ڕیفراندۆم

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بێلایەنە یان سەربەلیستی ئیسلامیەکانە

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بێلایەنە یان سەربەلیستی ئیسلامیەکانەref

لە ریکلامێکی دوو دەقیقەیى کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق ، سآ جار پروپاگەندە بۆ ئەوە دەکات کە بۆ ئەوەی ” دەستور بەپآى ئیسلام ” بنوسرێت ، دەوڵەت پشت بە ئیسلام ببەستێت و ئیسلام بنەمای دەوڵەتی عێراق بێت ، بانگەوازی خەڵک دەکات بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن. ئەمە نیشانەیەکی ئاشکرای نەبونی کۆمیسیۆنێکی بآلایەنە لە هەڵبژاردنەکانی عیراق و ئەوە دەردەخات کە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان سەر بەلیستی حزبە ئیسلامی وشیعەکانی عیراقن . بەم پآیەش لە ئێستاوە چارەنوسی خەڵکی عیراق و کوردستان دراوەتە دەست ئەوانەی بەناوی هەڵبژاردنەوە لە ئێستاوە ئەنجامی دەرچوونی لیستی حکومەتی ئیسلامی و شیعەکانی ڕاگەیاندوە . ئەمە کەمپینی تەبلیغاتی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق بۆ سەپاندنی لیستی ئیسلامی و شیعەکانە و دەلیلی ناشەرعی بونی ئەم هەڵبژاردنانە بۆ جارێکی تر بەئاشکرا ڕادەگەیەنێت. ئەم جۆرە پروپاگەندە بۆ ئیسلامیەکان نیشانی دەدات کە ئەوەی بەناوی هەڵبژاردنەوە لە عێراق سازدەکرێت تەنها سیناریۆی گەیاندنی ئیسلامی و شیعەکانە بەدەسەڵات و سپاردنی چارەنوسی خەڵکی عیراق و کوردستانە بەدەستی حکومەتێکی ئیسلامی لە عیراقدا.

جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان
ئەم ڕاگەیاندن و کارانەی بەناوی هەڵبژاردنەوە لە عیراق سازکراوە بۆ هێنانەکاری حکومەتی سیستانی و ێدر و عەلاوی یە ، ئەمە پەیامی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق نیشانی دەدات. ئەم هەڵبژاردنە لەسایەی لیژنەیەکدا دەڕواتە پێش کە پێشتر بڕاندویەتیەوە حکومەتی مەدەنی و هەڵبژێردراوی خەڵکی نایەتە سەرکار و بەڵکو حکومەتێکی لەچەشنی جمهوری ئیسلامی ئیران و تالیبانى ئیسلامی دەهێننە سەرکار. ئەم حکومەتە ئیسلامیە کە بەناوی زۆربەی دەنگی خەڵکی عێراقەوە دەستور دەکات بەئیسلامی و دەوڵەت دەکات بە ئیسلامی واتە جگە لە لیستی ئیسلامی و شیعەکان هیچىتر ڕێگا نادرێت لە عێراقدا. ئەمەش بۆ خەڵکی کوردستان واتە هەڕەشەکانی سیستانی و یاوەر کە خەڵکی کوردستان دەبێت ببنەوە بەژێردەستەی ئەم حکومەتە ئیسلامی و عەرەبیەی عیراق . ئەمە مانای خەڵکی کوردستان هەر بەشداریەک بکات لەم هەڵبژادنانەدا دەوری نىیە و دەبێت ئەو ئەنجامە قبوڵ بکات کە کەمایەتیەکە و دەبێت ملکەچى بڕیارى حکومەتی ئیسلامی وشیعە کە زۆربەی دەنگەکانی هێناوە .
خەڵکی کوردستان بۆ نەچونە ژێرباری ئەم شکست و ژێردەستەیی حکومەتی ئیسلامی وشیعە لەعێراقدا دەبێت ئەمڕۆ داوای بەرپاکردنی رفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بکات و بڕیار لەسەر چارەنوسی کوردستان بدات. ئەمە تاکە ڕێگاى بەرگرتن بە خەتەری مسۆگەری کەوتنەوە ژێر دەستی حکومەتی ئیسلامی وعەرەبىیە لە عێراقدا. خەڵکی کوردستان ئێستا دەبێت دەنگی نەبیستراوی خۆی بگەیەنێت بە گوآى جیهانى دەرەوە و ڕایگەیەنێت کە تەسلیم بە حکومەتی ئیسلامی و عەرەبی نابێت و دەنگ بەو هەڵبژاردنە نادات کە تیایدا ببێتەوە بە هاوڵاتى پلە دوو.
ئێمە وەک کەمپینی رفراندۆم بۆسەربەخۆیی کوردستان بانگەوازی هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین کە دەنگ بدەن بە رفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان و داوای بەرپاکردنی رفراندۆم بکەن و دەنگ نەدەن بە هەڵبژاردنی حکومەتی ئیسلامی و عەرەبی لە عێراقدا. ئەمە تەنها وەڵامێکە کە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق بدرێتەوە و هیچ شەرعیەتێک نەدرێت بە بڕیار و پروپاگەندەکانی بۆ هەڵبژاردن لە کوردستاندا.

Add Comment

Click here to post a comment