخت دەکرێتەوە کە بەلشەفیکەکان خۆیان دەپارێزن لەوەى داوای گواستنەوەی دەسەڵات بکەن بە فەوری بۆ پرۆلیتاریا و جوتیارە هەژارەکان وە لە ڕێگای شۆڕشگێڕانە بۆ خەبات لە پێناو ئەم داوایەدا، بەبآ ئەوەی ئەوەیان بوێت کە بەشداری لەو حکومەتەدا بکەن… ئازادی تەواو بۆ هاندان و بانگێشتی گرتنی مەجلسی موسسیان بەبآ دەستی دەستی پێکردنى تازە یان تەنانەت لە ئایندەیەکی کورتردا مەرجی سەرەتایی یە و تازە نىیە بۆ سوسیالیستە _ شۆڕشگێڕەکان و مەنشەفیکەکان .∀ ئەمە تاکتیکی حزبێکی سیاسىیە کە لە دەسەلاتى سیاسی ناترسێت و وەک منێور حکمت دەڵآ ∀ناچێتە پشتی دایکیەوە خۆى بشارێتەوە.∀ لنین تەنانەت پێشنیاری حکومەتی موەقەت نەک بۆ بەلشەفیکەکان بەڵکو بۆ نەیارانی خۆى (سوسیالیستە _ شۆڕشگێڕەکان و مەنشەفیکەکان) دەکات و دەست دەبات بۆ ∀ ئەوە تایبەتمەندی ئۆبژەکتیڤی کۆمەڵگایە کە بە کۆمۆنیستێک دەڵێت چۆن دەتوانرآ دەسەڵات بگرآ،کەی و لە چ جێگاوڕێگایەکدا ، لە چ دەورانێکدا دەتوانرآ بگیرآ و نەبەرنامەیەى لە پێشەوە و ڕێ وڕەسم و نە ئەگەرەکانی ئێمە.∀ئەم میتۆد و مەفهومە لنینی و حکمتیستیە لە لایەن گرایشی کۆمۆنیزمی کریکایەوە دەبینیتەوە کە خەریکی تاوتوآ کردنی تاکتیکی سیاسی و تەرحی دەوڵەت و لەوەش زیاتر∀بەبڕواى من پەیوەندی ڕێکخراوێک بە دەسەڵاتی سیاسیەوە شاخێی حزبی بون و نەبون کاراکتەری ئەو ڕێکخراوەیە.∀ ئەم کاراکتەری حزبی سیاسی بونە لەم کێشکەکێشەدا خۆی نیشانی دەدات لە کاتیکدا مەسەلەی میحوەری ئایندە بەستراوەتەوە بە مەسەلەی دەسەڵاتی سیاسیەوە چۆن بەرنامە و سیاسەتە گشتیەکان دەکەیتە تاکتیکی سیاسی و لەم شەڕی قودرەتەدا یاری زانێکی ئەسڵی دەبیت نەک ئۆپۆزسیۆنێک و گروپێکی فشار. مقاوەمەتێک کە چەپی سونەتی بەرامبەر بەم میتۆد و مەفهومە و تەبدیل کردنی تێبینیەکانیان بە جیاوازیەک کە تا ئاستی داتاشینی دوو باڵی ڕاست و چەپی برد نیشانی دا کە بەرنامەی ئەوان بە تەواوەتی پیچەوانەی یەک حزبی سیاسیە و بەدیلی ئەوان لە مەیدانی ململانآ لەسەر دەسەڵاتی سیاسی لەدەروەی خودی کێشەی دەسەلاتە و بە (بەیاننامە + کۆبونەوەی شوراکان) کیفایەت دەکەن و ئەوان لە جیگای بەلشەفیکەکان بونایە ئەو تاکتیکەی ∀ڕاست ڕەوانەی ∀ لنین کافی بو بۆ ئەوەی خۆی و نەزەراتەکانی لە حزبی بەلشەفیک دەربکەن. بەکورتی لەسەر ئەم هەڵویستە دەبێت ئەوە بڵێین کە ئەوان حزبی سیاسی نین بەپآى ئەم بڕیارە ئاگایانەی خۆیان و بە دەلیلی مشخێاتی فکری و سونەتی تەشکیلاتیان، ∀ڕێکخراوێک کە چ بەپآى بڕیاری ئاگایانەى خۆی و چ بەدەلیلی مشخێاتی چەندایەتی و چۆنایەتی خۆی لەدەرەوەی ئەم کێشەیە(واتە کێشەی دەسەڵاتی سیاسی)قەرار دەگرێت، یەک حزبی سیاسی نىیە.∀
ئایا بۆ ئەوزاعی سیاسی ئێران دەبێت چى تاکتیکێک مەترەح بکرێت ئەمە مەسەلەیەکی کراوەیە و بۆ بڕانەوە لەسەر ئەو تەرحانەی کورشی مدرسی نەک بە هۆی میتۆد و مەفهومەکانیەو ە بەڵکو بەپآى ئاڵوگۆرە سیاسیەکانی ئیران و کەناڵەکانی چونە پێشەوەی جەرەیانی سەرنگوم خوازی جمهوری ئیسلامی و دەور و پراتیکی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریى ئیران – حیکمەتیست قسەی زیاتر هەڵدەگرێت . خودی جەدەل و میتۆد و لیکدانەوەکانی لە درێژەی باسی سیناریۆی ڕەش – سیناریۆی سپی منێور حیکمەتدایە کە سەرخەتی سیاسەتی ئێمەی لە پەیوەند بە ئایندەی سیاسی ئیرانەوە خستۆتە ڕوو . لەمەش زیاتر ئەم باسەى کورش خەریکە ئەو سیناریۆی سپىیە ڕۆشن دەکاتەوە کە دەبێت حزب خۆی عونێری چالاکی ڕێکخستن و خستنەگەڕی بێت نەک دابنیشین بەدیار ئەو ڕۆژەوە کە کریکاران و ∀ شوراکان ∀ هەموویان لە ∀شۆڕشێکدا∀ دێنە سەرجادە و ئێمەش دەچینە پێشیانەوە و دەسەڵات دەدەن بەئێمە بەوپآیەى لەبارى ئیدیولوژی و باوەڕەوە ئێمە ڕابەرانی پرۆلیتاریاین. مەسەلەکە پێش ئەوەی لە سەر دروستی فڵانە تاکتیک بۆنمونە (دەولەتى موەقەت + مەجلسی موسسان+ رفراندوم) بێت لەسەر خودی پرۆسەی دەخالەتکردنە وەک حزبێک کە لەدەرەوەی مەسەلەی دەسەڵات نىیە . ئایا دەتوێت بەدیلی سیاسی ڕۆشنی خۆت بۆ ئەم سیناریۆى سپیە بدەیت؟ تۆ هێزی سەرنگوم خواز بۆ کوآ دەبەیت وچۆن ڕێکی دەخەیت ؟ لەسایەی تەوازنی هێزەکاندا تۆ چ جۆرێک لە دەسەلات و قەوانین دەتوانى بسەپێنى ؟هتد.. ئەم پرۆسەیە سبەینآ دەست پآناکا کە جمهوری ئیسلامی ڕوخا و قسە لەسەر دەوڵەتی تازە بێت و ئێمە بچین بڵیین لەم بازارە ئازادەدا کاڵاى ∀دەولەتی سوسیالیستی ∀باشترە و ئێمە بەرنامەیەکی باشترمان هەیە و خەڵک ئازادانە دێن وئێمە هەڵدەبژێرن. ∀مەبەستم لە دەسەڵاتی سیاسی تەنها هێزی دەوڵەتی نىیە. مەبەستم تەنها گرتن و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی دەوڵەتی نىیە. ئەمە کارێک نىیە هەموو ڕۆژآ ڕووبدات. بەڵکو مەبەستم توانایی یەک ڕێکخراوە بۆ کۆکردنەوەی هێز و کاریگەری دانان لەسەر هاوکێشەکانی دەسەڵات لە یەک کۆمەڵگادا.∀∀ بونی یەک ڕێکخراو بە وەزنەیەکی گرنگ لە دیاریکردنی چارەنوسی سیاسی کۆمەڵگا.∀تاکتیکی سیاسی دەتوانرێت بگۆڕدرێت و بۆ حزبێکی سیاسی کە لە مەیدانی شەڕ لە دەسەڵاتدا بێت حەتمىیە. ئەوە چەپێکی حاشیەىیە و حزبێکی سیاسی نىیە کە تەنها بەبەرنامەی ∀ سوسیالیستیەکەیەوە ∀ توند دەستى گرتوە و هیچ سازشێک لە داواکاریەکانیدا ناکات و تا∀ شۆڕشی سوسیالیستی∀ هەر چەشنە دەخاڵەتێک لە سەرەوە ،لەدەسەلات و دەوڵەتدا بەشێوەیەکی مەبدەئی ڕەت دەکاتەوە. لینین لە ∀دەربارەی سازش∀ دەڵێت:∀سازش لە هەندآ لە داواکاریەکان، دەست هەڵگرتنی کاتی لە بەشێک لە داواکاریەکان بەپآى ڕێکەوتن لەگەلڕ حزبێکی تردا ، پآى دەڵێن سازش.∀.∀ئەرکی حزبیکی بەڕاستى شۆڕشگێڕ ئەوەیە کە ڕاگەیاندنی خۆپاراستن لە هەموو سازشێک کاریکی موستەحیلە ناسەپێنێت ، بەڵکو تێگەیشتنی حزب ئەوە دەسەپێنآ کە ، سەرەڕاى هەموو سازشەکان، مادام حەتمیە و ناکرآ خۆى لێ لابدەیت، چۆن دڵسۆز بۆ مەبدەئەکان ، بۆ چینەکەى ، بۆ ئەرکە شۆڕشگیرەکانی ، بۆ ئەرکی ئامادەکردنی شۆڕش و پەروەردەکردنی جەماوەر لە پێناو بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە شۆڕشدا دەهێڵیتەوە.∀∀بۆنمونە ، ڕازی بونی بەشداریکردنمان لە دۆمای سێهەم وچوارەمدا سازشێک بوو وە چەمانەوەیەکی کاتی بوو لە داواکاریە شۆڕشگێڕانەکانمان. بەلام ئەمە سازشێکی تەواو ناچارى بوو ، لەبەرئەوەی نسبەتی هێزەکان مەحرومیان کردین ، بۆ فەترەیەکی زەمەنی، لە ئیمکانیەتی خەباتی شۆڕشگێڕانەی جەماوەری ∀.∀زۆر شتێکی پوچە کە بەیەکجاری خۆت بپارێزی لەوەى ∀قەرزەکانت بە قیست بدەیتەوە∀. ئەگەر هێزێکی سیاسی بیت کە خەریکی جآگۆڕکێى هێزەکان بیت و توانای ئەوەت هەبێت کاریگەری لەسەر هاوکێشەکانی دەسەلات دابنێیت وەک لینین∀ ڕۆژى یەکی ئەیلول ئەم تاکتیکە دادەنیێت و ڕۆژى سآى ئەیلول دەڵآى ئەوزاع گۆڕاوە و ئیمکانی گەشەی سلمی شۆڕش نەماوە و ئەو تاکتیکە ممکن نىیە.∀دیارە مەبەستم کۆپی گۆڕینی تاکتیک هەمیشە بەم خێرایىیە نىیە و ئەمە دەورەیەکی تایبەت بوە کە لنین پآى دەڵآ دەگمەنە لە مێژوودا.بەڵام باس لە خودی ئیمکان بون وزەرورەتی گۆڕینی تاکتیکە. ئەوزاعی سیاسی ئیران ڕوو لە ئاڵوگۆڕە و حزبی سیاسی دەبێت جگە لە خوێندنەوەی ئیحتمالاتەکان خۆى بۆ ئاڵوگۆرڕنە ئامادەبکات . منێور حکمت دەڵێت : ∀ ئێمە خەریکە دەچینە دەورەیەک لە ژیانی حزبەوە کە مەسەلەی نفوزی سیاسی لە کۆمەڵگا، ئامادەبون لە شەڕی دەسەڵاتدا و بەدەستەوەگرتنی ئەهرەم و وەسیلەکانی جآگۆڕکآى هێز لە کۆمەڵگادا بەجدی بۆ ئێمە مەترەح دەبێت.∀ ئەمە ئەو پرسیارەیە کە هەمیشە لەبەردەماندا دوبارەدەبێتەوە کە پێمان دەڵێن ئەوزاعی سیاسی ئیران ڕوو لە ئاڵوگۆڕە حیزبی ئیوە چى دەکات ؟ چۆن دەسەلات دەگرێت؟ هەر ڕێگا پیشان دەدات یان دەتوانن وەک هێزێک کاریگەری نیشان بدەن و شتێک بگۆڕن؟ لێرەوە پێوانەی عملی حزبی سیاسی بون دێتە پێشەوە و بە نەزەر و هات وهاوار وشیعاردانی ∀ سوسیالیستی ∀ و ∀شۆڕش∀ و ∀بژی شوراکان∀ ناتوانیت خۆتی لێ دەربازبکەیت. باسی ∀حیزب یان شورا ∀ئەم دەرگایە دەکاتەوە و هەردوو گرایشی ناوحیزب تەرح و بەدیلەکانیان و ڕێگاى بردنە پێشەوەی کێشمەکێشەکانیان ڕۆشنتر دەبێتەوە . لەهەمان کاتیشدا حەقیقەتی دووری جیاوازیەکان دەردەکەوێت و ململانآکان توندتر دەبێت و گرایشی چەپی سونەتی بەرنامەیەکی هەمەلایەنەتر بۆ کەنالیزەکردنى ئەو کێشمەکێشانە بەو ڕەوەندەی خۆی دەیەوێت پیایدا بڕوات دەباتە پێش و وەک فراکسیۆنێکی ناڕەسمی و بەلادان لە ئێولێکی حزبی حزب دەکاتە مەیدانی ئەم یەکلاکردنەوە و تەێفیە ئیدیولوژگەری و تەشکیلاتیە. کە دواتر من دێمە سەر باسی ئەم بەرنامەیە.
درێژەی هەیە……
سەرەتای سێپتەمبەری 2004

Add Comment

Click here to post a comment