نه‌وشیروان موسته‌فا په‌یامێکی ئاراسته‌ی خه‌ڵکی کوردزمانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان کردوه تێێدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه سه‌دان هه‌زار که‌س به‌هۆی هه‌لومه‌رجی خراپی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، نزمیی ئاستی گوزه‌ران له‌ئه‌نجامی بێدادی کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌بوونی هه‌لی کار‌و شه‌ڕی ناوخۆوه روویان کردۆته هه‌نده‌ران. هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه ده‌کات که یه‌کێتی وپارتی رێکخستنه‌کان و خزمه‌کانی خۆیان له دامه‌زراوه حکومیه‌کانی هه‌رێم له ده‌ره‌وه داده‌مه‌زرێنن و هیچ بایه‌خێك به ره‌وه‌ندی کورد له ده‌ره‌وه ناده‌ن. له کۆتایی په‌یامه‌که‌شیدا به به‌ڵێنی دانی چه‌ند ئیمتیازێکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنانه پێیان، داوایان لێده‌کات که ده‌نگ به لیستی ئه‌وان واته لیستی گۆڕان بده‌ن.
نه‌وشیروان موسته‌فا که ئه‌و هه‌موو هاتوهاواره‌ی ده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵی و سیاسه‌تی خزمخزمێنه‌ی یه‌کێتی وپارتی و بێدادی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و دوو حیزبه‌ی به‌ڕێخستوه و گوایه ده‌یه‌وێ مافی زه‌وتکراوی ئه‌و خه‌ڵکه به‌شخوراوه وه‌ربگرێته‌وه، هیچ مه‌به‌ستێکی نیه له‌و به‌ڵێن و په‌یامه هه‌رزانفرۆشانه بێجگه له کۆکردنه‌وه‌ی چه‌ند ده‌نگێك بۆ لیسته‌که‌ی، تا به‌مجۆره چه‌ند کورسیه‌کی په‌رله‌مانی ده‌ست بکه‌وێت و له ململانێی خۆی له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات و سامانی کوردستان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی وپارتیدا به‌کاری بێنێ.
هه‌ڵپه‌ی ده‌نگ کۆکردنه‌وه‌ی نه‌وشیروان ریاکاریی ناوبراوه له‌باره‌ی هۆکاره‌کانی ئاواره‌بوونی سه‌دان هه‌زار که‌س له خه‌ڵکی کوردستانی عێراقه‌وه بۆ هه‌نده‌ران. نه‌وشیروان ده‌یه‌وێ هۆکاری ئه‌و ئاواره‌بونه که به‌دروست له دوای راپه‌ڕینه‌وه ده‌ستی پێکردوه وله سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆدا گه‌یشته راده‌یه‌کی سامناك، بخاته ئه‌ستۆی پارتی که ئه‌مه‌ش به‌دروست وایه، به‌ڵام ده‌یه‌وێ خۆی له‌و به‌رپرسیارێتیه بدزێته‌وه که له رودانی ئه‌م کاره‌ساته‌دا ده‌که‌وێته سه‌رشانی خۆی. ناوبراو ته‌نها 2-3 ساڵێکه ریزی یه‌کێتی جێهێشتوه له کاتێکدا له 1991 ه‌وه ئه‌م کاره‌ساته‌ی خه‌ڵك ده‌ستی پێکردوه‌و نه‌وشیروان که‌سی دوه‌می ده‌سه‌ڵاتدارو ده‌سترۆشتووی ناو یه‌کێتی بووه.
بۆیه جێگای خۆیه‌تی که خه‌ڵکی کوردزمانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات (فریوی ئه‌م پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنانه نه‌خۆن و هوشیارانه بڕواننه بانگه‌وازه‌کانی لایه‌نه جۆرواجۆره‌کان و به‌تایبه‌تی گروپه‌که‌ی نه‌وشیروان که ده‌یه‌وێ بیانکاته به‌رده‌بازی په‌رینه‌وه به‌ره‌و گه‌یشتن به ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه‌کانی خۆی. خه‌ڵکی کوردزمانی ده‌روه‌ی ووڵات که به‌شی هه‌ره‌زۆریان کرێکارن، دڵ و بیردکردنه‌وه‌یان لای خۆشگوزه‌رانی و ئازادیی هاوچینه‌کان و که‌سوکاریانن، که نیگه‌رانی چاره‌نوسی ئه‌وانن و ده‌یانه‌وێ خه‌ڵک له کوردستان ئاینده‌ی ئارام و رۆشنی هه‌بێت و کۆتایی به مه‌ترسیه‌کانی سه‌ر ژیان و ئاینده‌یان بێت، ده‌بێت هوشیار بن که که‌سانێکی هه‌لپه‌رست سوود له توانایی‌و ناره‌زایه‌تی و ده‌نگی ئه‌وان وه‌رنه‌گرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی. ده‌بێ توانایی و ده‌نگی ئه‌وان بۆ پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت بخرێته‌گه‌ڕ. ئێمه له‌حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سیاسه‌تی ناوه‌ندیمان بریتییه له هه‌ڵخڕاندنی هێزی خه‌ڵکی کوردستان به دانیشتوانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیشه‌وه له‌پێناو ئه‌و ئامانجه‌دا.
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حیزی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
13-ته‌موز(جولای)ی 2009
Add Comment