ژنان

پەیامی یادی دو‌عا

 208688_1997165486883_843752_n

به‌رێزان:

خۆپێشانده‌رانی سه‌رای ئازادی

ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی

لیژنه‌ی ژنانی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی

له‌ ساڵیادی به‌ردبارانکردنی دوعادا له‌ 7ی نیسانی 2011 له‌شاری ستۆکهۆڵم  رێکخراوی سه‌رتاسه‌ری هه‌رگیز پێلا و فادیمه‌ له‌بیر مه‌که‌ن به‌ هاوکاری له‌گه‌ڵ گروپی 17ی شوبات سیمینارێکی ساز کرد له‌ ژێر ناوی یادی دوعاو دوعاکانو ڕۆڵی ژن له‌ خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان. به‌شداربووانی کۆڕه‌که‌ پێکهاتبوو له‌ سارا محه‌مه‌د، نه‌جیبه‌ مه‌حمود، به‌یان ناسیح، هه‌ڵاڵه‌ تاهیری، سه‌دیقه‌ محه‌مه‌دی که‌‌ چالاکوانی مافه‌کانی مرۆڤ و ژنانن. هه‌روه‌ها ئاسۆ که‌مال ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی به‌شدار بوو به‌ قسه‌و گفتوگۆ. سیمیناره‌که‌ به‌وه‌ کۆتایی هات که‌ به‌ناوی به‌شداربووان و ئاماده‌بووان په‌یامێک ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی ژنانی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی بکرێ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

ئێمه‌به‌ناوی  به‌شێک له‌ رێکخراوه‌کانی ژنان و ماڤی مرۆڤ و که‌سایه‌تی ورۆشنبیران و نوسه‌رانی شاری ستۆکهۆلم له‌سوید  پاڵپشتی و هاو خه‌می خۆمانتان پێ رائه‌گه‌یه‌نین ،که‌به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ داوا و خواسته‌ره‌واکانی ئێوه‌ی خۆپێشانده‌ران و بنه‌ماله‌ی قوربانیه‌کان و برینداره ‌سه‌ربه‌رزکانین ،به‌لێنتان پێ ئه‌ده‌ین که‌به‌رده‌وام بین له‌گه‌یاندی ده‌نگی ئێوه‌به‌دنیای ده‌ره‌و بۆ سه‌رجه‌م راگه‌یاندن و رێکخراوه‌جیهانیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ. بۆیه‌به‌پێویستی ئه‌زانین که‌ئێمه‌ی ژنان داوا له‌ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی بکه‌ین که‌پێویسته‌بایه‌خی زیاتر و تایبه‌تی بده‌ن به‌به‌ماڤه‌کانی ژنان  ،که‌هه‌مومان ئه‌زانین له‌ماوه‌ی 20 سالی رابردووی خه‌باتی ژنان له‌پیناو مافه‌ره‌واکانی تا ئێستاش هه‌ر باس له‌شته‌سه‌ره‌تایه‌کان ئه‌که‌ینه‌وه‌به‌هۆی نه‌هاتنه‌دی ماڤه‌کان و به‌رده‌وام ژنان روبه‌رووی کوشتن و ئه‌تک کردن و تووندووتیژی ئه‌بنه‌وه‌. گه‌رانه‌وه ‌به‌ره‌و د‌واوه‌له‌رووی یاسایی ،به‌تایبه‌ت له‌یاسای باری که‌سێتی و بریار دان له‌سه‌ر بونی فره‌ژن که‌به‌ته‌واوه‌ته‌ی ئێمه‌ی ژنانی بێ هیوا کرد له‌به‌رامبه‌ر به‌و ده‌سه‌لاته‌..هه‌ر بۆیه‌سالیادی به‌رد بارانکردنی دوعا وه‌بیر هینانه‌وه‌ی جدیه‌بۆ کۆتایی هینان به‌زولمو زۆری له‌سه‌ر ماڤه‌کانی ژنان.

خاڵی هاوبه‌شی ئێمه‌ پێداگرتنه‌ له‌سه‌ر مافه‌کانی ژنان، ئێمه‌ لێره‌وه‌ زۆر به‌ دڵنیایه‌وه‌ دووباره‌ی ئه‌که‌ینه‌وه‌ که‌ هاوپشتانین له‌ خه‌باتاندا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رای ئازادی له‌ سلێمانی و شاره‌کانی تری کوردستان ببێته‌ بڵندگۆی هاواری له‌ناوبردنی زوڵمو زۆر و کوشتن دژ به‌ژنان به‌هه‌ربیانوویه‌که‌وه.

قسه‌که‌ران و به‌شداربووانی سیمیناری ساڵیادی دوعاو دوعاکانو ڕۆڵی ژنان له‌ خۆپیشاندانه‌کانی کوردستاندا

2011-04-7

سوید/ستۆکهۆڵم