ژنان

پیرۆزبێت نادیە موراد ،نوێنەری ڕاستەقینەی ژنانی قوربانی کۆیلایەتی دەوڵەتی ئیسلامی داعش لە نەتەوەیەکگرتوەکان

پیرۆزبێت نادیە موراد ،نوێنەری ڕاستەقینەی ژنانی قوربانی کۆیلایەتی دەوڵەتی ئیسلامی داعش لە نەتەوەیەکگرتوەکان13254337_10208375923569059_3950389472853454249_n (1)

نادیە موراد لە ئەنجامی هەوڵی چەندین مانگی بەردەوامی لە گەیاندنی دەنگی هەزاران ژنی یەزیدی و مەسیحی و کورد و عێراقی و سوریە ،کە کەوتونە بەر شاڵاوی ژێندەرسایدی دەوڵەتی ئیسلامی داعش ، بەگوێی جیهان و حکومەت و پەرلەمان و ناوەندە نێودەوڵەتیەکان ،ئێستا ببوە بە باڵوێزی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ نیازپاکی . دەنگێک کە ئازار و ئەشکەنجە و مەرگی دەرونی و جەستەیی ژنانی سایەی کۆیلایەتی سێکسی خەلافەتی داعشی بەدنیا گەیاند و ویژدانی مرۆڤایەتی ئەم سەردەمەی ڕاچڵەکاند کە فریای ئەو ژنانە بکەون کە وەک نادیەیان بەسەر هاتوە و هێشتا لەژێر هەڕەشەی مەرگ و فەوتاندان.

بێگومان گرنگە نادیە بتوانێ بەکردەوە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بێنێتەپای ئەوەی کە دەبێ ژنان لەدەست کوشتار و بازاڕی سەبایا و کۆیلایەتی سێکسی داعش ڕزگاربکرێن و یاساکانی شەریعەتی ئیسلام و یاسای کۆیلایەتی ژنان لاببرێن کە تائێستا لەزۆربەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی پەیڕەودەکرێن.
ناوەندی سێکولار لەکوردستان خۆی بەهاوکار و هاوپەیامی نادیە موراد زانیوە لەسەرەتاوە و ئێستاش گرنگە ئێمە و ڕێکخراوەکانی ژنان و سەرجەم ڕێکخراوە ئازادی خوازەکان هاوشانی نادیە موراد کاربکەین لە پێناو ڕزگارکردنی ئەو هەزاران ژنانەی یەزیدی و ژنانی تر، کە تائێستا لەژێردەستی دەوڵەتی ئیسلامی داعشدا کراونەتە کۆیلە و سەبایا.ڕزگارکردنی ژنان لەدەست دەسەڵاتی دینی و یاسا دینیەکان و یەکسانی ژن و پیاو لە کوردستاندا یەکێکە لە ئامانجەکانی ناوەندی سێکولار لە کوردستان و هەربۆیە ئێمە بەردەوام و بەهەموو توانامانەوە پشتیوانی نادیە موراد و هەوڵەکانی دەکەین.
ناوەندی سێکولار لەکوردستان
١٧ سێپتەمبەری ٢٠١٦

Add Comment

Click here to post a comment