وتار

سەرۆک “من أين لك هذا”

بۆئەوەی بزانی وەک سەدان هەزار کرێکار و فەرمانبەری تر لەکوردستان بۆ کرێ و معاشت تەنیا مەمرەومەژیە، بۆئەوەی وەک هەزاران بێکاری پیاو یان ژنی بێکار لەماڵەوە بۆ بیمەی بێکاریت نیە،بۆئەوەی بزانی وەک هەزار ان دەرچووی پەیمانگا و زانکۆکان  کارت نیە و دانامەزرینرێ،،بۆئەوەی بزانی وەک هەزاران مناڵی تر بۆ بیمەت نیە و ناچاری بەکارکردن، بۆئەوەی وەک هەزاران خانەنشین وکەم ئەندامی تر تەنیا ١٠٠دۆلار موچەتە،بۆئەوەی وەک هەزاران ئینسانی تر کرێچیت و خانووت نیە،سەیری ئەم قسانە بکە و بزانە داهاتی تۆ و بودجە و بەرهەمی کارو ڕەنجی کرێکار و فەرمانبەری ئەم ووڵاتە لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا چوەتە گیرفانی  چ کەسانێکەوە.

 تالەبانی سەرۆک کۆماری عێراق له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ وه‌فدی‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ كوه‌یتی‌ كه‌ رۆژنامه‌ی‌ “الانبا‌‌ء” ی‌ كوه‌یتی‌ ده‌قه‌كه‌ی‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندووه

 دوای‌ روخانی‌ سه‌دام له‌شاری‌ سلێمانی‌ پێنج ملیۆنێر هه‌بوو، به‌ڵام ئێستاو به‌پێی ئاماری‌ ژوری‌ بازرگانی‌ 2900 ملیۆنێر هه‌یه‌ : ‌ئەمە سەرۆکی ئەم چینەیە کە لەسەر دزی و پاوانکردنی داهاتی خەلکی کرێکارو زەحمەتکێش بەڕیژەیەکی سەرسورهێنەر دەوڵەمەند بوون ،ئەم سەرۆکە شانازی بە ئاماری دزی چینی مەسئول وسەرمایەداری خۆیەوە دەکا،بەڵام ناڵێ “من أين لك هذا

9 December 2012 ·

Add Comment

Click here to post a comment