ا
دوعا بوه‌ته سومبلى دژایه‌تى ژن كوژى له‌كوردستان. كۆبونه‌وه و ریپیوان و كۆرى ماته‌مینى بۆ شه‌رمه‌زاركردنى كوشتنى دوعا ده‌نگى 16 ساڵ په‌نگخواردوى كۆمه‌لگایه‌ك بوو كه چیتر ناتوانێت بآده‌نگ بێت له به‌رامبه‌ر سوكایه‌تى كردن به جه‌سته‌ى ئینسانى و جوانى ژنانیدا. كۆمه‌لگاى مه‌ده‌نى كوردستان دژ به ده‌سه‌ڵاتى پیاوسالارى و دینى كه دوعاى قوربانى به‌ردباران كرد رِاوه‌ستا. ئه‌بێت ستایشى ئه‌م خه‌لكه ئازادیخوازه‌ى كوردستان بكه‌ین بۆ دانانى مۆنۆمینتى ریزدانان له شاره‌كانى كوردستاندا بۆ گیانى دوعا.
به‌لام مۆنۆمینتى دوعا په‌یكه‌ریكى بآ گیان نىیه و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى به‌رده‌وامه كه په‌یامێك ده‌گه‌یه‌نآ. په‌یامى كوشتنى ژنان ده‌بێت كۆتایى پآبێت. ئه‌مه په‌یامیكه رِووى له سیستمى عه‌شیره‌تى و نامه‌ده‌نى ده‌سه‌لاته كه 16 ساڵه هه‌زاران دوعا له‌سایه‌یدا كوژراوه و قانونه‌كانى هه‌موارن بۆ دریژه‌پیدانى توندوتیژى و كوشتارى ژنان. ئه‌م ده‌سه‌لاته په‌یامى دوعاى له‌كه‌س وه‌رنه‌گرت و بآباكانه له‌ده‌ستوره‌كه‌یدا به‌ندى 7 وه‌ك سه‌رچاوه‌ى كوشتنى ژنانى پاراستوه. ریفۆرم له‌م ده‌سه‌ڵاته چاوره‌وان ناكرآ و ریگاى ریفۆرم به‌سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌لاته‌دا بوه‌ته ریگاچاره‌یه‌ك كه مۆمه‌كانى كۆرى ماته‌مینى دوعا نیشانیاندا.
دوعا كه‌یسى كوشتنى ژنانه كه له‌به‌رده‌م سونه‌ت و فه‌رهه‌نگى پیاوسالارى چه‌ك به‌ده‌ست و شه‌ریعه‌ت له پشتدا گیانیان له‌خه‌ته‌ردایه. ئه‌م كه‌یسانه نابرێنه دادگا و له‌سه‌لاجه‌ى ساردى مه‌یتخانه‌وه به‌ره‌و گۆرستان به‌بآده‌نگى ده‌برێن. پاریزه‌رانى دوعا له‌نیو كه‌یسى ئه‌م قوربانیه‌دا به‌ڵگه‌ى پاساوه‌كانى ده‌سه‌لاتى دین و عه‌شیره‌تگه‌ریان بۆ كوشتارى ژنانیان دۆزیوه‌ته‌وه . ریگاى ئه‌م پاریزه‌رانه ئه‌وه‌یه ده‌رگاى قانون و شه‌ریعه‌تى كوشتنى ژنان بشكێنن و قه‌ده‌غه‌ى كوشتنى ژنان بكه‌نه قانونى ئه‌م كۆمه‌لگایه و دادگا و ده‌سه‌لات . ئه‌مه شه‌رِێكه كه كۆمه‌لگاى مه‌ده‌نى كوردستان بۆ رزگاركردنى ژنان ده‌بیت بیگریته‌به‌ر تاكو ئینسانى بوونى خۆى پآبپارێزآ.
پیویسته مۆنۆمینتى دوعا له‌هه‌ر ماڵآ دانێین كه هه‌رِه‌شه له گیانى ژنیكى تیدا ده‌كرآ. ئه‌ندامی هه‌ر خیزانیك بێ كه توندوتیژى دژ به‌ژنى تیدا بآ. له فكر و راى گشتى كۆمه‌لگادا مۆنۆمینتى دوعا پیویسته وانه‌یه‌كى رۆژانه بێت كه كوشتنى ژنانى حه‌رام كردبێت.
ئه‌م كۆمه‌لگایه ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وآ گیانى به‌رزى ژنانه‌ى خۆى بپارێزآ ده‌بآ هه‌موو ببنه پاریزه‌رى دوعا ومۆنۆمینتى دوعا له‌هه‌موو شوینىَ بێ دژى ژن كوژى .
له رۆژنامه‌ى هاولاتى دا بلاوكراوه‌ته‌وه‌لە ساڵی ٢٠٠٧
Add Comment