وتار

بڕوخێ مەملەکەتى تیرۆرى پارتى

دواى ئەو هەموو تاوانى تیرۆر و تۆقاندنەی پارتى لە ناوچەکانى دەسەڵاتیدا ئەنجامی دەدات وەک تیرۆرى سەردەشت عوسمان ئیتر چاوەڕانى لێکۆڵینەوە و سزادانى تاوانباران درۆیەکى ئاشکراى ئەم دەسەڵاتەیە کە بەناوى سەرۆکایەتى هەرێم و دەزگاکانى ئاسایشەوە دەکرآ. ئەو قسانەى بە سەردەشت  وتراوە کە دەبآ لەسەر نوسینەکانى هەولێر بەجآ بێڵآ ،هەمان ئەو هەڕەشانەن کە خودى مەسعود بارزانى لە شاشەى تەلەفزیۆنەکانەوە بەرامبەر بە هەر ڕەخنەگرآ دەڵآ کە لە کوردستان جێتان نابێتەوە. تیرۆرى سەردەشت بەجێگەیاندنى ئەو پەیامەى سەرۆکى هەرێمە و ئەمە ڕووى ڕاستەقینەى ئەو سەرۆکە و مەملەکەتەکەى تیرۆرى پارتیە. هەربۆیە چاوەڕوانى لەناساندنى تاوانبارانى ئەم تیرۆرەى سەردەشتى رۆزنامەنوس لەلایەن پارتیەوە خۆشباوەڕى و تەسلیم بوونە بەو واقیعەى کە دەبآ قوربانیانى ئازادى ڕدەربڕین ئایندەى سەردەشت و سۆرانى مامە حەمە و ڕێناس و ئارام و دەیان و سەدان ئازادیخوازى تر بۆخۆیان دابنێن و لە ئێستاوە لە لاى سەرۆکى هەرێم و دەزگاکانى ئاسایش و دادگاکانى بەدواى ناوى خۆیاندا بگەڕێن تا بزانن بەیانى ئیدانەکردنى تیرۆرکردنیان ئامادەکراوە.

نابێت ئەم دەست درێزیانە لە پارتى قبولڕ بکرآ و پارتى نابآ  کوردستان بکاتە مەملەکەتى تیرۆرى خۆى. ئەمە پەیامی  ڕاستەقینەى ناڕەزایەتیەکانى ئێستایە بەرامبەر بە کوشتنى سەردەشت . دەنگى ناڕەزایەتیەک کە ئیستا خویندکاران ، رۆزنامەنوسان و ریکخراو و کەسایەتیە ئازادیخوازەکان بەرزیان کردۆتەوە پیویستە دەزگاى پاراستنى پارتى وەک دەزگاى تیرۆرى ئازادى مەحکوم بکا و داواى هەڵوەشاندنەوەى بکا. ئەم کارە لە ڕێگاى پەرەپێدان و سەرتاسەرى کردنەوەى ئەم ناڕەزایەتیانەى ئێستاوە دەبێ و فشار خستنە سەر دەسەڵاتداران بۆ دەست هەڵگرتن لەم شەپۆلى تیرۆر و تۆقاندنەى بۆ سەرکوتى ئازادى بیروڕا بە هەڵوەشاندنەوەى دەزگاى تیرۆرەکەیان بەئەنجام دەگات.

 

ئاسۆ کمال

‏09‏/05‏/2010

Add Comment

Click here to post a comment