وتار

ناسیونالیزم و زمان

سەبارەت بە زاراوەی  کوردستانی عێراق و تورکیا یا کوردستانی باشور و باکور وەڵامێک بە نالیا ئیبراهیم و بیلال سەنگەسەری

بەڕێزان نالیا ئیبراهیم و بیلال سەنگەسەری*.. من زاراوەی کوردستانی عێراق و تورکیا و سوریام وەک زاراوەیەکی ناسراوی نێودەوڵەتی بەکاری دەهێنم کە جوگرافیای دەوڵەتانی لەئێستادا پێناس دەکا. ئەمە بەمانای ڕەسمیەتدان بە سیاسەتی خاوەندارێتی دەوڵەتانی عێراق و تورکیا و ئیران و سوریاوە نیە بۆ ئەم پارچانەی کوردستان و من ساڵانێکە کاربۆ بەرپاکردنی رفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستانی عێراق دەکەم و لەم ووتەیەشدا چارەسەری کێشەی کوردم لە تورکیا بە بەرپاکردنی رفراندۆمێکی ئازاد بۆ بریاردان لەسەر چارەنوسی ئەو بەشەی کوردستان لەگەڵ تورکیادا خستۆتەڕوو.

کاک بیلال مەسەلە جوان و ناشیرینی ووشەکە نیە و من ووشەی کوردستانی باشور و باکور بەناشیرین نازانم وەک تۆ ووشەی کوردستانی عێراق و تورکیا بەناشیرین دەزانی. بەڵام ئەم زاراوەی کوردستانی باشورو باکورە پێناسەی ڕەسمی شوێنی جوگرافی ئەو پارچەیەت بۆ ناکا لەسەر نەخشەی ئەمڕۆی جیهان و ناوەندە ڕەسمی و میدیا نێودەوڵەتیەکاندا و ناچاریت بۆ پێناسەی کوردستانی باشور بڵێی ئەو بەشەی ئێستا سەربەدەوڵەتی عێراقە بەڕەسمی یا سەربەدەوڵەتی تورکیایە. هەربۆیە کوردستانی باکور و باشور و رۆژئاوا لەناو خەڵکی کوردا بەکاردەبرێ نەک زاراوەیەکی ناسراو و ڕەسمیەت پێدراوی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بێ. ناوێکی سیاسی یە. هەرکات هەرپارجەیەکی کوردستان بوە دەوڵەتێکی سەربەخۆ ئەوە من و هەرکەسێکی تر و لەئاستی نێودەوڵەتیدا وەک ناوی ئەو دەوڵەتەی کوردستان ناوی دەبا

——————.

  • Naliya Ibrahim كوردستان هه‌ر هی كوردانه‌ نه‌ك توركیا، سوریا، ئێران و ئێراق بێت ،، ئێمه‌ باكور، ڕۆژئاوا، ڕۆژهه‌ڵات و باشورمان هه‌یه‌ ،، باشتره‌ بلێن باكوری كورستان ،، نه‌ك كوردستانی توركیا..هتد.. توركیا كوردستانی نیه‌ .. هه‌ربژین
  • Bilal Sangasari وشه‌ی کوردستانی سوریا کوردستانی تورکیا ناشیرن ترین وشه‌یه‌ به‌داخه‌وه‌

Add Comment

Click here to post a comment