نارەزایەتیەکان

بەرامبەر هەڕەشەى تورکیا , کوردستان پێویستى بەبەرگرى جەماوەرىیە

تشرینی دووه‌م 9, 2007 لە لایەن soran

هەڕەشە سەربازیەکانى تورکیا بەبیانوى شەڕ لەگەڵ پەکەکە دەیەوێت ئامانجە سیاسیەکانى خۆى لەعێراق و ناوچەکەدا لەڕێگاى تەدەخولى سەربازى لە کوردستاندا بسەپێنێت. پێداگرى حکومەت وپەرلەمانى تورکیا بۆ زیاتر ڕۆشتن لە لێدان و شەڕ لەگەڵ پەکەکە و بڕیاردانیان لەسەر هێرشى سەربازى لە کوردستاندا نیشانى دەدات کە ڕاوەستان و چاوەڕوانى بەپشت بەستن بە ئەمریکا خۆش خەیاڵیە و کۆبونەوەى ئەستەنبول ئەم ڕاستیەى نیشاندا. حکومەتى مالکیش جگە لە سوود وەرگرتن لەم هەڕەشانەى تورکیا بۆ سەپاندنى ڕیکەوتنامەى ئەمنى ئەنقەرە و دواخستنى مەلەفى کەرکوک و سنوردارکردنى وەزعى کوردستان شتێکى ترنىیە. حزبە دەسەڵاتدارەکانى کوردستانیش بەخۆبەستنەوەیان بەم دولایەنەى ئەمریکا و حکومەتى عێراقیەوە دەستەوەستانى خۆیان نیشان داوە و ناتوانن ئەم خەتەرە نەهیڵن و چارەنوسى کوردستان دەدرێتە دەست دەستدریژی تورکیا و ئیران.

 خەڵکى کوردستان ناڕازین بەم هەلومەرجە و دژ بەو هەڕەشە سەربازیانەى تورکیان . لەدەرەوەى ووڵات  لەو شوێنانەى کە ئەم ناڕەزایەتیەیان ناچێتە گیرفانى حزبە دەسەڵاتدارەکانەوڕەزایەتى خۆیان نیشان بدەن.ە بەدەرگایان بە سەفارەتەکانى تورکیا گرتوە . لە کوردستانیش سەرەراى ئەم بێزاریەیان لەم حزبە دەسەلاتدارانە واى کردوە کە بەشێوەیەکى کەمتر لەخۆپیشاندانى سەربەخۆدا ئەم نارەزایەتیانە دەربڕن. خەلک لەکاتێکدا لەسایەى حزبە دەسەڵاتدارەکاندا لە خراپترین هەلومەرجى خزمەتگوزارىدا دەژین و گەندەلى ئەم ئیدارەیە هەموو ڕوخساریکى مەدەنى ژیانى وێرانکردوە ، هەڕەشەى خارجى تورکیا تەنها مەسەلەى جیگاى نارەزایەتى نىیە و خۆفیداکردن لەپێناو ئەم دەسەڵاتەدا دوورە لە ویستى جەماوەرەوە.

هەربۆیە ڕێگەى ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ هەڕەشەکانى تورکیا پێویستى بەشێواز و بەرەیەکى ترى جەماوەرى وسیاسىیە کە بتوانێت بەرپەرچى ئەو هەڕەشانە بداتەوە و سەربەخۆیى خۆشى بپارێزآ. بەڕاى من ئەم بەرگرىیە جەماوەریە تەنها ئاکسیۆن و خۆپیشاندانێک نىیە وڕاوەستانەوە بەرامبەر نەخشە وسیاسەتەکانى تورکیا پیویستیان بە نەخشە و ستراتیژیەکى بەرفراوانترە لەوەى کە تەنها وروژاندنى ئیحساسات بێت یان لە ڕاگەیاندندا بەرتەسک بێتەوە. تورکیا تەنها لەشکرکێشى بۆسەر پەکەکە ڕاناوەستآ بەڵکو مەسەلەى کەرکوک و ڕێگە گرتن لە دروستبونى دەولەتى سەربەخۆى کوردستان و باڵادەستى لە عێراقى دواى شکستى ئەمریکا و کێبەرکآ لەگەڵ ئێران لەسەر باڵادەستى لەناوچەکەدا، هەموو ئەمانەى لەنەخشەى خۆیدل داناوە و هەڕەشەى هێرشى سەربازى بۆ بەدیهینانى ئەم ئامانجە سیاسیانە بەکاردەهێنآ. ڕاوەستانەوە بەرامبەر بەم هەڕەشانە کە ئایندەى کوردستان دەکاتە بارمتەى دەستدرێژى بەردەوامى تورکیا پێویستى بە خۆئامادەکردنى ڕیزێکى سیاسى و جەماوەرىیە لەدەرەوەى حزبە دەسەلادارەکان و لەدەرەوەى سیاسەتەکانى ئەوان کە کوردستانیان کردۆتە قوربانى ئەم پاشکۆیەیتیە بۆ سیاسەتى ئەمریکا و فیدرالیزمى شکست خواردوو لە عێراقدا. من پێویستى پیکیهنانى شورایەکى بەرگرى جەماوەرى لە هەموو  هیزە سیاسى و ریکخراوەو کۆروکۆمەلەکان لە کوردستان ولەدەرەوە بەو پیویست دەزانم.  لەم ڕیگایەوە کاربکرێت بۆ گرتنى کۆنفرانسێکى سەراسەرى کە ئەم هێزانە کۆبکاتەوە و نەخشەى خۆى بۆ دەست بەکارکردنى هەمەلایەنە لەسەر ئاستى کوردستان و لەسەر ئاستى نیودەولەتى دەست پێبکات بۆ دروستکردنى بەرەیەکى بەرگرى جەماوەرى کە بتوانێت ڕوبەڕوى ئەم خەتەرە ببێتەوە و چارەنوسى کوردستان لەبەردەم ئەم خەتەرانە دوربخاتەوە لەرێگاى بەرپاکردنى رفراندۆم و جیاکردنەوەى کوردستانەوە تا بتوانێت خۆى بپارێزێت . ئەم کۆنفرانسە بۆ دروستکردنى گروپى کارى سیاسى – جەماوەرى بۆ بەریخستنى چالاکى جەماوەرى وسیاسى دەست بەکار دەبێ و شوراى بەرگرى جەماوەرى دەبێتە وەسیلەى جەماوەر بۆ بەرەنگاربونەوەى دەستدریژى تورکیا وئیران. هەروەها کار لەسەر دروستکردنى فشارى نیودەولەتى دەکا تا لەریگەى نەتەوەیەکگرتوەکان و یەکێتى ئەوروپاوە فشار بۆسەر حکومەتى تورکیا بهێنرآ. خەلکى کوردستان لەریگاى بەرزکردنەوەى شیعارى سەربەخۆیى وەک ڕێگاچارەیەک بۆ پاراستنى کوردستان بەرامبەر هەرەشەى تورکیا و ئیران دەهێنینە مەیدان و داواى بەرپاکردنى دەست بەجآى رفراندۆم لە کوردستان ولەکەرکوک دەکا. ئەم بزوتنەوە جەماوەریە سەربەخۆیە بۆ ڕاکێشانى پشتیوانى نیونەتەوەیى و ڕێگاگرتن لە ئاگرى شەڕى قەومى کە تورکیا لەڕێگاى ناسیونالیزمى تورکى و کێشەى تورکمانەوە بەدوایەوەیەتى ،پێویستى بە خۆدورخستنەوەیە لە دەمارگیرى قەومى و شیعارى ناسیونالیسانەى کوردى کە ئەم ڕوخسارى حەقخوازانە لەم نارەزایەتیانەى خەلکى کوردستاندا بسڕێتەوە و بەشەڕى قەومى بیدەنە قەلەم و خۆبەدووربگرن لە پشتیوانى نیونەتەوەیى وفشارخستنە سەر سیاسەتى دەستدرێژیکارانەى تورکیا.

Add Comment

Click here to post a comment