نارەزایەتیەکان

گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکتۆبەر:کەمپینى پشتیوانیتان لە داواکانى خەلکى کوردستان

ئۆکتۆبەر :ئێوە لەگەل خۆپیشاندانەکانى کوردستاندا کەمپینى پشتیوانیتان لە داواکانى خەلکى کوردستان دەست پێکردوە ، مەبەستتان لەم کەمپینە چىیە؟
ئاسۆ کمال : وەک لە یاداشتنامەکەیدا ڕامان گەیاندوە دەمانەوێت ئەم دەورەیە خۆپیشاندان وناڕەزایەتیەکانى کوردستان یەک دەنگ بکەین بەوەى لە هەموو شوێنێک هەمان یاداشت بەرزبکرێتەوە و بکرێتە بنەماى گفتوگۆ و ریکەوتنى نوینەرانى خۆپیشاندان ونارەزایەتیەکان لەبەرامبەر دەسەڵاتداراندا. ئێمە لەم ڕێگایەوە ئەو هێزە جەماوەریەى لە کوردستان خۆپیشاندان دەکات دەمانەوێت بەدەورى ئەم کەمپینەدا یەکگرتوو بکەین تاکو بتوانین بەوو دوو داوایە بگەین کە خۆپیشاندانەکان لەپیناویدا دەکرآ ئەوانیش ،دابینکردنى دەست بەجآى کارەبا وسوتەمەنى وە ئازادکردنى زیندانیەکانى ئەم خۆپیشاندانانەیە کە تا ئیستا ژمارەیان نزیک بە300 کەس دەبآ . هەروەها ئەو هێزەشى لە دەرەوەى کوردستان پشتیوانى لەم خۆپیشاندان ونارەزایەتیانەى خەلکى کوردستان دەکات یەک دەنگ بن وپیکەوە کاربکەن بۆ فشاردانان لەسەر نوسینگەکانى یەکیتى وپارتى لەدەرەوە بۆ ئەوەى وەڵامى خواستەکانى خەڵکى کوردستان بدەنەوە.
ئۆکتۆبەر: ڕووتان لەکآیە کە بەشدارى ئەم کەمپینەتان بکات؟
ئاسۆ کمال : ئێمە بانگەوازى هەموو خەڵکى کوردستان و هەموو ئازادیخوازان لە دەرەوە دەکەین کە بەشدارى چالاکانە لەم کەمپینەدا بکەن. بەتایبەتیش بانگەوازى دەستەکانى داکۆکى و کۆمەڵەى رابەرى ناڕەزایەتیەکانمان کردوە کە هەموو پیکەوە ئەم کەمپینە بەرینە پێش. ئێستا دەبینن کە دەستەى هاوکارى ڕانیە و کۆمەڵەى بەمەدنى کردنى گەرمیان و دەستەى داکۆکى لە ناڕەزایەتیەکانى خەلکى سلیمانى و دەستەى گەنجانى چەمچەمال و شۆڕش و دسەتەى داکۆکى قەڵادزآ و کەرکوک بەشدارن لەم کەمپینەدا و هەوڵ دەدەین کە دەستەى هاوکارى قەڵادزآ و دەستەکانى زەرایەن و دەربەندیخان و هەلەبجە و تەکیە وشوینەکانى ترى کوردستانیش بەم کەمپینەوە پەیوەست بن . وێڕاى ئەمەش هەموو ئەو کەمپین ودەستەى پاریزەران و رۆژنامەنوسانەى لە کوردستان دروست بوون پیکەوە کاربکەین ویەکگرتووبین و بەیەک دەنگ بۆ سەرکەوتنى ئەم نارەزایەتیانە کاربکەین. لە دەرەوەى کوردستانیش سایتە کوردیە چالاکەکان بەشداریان کردوە وەک کوردستان نیوز ،دەنگەکان ، بۆپێشەوە ، هەلوێست ، کوردستان بۆ هەوال ، کوردستان تیلى گراف ، گەنجان ، کوردستان ئۆن لاین ، چاک ، چەند سایتى تر و رۆژنامەنوسان وئازایخوازان و لاوان بەشداریان کردوە و حزبە سیاسیەکان و کۆمەلە جەماوەریەکانیش وەک حزبى لیبرالى کور کوردستان و حزبى کۆمۆنیستى کریکارى عیراق ، فدراسیۆنى پەنابەران ، کۆمەلەى لاوان ، هتد.. هەربۆیە جاریکى تر داوا دەکەین کە هەموو لایەنە سیاسى وجەماوەریەکان و هەموو خەلکى ئازادیخوازى کوردستان ناوى خۆیان لەم یاداشتە بدەن و بیکەنە یاداشتى خۆیان و ڕوو بەدەسەڵاتدارانى کوردستان لە هەموو شوێنێک بەرزى بکەنەوە.
ئۆکتۆبەر : دواى کۆکردنەوەى ئەو ئیمزایانە چى دەکەن؟
ئاسۆ کمال: ئێمە هەنگاوى ئێستامان بۆ ئەوەیە لە هەموو شوێنێک کە دەسەلاتدارانى کوردستان هەیە نوێنەرانى خەلکى کوردستان ئەم یاداشتە بەرزبکەنەوە و بلێن ئەمە داواى سەراسەرى ئێمەى خەلکى کوردستانە . ئێمە لە هەموو ئەو شوێنانەى ئێستا دەتوانین دەچین ئەم یاداشتى ناڕەزایەتیە دەدەینە دەسەڵاتداران و پآیان دەڵێین ئەمە داخوازى خەلکى کوردستانە ودەبێت جآبەجآى بکەن. نابێت لە هیچ شوێنێک لە دەسەلاتدارانى قبوڵ بکەین وەک ساڵى پار ئەم خۆپیشاندانانە بە وەعدە وبەڵێن فریو بدەن و لەیەکترى جیایان بکەنەوە. دەبێت سەرۆکى هەرێم و پاریزگارى سلێمانى وقایمقامى ناوچەکان بەرامبەر بەم یاداشتە بەنامەى ڕەسمى وەڵام بدەنەوە و لەگەلڕ نوینەرانى خۆپیشاندانەکانى کوردستاندا دابنیشن و ریکەوتنامەى ڕەسمى لەسەر جآبەجآکردنى ئەم یاداشتە ئیمزا بکەن و نوینەرانى خەلک بەشداربن لەسەر پەرشتى ئەم یاداشتەدا. ئێمە بە گرتنى کۆڕ و کۆبونەوە لەگەلڕ بەشداربوانى ئەم کەمپینەدا هەوڵ دەدەین کە نوینەرانى هەموو شوێنەکان لە کوردستان ولەدەرەوە بۆ گەیاندنى ئەم یاداشتە و بردنە پیشەوەى ئەم نارەزایەتیانە ڕێک بخەین . بآگومان گرتنى زۆربەى ئەندامانى دەستەکانى نارەزایەتیەکانى کوردستان ئەم کارەى کەمپینەکەى سەخت کردوە بەڵام بآگومان ئەم نارەزایەتیانە بەم گرتنانە سەرکوت ناکرێت و خەلکى کوردستان بە دریژەپیدانى ئەم نارەزایەتیانە دەتوانن دەسەلاتداران ناچاربکەن ئەم داوایانەیان و نوینەرانیان بەڕەسمى بناسێت و جآبەجىیان بکات.

Add Comment

Click here to post a comment