لە بەیاننامەیەکدا مەلا بهشیر ،سهرۆكی لیژنهی ئهوقافی نێو پەرلەمان دەنگی ناڕەزایەتی ‘کەمپینی بەرگرتن بەسنوردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین ‘ی بە کارێکی “پێش رووداو كهوتن و بڕیاری پێشوهخته ” دانا و ووتی”پێش روون بونهوهی شتهكان كارێكی لۆژیكی و زانستی نییه” و ” پێویسته بوار بدرێت كه به شێوازی گفتوگۆ و دایالۆگ مهسهلهكان یهكلایی بكرێنهوه و یاساش سهروهر بێَـت “.
ئێمە ئەم چەند خاڵە بەپێویست دەزانین لە وەڵامدانەوە بە بەیاننامەیەدا:
١-پڕۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزە ئاینیەکان زۆر بە ڕۆشنی سزادانی چەند ساڵ زیندانی و غەرامەی مالی گەورەی تێدایە دژ بە ” تاوانی نوسین” ..هەربۆیە داوای بێدەنگ بوونی خەڵکی بە بیانووی ئەوەی کە جاری کاتی نارەازایەتی نەهاتووە و یاساکە ساغ نەکراوەتەوە بە مانای تەسلیم بوون دێت بەوەی کە ئازادی ڕادەربڕین تاوانە و خەڵکی تەنیا مافی ئەوەیان هەیە کە گفتوگۆ و دایەلۆگ لەسەر ڕادە و چۆنیەتی سزاکەی بکەن . هەر لەبەر ئەو هۆیە کەمپینی بەرگرتن بە سنوردارکردنی ئازادی رادەربڕین ئەم پرۆژە یاسایە ڕەت دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە ئەم پرۆژە یاسایە چاکردن هەڵناگرێت.
٢-ئەگەر پێشنیارکەرانی ئەم پڕۆژە یاسایە ڕاست دەکەن ودەیانەوێ لەڕێگای دایەلۆگ و گفتوگۆ ڕای ئەو “رۆژنامهنووسان ، پهرلهمانتاران ، مامۆستایان و رێكخراوهكانی كۆمهڵگای مهدهنی و سهندیكای رۆژنامهنووسان و پسپۆرانی مافی مرۆڤ و كهسایهتیه كۆمهلاَیهتییهكان و یاسا ناسان و داواكاری گشتی” بزانن لەسەر ” پیویستی بە بوونی یاسایەک بۆ پاراستنی پیرۆزی ئایینی ” ، ئەوا با لەپێشدا ئەم پرۆژە یاسایە لە نیو پەرلەماندا سەحب کەنەوە و ئەم دیباتە لەکۆمەڵگەدا بەڕێ بخەن ،نەک هەول بدەن بە ناوی ڕای گشتیەوە شەرعیەت بەیاسای سزادانی ئازادی ڕادەربڕین لەپەرلەمان بدەن .
٣-ڕوونکردنەوەکەی سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف ڕایدەگەیەنێ کە ئەوان خۆیان “دژی سنووردار كردنی پانتایی ئازادی ڕا دهربڕین” ن ، لە هەمان کاتدا دەڵێ” بهمهرجێك سنووری ئازادی و رهخنهی زانستی و لۆژیكی نهبهزێنێت” و ” بهلاَم له ههمان كاتیشدا دژی ههر سووكایهتی و بێڕێزیكردن و سنوور بهزاندنێكین كه به ناوی ئازادییهوه دهكرێت ” . ئایا ئەم سنورانە چیین وە کێ دیاریان دەکا؟ هەر لایەنێک دەتوانێ خۆی بکات بە نوێنەری ئەو ئاینە و سنورەکانی بۆ دیاری بکات . ئەمە بەمانای دانانی کۆنترۆل و سانسۆری مەرجەعێکی دەسەڵاتدارە بۆ هەر ڕادەربڕین و ڕەخنەیەک . لە کاتێکدا خەڵکێکی زۆر لە کوردستان مافەکانی ئینسان و ئازادی ڕادەربڕینی بە پیرۆز دەزانن وە ئەگەر یاسایەک پیویست بیت ئەوا بۆ پاراستنی ئەم پیرۆزیە یە نەک بۆ سانسۆر کردنی .
ئێمە لەکەمپینی بەرگرتن بەسنوردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین بە خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان رادەگەیەنین کە هەولەکانمان بەردەوام دەبیت بۆ بەرگرتن بە سەپاندنی ئەم پرۆژە یاسایە و هەر پرۆژە یاسایەکی تر کە لە هەوڵی بی ناوەرۆک کردنی ئازادی رادەربڕین دا بێت لە کوردستان .
08/10/2012
Add Comment