هاوپۆلنه‌كراو

ووته ى ئاسۆ کمال لەمەیدانی ئازادی

ووته ى ئاسۆ کمال لەمەیدانی ئازادی427184_10200449346254297_1796003715_n

ئازادی پەیاممانە .. پەیامی شەهیدانە

جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان

مەیدانەکانی ئازادی کوردستان

ئێمە وەک ئەنجومەنی مەیدانی ئازادى سبەینی  28ى ئازار دەکەینە رۆژی ماتەمینی بۆ شەهیدانی خۆپیشاندانەکانی کوردستان. سبەینی رۆژى ریزگرتنە لە یادی ئەو شەهیدانەی گیانیان لە پیناو ئازادی ئیمەدا بەختکرد. ئەو لاوانە ئەو ئینسانە دڵ پڕلەهیوایانە خۆشەویسترین شتی خۆیان کە گیانیان بوو بەختکرد تاکو کۆتایی بێنن بە ستەم و ناعەدالەتیەک کە ژیانی بۆ ملیۆنەها ئینسان نەهێشتۆتەوە. ئەوانە جێگای ڕێزی بەرز و یادی بەرزی ئێمەن ،ئەوانە هەناسەی ئازادی ئێمەن. نەک یەک مانگ بەڵکو  چەند مانگ ئێمە لێرەدا لەم مەیدانی ئازادیانەدا ڕاوەستین ودرێژە بەخۆپیشاندانەکانمان بدەین تا سەندنی تۆڵەی ئەوان هێشتا کەمە. ئەوانە کەسانێک بوون کە لەڕیزی پێشەوەی ئێمەدا ڕاوەستان تا بەم دەسەڵاتدارانە بڵێن ئێوە گەندەڵن ئیوە میلیشیان ئیوە ماف وشەرعیەتی دەسەڵاتداریتان نەماوە. ئەمە مافی 4 ملیۆن ئینسانی کوردستانە کە پاش 20 ساڵ لە گەندەڵی وناعەدالەتی و سەرکوت بەم دەسەڵاتدارانە بڵێ دەبێ بڕۆن و بەسە ئیتر ئێوەمان ناوێت.ئەمە قسەی سورکیۆ و ریژوان وسەردەشت و ئومید و هەموو شەهیدانی ئیمەیە. ئەم پەیامەی شەهیدان ئیستا دەیان دەیان هەزار ئینسان رۆژانە لە کوردستان ئەیلینەوە . هەربۆیە پەیام ویادی ئەم شەهیدانە بەرز وبەڕێز ڕاگیراوە. سبەینێ کە ڕۆژى ڕیزگرتن لەیادی ئەم شەهیدانەمانە دەبێت لە هەموو ڕۆژێک دەنگی ئەو پەیامەی ئەوان بۆ ئازادی بەرزتر وبەرزتر بکەینەوە.

ئێمە 38 ڕۆژە لە مەیدانەکانی ئازادی لە شارو شارۆچکەکانی کوردستاندا ڕاوەستاوین تا بەم دەسەڵاتە بڵێین لە خوێنی شەهیدانمان خۆش نابین و نایەڵین ئەو خوێنە بە فیڕۆ بڕوات و دەبێت ئەم دەسەڵاتە تاونباران تەسلیم بەدادگایەکی ئاشکرا بکەن. هیچ کەس لە خۆپیشاندەران و ئیمە وەک ئەنجومەنی ئازادی ئامادەنین هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ دەسەڵاتدا بکەین تا ئەوان تاوانبارن نەگرن و دادگاییان نەکەن. لەسەر خوێنی ئەم شەهیدانە سازش ناکەین و سازش لە هیچ لایەک قبوڵ ناکەین. خیزان و خانەوادەی ئەم شەهیدە خۆشەویستانەمان دڵنیا دەکەینەوە کە خوێنی ئەم شەهیدانەمان هێڵی سورە. لەم ڕۆژەدا ڕایدەگەیەنین کە تا ئەو بارەگا چەکدارانەی حزبە دەسەڵاتدارەکان کە لەناو شارەکاندا بۆ سەرکوتی ئازادی دانراون لانەبرێن باسی گفتوگۆ ناکرێت. ئیمە دەسەلاتی میلیشیایمان لە کوردستان ناوێ .ئەم دەسەلاتە مەترسیە لەژیانی خەڵک و بەبێ لاچونی ئەمانە ئازادی و ئازادی رادەربرین وخۆپیشاندان دابین ناکرێ.  هەربۆیە ڕێزگرتن لەگیانی ئەو شەهیدانەی گیانی شیرینی خۆیان بۆ ئازادی خەلکی کوردستان بەختکرد بەشداری خۆپیشاندانەکان و کردنی هەموو گەرەک و دائیرە وکارگە و خویندگایەکە بە مەیدانی ئازادی . تا لە هەموو مەیدانی ئازادی لە سەرتاسەری کوردستانەوە بەدەسەلاتی نیشان بدەین کە پەیامی ریژوان وسورکیۆ وئومید و بیلال و گەرمیان و شازاد و شەهیدانی تر بۆ ئازادی سەرکەوتنی مسۆگەردەکەین.                    هەربۆیە جارێکی تر بانگەوازی سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەین کە سبەینێ بۆ ڕێزگرتن لەگیانی ئەو شەهیدانەی گیانی شیرینی خۆیان بۆ ئازادی خەلکی کوردستان بەختکرد بەشداری خۆپیشاندانەکان بکەن و وەرنە مەیدانی ئازادی تا بەدەسەلاتی نیشان بدەین کە پەیامی ریژوان وسورکیۆ وئومید و بیلال و گەرمیان و شازاد و سەرکار ومحمد وعەلی بۆ ئازادی سەرکەوتنی مسۆگەرە.

‏27‏/03‏/2011

ووته ى ئاسۆ کمال لەمەیدانی ئازادی