جەماوەری ناڕازی کوردستان! لاوانی ئازادیخواز‌و یەکسانیخواز!
زاڵکردنەوەی کەشی میلیتاریستی بەسەر شارەکانی کوردستاندا لەلایەن دەسەڵاتدارانی کوردستانه‌وه لەچەند رۆژ بەر لە ١٧ی شوباتەوە نیشانەی بێگانە بوونی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی بۆ جارێکی‌تر به‌ئێوه‌و خواسته‌کانتان نیشاندایه‌وه. ته‌نانه‌ت به‌م هه‌نگاوه سه‌رکوتگه‌رانه‌یه‌ی سه‌لماندی که‌هەر کەسێك لە ئێوە بەدوژمنێك‌و هەرجوڵەیەکتان به‌مەترسیەك بۆسەر دەسەڵاتە چەوسێنەرو نایەکسان‌و گەندەلەکەی خۆی دەزانێ. ئەم دەسەڵاتە وەکو هەموو دەسەڵاتە بۆرژواییەکانی ناوچەکە، مانەوەی خۆی لەداسەپاندنی بێمافی سیاسی‌و نایەکسانی ئابوری بەسەر ئێوەدا دابین دەکات، بۆیە ئێوە وەکو دوژمنی سەرەکی‌و ئاشتی هەڵنەگری خۆی تەماشا دەکات. هەربۆیەشە بەوپەڕی دڕندەییەوە پەلاماری کۆبوونەوەکان‌و خۆپیشاندانەکانی ئێوە دەدات‌و دەنگی نارەزایەتیەکانتان، بەرلەوەی بەرزبێتەوە، لەناو گەروتاندا خەفەدەکات. ئێوە ئێستا ئیتر لەلایەن دەسەڵاتدارانی بێگانەوە زیندانی‌و ئەشکەنجە نادرێن، لەسێدارەنادرێن یان خۆپیشاندانەکانتان خەڵتانی خوێن ناکرێن، بەڵکو لەلایەن دەسەڵاتدارانی خۆماڵیەوە بەر فیشەك دەدرێن، کوتەککاری دەکرێن، سوکایەتیتان پێدەکرێ، تەنها لەبەرئەوەی داوای ئەوە دەکەن کە وەکو هاوڵاتی کوردستان بەهرەمەندبن لە نازو نیعمەتەکانی ئەم کۆمەڵگایە نەك لەلایەن ژمارەیەك سەرمایەداری چاوچنۆکی بەرپرسی حیزبەکان‌و پەراوێزیانەوە قۆرخبکرێ!
ئه‌م له‌شکرکێشیه‌و ئه‌م پڕکردنه‌ی شارەکانی کوردستان لەچەکداری هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار، بۆ بەرگرتن بەهەر جوڵەیەکی هه‌قخوازانه‌ی جه‌ماوه‌ر، جارێکی‌تر پوچی دیموکراسی‌و سیسته‌می په‌رله‌مانی‌و چاکسازی کردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی کرده‌وه به‌ڕاستیه‌کی واقعی‌و ڕوپۆشێک به‌سه‌ر ناوه‌رۆکی سه‌رکوتگه‌رانه‌و دژی خه‌ڵکی بوونی ده‌سه‌ڵاتدا. ئیتر ئه‌وه سه‌لمایه‌وه که‌نه‌په‌رلمان، به‌هه‌ر دوو کیتله‌کانی ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆنه‌وه نه نوێنه‌ری خه‌ڵکن‌و نه ئه‌م ده‌سه‌ڵات‌و حکومه‌ته‌ش چاکسازی هه‌ڵده‌گرێ، بۆیه ده‌بێ به‌ڕێگای شۆڕشگێرانه بڕیاری خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان وه‌ک بڕیاری خه‌ڵکی تونس‌و میسر، بۆ کۆتاییهێنان به‌م ده‌سه‌ڵاته‌و کارنامه‌ی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی وه‌ک ته‌نها ڕیگا به‌ده‌سه‌ته‌وه بگیرێ. ئیتر ده‌بێ خه‌ڵکی کوردستان فریوی سیاسه‌ته‌کانی ئۆپۆزسیۆن نه‌خۆن‌و وه‌همی ئه‌وه‌ی که‌ئه‌م هێزانه ڕێگای په‌رله‌مانی‌و هه‌ڵبژاردن‌و پاکێجه‌کانی چاکسازیان کردۆته چه‌کوشێک بۆته‌عدیلکردنی بیچمی حکومه‌ت‌و سیسته‌مێکی داقوپاو، ته‌نها بۆ مانه‌وه‌ی ئاسۆی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکه له‌هه‌مان چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیموکراسی‌و په‌رله‌مانی حزبه میلیشیایی‌و تێڵا به‌ده‌سته‌کانی یه‌کیه‌تی‌و پارتیدا، تا له‌فرسه‌تێکیتر گونجاو‌دا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانی خۆیانبکه‌ونه دانوسانه‌وه.
هه‌ڵوێستی هاوبه‌شی ئه‌م دواییانه‌ی لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسێۆن، به‌وه‌ی به‌شداری له‌خۆپیشاندانه‌کاندا ناکه‌ن، بڕوا نه‌بوونیانه به‌خواست‌و بڕیاریک که‌خه‌ڵک له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا داویه‌تی‌و قوربانی بۆداوه. بڕوانه‌بوونیانه به‌ڕیگای شۆڕشگێرانه‌ی جه‌ماوه‌رو پشتکردنه له‌دێژه‌دان به‌ناڕه‌زایه‌تی‌و خۆپیشاندانه‌کان‌و فریا که‌وتن‌و ده‌ستگرتنی ده‌سه‌ڵاته له‌و قه‌یرانه‌ی که‌تێی که‌وتووه.
ئێستا ئیتر کاتی ئه‌وه‌یه که‌ناڕه‌زایه‌تی‌و خۆپیشاندانه‌کان وه‌ک یه‌ک جوڵانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی سیاسی‌و چینایه‌تی له‌ده‌وری داخوازیه‌کانی خه‌ڵک بۆنان، کار، ئازادی‌و یه‌کسانی‌و حکومه‌تی شوورایی، یانی حکومه‌تی نوێنه‌رانی به‌شه‌کانی جه‌ماوه‌رو پێکهێنانی ئاڵوگۆڕی ڕیشه‌یی له‌مه‌یداندا بێت. ئیتر ده‌بێ کرێکاران‌و زەحمەتکێشان‌وکارمەندانی دەستەنگ، بێکاران‌و لاوان‌و ژنانی یەکسانیخوازو هه‌موو ئه‌وانه‌ی توڕەن لەدەسەڵات‌و په‌لاماره سه‌رکوتگه‌ریه‌کانی، دەبێ له‌هه‌وڵی خۆڕێکخستن‌و یه‌کگرتووکردنی ڕیزه‌کانیاندابن، لەڕێکخراوی جەماوەریی ڕادیکاڵ‌و شۆرشگێڕی خۆیاندا‌و به‌ئاماده‌ییه‌وه بەرامبەر بەدەستدرێژیەکانی ئەو دەسەڵاتە بوەستنەوە.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکارێی کوردستان وێڕای ئه‌وه‌ی له‌ڕیزی ئێوه‌دا پێداگری له‌درێژه‌دان به‌ناڕه‌زایه‌تی‌و خۆپیشاندانه‌کان ده‌کات، هاوکات بانگه‌وازتانده‌کات بۆڕێکخستن‌و ڕێکخراوکردنی ڕیزه‌کانتان له‌شوراکانی گه‌ڕه‌ک‌و کارگه‌و له‌ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کانداو به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئه‌م چه‌که بۆشکاندنی ته‌وقی عه‌سکه‌رتاریه‌ت‌و پشتێنه‌ی میلیشیاکانی ده‌سه‌ڵات. هاوکات دا‌واتان لێده‌کات، که‌به‌ته‌واوی تواناوه خۆپاریزی بکه‌ن له‌یاریکردن به‌خه‌با‌تی جه‌ماوه‌ری‌و ئه‌و شێوازانه‌ی که به‌هانه ده‌داته ده‌ست ده‌سه‌ڵاتداران بۆ خوینڕیژی‌و سه‌رکورتگه‌ری زیاتر.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
18/2/2012
Add Comment