ووته‌ى كردنه‌وه‌ى كۆنفرانسى دوعا بۆ به‌رگرتن له كوشتنى ژنان له 9 حوزه‌یرانى 2007لە سلێمانی
تۆرى دوعا بۆ به‌رگرتن له كوشتنى ژنان بیرۆكه‌ى سازدانى ئه‌م كۆنفرانسى دوعاى هینایه ئارا و به‌هاوكارى كه‌مپینى داكۆكى له‌مافه مه‌ده‌نى ویاسایه‌كانى ژنان و چه‌ند ریكخراوه‌ى تر‌ى ژنان و ریكخراوه‌ى مه‌ده‌نى و كه‌سایه‌تى و ئه‌مرۆ پیكه‌وه له‌شارى سلیمانى كۆبوینه‌وه.
له16 ساڵى رابردودى كوشتنى هه‌زاران ژن له كوردستاندا بۆ جارێك به ێدفه وینه‌ى ژنیك كه ناوى دوعا بوو كه‌وته سه‌ر شاشه‌ى بچوكى مۆبایل و له‌و ریگه‌یه‌وه شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆن ورۆژنامه و سایته‌كان و میدیاى جۆراوجۆر ئه‌م وه‌حشىگه‌ریه‌ى به گۆشت و خوینه‌وه پیشاندا. ئه‌م كاره بوه هۆى راچله‌كاندنى ویژدانی خه‌لكى كوردستان به‌رامبه‌ر به‌م تاوانه رۆژانه‌یه كه دژ به ژنان ده‌كرێت. كۆمه‌لگاى مه‌ده‌نى كوردستان ئه‌م درنده‌یه‌تیه‌ى پیاوسالارى و كۆنه‌په‌رستى پآته‌حه‌مول نه‌كرا و ده‌ستى دایه ناره‌زایه‌تى ده‌ربرین. لیره‌وه دوعا بوه سومبل و ئیمه‌ش كردمانه ناونیشانى كۆنفرانسه‌كه‌مان.
كۆنفرانسى دوعا به‌شیك له‌م ناره‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌رى وسه‌راسه‌ریه‌یه به‌رامبه‌ر به كوشتنى ژنان كه ده‌نگى نارازى مه‌ده‌نیه‌تى كۆمه‌لگا دژ به ده‌سه‌لاتى نامه‌ده‌نى نیشان ده‌دا. ده‌سه‌لاتیك كه له‌سایه‌یدا 16 ساڵ ژن ده‌كوژرآ و ئه‌منیه‌تى نىیه. ژنان سوكایه‌تیان پآده‌كرى و كراونه‌ته وابه‌سته‌ى پیاو له‌ژیانى ئابوریاندا و نانیان به‌ده‌ست پیاوه. ژنان ناچار ده‌كرێن كه چه‌ند ژنه قبول بكه‌ن و له‌ته‌ڵاق وسه‌رپه‌رشتى منالاندا ده‌ستیان ده‌به‌سترىَ. ژنان ناتوانن دلدارى بكه‌ن و ژیانى سیكسیان لىَ كراوه‌ته دۆزه‌خ و ژیانى هاوسه‌ریتیان به ویست وئیراده‌ى خۆیان نىیه. شوینى خۆپاراستن و ئامۆژگاریان به‌رامبه‌ر به توندوتیژى نىیه. به‌كورتى سیسته‌میكى كۆمه‌لایه‌تى دژ به‌ژنان باڵاده‌سته كه سیسته‌مى پیاوسالارىیه و ژنان له‌سایه‌یدا هه‌میشه له‌ژیر هه‌ره‌شه‌دان و به‌هه‌زارانیان بونه‌ته قوربانى ئه‌م سیسته‌مى ئاپارتایدى جنسىیه. سه‌رچاوه‌ى كوشتنى ژنان ئه‌م سیسته‌مى پیاوسالارىیه و ئه‌مه روداوى سروشتى كه‌لتورى نىیه، ئه‌مه تقوسى دینى كۆمه‌لگایه‌كى به‌ربه‌رى نىیه. به‌لكو ئه‌مه سیسته‌میكى نامه‌ده‌نیه كه به‌شى جیانه‌كراوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى نامه‌ده‌نى وعه‌شیره‌تیه له كوردستان و ریگاچاره‌ى كۆتایى هینان به كوشتن وتوندوتیژى به‌رامبه‌ر به‌ژنان گۆرینى ئه‌م سیسته‌مه پیاوسالارىیه‌یه.
ته‌نها سه‌یرى ئامارى وه‌زاره‌تى مافى مرۆڤى حكومه‌تى هه‌ریم بكه‌ین ده‌رده‌كه‌وآ كه راده‌ى كوشتن و خۆكوشتنى ژنان كه هه‌مان شته له‌زیادبوندایه وته‌نها له دوو مانگى ئازار و نیسانى 2007دا 54 ژن له چوار شاره‌كه‌ى كوردستان كوژراون. ئه‌مه به‌لگه‌ى ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات زه‌مینه‌ى دریژه‌كێشانى كوشتار و توندوتیژى ژنانى وه‌ك خۆى ده‌هێڵته‌وه. مه‌حكه‌مه وقازیه‌كان و سیستمى قه‌زایى كه‌یسى كوشتنى ژنان مامه‌له‌ى ئه‌م تاوانانه به‌پآى قانونى عه‌شایرى و ده‌سه‌لاتى چه‌كدارى حزبه‌كان ده‌كه‌ن. یاساى ئه‌حوال شه‌خسى و ده‌ستورى پیشنیاركراو پشتی به شه‌ریعه‌تى ئیسلامى به‌ستوه كه سه‌رچاوه و پشتیوانه‌ى ئه‌م كلتورى توندوتیژىیه‌یه به‌رامبه‌ر به‌ژنان. راگه‌یاندنى حزبه ده‌سه‌لاتداره‌كان سانسۆریان داناوه بۆ به‌دواداچوونى كه‌یسه‌كانى كوشتن و توندوتیژى و ریگاى گۆرینى دابونه‌ریتى كۆمه‌لگا داده‌خه‌ن. ده‌سه‌ڵات ئاماده‌نىیه ئالوگۆر له‌ژیانى ئابورى ژناندا بكات و شوینى نیشته‌جآبوون بۆ ژنانى سه‌روو 18 دابین بكات. پرۆژه‌ى دانانى ئۆفیس وده‌زگاى پاریزگارى ژنان دانانآ و ئاماده نىیه بودجه بۆ ریكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان دانآ بۆ بردنه پێشى ئه‌و پرۆژانه.
هه‌ربۆیه ریگاى واقعى فشارهینانه بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نامه‌ده‌نیه عه‌شیره‌تیه نه‌ك عه‌ریزه‌دان و چاوه‌روانى ریفۆرم لىَى. كۆنفرانسى دوعا هه‌نگاویكه بۆ ده‌ستپیكردنى ئه‌م فشاره به‌شیوه‌یه‌كى ریكخراو و به‌به‌رنامه.
ئیمه ده‌مانه‌ویت هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ى له‌بوارى قانوندا كارده‌كه‌ن توندترین قانون بۆ به‌رگرتن له كوشتن و توندوتیژى دابنین.هه‌روه‌ك قانونى ترافیك به‌عه‌مه‌لى ورۆژانه وبه‌سه‌عات وده‌یقه كاربكات و له‌گه‌لڕ رودانى هه‌ر تاوانیكدا خیرا یاسا بیته ده‌نگ و مه‌حكه‌مه بریاربدا وسزاى تاوانبار بدرێت.
خوازیارى ئه‌وه‌ین هه‌ر ژنیك له‌مالدا فشار و هه‌ره‌شه‌ى له‌سه‌ره بتوانیت په‌نابه‌ریته به‌ر شیلته‌ر و ده‌زگاى فریاكه‌وتن و پۆلیس و بپاریزریت له هه‌ره‌شه و فشار وژیانى بۆدابین بكرێت.
له‌م كۆنفرانسه‌دا راگه‌یاندنیكى خۆ به به‌رپرسیارزان له‌ئاست كوشتن و توندوتیژى به‌رامبه‌ر به ژناندا دروست ده‌بآ كه خیرا هه‌واله‌كانى توندوتیژى بلاوده‌كاته‌وه و به‌دواى ئه‌نجامده‌ران و هۆكاره‌كانى وده‌ورى ده‌سه‌لات و دین و قانوندا ده‌چیت و كوشتن و توندوتیژى له‌لاى راى گشتى ریسواده‌كات.
ئیمه ده‌مانه‌ویت هه‌موو ئه‌م فشارانه له كوردستان وله‌ده‌ره‌وه له تۆرى دوعادا كۆبكه‌ینه‌وه و به‌هاوئاهه‌نگى هه‌موو ریكخراوه‌كانى ژنان و ریكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان و هه‌موو ئه‌وانه‌ى پاریزه‌رى یه‌كسانى ژن وپیاون كاربكه‌ین بۆ كۆتایى هینان به كوشتن و توندوتیژى به‌رامبه‌ر به‌ژنان. هه‌رچۆن ئیستا له‌سه‌ر كه‌یسى تاوانى كوشتنى شه‌وبۆ على ، كه‌باوكیمان ده‌عوه‌ت كردوه بۆ ئه‌م كۆنفرانسه، له‌سه‌ر مێرده‌كه‌ى كه له بیرمنگهامه پاریزه‌رى خۆبه‌خشمان له‌له‌نده‌ن گرتوه و قسه‌ى باوك ودایكى و به‌لگه‌ى گرتنى له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌مان ره‌وانه كردوه تاكو له به‌ریتانیا بگیرآ وسزاى تاوانه‌كه‌ى بدرىَ . ئه‌مه نمونه‌یه‌ك ده‌بیت كه نیشانى ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ده‌ین كه ده‌یانه‌ویت له‌ده‌ره‌وه بینه‌وه و ژنان له كوردستان بكوژن و ئیمه ریگه‌یان لیده‌گرین. هه‌روه‌ها به‌راوردیكیشه له نیوان ده‌سه‌لاتى مه‌ده‌نى ئه‌وروپا و ده‌سه‌لاتى نامه‌ده‌نى كوردستاندا كه چۆن لێره تاوانبارانى كوشتنى هه‌زاران ژن له‌پشت سوڵحى عه‌شایرى و پشتیوانه‌ى حزبى چه‌كدارى ده‌سه‌لاتدار و شه‌ریعه‌تى ئیسلامه‌وه ده‌ستیان بۆ نابرێت و ئه‌م سیسته‌مه چه‌ند دژ به‌ژن و ژیانى مه‌ده‌نى خه‌لكى كوردستانه و پیویسته بگۆردرێت.
ئیمه له‌م كۆنفرانسه‌وه نه‌خشه‌مان داناوه تا پیكه‌وه به‌عه‌مه‌لى له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا ده‌ست پی بكه‌ین ودواى كۆنفرانس هه‌ر كه‌س ناچیته‌وه مالى خۆى وله‌ریگاى ئه‌م گروپانه‌ى كۆنفرانسه‌وه به‌دواى ئه‌م كارانه‌دا ده‌چین له‌سه‌رتاسه‌رى كوردستاندا تا په‌یامى ئه‌م كۆنفرانسه كه به‌رگرتن له كوشتن وتوندوتیژى به‌رامبه‌ر به‌ژنانه به‌سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌یه‌نین.
* ووته‌ى كردنه‌وه‌ى كۆنفرانسى دوعا بۆ به‌رگرتن له كوشتنى ژنان له 9 حوزه‌یرانى 2007
Add Comment