نارەزایەتیەکان

هەواڵى ناڕەزایەتى دەربڕین بەرامبەر بە یەکێتى نیشتمانى لە لەندەن

رۆژى 18ى ئابى 2006 نارەزایەتیەک بۆ داکۆکى لەداواکانى خەڵکى کوردستان برایە بەردەم نوسینگەى یەکیتى نیشتمانى کوردستان لەلەندەن . لەم نارەزایەتیەدا هەڵسوراوانى کەمپینى داکۆکى لەداواکانى خەڵکى کوردستان و ریکخراوى بەریتانیاى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى عیراق و فدراسیۆنى پەنابەرانى عیراقى بەشداریان کرد. وەفدێک لەلایەن نارەزایەتیەکەوە کە پێک هاتبوون لە ئاسۆ کمال و سوسن سەلیم و دەشتى جمال چوونە نووسینگەى یەکێتى نیشتمانى و لە وێ ناڕەزایەتى توندى خۆیان دەربڕى بەرامبەر بەو کارانەى کە یەکێتى لەدژى خۆپیشاندەرانى کوردستان لە کوشتن و گرتن و زیندانیکردن ئەنجامى داوە. لەوێ یاداشتنامەى پشتیوانى لە داواکانى خەڵکى کوردستان بە ئیمزاى 250 لایەن و کەسایەتى لە کوردستان و دەرەوەدا درایە دەستى نوێنەرى یەکێتى نیشتمانى وە وەفدەکە ڕایگەیاند کە ئێستا لەڕێگەى ئەو یاداشتەوە پەیامێک دەدەن بە سکرتیرى گشتى یەکێتى نیشتمانى کە ئەگەر دەست بەجآ وەڵامى ئەو خواستانەى خەلکى کوردستان نەدەنەوە ئەوا کەمپینى داکۆکى لە داواکانى خەڵکى کوردستان دەست دەبات بۆ گرتنە بەرى شێوازى ترى ناڕەزایەتى دەربڕین لە هەفتەى داهاتوودا . لەکۆتاییدا یەکێتى نیشتمانى ئاگادارکرایەوە لەوەى کە درێژە پیدانى سەرکوت و بەڕەسمى نەناسینى ئەو یاداشتەى خەڵکى کوردستان دەبێتە مایەى توندبوونى ئەو ناڕەزایەتیانەى لە دەرەوەى کوردستان لەدژى یەکێتى و چیتر ڕێگانادەن یەکێتى نیشتمانى درێژە بەم کارانەى بدات.

کەمپینەکە بەردەوامە لەسەر بەرفراوانکردنەوەى ئەم ناڕەزایەتیانە لە لەندەن وشارەکانىترى بەریتانیا و زیاترکردنى ئەم فشار و ناڕەزایەتیانە تا دەسەڵاتداران ناچار بکات یاداشتنامەى خواستەڕەواکانى خەڵکى کوردستان جآبەجآبکەن.

سەرکەوتوبآ خەباتى خەڵکى کوردستان لەپێناو گەیشتنیان بە داوا ڕەواکانیان

کەمپینى داکۆکى لەداواکانى خەڵکى کوردستان
ریکخراوى بەریتانیاى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى عیراق
فدراسیۆنى سەراسەرى پەنابەرانى عیراقى
‏18‏/08‏/2006

Add Comment

Click here to post a comment