نارەزایەتیەکان

وەڵامی هەڕەشەی دەست بڕین و کوشتاری پارتیمان بە پێداخستنی نوسینگەی دەسەڵاتیان دایەوە

وەڵامی هەڕەشەی دەست بڕین و کوشتاری پارتیمان بە پێداخستنی نوسینگەی دەسەڵاتیان دایەوە

وەڵامی هەڕەشەی دەست بڕین و کوشتاری پارتیمان

 بە پێداخستنی نوسینگەی دەسەڵاتیان دایەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ‏18‏/02‏/2011لەشاری لەندەن ئازادیخوازنی ڕەوەندی کوردی کە خۆیان لەچەتری ئازادیدا کۆکردۆتەوە وەڵامی کوشتاری وەحشیانەی  لاوانی خۆپیشاندەر لەلایەن لقی 4 ی پارتی لەسلێمانی یەوە بەگرتنی نوسینگەی حکومەتی هەرێم دایەوە. ئەم کاردانەوە شۆڕشگێڕانە کە سەرانی پارتی توشی شۆک کرد و زوو کەوتنە بڵاوکردنەوەی درۆ لە ڕاگەیاندنەکانیاندا.سەرەتا بەناوی نوسینگەکەیانەوە ووتیان کە کەس نەچۆتە سەریان . بەڵام دوای ئەوەی ئێمە بە بەڵگەی وێنەکان ئەم لێدوانەیانمان بەدرۆ خستەوە و وێنەکان لەڕاگەیاندنەکاندا بڵاوکرایەوە ئەوکات نوێنەریان ،بەیان سامی عبدالرحمن قسەکانی نوسینگەکەیانی بەدرۆ خستەوە و ووتویەتی کە ئێمە چوینەتە سەریان و بەڵام ئەوان دوای ئەوەی ئێمە لەژێرفشاری پۆلیسی میترۆپۆل کە هێزی تایبەتن شوینەکەمان گواستەوە بۆ بەردەم بیناکە لەبەرئەوەی نوسینگەی مەدەنی تری تێدابوو. وە هەروەها ئەوان لەسەر درۆکانیان بەردەوامن و دەڵێن نوسینگەکەیان بەردەوامە لەکارکردن ئەمە لەکاتێکدا پۆلیس بەئێمەی ڕاگەیاند کە ئەوان لەدەرگای پشتی بیناکەوە لەترسا هەڵاتون. ئەم هەموو درۆیانەی پارتی لەسەر گرتنی نوسینگەکەی لەندەنیان هۆیەکەی ئاشکرایە ئەویش ئەوەیە کە لەلایەن خەڵکی کوردستان و میدیای ئازاد لە کوردستان و دەرەوە ئەم کارەی ئێمە وەک کاردانەوەیەکی گەورە و کاریگەر و خێرا پێشوازی لێکرا. ئێمە بە خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستانمان ڕاگەیاند کە پشتیوانی ئەوانین و لەمەیداندا تەنیانین. ئێمە وەڵامی فازل میرانی  کە هەڕەشەی دەست بڕینی خۆپیشاندەرانی کوردستان دەکا بەپیداخستنی نوسینگەکەیان لە لەندەن دایەوە. ئەگەر حکومەتی یەکێتی وپارتی کەوتونەتە گرتن وڕاونانی شۆڕشگێڕان لە شاری سلێمانی ،ئێمە بە مانگرتنی بەردەوام و ڕۆژانەمان وبە خۆپیشاندان وڕێپێوان نایەڵین لە دەرەوە ئارام بگرن و دەسەڵاتە خوێناویەکەیان ڕیسوا دەکەین.

ئێمە بانگەوازی هەموو ئازادیخوازن و ڕەوەندی کوردی لەبەریتانیا دەکەین بێن وبەشداری مانگرتنی ڕۆژانی شەممە و یەکشەمە 19و20 ی شەبات بکەن.وە داوایان لێدەکەین کە هەرچی هێزمان هەیە با لە رۆژی دووشەممە 21ی شوباتدا کۆیبکەینەوە بۆ سازدانی ڕێپیوانێکی گەورە لە لەندەن تا دنیا لە هەڕەشە و کوشتاری دەسەڵات وپارتی ئاگاداربکەینەوە و فشار بۆسەر ئەم دەسەڵاتە دروست بکەین . ئیستاش چەند ئازادیخوازێک  بەشەو و ڕۆژ لەبەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێم لەلەندەن مانیان گرتوە.

ئێمە بانگەوازی هەموو ئازادیخوازنی ڕەوەندی کوردی لە ووڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و ئوسترالیا و ووڵاتانی تر دەکەین کە پێکەوە با هاوئاهەنگ لەم شێوازە لەگرتنی نوسینگەکانی حکومەتی هەرێم و حزبە دەسەلاتدارەکان و مانگرتن و خۆپیشاندان دەست پێبکەین و لە هەموو شوێنێک شەرعیەتێک بۆ دەسەڵاتداران نەهێڵینەوە . ئەمە تاکە وەڵامێکە کە خەڵکی کوردستان لە کوردستان ولەدەرەوە دەبێت بە دەسەڵاتی هەڕەشە و کوشتاری حزبە دەسەڵاتدارەکان بداتەوە.

چەتری ئازادی لە لەندەن

‏18‏/02‏/2011

Add Comment

Click here to post a comment