نارەزایەتیەکان

بۆ هەلبژاردنی پێشوەخت تەزویری داواکانی خۆپیشادەرانە؟*

ووتەی ئاسۆ کمال لە سەرای ئازادی 12.03.2011196430_1904838578768_864090_n

بۆ هەلبژاردنی پێشوەخت تەزویری داواکانی خۆپیشادەرانە؟*

پارتی 2 هەفتەیە ڕێگە بە خەلکی شاری هەولیر نادا خۆپیشاندان بکات ئەی باشە چۆن مسعود بارزانی باسی ئازادی خەلک لە گۆڕینی دەسەڵات دەکا؟ قسەکانی بەرهەم ساڵح نیشانی دا کە ئەم حکومەتە ناتوانێ لە یەکیتی قوتابیانی پارتی بپرسیتەوە کە زانکۆی سەلاحەدینی لە هەولیر داخستوە ئەمە ئەو حکومەتەیە کە بەو جۆرە هەلبژاردنەی ئیوە هاتۆتە سەرکار کە هیچ شەرعیەتیەکی نیە نەک هەر لەلای ئیمە بەلکو لای دوو حزبی دەسەلاتدار. پەرلەمان کە لەو هەلبژاردنەی دەسەڵات هاتۆتە ئارا ناتوانێ ئەم حکومەتە لابەرێ کە خۆی ئیعتراف دەکا ناتوانێ تاوانباران بگرآ، ئیتر بۆ ئەبێت داوای هەلبژاردنیکی تر بکەین کە لەم جۆرە حکومەت وپەرلەمانە دروست بکاتەوە؟ سوودی هەلبژرادن وحکومەت وپەرلەمانێک چیە کە دەسەڵاتیان نەبێـت و دیکۆرێک بن بۆ پۆشینی دەسەڵاتی ڕاستەقینەى دوو حزبی چەکدارى یەکێتی وپارتی. هەربۆیە ئیمە دەڵێین ئەم هەلبژادنی پێش وەختە تەزویرە. تەزویرە …تەزویرکردنی داوای خەلکە. داوای خەلک هەلوەشانەوەی دەسەڵاتی حزبی چەکدارە نەک هەلبژاردنەوەی دیکۆرە بیدەسەڵاتەکان.

بەگۆڕینی ئەم حکومەت و پەرلەمانە و هەلبژاردنی پیش وەخت شتێک لەمەسەلەکە ناگۆڕێت چونکە هەمان دەسەڵاتی دوو حزبی چەکدار بە داگیرکردنی داهات و بوونی میلیشیاکانی ئاکامی هەر هەلبژاردنێکی تر دروستکردنەوەی پەرلەمان وحکومەتێکی تر دەبێ کە تیایدا یەکیتی وپارتی زۆرینە مسۆگەر بکەنەوە. وەک بۆ نوکتە دەڵێن بەم سیستەمە میلیشیاییەوە ئیوە لە چینینش هەلبژاردن بکەن هەردەیبەنەوە. مەسعود بارزانی باسی یاسای زۆرینە وکەمینە دەکات بۆ دیاریکردنی دەسەڵات. ئیمە دەڵێین ئێوە بۆیە بەم یاسایە ڕازین چونکە زۆرینەتان مسۆگەرکردوە لەڕێگای کۆنترۆلی داهات و سەپاندنی میلیشایەوە بەسەر سندوقەکانی دەنگداندا و دەنگدان لەژیر هەڕەشەی حزبی چەکداردا تەزیویری دەنگ وئیرادەی خەڵکە. هەربۆیە گۆڕینی دەسەڵات لە کوردستاندا و هەلبژاردنیکی ئازاد کاتیک دەبێت کە ئیوە حزبەکانتان لە چەک داماڵن و میلیشیاکان هەلوەشینەوە و هەموو حزبەکان بەبێ چەک و وەک حزبی سیاسی بەشداری بکەن . هەربۆیە خواستی ئیمە ئیستا ئەوەیە : بۆ دەرەوە بۆ دەرەوە حزبی چەکدار بۆ دەرەوە.

*ووتەی ئاسۆ کمال لە سەرای ئازادی 12.03.2011

Add Comment

Click here to post a comment